هادی مەحمود: ئه‌وه‌نده‌ى بیر له‌پاره ده‌کرێته‌وه بیر له‌به‌رهه‌م و بینه‌ر ناکرێته‌وه
لەڕۆژههڵات میرزا کهریمەو لەباشوور عه‌ریف حه‌مه‌تاڵ
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن
هادى مه‌حمود له‌دایکبوى ساڵى 1970یه‌و له گه‌ڕه‌کى سابونکه‌رانى شارى سلێمانى له‌دایکبووه، باوکى دوو کچه‌و له‌ساڵى 1998ەوه کارى هونه‌رى کردووه.
یه‌که‌م کارى له‌سه‌ر ئه‌نفال بووه و کارێکى هونه‌رى تر‌ى کردووه له‌سه‌ر ژیانى حه‌سه‌ن زیره‌ک که ده‌نگدانه‌وه‌ى باشى هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵات که هه‌مووى به میرزا که‌ریم ده‌یانناسیم، به‌ڵام هادى مه‌حمود به عه‌ریف حه‌مه‌تاڵ ناسراو هاته ناو خه‌ڵکه‌وه، ئێستا فه‌رمانبه‌رم له‌به‌شى سینه‌ما لهڕۆشنبیرى.
هاوڵاتى: چۆن بوو له کتێب فرۆشیه‌وه ده‌ستت کرد به کارى هونه‌رى؟ئایا حه‌زت پێ‌بوو؟
هادى مه‌حمود: له‌منداڵیه‌وه حه‌زم بۆ کارى هونه‌رى هه‌بوو، به‌رده‌وام ئه‌چوم لاساى خه‌ڵکم ده‌کرده‌وه و چه‌ندین جار که‌سه‌که ئاوڕى داوه‌ته‌وه و له قافا گیراوم و قسه و لێدانم خواردووه به منداڵى.
هاوڵاتى: چۆن بوو به‌شدارى گهردهلولت کرد؟ ئایا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ جه‌لیل زه‌نگه‌نه چۆن بوو؟
هادى مه‌حمود: پێشتر ئێمه هه‌ر براده‌ر بوین و په‌یوه‌ندیه‌کى باشمان هه‌بوو، ئه‌و هونه‌رمه‌ندبوو منیش کتێب فرۆش بوم، به‌رده‌وام یه‌کێک بوو له‌وانه‌ى سه‌ردانى ده‌کردم، له سه‌ره‌تاى به‌شى یه‌که‌مى گه‌رده‌لوول وه‌ک چاودێرى ده‌ق و لیژنه‌ى به‌رهه‌م لهگهڵیدابوم و پێم وابوو له‌سه‌دا بیست ى گه‌رده‌لوول ته‌سویر کرابوو، دواى ئه‌وه ڕۆژێک داواى لێکردم ئه‌و ده‌وره ببینم، وتم باشه دیمه‌نێک تۆمارده‌که‌ین که به‌دڵمان نه‌بوو که‌سێکى تر ده‌هێنین، به‌ڵام دواى ته‌سویر کاک جه‌لیل زۆرى به‌دڵ بوو و به‌رده‌وام بوین له‌کارکردن.
هاوڵاتى: تاچه‌ند ئه‌و ده‌وره له خۆته‌وه نزیک بوو؟
هادى مه‌حمود: ڕۆڵى حه‌مه تاڵ کۆمه‌ڵێک شت له خزمه‌تیدا بوون یه‌کێک له‌وانه ئه‌و منداڵه زۆرانه بوو که ببوه سه‌رنجى زۆربه‌ى خه‌ڵک، به‌تایبه‌ت له‌کاتێکدا من خۆم منداڵم نه‌بوو، ئه‌وه به‌شێکى زۆر سه‌رکه‌وتنى کاره‌کته‌ره‌که بوو، وه ئه‌و عه‌ره‌بى قسه‌کردنه و پێکه‌نینه‌که زۆر چووه ناو خه‌ڵکه‌وه.
هاوڵاتى: له‌ئێستادا کارى هونه‌ریت که‌مبۆته‌وه؟
هادى مه‌حمود: له‌ئێستادا دوو کارى هونه‌ریم هه‌یه که زیاتر وه‌ک کارى میدیایى ده‌رده‌که‌وێت، حه‌زیشم له‌کارى زۆر و بۆر نیه، من مهسئولیاتێکى گه‌وره‌ى حه‌مه تاڵ م له‌سه‌ر شانه که ناکرێت ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌یه و ئه‌و ناوه قورس و گرانه بده‌نه به‌ر کارى زۆر و بۆر و جێ ده‌ستت دیار نه‌بێت حه‌زم له‌کارى ئاوا نیه.
هاوڵاتى: ئایا حه‌زى خۆت بوو که کارى میدیایى بکه‌یت، یان به‌سوتفه بوو؟
هادى مه‌حمود: کارى میدیا دابڕاو نیه له کارى هونه‌رى به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆکار چومه ناو کارى میدیاییه‌وه یه‌که‌م به‌هۆى ئه‌م وه‌زع و قه‌یرانه‌وه بۆ دابین کردنى بارى دارایى و دووه‌م زۆر دانیشتبوم بۆ کار که ئه‌وه‌ش زۆر ناخۆشه، بۆیه که کارى هونه‌رى هه‌بێت من له‌وانه‌یه کارى میدیاى به‌جێبهێڵم بۆ کۆمه‌ڵێک گه‌نجى تر.
هاوڵاتى: کارى هونه‌رى بۆتۆ سه‌ختتر بوو یان کارى میدیایى؟
هادى مه‌حمود: من خۆم هه‌ر ئاوام جیاوازى ناکه‌م بۆ کارێکى هونه‌رى یان میدیایى، هه‌ر به‌م ده‌م و له‌فزه کارده‌که‌م و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌م، حه‌زم به جدیات و کارى ڕه‌سمیات نیه.
هاوڵاتى: هه‌ڵسوکه‌وتى تایبه‌تى خۆت کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر کاره‌که‌ت و زیاتر پێى ده‌ناسرێیت بۆنمونه وه‌ک عه‌ریف حه‌مه تاڵ؟
هادى مه‌حمود: بیگومان ئه‌و کراوهییهى خۆم وایکرد که پێى بناسرێم و کاک جه‌لیل-یش زانى من ئه‌و به‌هره‌یه‌م تیایه و بۆیه ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ى بهمن به‌خشى که دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و سه‌لیقه و به‌هره‌یه زۆر گرنگه، تازه من واناسراوم هه‌ر قسه‌یه‌ک بکه‌م خه‌ڵک پێده‌که‌نێت.
هاوڵاتى: بۆئه‌وه‌ى که‌سێکى هونه‌رى بچێته ناو خه‌ڵکه‌وه چى زۆر گرنگه؟
هادى مه‌حمود: زۆر گرنگه هونه‌رمه‌ند له‌به‌ره‌ى خه‌ڵک بێت، گه‌نج ئێستا کێشه‌یه‌کى هه‌یه هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵى بێت، پیر کێشه‌یه‌کى هه‌یه واته هونه‌رمه‌ند بچێته ناو خه‌ڵکه‌وه و له هه‌ر بارودۆخێکدا بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى خۆیدا بێت و هیچ جۆره ڕه‌نگێک هه‌ڵنه‌گرێت.
هاوڵاتى: بەکه‌سێکى کراوه و قسه خۆش ناوبانگت بڵاوه ئایا به‌رده‌وام وایت له‌ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ که‌سوکارت؟
هادى مه‌حمود: من به‌رده‌وام وابوم، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ئه‌وه که‌سایه‌تى خۆم بووه و له هه‌رزه‌کاریه‌وه که مەوقیفێک ده‌بوو بۆیان ده‌گێڕامه‌وه بۆئه‌وه‌ى من ترش و خوێى پێبکه‌م، من ئه‌و ئیحساسه‌م تێدایه.
هاوڵاتى: هه‌موو که‌س ده‌توانێت کارى ئه‌کته‌رى بکات؟
هادى مه‌حمود: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر شتێکه که تێتدا نه‌بوو ناتوانین به زۆر بیکه‌یت، چونکه که‌سانێکمان بینى هێنایاننه پێشه‌وه و به‌زۆر کردیانن به شت، به‌س که خۆى تواناکهى تێدا نه‌بوو ناکرێت و سه‌رکه‌وتوو نابێت، ماددهکهت تێدا نه‌بوو ناتوانى و یان ماددهکهشى تێدایه به‌ڵام که‌سێکى گونجاو نیه که بیجوڵێنێت.
هاوڵاتى: ئایا پێت وایه که حه‌مه تاڵ بیر ده‌چێته‌وه و ده‌سڕێته‌وه که کارێکى باشترت کرد؟
هادى مه‌حمود: من پێم وایه که له ته‌مه‌نمدا شتێک نیه بیکه‌م حه‌مه تاڵ بسڕێته‌وه، له‌کاتێدا کارێکى زۆر قورسیش بوو، زۆریش حه‌زبکه‌م که کارێک بکه‌م حه‌مه تاڵ بسڕێته‌وه پێم وانیه بسڕێته‌وه.
هاوڵاتى: ئایا زیاتر به حه‌مه تاڵ بانگ ده‌کرێیت یان هادى؟
هادى مه‌حمود: تائێستاش زیاتر به حه‌مه تاڵ بانگ ده‌کرێم، منیش به هه‌ر ناوێک بانگ کرێم وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه و ئاساییه لام زۆریشم پێ خۆشه، ته‌نانه‌ت چوم بۆ ڕۆژهه‌ڵات به میرزا که‌ریم بانگ ده‌کرام هه‌ر بیرم چوبۆوه، بۆیه زۆر ئاساییه.
هاوڵاتى: باوکى دوو کچیت؟ ئایا کچ لاى تۆ چ مانایه‌کى هه‌یه؟
هادى مه‌حمود: راستى من که له‌ماڵه‌وه گه‌وره‌بم و خوشکه‌کانم زۆر له‌خۆم گه‌وره‌تر بون واته له‌ماڵدا خوشکم نه‌بینیوه، بۆیه ئه‌وه ببوه نه‌قسێک و فهراخێکى گه‌وره‌ى بۆ دروست کردبوم که به‌رده‌وام خۆزگه‌م بوو کچێکم هه‌بێت بۆیه خواى گه‌وره دوو کچى پێبه‌خشیوم، ئه‌و ویسته‌ى خۆم کچم هه‌بێ و که کچم نه‌بوایه زۆر بهتاڵایى له ڕوحمدا دروست ده‌بوو.
هاوڵاتى: کارى درامیى و شانۆیى و سینه‌مایى کامیانت حه‌ز لێیه؟
هادى مه‌حمود: کارى درامى حه‌زى خۆمه و زۆر حه‌زم پێیه‌تى، به‌ڵام کارى شانۆیى ته‌جروبه‌م نیه و نازانم که نایشارمه‌وه لێشى ئه‌ترسم، به‌رى نه‌که‌وتوم، به‌ڵام له ئاینده‌یا له‌وانه‌یه که کردم زۆر باشیش بم، حه‌زم له کارى سینه‌مایى نیه چونکه خه‌ڵکانێکى که‌م ده‌تبینن و به‌ڵام وه‌ک کار کارم کردووه له به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندیه‌کانى کارى په‌یکه‌رى دڵ، به‌ڵام وه‌ک حه‌ز حه‌زم پێ نیه.
هاوڵاتى: که کارى هونه‌ریت نه‌کردایه چ کارێکى ترت ده‌کرد؟
هادى مه‌حمود: من به‌س کارى کتێب فرۆشى ده‌زانم، که له‌ته‌مه‌نى 15ساڵیه‌وه کتێب ده‌فرۆشم بۆیه پێم وایه تائێستا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوم و هه‌ر ئه‌وه کارم ده‌بوو.
هاوڵاتى: کتێب فرۆشى چى به تۆ به‌خشیوه؟
هادى مه‌حمود: زۆر کردمییه ئه‌هلى کتێب و سودى زۆرتر بوو، له‌کاتێکدا له سه‌رده‌مێکدا کتیبم ده‌فرۆشت که بگیرامایه ڕێک عیدام بوو، به‌ڵام پاره‌ى چاکیشم ده‌ستده‌که‌وت به‌و کتێبه قاچاخانه.
هاوڵاتى: هونه‌ر چى لێسهندوییتهوه؟
هادى مه‌حمود: هونه‌ر هه‌موو ئازادییه‌کى تاکى و خێزانى لێسهندوینهوه که له چونه ده‌ره‌وه یان له شوێنێک ناتوانى وه‌ک خۆت هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت و ڕوبه‌ڕوى شت ده‌بیته‌وه و ناتوانى داواى هه‌قى خۆشت بکه‌یت له هه‌ندیک کاتدا، کاتمان بۆ خیزان و ماڵه‌وه زۆر که‌مه چونکه له‌کاتى به‌رهه‌مێکدا شه‌و و ڕۆژمان لێده‌بێت به یه‌ک.
هاوڵاتى: هه‌بووه ڕوبه‌ڕوى ئیحراجیهک ببیته‌وه، یان خێزانه‌که‌ت، بکه‌ویته مه‌وقیفێکى ناخۆشه‌وه؟
هادى مه‌حمود: زۆرجار هه‌بووه و شتى وا زۆر ڕوده‌دات که خێزانم و که‌سوکار پێویسته له‌وه ڕابێن و چونکه جار هه‌بووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م ڕۆیشتوین ڕوبه‌ڕوى پۆلێک کچ بومه‌وه به‌ره‌و ڕوم هاتون یاویانه له قاقاى پێکه‌نین، ئه‌و شتانه ئاساییه و خیزانه‌که‌شم ڕاهاتووه پێى ئاساییه.
هاوڵاتى: چ شتێک هه‌رگیز بیرت ناچێته‌وه له‌کاره هونهریهکانتدا؟
هادى مه‌حمود: قه‌د ئه‌و ڕۆژى جهژنهم بیر ناچێته‌وه که ره‌مه‌زان ته‌واو بوو گه‌رده‌لوول په‌خشکرا، ئیر ئه‌و جه‌ژنه هه‌موو که‌س ئه‌یناسیت و ئه‌موت باشه ئه‌وه ئاوایه که ئاوا چۆته ناو خه‌ڵکه‌وه، چونکه ئهمانزانى کاره‌که خۆى کارێکى جوانه، به‌ڵام ته‌سه‌ورمان نه‌بوو به‌و شێوه‌یە کاریگه‌ری زۆرى هه‌بێت، که ئێستاش به‌رده‌وام چاوه‌ڕێى به‌شى چوارى ده‌که‌ن و پرسیار ده‌که‌ن.
هاوڵاتى: بۆچى کارى هونه‌رى که‌مه لاى ئێمه، به‌ڕاى به‌ڕێزت له چ ئاستێکدایه؟
هادى مه‌حمود: من پێم وایه ئه‌کته‌ره‌کانى ئێمه زۆر که‌سى باش و سه‌رکه‌وتووى تێدایه و یه‌ک زه‌ڕه که‌متر نایبینم، به‌پێچه‌وانه‌وه کارى وڵاتانم بینیوه که من ته‌ریق ئه‌بمه‌وه که ده‌یبینم و یه‌ک ملیارم بداتێ من به‌شدارى تێدا ناکه‌م، به‌ڵام کێشه‌که لاى ئێمه ئه‌وه که‌سى شیاو له شوێنى شیاو نیه، که‌سه‌که که دانراوه ده‌یه‌وێت شت بکات به‌ڵام نازانێت، چونکه سه‌ره‌تاى دروست بونى سینه‌ما به زه‌ره‌ر بووه و ئێستا بووه‌ته ئه‌وه‌ى که وڵات ده‌ژییه‌نێت، بۆیه پێویسته که‌سێک هه‌بێت له هونه‌ر تێبگات، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى بیر له پاره ده‌کرێته‌وه بیر له به‌رهه‌مه‌که و بینه‌ره‌که ناکرێته‌وه که چی‌یان پێویسته، ئه‌و نازانێت ئه‌و زهرهرهى له پاره‌دا ده‌یکات قازانجێکى زۆرى مه‌عنه‌وى میلله‌ته‌که‌ى تێدایه، ئه‌وه تا ئاوا بین هونه‌رى کوردى هه‌ر وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه.
هاوڵاتى: کارى تازه‌ت له‌به‌ر ده‌ستدایه؟
هادى مه‌حمود: ناوه‌ڕاستى مانگى هه‌شت ده‌ست ده‌که‌ین به وێنه‌گرتنى کارێکى 30 ئهڵقهیى، کۆمپانیاى بابلیۆن، زنجیره‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى سیاسیه و باس له
هه‌ڵبژاردنى کوێخا ده‌کات و چه‌ند که‌سێک کێبڕکێیانه ببن به کوێخا و من یارى ده‌که‌م له نێوانیاندا، دڵى هیچیان ناڕه‌نجێنم و لاى هه‌مویان ده‌خۆم، که زۆر که‌سمان هه‌یه له‌و که‌سایه‌تیه‌ن و هه‌ر ئه‌ویش قازانج ده‌کات، بۆ زستان ته‌واو ده‌بێت و به‌هیوام کارێکى جوان بێت.