جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆن بۆ هاوڵاتى: جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به ئه‌لیکترۆنى دەبێت
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات له پارێزگاى که‌رکوک هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ئه‌نجام ده‌درێت و 14 کورسى به کورسیه‌کى کۆتاى مه‌سیحییه‌کانه‌وه بۆ دیارى کراوه.
رزگار حه‌مه محێدین، جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئه‌وه ده‌خاته‌روو که به‌پێى مادده‌ى 35ى له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان وردبینى له تۆمارى ده‌نگده‌راندا ده‌کرێت و داوا له ئاواره‌کانى که‌رکوک و دیاله‌و موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌کات په‌یوه‌ندى بکه‌ن به بنکه‌کانى ده‌نگدانه‌وه تا مافى ده‌نگدانیان نه‌فه‌وتێت.
ناوبراو جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه هه‌ر لیستێک و حزبێکى نوێ بیه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان بکات رێکاره یاساییه‌کان ده‌بێت تێپه‌رێنێت، ئه‌گه‌ر کێشه‌ى یاسایى هه‌بێت ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌و رێگه نادرێت به‌شدارى بکات.
هاوڵاتى: مادده‌ى 35 له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان چ کاریگه‌ریه‌ک له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانى پارێزگاى که‌رکوک دروست ده‌کات؟
رزگار حه‌مه محێدین: که‌رکوک وه‌کو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات کار به مادده‌ى 35 ده‌کرێت، که کۆمسیۆن ده‌بێت وردبینى له تۆمارى ده‌نگده‌رانى که‌رکوک بکات، به‌راوردکارى تۆمارى ده‌نگده‌ران بکات له‌گه‌ڵ فۆرمى خۆراک و پێناسى بارى شارستانى و بایۆمه‌ترى بکرێت، ئه‌وانه‌ى به‌راوردکارى پێناس و فۆرمه‌که‌یان له‌گه‌ڵ تۆماره‌که‌دا وه‌ک یه‌ک نه‌بێت مافى ده‌نگدانیان نابێت.
ئه‌وانه‌ى مادده‌ى 140 ده‌یانگرێته‌وه پێناس و فۆرمى خۆراک و تۆماره‌که‌یان وه‌ک یه‌ک بێت مافى ده‌نگدانیان ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ک یه‌ک نه‌بێت ناتوانێت ده‌نگ بدات.
ئێمه لیژنه‌مان پێکهێناوه بۆ وردبینى تۆمارى ده‌نگده‌ران، تا 31ى 12ى 2020 ده‌بێت به‌راوردکارییه‌کان بکرێت.
یه‌ک ملیۆن و 194 هه‌زار که‌س له که‌رکوک مافى ده‌نگدانیان هه‌یه
هاوڵاتى: به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان مانگى نیسانى 2019 یه، بۆ به‌راوردکارى پێناسى ده‌نگده‌ر و تۆمارهکهى ده‌که‌وێته ئه‌وکاته؟
رزگار حه‌مه محێدین: هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان یه‌کى نیسانى 2020 ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا ده‌که‌ین خۆ به‌راوردکارى پێناسى ده‌نگده‌ر و تۆمارى ده‌نگده‌ران کاتى ده‌وێت و هه‌ر وا ئاسان نییه، ئێمه لیژنه‌مان پێکهێناوه خه‌ریکى ده‌بین که‌ى ته‌واو بوو رایده‌گه‌یه‌نین، مه‌رجیش نییه بگاته ئه‌وکاته ره‌نگه پێشتر ته‌واو ببێت.
که‌رکوک 13 کورسى بۆ دیارى کراوه له‌گه‌ڵ یه‌ک کورسى بۆ کۆتاى مه‌سیحییه‌کان که ده‌بێته 14 کورسى به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق
هاوڵاتى:له‌عێراقدا چه‌ند که‌س مافى ده‌نگدانى هه‌یه‌و له پارێزگاى که‌رکوک چه‌نده؟
رزگار حه‌مه محێدین: له‌هه‌موو عێراق 24 ملیۆن که‌س مافى ده‌نگدانى هه‌یه‌و له پارێزگاى که‌رکوک ملیۆنێک و 194 هه‌زار که‌س مافى دهنگادنیان هه‌یه.
هاوڵاتى: بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک 10 کورسى دیارى کراوه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که؟
رزگار حه‌مه محێدین: بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک که ده‌نگده‌رى ملیۆنێک که‌متریش بێت 10 کورسى بۆ دیارى کراوه، ئه‌گه‌ر پارێزگایه‌ک ده‌نگده‌رى له ملیۆنێک زیاتر بوو بۆ هه‌ر 200 هه‌زار ده‌نگێکى زیاده کورسیه‌کى بۆ زیاد ده‌کرێت.
هاوڵاتى: پارێزگاى که‌رکوک چه‌ند کورسى بۆ دیارى کراوه؟
رزگار حه‌مه محێدین: که‌رکوک 13 کورسى بۆ دیارى کراوه له‌گه‌ڵ یه‌ک کورسى بۆ کۆتاى مه‌سیحییه‌کان که ده‌بێته 14 کورسى به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق.
هاوڵاتى: به‌شێکى زۆرى کورد ئاواره‌ن و نه‌چونه‌ته‌وه شوێنه‌کانى خۆیان، ئه‌مه مه‌ترسى له‌سه‌ر ده‌نگى کورد دروست ناکات؟
رزگار حه‌مه محێدین: بۆ هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌ى که هه‌یه و ئێستا له هه‌رێمى کوردستاندان و خه‌ڵکى که‌رکوک و موسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دینن، به‌هۆى هه‌موارى یاساکه که له‌په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکراوه ده‌بێت به فۆرمى بایۆمه‌ترى ده‌نگ بده‌ن، په‌له بکه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان و ناوى خۆیان تۆمار بکه‌ن تا به‌راوردکارى له‌نێوان فۆرمى بایۆمه‌ترى و خۆراک و پێناس له‌گه‌ڵ تۆماره‌که‌یاندا بکرێت تا ده‌نگه‌کانیان نه‌فه‌وتێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره نه‌که‌ن مافى ده‌نگدانیان نامێنێت.
هاوڵاتى: دڵنیان له‌وه‌ى وه‌ک کۆمسیۆن ده‌توانن له مانگى نیسانى 2020 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ئه‌نجام بده‌ن؟
رزگار حه‌مه محێدین: وه‌کو کۆمسیۆن هه‌موو هه‌نگاوه‌کانى خۆمان ته‌واو کردووه‌و خشته‌ى دیارى کردنى کاتى هاوپه‌یمانییه‌کان و لیسته‌کانمان هه‌مووى دیارى کردووه بۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردن و پێشکه‌ش کردنى لیستى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌مووى ته‌واو کراون، به‌ڵام له‌یاساکه‌دا دیارى کراوه که هه‌ڵبژاردن له یه‌کى نیسانى 2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ى دیارى کراوه بۆ حزبه سیاسییه‌کان و هاوپه‌یمانێتى و لیسته نوێیه‌کان و ماوه‌ى بانگه‌شه و لیستى کاندیده‌کان له کۆنگره‌ى رۆژنامه‌نوسى رایده‌گه‌یه‌نین و کاته‌کان روونده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌کان لایان ئاشکرا بێت.
ئیجرائاته یاساییه‌کان هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێت ئه‌و کات رێگه ده‌درێت حزبێک یا لیستێک به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکات
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر که‌س و لایه‌نێک تۆمه‌تبار بێت به دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌توانێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان بکات؟
رزگار حه‌مه محێدین: هه‌ر لیست و حزبێک ده‌بێت مۆڵه‌تى ره‌سمى وه‌ربگرێت و واژۆى دوو هه‌زار که‌س کۆبکاته‌وه‌و ژماره‌ى مۆبایلى هه‌ر دوو هه‌زار که‌سه‌که‌ى تێدا بێت و واژۆیان کردبێت له‌گه‌ڵ هاوپێچکردنى په‌یره‌وى ناوخۆى حزبه‌که.
دوابه‌دواى ئه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ده‌زگا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچون بۆ بروانامه‌ى کاندیده‌کان و کێشه‌ى یاساییان هه‌یه یان نا بۆ ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى ره‌وانه ده‌کرێت و ئیجرائاته یاساییه‌کان هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێت ئه‌و کات رێگه ده‌درێت حزبێک یا لیستێک به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکات، واته ده‌بێت هه‌موو لیسته‌کان رێکاره یاساییه‌کان ته‌واو بکه‌ن، ئه‌گه‌ر لیستێک کێشه‌ى یاساى هه‌بێت ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار بێت به دۆسیه‌یه‌ک یا گه‌نده‌ڵى و هه‌ر شتێکى تر ئه‌وکاته یاسا رێگه‌ى پێنادات به‌شدارى بکات.
هاوڵاتى: جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان پاش هه‌ڵبژاردن به ده‌ستى ده‌بێت یا ئه‌لیکترۆنى؟
رزگار حه‌مه محێدین: ده‌نگدان وه‌کو هه‌ڵبژاردنه‌کانى رابردوو ده‌بێت، جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به ده‌ستى جیاناکرێنه‌وه به‌ڵکو به ئه‌لیکترۆنى ئه‌نجامده‌درێت.