دانانى قهیومهکان گۆڕهپانى سیاسى تورکیا تهمومژاوى دهکات
جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە:وادیارە ئەمە سەرەتای شەپۆلێکی نوێی سەرکوتکردنی سیاسییە و تەنها سنوردار ناکرێت بۆ شارەوانییەکانی هەدەپە
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکەلاو عەبدوڵا
قەیومەکانی حکومەت جێگەی سێ سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یان گرتووە لە شارە کوردییەکانی باشوری ڕۆژهەڵات لە بەرەبەیانی دووشەممەی ڕابردوو. دەسەڵاتدارانی تورکیا بەهانەی خراپ بەکارهێنانی دامەزراوەی حکومی و لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی تایبەت بە کەیسی «تیرۆر»یان وەک بناغەی دەرکردنی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە ڕاگەیاند لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، شارەوانییەکان «بوونەتە ناوەندی لۆجیستی بۆ زامنکردنی سەرچاوەی میلیشیا، هاوکاری دارایی، دابینکردنی کەلوپەل بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکی تیرۆرستی».
هەڵمەتەکە دوای کەمتر لە پێنج مانگ دێت کە سێ سەرۆک شارەوانییەکە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی مارسدا سەرکەوتن و بەدواین پەلامار دادەنرێت دژی هەدەپە.
بەرپرسە لابراوەکان- سەرۆک شارەوانی دیاربەکر عەدنان سەلجوق، سەرۆک شارەوانی ماردین ئەحمەد تورک، سەرۆک شارەوانی وان بهدیعه ئۆزگۆکچهئهرتان - لەلایەن ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە وەک کاندید پەسەندکران پێش هەڵبژاردنەکانی مارس. هەر سێ کاندیدەکەی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بەڕێژەی لەسەدا ٦٣، ٥٦، ٥٣ بەڵام دووشەممەی رابردوو دورخرانەوە. لێکۆڵینەوە بەردەوامەکە چەند تۆمەتێکی تێدایە، لەوانە «دروستکردنی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆرستی و ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی چەکداری تیرۆرستیدا».
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ سەرۆک شارەوانییەکانی بەوە تۆمەتبار کردووە هەلی کاریان بۆ ئەندامانی خانەوادەی «کوژراوان»ی پەکەکە دەستبەرکردووەو هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە بۆ پەکەکە بە ئامادەبوون لە پرسەی «کوژراوان»ی پەکەکەدا، گۆڕینی ناوی شەقامەکان بۆ بەرز ڕاگرتنی پێگەی پەکەکە و وەستانی خولەکێک لە بێدەنگی بۆ «کوژراوەکان».
له شوێنى سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە، ئهرکى بهڕێوهبردنى گهوره شارهوانى ئامهد درا به حهسهن باسرى گوزهلئۆغڵو پارێزگارى ئامهد، گهوره شارهوانى مێردین درا به مستهفا یامان پارێزگارى مێردین و گهوره شارهوانى وان-یش درا به محهممهد ئهمین بیلمهز پارێزگارى وان. ڕەنگە هەتاوەکو هەڵبژاردنی داهاتووی شارەوانییەکان کە بڕیارە ٢٠٢٤ ئەنجامبدرێت لە پێگەکانیان بمێننەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای پێشووی وڵات، سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکان، بەرپرسانی هەدەپە ئیدانەی بڕیارەکەیان کردو بەنادیموکراسی ناوزەندیان کرد. ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆک شارەوانی تازە هەڵبژێردراوی ئەستەنبوڵ لە پارتی جەهەپە ڕایگەیاند کە دانانی قەیومەکان بۆ جێگرەوەی بەرپرسانی هەڵبژێردراو سەرپێچییە لە «بەها دیموکراسییەکان» و «فەرامۆشکردنی ئیرادەی گەل قبوڵ نەکراوە».
عهبدوڵا گول، سهرۆک کۆمارى پێشووى تورکیا رهخنهى له بڕیارهکه گرت و رایگهیاند، «دورخستنهوهى سهرۆک شارهوانییه تازه ههڵبژێردراوهکان، هیچ راست نییه بۆ دیموکراسییهکهمان.»
ههروهها ئهحمهد داودئۆغلۆ، سهرۆک وهزیرانى پێشوى تورکیا، لهکاردانهوهى بهرانبهر به بڕیارهکه، بڕیارى دورخستنهوهى سهرۆکەکانى ههر سێ گهوره شارهوانى ئامهد و وان و مێردین-ى به پێشێلکردنى «رۆحى سیستەمى دیموکراسی» ناوبرد.
سەلیم کەپلان، کە سەرپەرشتی ئیدارەی ناوخۆیی هەدەپەیە، رایگەیاند دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان بەشێکە لە سیستەمێکی بەڕێوبردنی بەردەوام کە بەڕێوبردنی ١٠٠ شارەوانی تورکیای لەلایەن قەیومەکانی حکومەتەوە بەخۆیەوە بینیوە لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ دوای ئەوەی چەندین بەرپرسی کورد لەسەرکار لابران لەسەروبەندی پاکتاوی بەکۆمەڵ بەهۆی هەوڵی کودەتاکەی ٢٠١٦ەوە.
کەپلان دەشڵێت، «ئەوە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کوردە، هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارس شکستێکی گەورە بوو بۆ پارتی دەسەڵاتدار ئەکەپە، ئێمە ئەم کارە بە کودەتایەکی سیاسی ناودەبەین نەک هەر دژی ئیرادەی گەلی کوردو شارەوانییەکانمان بەڵکو دژی دیموکراسی تورکیاش».
بە باسکردن لە فشارە بەردەوامەکان لەسەر هەدەپە، کەپلان ڕایگەیاند دوورخستنەوەی هاوسەرۆک شارەوانییەکان ڕەنگە هەوڵێک بێت بۆ وەستاندنی لێکۆڵینەوەکانی هەدەپە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی لەلایەن قەیومەکانی پێشووەوە. ئەو کاندیدانەی هەدەپە کە لە هەڵبژاردنەکانی مارسدا سەرکەوتن ئەوەیان بۆ دەرکەوت چەندین شارەوانی بە قەرزی زەبەلاحەوە جیهێڵدراوە و باسیان لەوە دەکرد کە بڕێکی زەبەلاح لە خەزێنەی گشتی بەناحەقی بەکارهێنراوە لە جوانکاری و نەخشاندنی بیناکانی شارەوانیدا.
بەپێی وتەی کەپلان لە هەڵبژاردنەکانی مارسەوە، ٨٨ ئەندامی هەدەپە لە شارەوانییەکان لەکار دوورخراونەتەوە یان بەکاتی لابراون. لە ١٠ی ئاب دوو ئەندامی هەدەپە لەکار لابران لە شارۆچکەی چاڵدێران و ئەدەرمیت لەسەر هەمان تۆمەتی سێ سەرۆک شارەوانییەکە. دواین هەڵمەتی دوورخستنەوە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی فراوانی ئەمنی تورکیا ڕوویدا بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی پەیوەندیان هەبووە بە پەکەکەوە کە تێیدا ٤١٨ کەس لە ٢٩ پارێزگای تورکیا دەستگیر کران.
لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی، یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هەنگاوەکەی حکومەتی تورکیای کردو رایگەیاند، « دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، وان، مێردین گرفت و نیگەرانی جدییە چونکە رێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 31ی مارس دەخاتە ژێر پرسیارەوە››.
مایا کۆسیانچیچ، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، ‹›دورخستنەوە و دەستگیرکردنی سیاسیهکان، گۆڕینیان بە قەیومەکان دەنگدەران بێبەش دەکات لە هەبوونی نوێنەرەکانیان لە ئاستی ناوخۆداو بەجدی دیموکراسی وڵاتەکە دەخاتە بەردەم مەترسی زیان پێگەیاندنەوە».
هەروەها وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوروپا داوای بەپەلەی لە تورکیا کرد تا «پرۆسەی سیاسی باوەڕپێکراو دەستپێبکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری بەردەوام و ئاشتیانە».
لە دیاربەکر، کەگەورەترین شاری کوردییە لە تورکیا، پۆلیس بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد کە نزیک بینای شارەوانی کۆبوبونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بڕیارەکە. گرژی و ئاڵۆزییەکان لەکاتێکدان کە نۆ بەرپرسی باڵای هەدەپە لە زینداندان کە دیارترینیان سەڵاحەدین دەمیرتاشە لەگەڵ چەندین سەرۆک شارەوانی تر.
هێشیار ئۆزسۆی جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ کاروباری دەرەوە، ڕایگەیاند ئەم زنجیرە رووداوانە ئەنجامی سیاسەتی ناسیۆنالستی حکومییە کە لەلایەن هاوپەیمانی ئەکەپەو مەهەپەوە پێکهێنراوە.
ئۆزسۆی وتیشی، «لەم سێ ساڵەی دوایدا، حکومەت هەوڵیداوە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسی کوردی و پارتی دیموکراتی گەلان تێکبشکێنێت، وادیارە ئەمە سەرەتای شەپۆلێکی نوێی سەرکوتکردنی سیاسییە و تەنها سنوردار ناکرێت بۆ شارەوانییەکانی هەدەپە بەڵکو لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا دوورخستنەوەی دیکەش رووبدات ئەگەر کاردانەوەیەکی بەهێز نەبێت دژی ئەم کارە تەواو نادادپەروەرییە هەم لە ناوخۆیی تورکیاو هەم لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی».
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو سیستەمی هاوسەرۆکیی هەدەپە، کە تێیدا بەرپرسانی پیاوو ئافرەت پێگەکانیان بەهاوبەشی بەڕێوەدەبەن، لەگەڵ بنەماکانی بەڕێوبردنی تورکیادا ناگونجێت. بەرپرسانی هەدەپەش لەوەڵامدا ئاماژەیان بەوە کرد ئەو کارەی ئەوان یاساییە، بەخستنەڕووی ئەوەی سیستەمی هاوسەرۆکیی سیمبولییە و لەسەر کاغەزو بەفەرمی تەنها یەک بەرپرس کورسی سەرۆکایەتی شارەوانی پڕدەکاتەوە لەکاتێکدا ئەندامەکەی تر لە ئەنجومەنی شارەوانی پێگەیەک وەردەگرێت.
بەپێی یاسای تورکیا، کاتێک بەرپرسانی هەڵبژێردراو بە نەگونجاو بۆ خزمەتکردن لەقەڵەم دەدرێن و لە پۆستەکەیان دووردەخرێنەوە، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانی کەسێک هەڵدەبژێرێت وەک سەرۆک شارەوانی لە ئەندامەکانی خۆی. ئەم پرۆسەیە لە شارەوانییەکانی ئەکەپە و مەهەپەدا لەساڵی ٢٠١٦ جێبەجێکرا بەڵام ئۆزسۆی دەڵێت کە یاسای جیاواز بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپە سەپێندراوە.
«تەنانەت ئەو پرۆسەیەش ئەنجامنادەن، ئەوە بەتەواوی نایاساییە بەڵام وادەردەکەوێت ئەم کارەیان بەردەوام بێت، ئەم کردەوانە وادەکەن هەڵبژاردن تەواو بێماناو بێسوود دەربکەوێت لە وڵاتدا».