عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح: چاوپۆشى له‌که‌موکووڕییه‌کانى حکومه‌ت ناکه‌ین‌و چاودێرى ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان جهختلهوه دهکاتهوه سهرهڕاى ئهوهى بزوتنهوهى گۆڕان بهشدارى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمى کردووه، رهخنه دهگرێت و گهندهڵیهکانى یهک به یهکى وهزارهت و فهرمانگهکان ئاشکرا دهکات.

عهلى حهمه ساڵح، سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتی، دهڵێت «لهگەڵ ئهو بۆچونهدا نین که قاچێکت نابێت له حکومهت بێت و قاچێکت لهئۆپۆزسیۆن، ئێمه پهرلهمانتارین و گهندهڵیهکان دهخهینه روو».

ئهمه لهکاتێکدایه که بزوتنهوهى گۆڕان بهشداره لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم و چوار وهزارهت و جێگرى سهرۆکى ههرێم و حکومهتى بۆ چاکسازى وهک پشکى بزوتنهوهکه وهرگرتووه.

عهلى حهمهساڵح ئاماژه بهوهش دهدات بۆ کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم گرنگه نهک چاکسازى بهتهنها لهموچهو دهرماڵهکاندا بکات، بهڵکو دواى ئهوه دهبێت چاکسازى له کۆکردنهوهى داهاتهکاندا بکات.

هاوکات، سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ئهوهش دووپاتدهکاتهوه که«گهندهڵى گهوره له بوارى نهوتدا ههیه بهتایبهت دوو بوار که زۆربهى داهاتى نهوتى بۆ دهڕوات بهناوى خزمهتگوزارى پێشکهش کۆمپانیاکانى نهوت دهکهن پارهیهکى زۆر دهبهن که لهژێر چاودێریدا نین و پشتیوانیهکى بههێزى حزبیان ههیه«.

هاوڵاتی: حکومهت بهنیازه لەکۆتایى مانگى ئهیلولدا پرۆژه یاساى چاکسازى رهوانهى پهرلهمان بکات،  ئهمه لهپێناو ئهوه دهکرێت بهشێک لهپاره بگهڕێتهوه بۆ بودجهى گشتى؟

عهلى حهمه ساڵح: پڕۆژهیهکى گشتگیر و فراوانه و ئهو نادادیانه و ئهو گهندهڵیانهى که له رابردودا کراوه پرۆژهکه ههوڵدهدات لایبات، ههرچهنده جێبهجێکردنیشى  عهمهلیهکى ئاسان نیه، بهتێکڕا 90رۆژ بۆ سهد ڕۆژ دادهنرێت بۆ جێبهجێکردنى.

پرۆژهکه بهشێکیم خوێندۆتهوه و لیژنهیهکى بۆ دروست دهکرێت و دهخوێنرێتهوه پێداچونهوهى بۆ دهکرێت و له پهرلهمانیشدا جارێکى دیکه پێداچونهوهى بۆدهکرێت و گفتوگۆى لهسهر دهکرێت، ئهمه تهنیا چاکسازییه.

هاوڵاتی: واتا پێتانوایه پاکسازى لهداهاتدا، داهاتى زیاتر بۆ حکومهت دهگهرێنێتهوه؟

عهلى حهمهساڵح: بهشێکى تر که زۆر گرنگه پاکسازى له داهاتدا بکرێت، لهگهڵ چهند کهسێکدا له گفتوگۆداین و داهاتى خاڵه سنوریهکان و پێداچونهوهیهکى گشتگیر به سیستهمى باج دا بکرێت که بهشێک له کۆمپانیا گهورهکان ئهوانهى که لهخاڵه گومرگیهکانهوه مهواد هاورده دهکهن گومرگ نادهن، جا چ بهناوى لێبوردنهوه بێت، یان بهناوى ترانزێتهوه کاڵا داخڵدهکهن، ئهمه جگه لهوهى  کۆمهڵێک بوارى تر ههیه داهات و خهرجى که داهاته بۆ دهوڵهت، بهڵام کۆمپانیا بۆ خۆى دهبات به ئهندازهى ئهمهى چاکسازى له خهرجیدا دهکرێت،

هاوڵاتی: دۆسیهى نهوت گهندهڵى تێدایه تا پاکسازى تێدا بکرێت؟

عهلى حهمهساڵح: گهندهڵى گهوره له بوارى نهوت دا ههیه بهتایبهت دوو بوار که زۆربهى داهاتى نهوتى بۆ دهڕوات بهناوى خزمهتگوزارى پێشکهش کۆمپانیاکانى نهوت دهکهن پارهیهکى زۆر دهبهن که لهژێر چاودێریدا نین و پشتیوانیهکى بههێزى حزبیان ههیه، لهوانهیه خهدهماتێک 10ههزار ببات، ئهمان چوار قات و پێنج قات پاره وهردهگرنهوه.

 بهناوى کۆمپانیاى ئهمنییهوه لهسهدا 48 پارهى موچه و بودجهى ههرێم بۆ هێزى ئهمنى و سهربازى دهڕوات که بهرپرسهکان کۆمهڵێک کۆمپانیاى ئهمنى و سکویریتیان داناوه بۆیه بهشێکى باشى داهاتى نهوت بۆ ئهوان دهڕوات، ئهمه چاکسازى  له خهرجیهکاندا گرنگه، بهڵام بۆ ئهوهى پرۆژهکه تهواو بێت، پێویسته چاکسازى له داهاتیشدا بکرێت.

هاوڵاتی:زۆر باسى دوو موچه و سێ موچه و پێنج موچهش کراوه، بایۆمهترى توانى بندیوار نههێڵێت؟

عهلى حهمه ساڵح: تائێستا هیچ ئامارێک نیه، بهڵام دهتوانین بلێین بایۆمهترى نهبووه هۆى کهمبونهوهى ژمارهى موچهخۆران و ڕێشى له بندیواری نهگرت، بڕى تهرخانکراوى بودجه دواى بایۆمهترى زیادیکرد بۆ موچه لهههرێمى کوردستاندا.

ناکرێت لهیهک کاتدا کهسێک موچهى پێشمهرگهى دێرین وهردهگرێت و زیندانى سیاسیش وهردهگرێت و له گفتوگۆداین که چى به مینحه ههژمار بکرێت و چى به موچه دیارى بکرێت.

هاوڵاتی: کابینهى ههشتهمى حکومهتى ههرێم بۆ ئهوه بوو که بڕى نزیکهى سهد ملیار دینار بگهرێنێتهوه بۆ حکومهت؟ پێتوایه ئهمجارهش ههمان نیهت ههبێت لهلایهن کابینهى نۆیهمهوه؟

عهلى حهمه ساڵح: پێموایه ههرژماریهک باسبکرێت دهقیق نیه، هیچ کهس بهتهواوى نازانێت دواى پهسهندکردنى پرۆژهى چاکسازى خانهنشینى و دهرماڵهکان چهندێک پاره بۆ حکومهت دهگهرێتهوه.

هاوڵاتی: لایهنه سیاسیهکان زۆربهیان خهڵکیان بۆ خانهنشین کراوه، گۆڕان ئامادهیه ئهوانهى خانهنشین کراون بهپێى یاسا موچهکانیان رێکبخرێتهوه؟ ئێوه دهستپێشخهر دهبن بۆ پشتیوانیکردنى؟

عهلى حهمه ساڵح: بهدڵنیاییهوه نهک ههر دهستپێشخهر دهبین، بهڵکو ئهمه قانونهکه دایناوه و ئهبێت ببڕدرێت که نهبردرێت ئهبێت ئهوهى پێشوو تریش لێى وهربگیرێتهوه.

هاوڵاتی: لهماوهى رابردودا  شۆڕش حاجى، ئهندامى خانهى راپهراندنى گۆران  باسى لهوهکرد که چاودێرى وردى حکومهت دهکهن، ئێوه بهشدارى حکومهتان کردووه کێشهتان بۆ دروست ناکات لهگهڵ پارتى که پێشتر دهیانوت نابێت قاچێکت له حکومهت بێت و چاچێکت له ئۆپۆزسیۆن؟

عهلى حهمه ساڵح: بهدڵنیاییهوه ئهم مههفومه ههڵهیه و ئێمه بهپێى پهیڕهوى ناوخۆ ئیش دهکهین و لهههر وهزیرێک و وهزارهتێک گهندهڵى و گومان و ناڕۆشنى و لێڵى و ههڵه لهکارهکانیدا ههبوو دهیخهینهروو ئاشکراى دهکهین و چاوپۆشى لهکهموکورییهکانى حکومهت ناکهین و چاودێرى دهکهین.

پهیرهوى ناوخۆى پهرلهمان دایناوه پرسیارى ئاراسته دهکهین و بانگهێشتى وهزیرهکان دهکهین و قسهى لهسهرى دهکهین و ههر لایهنێک کهموکورتى ههبێت قسهى جدیمان دهبێت و لهئێستاشهوه چهندین فایلمان ئامادهکردووه بۆ کابینهى نوێ و بهپێى وهزارهتهکان کهیسهکانى گهندهڵى ڕهوانه دهکهین بۆ چارهسهر.

 بههیچ شێوهیهک  گرفتمان بۆ دروست نابێت که کهسێک پێى وابێت ئێمه له حکومهتداین چاوپۆشى له گهندهڵى و کوموکورتى و نادادپهروهرى دهکهین ئهوه ههڵهیه، ئهگهر وهزیرهکانى خۆشمان بێت چاوپۆشیان لێ ناکهین.

هاوڵاتی: حکومهتى ههرێم لهمساڵدا پرۆژهى  بودجهى  2020دهنێرێته پهرلهمان، ئهم پرۆژهى چاکسازییه دهکرێته یاسا تا فریاى پرۆژهى بودجه بکهوێت؟

عهلى حهمه ساڵح: نهخێر پرۆژهى بودجه دواى پرۆژهى چاکسازى دهکهوێت و بهتهئکید گۆڕانکارى تێدا دهکرێت و بهسێ مانگ پرۆژهى چاکسازى دهچێته بوارى جیبهجێکردنهوه.

هاوڵاتی: پۆستى جێگرى سهرۆکى حکومهت بۆکاروبارى چاکسازى و پۆستى سهرۆکى داهاته نهوتیهکان وهک پشکى گۆڕان لهکابینهى نۆیهم یهکلاکراوهتهوه، پۆستهکان پێویستى بهیاسایه تا دهستبهکاربن یا گفتهکه چیه؟

عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح: یاساى سندوقى داهاته‌ نه‌وتییه‌کان یاساى بۆ ده‌رچووه‌و بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ چاکسازى له‌گفتوگۆداین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار