سەرۆکی هەرێم له‌به‌رده‌م کردنه‌وه‌ى گرێ کوێره‌کاندا
سهرکردایهتیەکى یه‌کێتى داوادەکات نێچیرڤان بارزانى چاودێریی کاره‌کانى حکومه‌ت بکات به‌پێى ده‌سه‌ڵاته‌کانى
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
کەسە نزیکەکانی نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان دەڵێن چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌کرێت گرێ کوێره‌کان بکاته‌وه‌و ببێته چه‌ترى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان و چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکات.
لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێیانوایه نێچیرڤان بارزانى به‌پێى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌توانێت گرێکوێرەکان بکاتەوە کە لەناوخۆی و دەرەوە یەخەی بەهەرێم دەگرن و هەوڵی یەکخستنی لایەنە سیاسیەکان بدات.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به هاوڵاتى وت «نێچیرڤان بارزانى خۆى قاڵبۆته‌وه له کێشه‌و گرقتهکانى خه‌ڵک که پێویسته چاودێرى کاره‌کانى حکومه‌ت بکات به‌پێى ده‌سه‌ڵاته‌کانى وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم».
وتیشی «دەبێت یەکێک له ئه‌وله‌ویه‌تى کاره گرنگکەکانی ئەوەبێت کە هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان یه‌کگرتوو بکات و هه‌وڵبدات ته‌با و برایه‌تى دروستبکات له‌نێوانیاندا».
پێشیوابوو «گرنگه« پاڵپشتى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بکات که ببێته هێزێکى نیشتمانى نه‌ک هێزى یه‌کێتى و پارتى.
مسته‌فا چاوهڕش یه‌کێکى دیکه لهئهولهویهتى کاره‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمى به‌وه ده‌زانێت که «ئاوڕى جدیى» له ژیانى پێشمه‌رگه بداته‌وه که‌خه‌ڵکێکى که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژارن به‌و پێیه‌ى به‌رپرسى یه‌که‌می هێزه چه‌کداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانه.
ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ى یه‌کێتى داواى له‌سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کرد، به‌رنامه‌ى باش دابنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم به‌غداو گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ده‌توانێت سهرپەرشتى بکات.
وتیشى «نێچیرڤان بارزانى ده‌توانێت واز له‌ململانێى حزبى بهێنێت و سه‌رۆکى هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات، ئه‌و ته‌وقه بشکێت جیاوازى له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانى نه‌کات ناو به‌ناو بێته سلێمانى».
نێچیرڤان بارزانى، وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرا له‌به‌روارى 28ى حوزه‌یرانى 2019 و له‌وتاره‌که‌یدا بهڵێنیدا ئازادى مافى تاک و کۆمه‌ڵگا بپارێزێت.
یه‌حیا رێشاوى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى به هاوڵاتى وت «ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌وه‌یه ژیانى هاوڵاتیان باشتر بکات و رۆڵى هه‌بێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران و چاودێرى کاره‌کانى حکومه‌ت بکات له‌ڕووى باشکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کانی رێگاوبان و ئاو‌و کاره‌باوه کهپێویستى رۆژانه‌ى هاوڵاتیانه«.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کرد باشکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى به‌غداو جێگربوونى دۆخى دارایى و ئابوورى هاوڵاتیان گرنگه که سه‌رۆکى هه‌رێم به‌پێى ده‌سه‌ڵاته‌کانى ده‌توانێت کارى بۆ بکات.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى پێیوایه سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌توانێت گرێکان بکاته‌وه‌و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و ببێته چه‌ترێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو جەمسەرەکان.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى ته‌واو هه‌بێت سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌کان ئه‌وانه‌ى ئۆپۆزسیۆنن و ئه‌وانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدان چه‌ترێک بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو جەمسەرەکان».
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت «نێچیرڤان بارزانى ده‌توانێت هه‌موو گرێکان بکاته‌وه، بۆ ئێمه گرنگه ئاوه‌که به‌دروست بڕژێت و سوود له‌په‌یوه‌ندى تورکیا‌و ئێران وه‌ربگیرێت و کێشه ده‌ستورییه‌کان که له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم هه‌یه چاره‌سه‌رى بکات».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى بڕواى وایه سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ته‌نها له‌هه‌ولێر دانانیشێت، به‌ڵکو چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌سلێمانى و دهۆک دابنیشێت، واقعى کوردستان وا ده‌خوازێت که ده‌توانێت هه‌ندێ بڕیار که ده‌یدات له‌سلێمانى رایبگه‌یه‌نێت».
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داوا له‌سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى هه‌رێم پێکبهێنێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا بکات و راو بۆچونیان وه‌ربگرێت له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌کان.
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» سه‌رۆکى هه‌رێم که ده‌سه‌ڵاتى زۆرى له‌به‌رده‌ستدایه چه‌ترێکى باش بێت له‌نێوان حکومه‌ت و هاوڵاتیان و هه‌موو پارێزگاکانى کوردستان به یه‌ک چاو ته‌ماشا بکات به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه بکاته پارێزگایه‌کى ته‌واو که‌وه‌ک پێویست کارى بۆ نه‌کراوه«.
ناوبراو یه‌کێک له ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌وه وه‌سف ده‌کات که ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى له‌گه‌ڵ حزبه‌کان پێکبهێنێت تا ماڵێکى ئارام دروستبکات»، ئه‌وه‌ش به‌سه‌رکرده‌ى زیره‌ک ده‌کرێت که نێچیرڤان بارزانى ده‌توانێت ئه‌نجامى بدات».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌لایه‌وه گرنگه سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غداو پرسی که‌رکوک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان چاره‌سه‌ر بکات و خاکه‌که‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت، سه‌رۆکى هه‌رێم دۆخى ئابوورى هاوڵاتیان باش بکات له‌ڕێگه‌ى چاودێریکردنى کاره‌کانى حکومه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه.