ئێران لەپارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نزیک دەبێتەوە

لەگەڵ گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران گفتوگۆی نهێنی چەند پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەئەوروپا بەڕێوەدەچێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

له‌کاتێکدا بڕیاره مانگى داهاتوو گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆ ناڕاسته‌وخۆکانى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێران ده‌ستپێبکات، هێشتا به‌شێکى سه‌ره‌کى ئه‌و لایه‌نانه بڕوایان به‌وه نییه ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌ى له‌و باره‌یه‌وه له ئارادایه سه‌ربگرێت.

له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا چه‌ند رێکخراوێکى نه‌رویجى هه‌وڵێکیان بۆ نێوه‌ندگیریی له‌نێوان ئێران و حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ستپێکرد، له‌کاتێکدا ئێران روبه‌ڕووى گه‌مارۆیه‌کى سه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌ته‌وه و به رابه‌رایه‌تى ئه‌مریکا.

ئه‌و رێکخراوانه بۆ هه‌وڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هاوکارى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان گفتوگۆیان کردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ک دیار نییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌که گفتوگۆى راسته‌وخۆى له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا لێبکه‌وێته‌وه که تا ئێستاش له شه‌ڕو ململانێى قوڵدان.

حزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات تا ئێستاش به‌توندى دژایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى ئێران ده‌که‌ن و داواى گۆڕینى ده‌که‌ن، هه‌رچى ئێرانه تا ئێستا دانى به‌هیچ یه‌کێک له‌و پارتانه‌دا نه‌ناوه.

به‌پێی ماڵپه‌ڕى ئهلمۆنیتهرى ئه‌مریکى، بڕیاره مانگى داهاتوو حزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بۆ جارى سێیه‌م له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له شارى ئۆسلۆ کۆبنه‌وه، که له‌لایه‌ن سه‌نته‌رێکى نه‌رویجییه‌وه رێکخراوه.

پێشتر ئه‌و حزبه کوردییانه و ئێران له مانگه‌کانى ئایار و حوزه‌یرانى رابردوودا دوو جارى تر له نه‌رویج کۆبوونه‌ته‌وه.

حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى وته‌بێژى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران به  هاوڵاتى راگه‌یاند، کورد له‌هه‌موو پارچه‌کاندا ئاشتیخوازه، به‌ڵام رژێمى ئێران نه باوه‌ڕى به کێشه‌ى کورد و ماف و ئازادییه‌کانى هه‌یه و نهئیرادهى چاره‌سه‌رکردنى هه‌یه.

وتیشى «که‌واته چاره‌سه‌رێک له‌و باره‌یه‌وه به‌و شێوه‌یه نایه‌ته کایه‌وه، بریا بتوانرایه چاره‌سه‌رێک هه‌بێت، به‌ڵام هیچ شتێک ناکرێت له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت شتێکى وا بکات ده‌بێت زه‌مینه‌سازى بۆ بکات و دۆخى کورد له رۆژهه‌ڵات باش بکات، به‌ڵام ئه‌وان کارى وا ناکه‌ن».

حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران مێژوویه‌کى تاڵى هه‌یه له‌دانوستاندا له‌گه‌ڵ ئێران، عه‌بدولره‌حمان قاسملو رێبه‌رى حزبه‌که پێشتر لهسەروبەندی دانوستاندا له‌گه‌ڵ ئێران تیرۆرکرا.

باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و رێکخراوانه که‌وتونه‌ته ئه‌و بیره‌ى هه‌وڵى رێکخستنى دانوستان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان و لایه‌نى ئێرانى قسه‌یان کردووه، به‌ڵام ئه‌و رێکخراوانه ده‌بێت بزانن که ئێران نیازى کارى له‌و شێوه‌یه‌ى نییه و پێویسته باش ئه‌و وڵاته بناسن.

له‌لایه‌نى ئێرانى، گفتوگۆى رێکخراوه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌ید محه‌مه‌د کازم سه‌جادپور دیبلۆماتکارى پێشوو، راوێژکارى پێشووى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه که نوێنه‌رایه‌تى تاران ده‌کات له دانوستانه‌کاندا.

سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌هه‌وڵى نێوه‌ندگیرییه‌که به  هاوڵاتى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى هه‌یه تا ئێستا هه‌وڵى نێوه‌ندگیرییه و هیچ گفتوگۆیه‌کى ڕاسته‌وخۆ له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه.

تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێکى کرداریی ئه‌و هه‌وڵى نێوه‌ندگیرییه دیار نییه، که به‌یه‌که‌م هه‌وڵى له‌و شێوه‌یه دانرێت له حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه تا ئێستا.

 حزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان تا ئێستا به‌فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه، به هه‌ستیاریشه‌وه باسى ئه‌و هه‌وڵه ده‌که‌ن که هێشتا هیچ ئه‌نجامێکى دیار نییه.

ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه، ناوه‌ندى هاوکارى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که‌چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى زۆربه‌ى حزبه کوردییه‌کانى ئێرانه له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌رى پرسی کورد هه‌ندێ لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌وڵدان.

جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه که ئه‌وان بڕوایان به چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد هه‌یه به رێگه‌ى ئاشتیانه، به‌ڵام ئێران بڕواى به گفتوگۆ نییه و دانوستانه‌کانى پێشوتریش له‌و باره‌یه‌وه بێمتمانه‌یی دروستکردووه.

 حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى وته‌بێژى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران وتى «تا ئێستا هه‌وڵى ئه‌و رێکخراوانه هیچى لێ سه‌وز نه‌بووه‌و هیچیشى لێ سه‌وز نابێت، چونکه ئه‌وان وه‌ک ئێمه ئێران ناناسن».

باسی له‌وه‌شکرد، ئێران ئه‌هلى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد نییه و وه‌فاى بۆ خاته‌مى و که‌روبى و موسه‌وى نه‌بووه، که رۆڵه‌ى رژێم خۆیانه، ئێستا چۆن مافه‌کانى کورد دابین ده‌کات که 40 ساڵه به‌ره‌نگارى ده‌بێته‌وه.

حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى ده‌ڵێت نه‌زه‌رى خۆیان بۆ رێکخراوه‌کان رونکردووه‌ته‌وه و ئه‌وان وتویانه هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ن و پێیان وتن بچن هه‌وڵى خۆتان بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه «به‌ڵام پێمانوانییه هه‌وڵه‌که بگاته ئه‌نجام».

له‌گه‌ڵ هه‌وڵى ئه‌و رێکخراوانه بۆ رێکخستنى گفتوگۆ له‌نێوان ئێران و حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات، ئێران له‌م مانگه‌دا بۆردومانه‌کانى بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێم چڕکرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسێکى باڵاى سوپاى پاسداران له‌رۆژهه‌ڵات کوژرا.

به‌رپرسێک له‌حزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات به  هاوڵاتى راگه‌یاند، ئێران پێیوایه حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات ئه‌و به‌رپرسه‌یان کوشتووه، به‌ڵام ئه‌وه کارى حزبه کوردییه‌کان نه‌بووه.

به‌ڵام حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى وته‌بێژى حدکا باسى له‌وه‌کرد، بۆردومانه‌کان په‌یوه‌ندیان به‌و رووداوه‌وه نییه، یه‌ک پێشمه‌رگه ئه‌م ماوه‌یه له‌باشورى کوردستانه‌وه نه‌په‌ڕیوه‌ته رۆژهه‌ڵات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.

لە ئێستادا کە گەمارۆکانى سەر ئێران چووەتە قۆناغێکى نوێوە و ئابورى ئەو وڵاتەى روبەڕووى خراپترین دۆخ کردووەتەوە، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان جموجۆڵیان دەستپێکردووە بە ئاڕاستەى سود وەرگرتن لە سزاکان لەئەگەرى گۆڕانکاریی سیاسی‌دا، بەڵام هێشتا هەوڵەکانیان چڕنەکردوەتەوە لەو بارەیەوە.

 حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران بەگشتى و لەناویاندا حزبە کوردییەکان ساڵانێکى زۆرە چالاکى جۆراوجۆر دژى دەسەڵاتى ئێران دەکەن بە ئامانجى گۆڕینى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە، بەڵام هەوڵەکانیان کاریگەریی ئەوتۆى دروستنەکردووە.

حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان تا چەند مانگێک لەمەوبەر هەندێکجار روبەڕووى پێکدادانى چەکدارى لەگەڵ ئێران دەبوونەوە، بەڵام لەپاش هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆسەر بارەگاکانى حدک و حدکا لەکۆیە پێکدادانى چەکدارى ئەوتۆ لەنێوانیان رووینەداوە.

حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان ماوەى چەند ساڵێکە ناوەندێکى هاوکارییان دروستکردووە بۆ یەکخستنى هەڵوێستەکانیان لەبارەى رووداو و  گۆڕانکارییەکانى ئێرانەوە، لە ئێستاشدا دەیانەوێت لەم دۆخەدا هاوهەڵوێستیان چڕتر بکەنەوە.

سەرەڕاى هەماهەنگییەکانى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەناوخۆیاندا، هێشتا ئەو هەمهەنگییە هەموو حزبەکانى نەگرتووەتە خۆ، هەندێ حزب کە لەدەرەوەى ناوەندەکەن دان بە شەرعیەتی ناوەندەکەدا نانێن، جگە لەوەش ئەو حزبانە و حزبەکانى دیکەى ئۆپۆزسیۆنى ئێران پڕۆژەیەکى یەکگرتوویان نەخستووەتەڕوو بۆ بەدیلى دەسەڵات لەئێران لەئەگەرى هەر گۆڕانکارییەکى سیاسی‌دا.

لە چەند هەفتەی رابردوودا چوار حزبی سەرەکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بریتیبوون لە نوێنەرانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وەک ئەندامانی «ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران»، لەئەوروپا لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی دیدار‌و گفتوگۆیان کردوە.

عومەری ئیلخانیزادە، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە ئێستا سەرۆکایەتی خولیی «ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران» دەکات ئەو هەواڵانەی رەت نەکردەوە کە دانیشتنیان هەبوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەناوبژیوانی رێکخراوی سەنتەری نەرویژی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان.

عومەری ئیلخانیزادە، بە بەشی فارسی DWی ئەڵمانی راگەیاند «چونە دانوستان‌و گفتوگۆوە لەگەڵ دەولەتی ئێران پێچەوانەی خواستەکانی کورد نییەو گۆڕانکاریی نییە لەسیاسەتی حزبە کوردییەکاندا، کە لەساڵی ١٩٧٩ەوە گفتوگۆمان کردوەو هیچ کاتێک گفتوگۆمان رەتنەکردوەتەوە».

جەند سەرچاوەیەکی حزبە کوردیەکان بە DWیان راگەیاندوە کۆبونەوەی حزبە کوردییەکان لەگەڵ نوێنەرانی پایەبڵندی وەزارەتی دەرەوەی ئێران‌و نوسینگەی عەلی خامەنەئی رابەر بوەو لەلایەنی کوردیشەوە سکرتێری چوار حزبەکە ئامادە بون.

لەبەرامبەردا تا ئێستا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمبارەوە هیچ لێدوانێکیان رانەگەیاندوە.

ئیلخانیزادە وتی «ماوەی زیاتر لەساڵێکە چەندین ناوەندی نێودەوڵەتی ناسراوو ئەڵمانی و نەرویجی و سویدی و بەریتانی دامان لێدەکەن رێگەچارەی ئاشتی بگرینەبەر، ئێمەش وەڵاممان ئیجابی بوە، بەو مەرجەی گفتوگۆکانمان بەئاشکرا بێ، دەربارەی کێشەی کوردستان بێ، لەلایەن رابەری و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە رابگەیەنرێتو لەژێر چاودێری ناوەندێکی ناسراوی نێودەوڵەتیدا بێت».

ئیلخانیزادە وتیشی «ئێران لەقەیرانو هەلومەرجێکی نالەباردایە لەئاستی ناوخۆ‌و دەرەوە، بۆیە زیاد لەهەر کاتێک پێویستە مل بەخواستەکانی خەڵک‌و رەوتە دیموکراسیخوازەکان بدات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار