به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد

5 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتى 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ حکومه‌تى عێراق مووچه‌ى  به‌شێک له‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر کردو به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمیش،  به‌ هاوڵاتى راگه‌یاند" له‌ ڕۆژی  یه‌کشه‌مه‌وه‌ دابه‌شکردنى مووچه‌ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌"

ئیحسان یاسرى: جێگرى سه‌رۆکى بانکى  ناوه‌ندیى عێراق،له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانمان ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر کردووه‌".

هاوکات عابد ساڵح: سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندیى هه‌رێمى کوردستان،ئاشکرای کرد: ئه‌مڕۆ پاره‌که‌ى به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌ولێرو به‌وه‌ش دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌بێت.

گه‌یشتنى پاره‌که‌ى به‌غدا له‌کاتێکدایه‌ که‌  تائێستا له‌ کۆى 19 وه‌زاره‌ت ته‌نها پێنج وه‌زاره‌تى هه‌رێم  مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌.
پێشتریش به‌رپرسێک له‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى که‌ پێى باش نه‌بوو ناوى بهێندرێت  به‌هاوڵاتى راگه‌یاند" رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 25ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و تا کۆتایى هه‌فته‌ هه‌مووى دابه‌ش ده‌کرێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار