ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود: ئێران به‌عه‌قڵی پاوانخوازی بۆ شیعه‌گه‌رایی سه‌یری کورد ده‌کات

جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی بۆ ‌هاوڵاتی:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: سەروەر خەلیل

رهوهند مهلا مهحمود، جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی کهرکوکی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت داوامان کردووه کورد لهکهرکوک به یهک لیست بهشداری ههڵبژاردنهکه بکات. ئەوەش لەکاتێکدایە دووشەممەی رابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەجێهێشت و رازی نەبوو هەلبژاردن لە نیسانی ٢٠٢٠دا بکرێت.

رهوهند مهلا مهحمود، لهم دیمانهیهی هاوڵاتی تیشک دهخاته سهر چهند پرسێکی تایبهت بهپرسی کهرکوک و ناوچه جێناکۆکهکان و هەژموونی تاران بەسەر پارێزگاکەداو دەڵێت «ئێران تائێستا لهعێراقدا بهعهقڵی دوژمنکاری سهیری کورد ناکات، بهڵکو بهعهقڵی پاوانخوازی بۆ شیعهگهرایی سهیری کورد دهکات»

رهوهند مهلا مهحمود ههڵگری بڕوانامهی بهکالۆریۆسه لهیاسا، ئێستا ئهو جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی کهرکوکی یهکێتی نیشتیمانی کوردستانهو ماوهی 8 مانگه سهرپهرشتیاری مهڵبهنده، ئێستا ئهو لهلایهن حزبهکهیهوه کاندیدکراوه بۆ وهرگرتنی پۆستی سهرۆکی دهستهی ناوچه کوردستانییهکانی دهرهوهی ههرێم (ناوچه جێناکۆکەکان) و بڕیاره لهئایندهیهکی نزیکدا دهست بهکارهکانی بکات.

هاوڵاتی: ئێستا قسه لهسهر ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک دهکرێت، پێتان باشه کورد چۆن خۆی بۆ ئهو ههڵبژاردنه ئاماده بکات؟

رهوهند مهلا مهحمود: ئێمه رای خۆمان بهڕوونی بهنوسراوێک بۆ مهکتهبی سیاسی و سهرووی خۆمان ناردووه، ئامادهین ئهو نوسراوه بۆ ههموو رێکخراوو لایهنه سیاسییهکان بنێرین، ئێمه دهمانهوێت ههڵبژاردن بهزووترین کات لهکهرکوک بکرێت، دهمانهوێت لهو ههڵبژاردنه ههموومان پێکهوه بین و ماڵی کورد یهک بێت و ههموو حزبه کوردستانییهکان لهکوردستانیشدا پاڵپشتی کهرکوک بن، داواشمان کردووه کورد لهکهرکوک به یهک لیست بهشداری ههڵبژاردنهکه بکات.

هاوڵاتی: نزیکهی دوو ساڵ بهسهر رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهر تێپهڕ بووه، پێتوایه چارهسهری دۆخی کهرکوک نزیکبووهتهوه؟

رهوهند مهلا مهحمود: ئهوه قۆناغێکی زۆر قورس و ئاستهنگ بوو بهسهر میللهتهکهماندا هات و باجی زۆری ههبوو، ململانێی نێوان حزبهکانیش باجێکی قورس بوو بۆ میللهتهکه، پێموایه ئێستا نزیکبوونهوهی نێوان ههردوو حزبه سهرهکییهکه (پارتی دیموکراتی کوردستان و یهکێتی نیشتیمانی کوردستان) بۆ خۆی چارهسهرێکی باشهو پێشموایه لهئێستا بهدواوه بهههردوولا چارهسهری ئهو کێشانه بکهین.

هاوڵاتی: پێتوایه کێشهی کهرکوک تهنها بهپارتی و یهکێتی چارهسهر دهکرێت، یاخود کێشهی کهرکوک رهههندی عێراق و ههرێمایهتیشی ههیه؟

رهوهند مهلا مهحمود: بۆچی باسی پارتی و یهکێتی دهکرێت بهشێوهیهکی ئهساسی، لهبهر ئهوهی ئهم دوو حزبه سهرهکییه زۆرترین نفوزیان ههیه، حزبه کوردستانییهکانی تریش لهکهرکوک پاڵپشتی جددین و ئهوانهیش که لهئهنجومهنی پارێزگان پاڵپشتی جددین و ئهوانیش وهکو کوردێکی باش بیر دهکهنهوهو حهز دهکهن ئهو کێشاته چارهسهر بێت، من پێموایه ئهگهر کورد لهناوخۆیدا یهک بێت ئاستهنگێکی ئهوتۆ نامێنێت، چونکه پێشگیرییهکی قانونی نییه که بتوانێت پێشمان لێبگرێت و ئێمه ئهوکات قورسایی خۆمان دهبێت لهبهغدا، ئهگهر ئێمه ریزهکانی خۆمان تهبا بێت، ئێمه لهبهغدا سهرۆک کۆمارو جێگری سهرۆک وهزیران و جێگری سهرۆکی پهرلهمان و چهندین وهزیری کوردمان لهبهغدایه، ئهمانه گشتی قورسایی خۆیان ههیه لهسهر کهرکوک، بۆیه پێموایه ئهو رێککهوتنانهی لهنێوانمان بووه ئهگهر بهباشی بڕواته رێوه دهتوانین کێشهکانی کهرکوکیش بهئاقاری چارهسهردا بهرین.

هاوڵاتی: بهڵام پێکهاتهکان دژی ئهو رێککهوتنهن که لهنێوان ئێوهو پارتی ئیمزاکراوه بۆ دانانی پارێزگاری کهرکوک، پێتوانییه ئهوان بتوانن ببنه رێگر لهو رووهوه؟

رهوهند مهلا مهحمود: من پێموانییه ئهوان رێگر بن، نه تورکمان نه عهرهب تا ئهم خولهکه رێگر نهبوونه، تورکمان داخوازی خۆی ههیهو داوای پشک دهکات لهپۆستهکانی کهرکوک، لهههمان کاتدا عهرهبیش دهیهوێت دڵنیا بێت لهوهی بهقهدهر خۆی پۆستی بهربکهوێت، تۆ ئێستا ئهگهر کهرکوک بکهیته 4 کهرتهوه، کهرتێکی کورده، روبعێکی عهرهبهو روبعهکهی تریشی تورکمانه، بۆیه من پێموانییه ئاستهنگ دروستبکهن، بهڵکو داواکاری خۆیان ههیه، ئهمه ئاستهنگ دروست ناکات و دهگاته چارهسهر، ئهو خۆپیشاندانهی ئهمدواییهش که بینیمان خۆپیشاندانێکی دروستکراو بوو و سروشتی نهبوو، دروشمهکانیشیان دروشمی نیشتیمانی نهبوون و خۆدهرخستنێک و دژایهتیکردن بووه، ئهوهش ژمارهیهکی کهم بوون چونکه عهرهب لهکهرکوکدا ههر ئهوهنده نین که هاتبوونه جاده، دهمێکه خهریکی ئهوه بوون و ههزار کهسیشیان پێنههاتبوو، بۆیه من پێموانییه، ئهو رهنگه کۆمهڵێک خهڵکی داخ لهدڵ بوون چونکه دروشمهکانیان بۆ ههموو عێراق خراپ بوون نهک بهتهنها بۆ کورد.

هاوڵاتی: بهڵام لێدوانی بهرپرسهکانیان دهبینین، بۆ نموونه سهرۆکی بهرهی تورکمانی و لهولاوه بهرپرسانی ئهنجومهنی سیاسی عهرهبی قسه دهکهن و دژایهتی دهردهبڕن.

رهوهند مهلا مهحمود: ئهوان بۆ شهقامی خۆیان قسه دهکهن و بۆ سیاسهت قسه ناکهن، ئهوان بۆ ئهوه قسه دهکهن که شهقامهکانیان چۆن گوێیان لێدهگرن، ئهگهرنا لهگفتوگۆکاندا رای جیاوازیان ههیه لهو رایانهی که لهسهر تهلهفزیۆن دهریدهبڕن، من پێموایه ئهوانهی سیاسهت دهکهن تێدهگهن لهوهی به رق و کینه ناتوانرێت پڕۆسهی دیموکراسی و پێکهوهژیان لهکهرکوک بچێته رێوه، ئهو ئهزموونانه ئهزموونی کۆنی تاڵ بوون لهڕابردوودا، بۆیه ههر سیاسییهک بیر لهوه بکاتهوه لایهنێکی تر پهراوێز بخات یاخود بیر لهوه بکاتهوه لهسهر لاشهی لایهنێکی تر خۆی پێبگهیهنێت ئهمه کارێکی خراپه، دهبێت ههموو لایهنهکان پێکهوهو ههریهکه بهپێی ئیستیحقاقی خۆی مافی ههبێت.

هاوڵاتی: پێتوانییه وڵاتانی ئیقلیمی، بهتایبهتی تورکیاو ئێران رۆڵیان لهیهکلاکردنهوهی پرسی کهرکوکدا ههبێت؟

رهوهند مهلا مهحمود: عێراق سهروهریی خۆی ههیه، لهههمان کاتیشدا تورکیا وڵاتێکی زلهێزه لهناوچهکهو ههیمهنهی ههیه، بهڵام ههیمهنهی تورکیا ناگاته ئهوهی ئیرادهی خهڵکی شارهکه تێکبدات، رهنگه ئهو وڵاته زۆر ههوڵبدا بهڵام لهناو تورکمانهکانیشدا ههن هیچ سهر بهتورکیا نین و دژی ئهو بهرنامانهن که ئهردۆغان لێره ئهمان بکاته قوربانی، تورکمانهکان ئهگهر بیانهوێت سیاسهت بکهن و نهتهوهکهیان سهرخهن دهبێت ههماههنگ بن لهگهڵ ئیدارهی کهرکوک و نهتهوهکانی کهرکوکدا بۆ ئهوهی خۆشگوزهرانی بۆ خهڵکی کهرکوک و نهتهوهکهی خۆیان بێنن، ئهوان ئهگهر ههر بهقسهی تورکیا بکهن و بڵین کورد نییهو کورد لهههر شوێنێک بن ئێمه دژین، من پێموایه ئهم رایه لێره سهرناگرێت چونکه لێره تورکمان زۆرینه نییهو کهمینهیه، بۆیه دهبێت خوێندنهوهیان بۆ واقیعی خۆیان ههبێت و ئێمهش خوێندنهوهمان بۆیان ههبێت و هیچ لایهکمان بیر لهپهراوێزخستنی یهکتر نهکهینهوه.

ئێران تائێستا لهعێراقدا بهعهقڵی دوژمنکاری سهیری کورد ناکات، بهڵکو بهعهقڵی پاوانخوازی بۆ شیعهگهرایی سهیری کورد دهکات، ئهو دهیهوێت لهههر شوێنێک ههژموونی شیعه ههبێت ئهو ههژموونه بپارێزێت، چونکه ئهوان کێشهی لهگهڵ سوننهی عهرهب و سوننهی تورکمانیش ههیه، ئهوان زۆرتر بیر لهوه ئهکهنەوە چۆن شیعه لهناوچهکه زاڵ بکهن، تێدهگهن کورد لهکهرکوک ههموو شتێکی پێدهکرێت، ئهوان بینیان کورد بهتهنها کهرکوکی پاراست و لهو ههموو هێرشهی داعش نهیهێشت کهرکوک بگیرێت، ئهوان واش بیر بکهنهوه که بڵێن ئێمه زلهێزێکی گهورهین لهناوچهکه تێدهگهن که ئهگهر کورد بگاته ئهوه ئهتوانێت بهئاسانی ههمووشتێک تێکبدات، بۆیه ئهوان لهم قۆناغهدا دۆستایهتی کورد بهوه ناگۆڕنهوه که شیعهگهرێتی بهسهر کورددا زاڵبکهن چونکه پێیان ناکرێت، لهههمان کاتدا ئهوان لهم ناوچهیه کێشهیان لهگهڵ ئهمریکا و عێراق و سوننهی عهرهبیش ههیه، شیعهی ئێرانیش که ئهو حهشدهی دروستکردووه من پێموانییه ئهو حهشده بتوانێت تا سهر بهردهوامی بهم حاڵهتهی ئێستای بدات، ئهوان یان دهبێت خۆیان حهل بکهن یان بچنه ناو سیستمی بهرگری عێراقییهوه چونکه ئهوانیش کێشهیان زۆر بۆ دروستبووهو دهیان ئاڕاستهو مهفرهزهیان ههیهو خۆشیان لهخۆیان ناڕازین.

هاوڵاتی: باسی ململانێی ئهمریکاو ئێرانت کرد، ئایا ئهو ململانێیه رهنگدانهوهی نابێت بهسهر چارهسهرکردنی پرسی کهرکوکدا؟

رهوهند مهلا مهحمود: بهدڵنیاییهوه ئهمریکا فشاری خۆی دهکات و ئێرانیش فشاری خۆی دهکات، ئێستا نهتهوهیهکگرتووهکانیش هاتوونهته ناوهوه، بۆ چارهسهرکردنی کێشهی کهرکوک، چهندین دانیشتن کراوه که ههموو ئهو دانیشتنانه چارهسهری باشن، لهئێستادا باسی ئهو چارهسهرانه نهکهم باشه، بهڵام دڵنیام لهداهاتوویهکی نزیکدا بهشێکی زۆری ئهو کێشانه چارهسهر دهبن، ههموو پێکهاتهکان بهکورد و عهرهب و تورکمانهوه رایان وایه که پاراستنی کهرکوک لهدهسهڵاتی خهڵکی کهرکوک بێت و ئیدارهی کهرکوکیش لهدهستی خهڵکی شارهکهشدا بێت، لێکتێگهیشتن ههیه تائهم کاته، دهکرێت ئهمه بکرێته بنهمایهک بۆ ئهوهی لهداهاتوودا ئهو ململانێیه بهشێکی لهکهرکوک دووربخرێتهوه.

هاوڵاتی: ناوی تۆ وهکو کاندید بۆ پۆستی سهرۆکی دهستهی ناوچه جێناکۆکهکان هاتووه، دهکرێت بزانین کهی دهستبهکار دهبیت لهو پۆسته؟

رهوهند مهلا مهحمود: ئهم دهستهیهی من وەریدەگرم زیاتر پهیوهندی بهماددهی 140 و ناوچه جێناکۆکانهوه ههیهو ئیشوکاریشی دۆکیومێنتکردنی ئهوراقی خهڵک و نفوزی ئهو ناوچانهو لهدهستچوون و بهرگریکردن لهخهڵکی ئهو ناوچانهیه که ناوچهی دابڕێندراون و لهههمان کاتیشدا ههوڵدانه بۆ جێبهجێکردنی ماددهی 140، لهساڵی 2006-هوه لهلایهن پهرلهمانی کوردستانهوه یاساو پهیڕهوی بۆ دهرکراوه، ئۆفیسی سهرهکی لهههولێره، بهڵام نوسینگهی ههیه لهناوچهکانی شنگال، شێخان، مهخمور، دوبز، کهرکوک، دوزو خانهقین و ههموو ئهو شوێنانه دهبێت نوسینگهی ههبێت که ئیش لهسهر ماددهی 140 و گێڕانهوهی ئهو ناوچه دابڕێنراوانه دهکات، ئهمه لایهنی پڕۆتۆکۆڵی و ئیداری و قانونی ههیه که دهبێت رێکبخرێت و لهههمان کاتدا گفتوگۆ لهگهڵ عێراق و لایهنه پهیوهندیدارهکان بکرێت بۆ ئهوهی ئیستیحقاقی خهڵکی ئهو ناوچانه بگهڕێندرێتهوه بۆیان، دهستبهکاربوونی من زۆر کهمی ماوه، ناتوانم بڵێم سبهی یاخود دوو سبهی، بهڵام لهئایندهیهکی نزیکدا من دهستبهکاردهبم و فهرمانی دیوانیم بۆ دهردهچێت و دهست بهئیشوکارهکان دهکهم.

 

هاوڵاتی: پلانی تۆ بۆ دهستبهکاربوون لهو دهستهیه چییه؟ پێتوایه بتوانن رۆڵی کاراتر ببینن لهخولهکانی پێشووتر؟

رهوهند مهلا مهحمود: من لێت ناشارمهوه ههڵسهنگاندنێکم بۆ ئهو ههڤاڵانهی پێش من لهو دهستهیه بوون، چونکه من بهکرداری لهناو کارهکه نهبووم، بهڵام من خهڵکی ناوچه دابڕاوهکانم و پێشمهرگهی سنووری کهرکوک بووم و له 2003شهوه بهرپرسیارێتیم لهکهرکوک ههیه، بهدڵنیاییهوه نههامهتییهکانی خهڵکی ئهم ناوچانه بهباشی دهزانم و خۆم که خهڵکی ئهم ناوچانه بم دهتوانم گڕوتینێک بخهمه ناو ئهم کارهوهو بتوانم پهیوهندییهکی بههێز لهگهڵ بهغدا و یوئێن و ههموو شارو شارۆچکهکانی ئهم ناوچانه دروست بکهم و ههوڵبدهین لهڕێگهی دهستوورهوه ئهو مافانهی که پێمان دهکرێت دهستهبهری بکهین، تا ئهم ساته ناتوانم به ژماره قسه بکهم، بهڵام ئێمه ئهو کاته رووپێوی لهسهر ئهم ناوچانه دهکهین و رێژهی دانیشتووان وهردهگرین و رێژهی شارو گوند و لادێکان وهردهگرین و رێژس زهوییهکان وهردهگرین و کاری جددی لهسهر دهکهین، یهکێک لهبڕگه بنهڕهتییهکانی کارهکانیشمان ئهوه دهبێت که ههوڵبدهین ئهو نوسینگانه کارا بکهینهوه، بۆ ئهوهی خهڵک بتوانێت بچێته لایان و سکاڵای خۆیان بکهین و ئێمهش بتوانین وۆرکشۆپی باش بکهین بۆ دروستکردنی لێکتێگهیشتن لهنێوان حکومهتی ههرێم و حکومهتی ناوهند و بتوانین ئهو شوێنانهی لهخهڵکیش داگیرکراون بهپێ قانون و دهستووری بیگهڕێنینهوه.

هاوڵاتی: پێتوایه بهمزووانه پارێزگاری نوێی کهرکوک دهستبهکار دهبێت؟

رهوهند مهلا مهحمود: سهقفێکی زهمهنی ههیه بۆ دهستپێکردنی گفتوگۆ لهسهر ئهو بابهته، بهڵام من نامهوێت قسه لهسهر وردهکاری ئهوه بکهم و سهقفه زهمهنییهکه دیاریبکهم چونکه بهشێک نیم لهوهفدهکه، لهگهڵ ئهوهشدا من پێموایه ئهگهر ههردوولامان جددی بین لهو سهقفه زهمهنییه کارهکه جێبهجێ بکهین، بهڵام من دڵسۆزی بۆ دۆزهکه و جددیهت لهوهفدی ههردوولا دهبینم، پێشموانییه ئهگهر کهرکوکییهک پارتی بێت یاخود یهکێتی بێت یاخود ههر لایهنێکی تر بێت که باس بێته سهر کهرکوک پێموانییه درێغی بکات، که درێغی تائێستا کراوه رهنگه فهرمانه حیزبییهکان بێت که نهیهێشتووهو ئێمهش و ئهوان بگهینه یهکتری، بهڵام لهئێستادا فهرمانه حیزبییهکان بهو ئاڕاستهیهیه و بهئومێدم ئهمه باش بێت.

هاوڵاتی: دانیشتنهکان لهگهڵ لایهنی تورکمانی و عهرهبی کهی دهستپێدهکات؟

رهوهند مهلا مهحمود: بهپێی زانیارییهکانی من پێشتر یهک دوو جار دانیشتوون، وهفدی پارتی و یهکێتی لهم سبهی یاخود دوو سبهی جارێکی تر پێکهوه دادهنیشن لهسهر ئهو پرسه.

هاوڵاتی: لهئێستادا باسی گۆڕانکاری لهپۆستی لێپرسراوی مهڵبهندی کهرکوک دهکرێت، تاچهند پلانێکی لهو جۆره ههیه؟

رهوهند مهلا مهحمود: ئێمه ههموومان داوامان لهکاک ئاسۆ کردووه پلانی دوورکهوتنهوهی نهبێت، چونکه بهڕاستی کاک ئاسۆ کارێزمایهکی بههێزه بۆ کهرکوک بهتایبهت بۆ مهڵبهندی کهرکوک زهرورهتی خۆی ههیه، ئێمه داوامان لێکردووه ههر لهمهڵبهندی کهرکوک بمێنێتهوه و کارهکانیش جێبهجێ بکات، پێشتر که پێکهوه ئیشمان کردووه ئێمه بهڵێنمان پێدابوو و ئیشوکاری خۆمان بهجددی دهکرد و ئهومان زۆر سهرقاڵ نهئهکرد بهئیشوکاری مهڵبهندهوه چونکه بهڕاستی ئهو ئیشوکاری زۆر بوو بههۆی ئیشوکاری مهکتهبی سیاسی و پێکهێنانی حکومهت و پهرلهمان، ئهوانه وایکردبوو که زۆر سهرقاڵ ببێت، لهئێستاشدا ئیشوکاری کهرکوک ئیشوکارێکی کهم نییهو زۆره، کاک ئاسۆ ئێستا لهسهفهرێکی کورتهو بهمزووانه دهگهڕێتهوهو درێژه به ئیشوکاری خۆی دهدات، ئهو ههم لێپرسراوی مهڵبهندهو ههم سهرپهرشتیاری دۆسیهی کهرکوکه، ئهگهر کهسێک یاخود چهند کهسێک بکاته سهرپهرشتیاری مهڵبهند ئهوه دهوهستێته سهرخۆی و تائێستا قسهمان لهسهر ئهو بابهته نهکردووهو جارێ ههموومان بهبرایانه ئیشوکارهکان دهکهین، تا ئهم ساتهش قسهمان لهسهر گۆڕانکاری نهکردووه، پێشتر مامۆستا عهزیز لهمهڵبهند بوو ئێستا لای سهرۆک کۆمارهو منیش لهمهڵبهندهوه دهچمه سهر ئهو پۆسته تازهیهم، دیاره ئهم جێگایانهی ئێمه ههر خهڵکێکی بۆ دادهنێن که ئهم ئیشوکارانه بکات، بهڵام تائێستا قسهمان لهسهر کهسێک نهکردووه.

هاوڵاتی: پێشتر پارتی دهیوت نابێت ئهو کهسانهی پهیوهندییان به رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه ههیه هیچ پۆستێک وهربگرن لهحکومهتی ههرێم و لهکهرکوکیش، بهڵام ئێستا تۆ و خالید شوانی بهشێک لهو رووخسارانهی پارتی پێیوابوو بهشێکن لهڕووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهر ههردووکتان پۆستتان وهرگرتووه، ئهمه نهرمی نواندنه لهلایهن پارتیهوه یان چی؟

رهوهند مهلا مهحمود: ئێمه زۆرجار کهوتووینهته رووبهڕووی یهک و پێکیهوهش ههڵشاخاوین، زۆر جار رووبهڕووی ئهو کێشانه بووینهتهوه و ههندێک جار لهسهر ههندێک کهس ئهو بابهته ساخ بووهتهوه، بهڵام من پێموایه ئهم بابهته ئهوهنده گرنگ نییه، چونکه ئهگهر ئێمه لهکهرکوکیش نهبین ئهوه لهکابینه وهزارییهکهداین، بۆیه لهوانهیه سیاسهی ئهو کاته لهههردوولامان توندڕهوی ههبووبێت و لهلای ئێمه فهوزایهک ههبووبێت زوو ئیعلانی ههندێک شتمان کردبێت یاخود لهلای ئهوان رووبهڕوونهوهیهک ههبووبێت که ههندێک قسهی رهقتریان کردبێت، ئێمه ئهوهمان تێپهڕاند، ئهوهی ئێستا ههیه گونجاندنهو گونجاوه، من پێموانییه ئهوه پهیوهندی بهوهوه ههبێت که ڤیتۆیان ههبووبێت لهسهرمان، من خۆم نهمبیستووه که هیچ گیتۆیهکیان لهسهر من و خالید شوانی ههبووبێت، ئهوهی لهڕاگهیاندنیش دهوترێت جیاوازی ههیه لهگهڵ ئهوهی لهدانوستاندنهکاندا ههیه، ئهوهش ئاساییه که ئێمهش سبهی داوا بکهین پارتی ههر پۆستێکی بوێت لهکهرکوک دهبێت پرسمان پێبکات بۆ ئهوهی ئهو کهسهی پۆستهکه وهردهگرێت لهگهڵ ئێمهو ئهوانیش بگونجێت، ئهوه ئاساییه، گرنگ ئهوهیه کوردێک بێت و بتوانێت ئیدارهیهکی باش لهم شارهدا بکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار