پێشمەرگە بەشداری هەڵمەتی «ویستی سەرکەوتن» ناکات لەباشووری گەرمیان
هێرشەکەی سەرکوڵەجۆ زەنگێکی نوێ بوو بۆ هەرێم، کە یەکەم جار بوو داعش دزەی کردە سنووری ئیدارەی هەرێمەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومەتی عێراق تاک لایەنە قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی «ویستی سەرکەوتن» دەستپێدەکات لە خانەقین و جەلەولا بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە بەشداری ئەو هەڵمەتە ناکەن و لە باشووری کەلار هێز زیاد دەکەن بۆ ڕێگری‌کردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکە دوای ئەوەی ٢٧ی تەمموز هێرشیان کردە سەر ناوچەکە.
هێزەکانی عێراق دووشەممە (5ی ئاب) دەستیانکرد بە قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی ئەمنیی «ویستی سەرکەوتن» کە تیشک دەخاتەسەر پاککردنەوەی بەشێکی گەورەی پارێزگاکانی دیالەو نەینەوا لەپاشماوەکانی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) لەوبەشەی کە دەکەوێتە ناوچە کوردستانیەکانی دیالە لەباشووری گەرمیان پێشمەرگە بەشداری ناکات.
هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی «ویستی سەرکەوتن» هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان لە ئامادەباشیدا بوون لەسنورەکە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک لە نێوان کەلارو جەلەولا بۆ راوەدونانی چەکدارانی داعش لەسنورەکە دوای هێرشە خوێناویەکەی کۆتایی مانگی رابردوویان بۆ سەر ناحیەی کوڵەجۆ.
سمکۆ عەلی بەرپرسی ئاسایشی کوڵەجۆ لەباشووری قەزای کەلار بە هاوڵاتى وت هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش ئۆپراسیۆنی تایبەت لەناوچەکە ئەنجامدەدەن بۆ راوەدونانی چەکدارانی داعش، کە هاوکاتە لەگەڵ ئۆپراسیۆنی «ویستی سەرکەوتن»ی حکومەتی عێراق، بەڵام هیچ پەیوەندەیەکیان بەو ئۆپراسیۆنەوە نیە.
وتیشی ژمارەی چەکدارانی داعش بەم دواییانە لەناوچەکە زیادیان کردوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە پلانی «باش»یان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌که.
شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى 31ى 7ى 2019، چه‌کدارانى داعش له‌سنورى کوڵه‌جۆ کە ١٧ کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارووی قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هێرشیان کرده‌سه‌ر باره‌گاى ئاسایش و شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوانیاندا ڕویدا، چوار شه‌هید و هه‌شت بریندارى لێکه‌وته‌وه، کە دوان لە شەهیدەکان ئاسایش و دوانی تریشیان دژە تیرۆر بوون.
سمکۆ عه‌لى، به‌رپرسى ئاسایشى کوڵه‌جۆ، بۆ هاوڵاتى وتى «ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بووه و له‌ناوچه‌ى شێخ باوه‌وه لە باکووری جەلەولا هاتوو‌نەتە ناوه‌وه که ئه‌و سنوره له حه‌شدى شه‌عبیه‌وە نزیکه«.
وتیشى «ئه‌مه پێویسته حساباتى بۆبکرێت، چونکه ئه‌م ناوچە جێناکۆکانه هێرشى زیاترى له‌سه‌ره‌و ڕێوشوێنى زیاترمان گرتۆته‌به‌رو ڕێگاکان ده‌گرین و پێشتر هه‌ر گرتومانه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م ته‌شکیل نه‌کردنى حکومه‌ته‌وه، که‌متر بووه و پێویسته له‌مه‌ودوا زیاتر چالاکى بکه‌ینه‌وه«.
وتیشى «ئاسایش و پێشمه‌رگه هه‌ر بوون و من 11ساڵه له‌وێم ئه‌مه یه‌که‌م جاره هێرشێکى ئاوا ڕوبدات».
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا داعش له‌و ناوچانه‌دا ژماره‌یان زۆر زیادى کردووه و باره‌گاى زۆر زیاتریان کردۆته‌وه، نزیکیشن که ده‌توانن به کاتژمێرێک بێنه ناوه‌وە (دەروازەی گەرمیان).
دوو ڕۆژ دواى ڕوداوه‌که له‌لایه‌ن دژه تیرۆر‌و ئاسایشى گه‌رمیان و سلێمانیه‌وه ژماره‌یه‌ک داعشیان ده‌ستگیرکرد که له‌هێرشه‌که‌ى سه‌ر کوڵه‌جۆى سنورى گه‌رمیان ده‌ستیان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له شوێنه‌که‌یاندا.
سمکۆ عه‌لى وتى «داعشه‌کانى سنورى حه‌مرین به‌ئاسانى دێنه شیخ باوه‌و دێنه مه‌نده‌لى و نه‌فتخانه و حه‌مرین و باره‌گاى سه‌ره‌کییان له‌حه‌مرینه و له‌نێوان مه‌نده‌لى و خانه‌قیندان».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هێزیان زیادکردووه‌و پلانى باشتریان هه‌یه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌که.
پلانەکانی پیشمەرگەو ئاسایش هیچ پەیوەندی بەو پلانانەوە نیە کەحکومەتی عێراق دایناوە بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردولادا بەتایبەتی دوای ریفراندۆم و روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە دوو ساڵی رابردوودا.
لە ئێستادا هیزە عێراقیەکان بە هاوبەشی سەرۆک هۆزەکان بە تەنها کێو‌ماڵی ئەو ناوچانە دەکەن کە پاشماوەکانی داعشیان لێیە، تەنانەت ئەو ناوچانەش کە ناوچەی کوردی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر لە دەستی کوردا بوون، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەدین و کەرکوک و نەینەوا.
عەمید تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، وتی یەکەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و نەینەوا و هێزەکانی پۆلیسی خۆجێی و خێڵەکانی ناوچەکە بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنەکە.
وتی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیی ئاسمانی دابیندەکەن.
خەفاجی وتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە خاکێکی ئاڵۆزەو زنجیرە چیای تێدایە «لەنێویاندا زنجیرە چیای عەتشانە و ناوچەکانی بادوش و شێخ ئیبراهیم لەنەینەوا».
هەروەها وتی زنجیرە چیای حەمرینیش دەگرێتەوە و گوندە دابڕێندراوەکانی بەشەکانی باکوری قەزای جەلەولا و میقدادیە و خانەقین لە دیالە دەگرێتەوە.
وتیشی چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان گردبوونەوەیەکی پاشماوەکانی داعشیان لە گوندی سەمەر کردە ئامانج، کە ناوچەیەکی چۆڵکراوە لەقەزای مەخمور، باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ.
خەفاجی وتی «شەش تیرۆریست کوژران، لەنێویاندا سێ سەرکردەی باڵای داعش.»
وتی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەدا لانیکەم پێنج ئەندامی داعش کوژران و چەندین شوێنی پشوودان و حەشارگەیان لە نەینەوا تێکشکێنران و وتیشی زنجیرە چیای عەتشانە و گوندە چیاییەکان لە بادووش لەئێستادا پاککراونەتەوە.
هەروەها وتی هاوکات لە دیالە «سێ تیرۆریستی داواکراو بە ماددەی تیرۆر دەستگیرکران و دوو شوێنی حەوانەوە و چەند پێگەیەکی نهێنی تێکشکێنران».
سەرەتای دەستپێکردنی ئەم ئۆپراسیۆنانە بەبێ بەشدارییکردنی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ مانگێک لەمەوبەر، کاتێک هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە 7ی تەمموز دەستیانکرد بە هەڵمەتی «ویستی سەرکەوتن» بۆ دەرکردنی پاشماوەکانی داعش، بەڵام ئەوکات ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی نەگرتەوەو تەنیا لەبیابانی خۆرئاوای عێراق و ناوچەکانی سەر سنووری سوریا بەرێوەچوو.
ئەو هەڵمەتە کە لەلایەن سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدییەوە راگەیەندرا ئامانجی بنەبڕکردنی تەواوەتی شانەکانی داعشە لەو بیابانەی بەنێو پارێزگاکانی ئەنبارو سەلاحەدین و نەینەوادا درێژدەبێتەوە تا سەر سنووری عێراق-سوریا.
خەفاجی وتی قۆناغی سێیەمی هەڵمەتەکە «قۆناغێکی نوێی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆیە لەگەڵ پاشماوەکانی تیرۆر» و وتیشی بەدوایدا ئۆپەراسیۆنی زیاتر ئه‌نجامده‌درێت تا گروپەکە بەتەواوی بنەبڕدەکرێت.
یەکەمین دوو قۆناغی ئۆپەراسیۆنەکە، چڕکرایەوە لەسەر پاککردنەوەی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار و ناوچەکانی باکوری بەغدا بوو لە داعش، «ئەنجامی بەرچاوی ئەمنی»یان بەدەستهێنا، خەفاجی وتی.
وتیشی «قۆناغی ئێستا پەیامێکی ئاشکرایە بۆ تیرۆریستان «ناوەستین لە بەدواکەوتنتان. سوورین لەسه‌ر پاککردنەوەی عێراق لەخەوشی ئێوە، گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئاسایش و ئاشتی لە تەواوی بەشەکانی وڵات‌دا.»
ئەگەرچی پاشماوەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە دوورن، بەڵام ٣١ی تەمموز بۆ یەکەمجاربوو هێرشیان کردەسەر ناحیەیەکی سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەسنووری هەرێمی کوردستان.
سمکۆ عه‌لى بەرپرسی ئاسایشی کوڵەجۆ ئاماژەی بەوەکرد کە داعشه‌کانى سنورى حه‌مرین به‌ئاسانى دەگەنە شێخ باوه لە نیوان کەلارو جەلەولا، هەروەها «بەئاسانی دێنه مه‌نده‌لى و نه‌فتخانه و حه‌مرین و باره‌گاى سه‌ره‌کییان له‌حه‌مرینه و له‌نێوان مه‌نده‌لى و خانه‌قیندان».
هەروەها وتی ژمارەی داعش و جموجۆلەکانیان لەو ناوچانە زیادی کردوە، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هێزەکانی ئاسایش و پیشمەرگەش هێزیان زیادکردووه، وتیشی «پلانى باشترمان هه‌یه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌که».