سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم: 25 کرێکارى نیپاڵى لەکوردستان بازرگانییان پێوه‌کراوه‌

بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان: ئاگادار کراوینه‌ته‌وه‌ که‌ کڕین و فرۆشتن به‌ کرێکارانى بیانییه‌وه‌ ‌کراوه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

دهستهى مافى مرۆڤى ههرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت 25 کرێکارى نیپاڵى کە لە هەریمی کوردستان کاریان کردوە به شێوازى جۆراوجۆر بازرگانیان پێوهکراوه، راشیدەگەیەنێت بهدواداچوون بۆ پرسەکە دەکات و پهرلهمانى کوردستانیش لیژنه لهو بارهیهوه پێکدههێنێت.

له ههرێمى کوردستاندا بهههزاران کرێکارى بیانى کاردهکهن، که لهلایهن کۆمپانیاکانهوه دههێنرێنه ههرێم و بهشێک له هاوڵاتیان و کۆمپانیا و دامهزراوهکان وهک خزمهتکار کاریان پێدهکهن.

زیا پترۆس، سهرۆکى دهستهى مافى مرۆڤى ههرێم، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى رایگهیاند، 25 کرێکارى نیپاڵى به شێوازى جۆراوجۆر بازرگانیان پێوهکراوه، بهدواداچونیان بۆ ئهوه کردووه و سهردانى وهزیرى نوێ کاروبارى کۆمهڵایهتیمان کردووه و کارى لهسهر دهکهن.

باسى لهوهشکرد، له ههولێر و سلێمانیش حاڵهت ههبووه وهک ئوتیل و سهنتهرى مهساجهکان و لهماڵان و کۆڵانهکاندا، بۆیه پێویسته ڕینمایى بۆ کۆمپانیاکان دهربکرێت نهتوانن ئهو کارانه بکهن که بونیان ههیه.

زیا پترۆس ئاماژهى بهوهدا بهشێک لهو کرێکارانه کۆمپانیا و پارێزهر هاوردهیان دهکات و فرۆشتنى ئهو مرۆڤانه بازرگانى کردنه به مرۆڤ، کڕین و فرۆشتنیان پێوه دهکرێت.

وتیشى «لهئێستادا کڕین و فرۆشتن به ئهندامهکانى جهستهوه رێگرى باشى لێ کراوه و ناتوانرێت به شێوهیهکى ئاسان بکرێت، بۆنمونه گورچیله که ڕێکارى زۆر ورد گیراوهتهبهر و ناتوانرێت بهئاسانى بازرگانى پێوهبکرێت».

بهپێی ئامارهکانى ڕوانگهى عێراقى بۆ قوربانیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ، 27 باند له بهغدا و ژمارهیهک له پارێزگاکانى دیکه لهناویاندا ههرێمى کوردستان بازرگانییان به ئهندامهکانى جهستهى مرۆڤهوه کردووه و ژمارهیهک ئافرهتیشیان به زۆر خستووهته ناو تۆرهکانى لهشفرۆشییهوه«.

ئاماژه بهوهشکراوه، زۆربهى ئهو تۆڕانهى بازرگانى به مرۆڤهوه دهکهن ههرێمى کوردستانى عێراق وهک پهناگهیهکى ئارام بۆ ئهنجامدانى تاوانهکانیان بهکار دههێنن.

ڕوانگهى عێراق بۆ قوربانیانى بازرگانى به مرۆڤ باسى لهوهکردووه، بوونى حهوت تۆڕى بازرگانیکردن به مرۆڤ له پارێزگاى سلێمانی-یان به بهڵگه کردووه که له رێگهى دهڵاڵهکانیانهوه قوربانییهکان دهخهنه داوى خۆیانهوه، جگه لهوهش ئهو تۆڕانه ههندێک ههژمارى ساخته له تۆڕى کۆمهڵایهتى فهیسبووک بهڕێوهدهبهن.

بهدریه ئیسماعیل، بڕیاردهرى لیژنهى یاسایى لهپهرلهمانى کوردستان، له لێدوانێکیدا بۆهاوڵاتى وتى «لهلایهن چهند کرێکارێکهوه ئاگادار کراوینهتهوه که کڕین و فرۆشتن به کرێکارانى بیانییهوه کراوه و چهند کۆمپانیایهکمان خستووهته ژێر چاودێرییهوه، بهدهر لهوهش له شێوازى گرێبهست و زهوتکردنى ئازادییه تاکهکهسیهکانیش کێشهیان ههیه، ئازادیهکانیان قۆرغکراوه«.

ئاماژهى بهوهشدا وهک لیژنهى مافى مرۆڤ دانیشتنى تایبهتیان کردووه و بڕیاره لیژنهیهکى کاتى پێکبهێنین بۆ کارکردن لهسهر ئهو کهیسانه.

بهدریه ئیسماعیل جهختى لهوهشکردهوه کڕین و فرۆشتن به ئافرهتهوه کراوه لهلایهن کۆمپانیا و  خاوهنکار یان بهدهر لەوە خاوهن خیزان و سهرپهشتیارى خێزانیشهوه.

بهپێی یاسایهک که ساڵى ٢٠١٧ پهرلهمانى عێراق دهریکردووه، ههر کهسێک بازرگانیکردن به مرۆڤ لهسهرى ساغببێتهوه پێویسته سزاى لهسێدارهدانى بۆ دهربکرێت.

سهلیم شوشکهیى، پهرلهمانتارى عێراق، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتىوتى «ئهو کرێکارانه له زۆر ڕووهوه مافیان پێشێلکراوهو ڕوبهڕوى توندوتیژى جهستهیى بونهتهوه، بهڵام دهنگى نارهزایى ئهوان بهشێوهیهک بهرز نهبۆتهوه تا پهرلهمان بتوانێت کارى لهسهر بکات».

وتیشى «دهستهى مافى مرۆڤ ئهگهر مهبهستى بێت دهتوانێت داخوازى ئهوان جێبهجێبکات و پهرلهمانى لێ بهدهنگ بهێنێت و سکاڵا لهسهر ئهوان تۆمار بکات و تائێمهش کارى لهسهر بکهین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار