شاندێکی هه‌ده‌په‌ پرسی چاره‌سه‌ریى ده‌هێنێته‌ هه‌رێم

نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک ده‌خرێتە به‌رده‌م هه‌رێم بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسه‌ى ئاشتى

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) ههوڵهکانى بۆ پڕۆسهى ئاشتى چارهسهرى پرسی کورد لهتورکیا چڕدهکاتهوه و ئامادهیی خۆى بۆ ههر ئهرکێک دهردهبڕێت که بکهوێته سهرشانى، لهو چوارچێوهیهشدا شاندێک رهوانهى ههرێمى کوردستان دهکات.

لهچهند رۆژى رابردوودا ههدهپه کۆنفرانسێکى گشتى بهبهشدارى 800 ئهندام ئهنجامداو تێیدا تاوتوێی بهخۆداچونهوه و داواکردنى پڕۆسهى ئاشتى کرد بۆ چارهسهرى پرسی کورد، دواى نزیکهى چوار ساڵ له پهککهوتنى پڕۆسهکه بههۆى دهستپێکردنهوهى شهڕى نێوان پهکهکه و تورکیاوه.

حهسهن ئۆزگهنوش پهرلهمانتارى ههدهپه به هاوڵاتى راگهیاند، له کۆنفرانسهکهدا ههدهپه بڕیاریدا بۆ تاوتوێکردنى پرسی چارهسهرى و پرسهکانى دیکهى پهیوهست به کورد، شاندێک رهوانهى ههرێمى کوردستان بکات.

حهسهن ئۆزگهنوش دەڵێت لەگەڵ ئەوەی حزبەکەیان به قۆناغێکی سەخت و فشارێکى گران تێپەڕبوون، بەڵام لەهەر ڕەوشێکی سیاسیدا ڕۆڵی دیموکراسی خۆیان گێڕاوەو ئەمەش لە هەڵبژاردنی کۆتایی خۆجێی بەچاو بینراوە کە لەسیاسەتی تورکیادا هەدەپە نوێنەرێکی دیموکراتیە.

ئاماژهى بهوهشکردووه، لەسەر پرسی دیموکراتی بون و چارەسەری پرسی کورد لەبەرپرسیارێتی سیاسی و مێژویی پێویستە هەموو لایەنەکان هەڵوێستیان نیشان بدەن. لەدەسپێکدا جەهەپە، «هەموو لایەنەکان لەپەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، ئێمە بانگەوازیان بۆ ئەکەین کە بۆ ئاشتی کۆمەڵگا خۆیان بەرپرسیار ببینن، لە دژی سیاسەتی شەڕ مامەڵە بکەن».

حهسهن ئۆزگهنوش پهرلهمانتارى ههدهپه لە درێژەی لێدوانەکەیدا به هاوڵاتى وت کە لهکۆنفرانسى گشتى ههدهپهدا جهختیان لهسهر گهڕانهوه بۆ پڕۆسهى ئاشتى و پرسی چارهسهرى کردووهتهوه، چونکه شهڕ هیچ ئهنجامێکى لێناکهوێتهوه و تهنها ئاشتى وڵات دهگهیهنێت به ئهنجام.

وتیشى «بانگهوازى ههموو هێزه دیموکراتییهکان دهکهین که بهدهنگ داواکهمانهوه بێن و هاوکار بن بۆ چارهسهرى پرسی کورد و گهڕانهوهى دیموکراتییهت بۆ تورکیا».

حهسهن ئۆزگهنوش هەروەها جهختیکردهوه، که ئهوان پێیانوایه ئهکهپه و مهههپه کارناکهن بۆ چارهسهرى ئاشتیانهى کێشهکان و «سیاسهتى فاشیزم بهڕێوهدهبهن».

لهکۆنفرانسهکهدا ههدهپه بڕیاریدا بۆ تاوتوێکردنى پرسی چارهسهرى و پرسهکانى دیکهى پهیوهست به کورد، شاندێک رهوانهى ههرێمى کوردستان بکات.

ههروهها له راگهیهنراوى تایبهت بهئهنجامى کۆنفرانسهکهیدا ههدهپه ئاماژهى بهوهکردووه  ڕێکەوتنی دیموکراتی بە هێزی دیموکراتی بنیات دهنێت، هەڵوێستی گەل لەدژی ڕێکەوتنی ئاکەپەو مەهەپەیه، پێویستە هێزی ئۆپۆزسیۆن و باوهڕیان بهخۆیان ههبێت و هەڵوێستیان نیشان بدەن.

لاى خۆیهوه، سهزاى تهمهللى هاوسهرۆکى ههدهپه رایگهیاند، دوو رێگە لەبەردەمیاندایه یان دۆخێکی پڕ لە پشێوی کە دەیان ساڵ دەخایەنێت، یا بژاردەی کۆمەڵگەیەکی بەهێز لە بواری دیموکراسی و ئاشتەوایی.

وتیشى «بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیانەی دژ بە پشێوی لەتورکیا، دەبێت تەواوی لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژوورە پیشەییەکان و سەندیکاکان هەست بە بەرپرسیارێتى مێژوویی بکەن».

جهختیشیکردهوه، لەپێناو بەدیهاتنی ئاشتی دەبێت کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و دانوستانی دیموکراسیانە چارەسەربن و ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانیان.

داواکردنى ههدهپه بۆ گهڕانهوه بۆ پڕۆسهى چارهسهرى ئاشتیانهى پرسی کورد لهتورکیا، دواى ههڵبژاردنى شارهوانییهکانى ئهم دواییه دێت لهتورکیا که تێیدا ئهکهپه دوو گهوره شارى وهکو ئهستهنبوڵ و ئهنقهرهى لهدهستدا.

پڕۆسهى ئاشتى لهتورکیا لهساڵى 2013 بهدهستپێشخهرى عهبدوڵا ئۆجهلان و رێککهوتنى لهگهڵ تورکیا راگهیهنرا کهماوهى دووساڵ ئارامى بهدوادا هات و پڕۆسهکه چهند قۆناغێکى بڕى.

ساڵى 2015 پرۆسهکه شکستى هێناو تورکیا دهستیکردهوه به بۆردومانى ئاسمانى پهکهکه و ئهمساڵیش ئۆپراسیۆنێکى بهناوى ئۆپهراسیۆنى چنگ بۆ سهر پهکهکه دهستپێکردووه و شهڕى نێوان تورکیا و پهکهکه سهختتر بووهتهوه.

عابد ئیکه نوێنهرى ههدهپه لهههرێمى کوردستان به هاوڵاتى راگهیاند سیاسهتى ههدهپه بهگشتى سیاسهتێکى ئاشتیانهیه و لهسهر ئهو بنهمایه سیاسهت دهکهن و ههموو ههوڵێک دهدهن بۆ گهیشتن بهو ئامانجه.

جهختیشیکردهوه، داوایان له ههموو هێزه دیموکراتییهکان کردووه که بهدهم بانگهوازهکهیانهوه بێن تا پرسی کورد و دیموکراتى بهشێوهى ئاشتیانه چارهسهر بکرێت و سیستمى دیموکراتى لهتورکیا بنیات بنرێت.

عابد ئیکه باسى لهوهشکرد، ههدهپه شاندێک رهوانهى ههرێمى کوردستان دهکات و نهخشه رێگایهک لهو بارهیهوه لهگهڵ حکومهت و دامهزراوه فهرمییهکانى ههرێم تاوتوێ دهکات لهبارهى گهڕانهوه بۆ پڕۆسهى چارهسهرى و پرسهکانى دیکهى پهیوهست بهکورد.

لهبارهى ئهگهرى گهڕانهوهى تورکیا بۆ پڕۆسهى چارهسهرى، نوێنهرى ههدهپه لهههرێمى کوردستان وتى «تورکیا ناچاره ئهوه بکات، چونکه لهژێر فشارێکى زۆردایه«.

ئهوهشى خستهڕوو، که دواى ههڵبژاردنهکانى ئهم دواییهى تورکیا دهرکهوت که ههدهپه هێزێکى یهکلاکهرهوهیه و رۆڵێکى سهرهکى ههیه له یهکلاییکردنهوهى هاوکێشهکاندا.

ههدهپه له ههڵبژاردنهکانى ئهم دواییهى تورکیا پشتیوانى لهپارتى گهلى کۆمارى رکهبهرى ئهکهپه کرد و بههۆیهوه ئهو پارته دهسهڵاتداره له دوو گهوره شار شکستى هێنا.

تائێستا بهرپرسانى تورکیا هیچ ههڵوێستێکى فهرمیان نیشان نهداوه بهرانبهر داواى ههدهپه بۆ گهڕانهوه بۆ پڕۆسهى چارهسهرى ئاشتیانهى پرسی کورد له تورکیا.

بەرپرسانى تورکیا ئێستا ههموو جهختێکیان لهسهر بهردهوامیدانه به ئۆپراسیۆنى سهربازى بۆ سهر پهکهکه که لایهنێکى سهرهکى پڕۆسهى ئاشتى بوو لهساڵى 2013.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار