171 رووفاتی ئەنفال لەسەماوە ده‌رهێنراون کە74ی منداڵ‌و 97 رووفاتیش ژن بوون

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

له قۆناغى یهکهمى هەڵدانەوەی گۆڕه بهکۆمهڵهکانى سهماوه لە مانگی رابردوودا 171 رووفات دهرهێنراون، کە 74 رووفات منداڵن و 97 رووفاتیش ژن بون. ههموویان ڕهوانهى پهیمانگهى پزیشکى دادوهرى بهغداد کراون بهمهبهستى وهرگرتنى نموونهی دى ئێن ئهی.

قۆناغى یهکهمى ههڵدانهوهى گۆڕه بهکۆمهڵهکهى سهماوه له 23ى مانگى7ى 2019 دهستیپێکرد، کە پێشتر هەڵدانەوەی دواخرا لهسهر داواى تهیمور عهبدوڵلا کە تاقایەنەیەکی ئەفالە و لە ساڵی ١٩٨٨ یەکێک بووە لەوانەی لە سەماوە ویستراوە زیندەبەچاڵ بکرێت بەڵام توانیویەتی خۆی رزگاربکات.

سیروان جهلال، بهڕێوهبهرى بهڕێوهبهرایهتى گۆڕه بهکۆمهڵهکان لهوهزارهتى شههیدان و ئهنفالکراوان له لێدوانێکیدا به هاوڵاتى وت»له گۆڕه بهکۆمهڵهکانى سهماوه 171 رووفات دهرهێنران، 74 رووفات منداڵن و 97 رووفاتیش ژن بون».

وتیشى»ههموو رووفاتهکان ههڵگیراونهتهوه و ڕهوانهى پهیمانگهى پزیشکى دادوهرى بهغداد کران بهمهبهستى وهرگرتنى نموونهی دى ئێن ئهی بۆ ههر یهکهیان».

ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد لهدواى تهواوبونى نمونهى سامپڵى ئێسک، بۆ رووفاتهکان ڕهوانهى ههرێمى کوردستان دهکرێنهوه و ههر یهکهیان لهزێدى باوک و باپیرانیان بهخاک دهسپێردرێنهوهو پاشان نمونه لهخێزان و کەسوکاریان وهردهگیرێت و ههر گۆڕێک کۆدێکى لهسهر دهبێت و بهناوى خاوهنهکهیهوه دهنوسرێت.

وتیشى» بهداخهوه ماوهیهکى زۆرى پێدهچێت و نزیکهى شهش مانگى پێدهچێت تا له بهغداد دێنهوه«.

سیروان جهلال ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد» زۆربهى دهستیان بهدهستى دایکیانهوه بووهو دایکێک دهستى لهملى چوار منداڵى خۆى کردبوو».

گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەدووری 100کم دەکەونە بیابانەکانی باشووری شاری سەماوە ناوەندی پارێزگای موسەننا.

ئەم رووفاتانە بەشیک بوون لەوانەی کە کەوتنە بەر پەلاماری حکومەتی بەعس لەژیر ناوی ئەنفال کە لە 14ی نیسانی ساڵی 1988 لەلایەن حکومەتی بەعس بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن دژی کورد دەستیپێکرد. لە ئەنجامدا و لە هەشت قۆناغدا زیاتر لە 182 هەزار کورد کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێنکران.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو ١٧١ روفاتە سەرجەمیان خەڵکی گەرمیانن بەتایبەتی ناحیەی کوڵەجۆ کە بە دووری ١٧ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری کەلار.

 فوئاد عوسمان، وتهبێژى وهزارهتى کاروبارى شههیدان و ئهنفالکراوان به هاوڵاتى ڕاگهیاند «پێشبینى چهندین گۆڕى دیکه له سهماوه دهکهین، بهڵام ئهوهى تاوهکو ئێستا دیاره دوو گۆڕى دیکه ههیه‌‌و دواى پشووهکانى جهژنى قوربان کارى ههڵدانهوهیان بۆ دهکهین».

وتهبێژى وهزارهتى کاروبارى شههیدان و ئهنفالکراوان باسى لهوهشکرد گۆڕه به کۆمهڵهکانى سهماوه لهوه زیاتر  رووفاتیان تێدایه کهپێشبینى دهکرێن «گۆڕه بهکۆمهڵهکهى یهکهم پێشبینیمان دهکرد 80 روفاتى تێدابێت، کهچى 171 رووفاتى تێدابوو».

لهسنوورى پارێزگاى سهماوه چهندین گۆڕى بهکۆمهڵى ئهنفالکراوانى کوردستان ههیه و تاوهکو ئێستا سێ گۆڕى بهکۆمهڵ دۆزراونهتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار