یه‌کێتى کۆنگره‌ى ته‌وافوقى نابەستێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

گفتوگۆکان لهناو سهرکردایهتى یهکێتى و کادرانى ئهو حزبهدا چڕبۆتهوه بۆ بهستنى کۆنگرهى چوارهمى یهکێتى که بهسهر دووبهرهدا دابهش بوون، بهشێکیان لهگهڵ تهوافوقاتدان پێش کۆنگرهو بهشێکى دیکه لهگهڵ کۆنگرهى دیموکراسین بهبێ تهوافوق.

دوێنێ شهممه 24ى ئاب کۆسرهت رهسوڵ عهلى، جێگرى سکرتێرى گشتیى یهکێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگهیاند کاتى کۆنگرهى حزبهکهى ههفتهى داهاتوو یهکلایى دهبێتهوه.

کۆسرهت رسوڵ عهلی، به رۆژنامهنووسانى راگهیاند «له کۆبوونهوهى سهرکردایهتیى و له ههفتهى داهاتوو کاتى بهستنى کۆنگره یهکلادهکهینهوه«.

لهبارهى ئهگهرى خۆ ههڵبژاردنهوهى بۆ پۆستى جێگرى سکرتێرى گشتى یهکێتى وتى «تا ئێستا دیارنییه و دواتر بڕیارى لهبارهوه دهدهم».

ئهنجومهنى باڵاى مهکتهبى رێکخستنى یهکێتى پێشنیازى کردووه که رۆژى 21ى تشرینى دووهمى ئهمساڵ که به رۆژى شههیدانى یهکێتى ناسراوه، یهکێتى چوارهمین کۆنگرهى خۆى ببهستێت، ئهوهش وهک وهفایهک بۆ خوێنى شههیدهکانیان.

کۆنگره تهوافوقى نابێت، دیموکراسى و تهوافوقى دوو شتى لێک دوورن

ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى جهختلهوه دهکاتهوه که حزبهکهى کۆنگرهى دیموکراسى دهبهستێت نهک تهوافوقى.

وهستا رهسوڵ، ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «بڕواناکهم یهک ههڤاڵمان لهناو یهکێتیى نیشتمانیى کوردستان باسى کۆنگرهى تهوافوقى کردبێت، ئهو قسهیه قسهى تۆڕه کۆمهڵایهتییهکانه نهک سهرکردایهتى و کادیران».

ههروهها وتیشى «کۆنگره تهوافوقى نابێت، دیموکراسى و تهوافوقى دوو شتى لێک دوورن، دهچینه ناو کۆنگرهوه بۆ ئهوهى  حزبهکهت نوێ بکهیتهوهو ستراتیژى نوێ دابرێژیت و سهرکردایهتى نوێ ههڵبژێریتهوه، جا ههر کهسێک چاکى کردبێت دێته رێى و خراپیشى کردبێت ههر دێته رێى».

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى که له چهند بهرپرسێکى ناو ئهو حزبه دهستى کهوتووه، گرفتى گهوره لهنێوان گروپ و»باڵ»هکانى ناو یهکێتیه که دوو هێڵی سهرهکى بهدیدهکرێت، یهکێکیان کۆسرهت رهسوڵ جێگرى سکرتێرى گشتى یهکێتى سهرکردایهتى دهکات، هێڵی دووەم پاڤڵ تاڵهبانى کوڕه گهورهى جهلال تاڵهبانى لهگهڵ لاهور شێخ جهنگى سهرکردایهتى دهکهن و بهرههم ساڵح جێگرى دووهمى سکرتێرى گشتى پاڵپشتیان دهکات کۆک نین لهسهر چۆنێتى و میکانیزمى بهستنى کۆنگره.

هێڵى یهکهم لهگهڵ بهستنى کۆنگرهدایه بهشێوهى تهوافوق و رێکهوتن تا کێشهکان لهناو کۆنگره نهتهقێتهوه، بهڵام هێڵى دووهم لهگهڵ کۆنگرهى بێ تهوافوقدان.

پاڤڵ تاڵهبانى، کوڕه گهورهى جهلال تاڵهبانى لهماوهى چهند رۆژى رابردوودا له لاپهرهى تایبهتى خۆى ئهوهى دووپاتکردۆتهوه کۆنگرهى بێ تهوافوقى ئهنجام دهدهن.

وهستا رهسوڵ، ئهوهى دووپاتکردهوه «کۆسرهت رهسوڵ جێگرى سکرتێرى گشتى یهکێتى و ههموو سهرکردایهتى لهگهڵ ئهوهدان دهبێت کۆنگرهیهکى یهکێتیانه بێت و ههموو کهس به عهقڵ و مهنتق بچنه ناو کۆنگرهوهو بێنه دهرهوه«.

ئهو ئهندامهى سهرکردایهتى یهکێتى جهختى لهوهشکردهوه هیچ ئهندامێکى سهرکردایهتى و هیچ ئهندامێکى دیکهى یهکێتى باسى ئهوهیان نهکردووه کۆنگرهى تهوافوقى ببهسترێت.

وهستا رهسوڵ ئهوهى خستهروو لیژنهیهکى باڵاى کۆنگره پێکهێنراوه و ئامادهکارى تهواو کراوه، وتیشى «لهسهدا 85ى  ئامادهکارییهکانى کۆنگرهى چوارهمى یهکێتى تهواو بووهو لهگهڵئهوهداین ههر شوێنێکى جوگرافى لهههرێمى کوردستاندا ههبێ سهرکردایهتى یهکێتى تێدا بێت».

یهکێتى نیشتمانى کوردستان دهبوو له مانگى ئازارى 2013 یهکێتى چوارهمین کۆنگرهى خۆى ببهستێت، بهڵام لهبرى کۆنگرە 10ى تشرینى یهکهمى 2013  پلینیۆمى کردو دواتر بڕیاربوو له 7ى ئازارى 2018 کۆنگرهکهى ببهستێت، بهڵام بههۆى بارودۆخى ناوخۆیى یهکێتى کۆنگرهکه نهکرا.

کۆتایى مانگى رابردوو مهکتهبى سیاسى یهکێتیى بڕیاریدا تا کۆتایى ئهمساڵ کۆنگرهى چوارهمى ئهو حزبه ببهسترێت، بهڵام بریارى کۆتایى لهسهر نهدراوه.

خۆ ناکرێت یهکێتى بدهیته دهست قهدهرهوه مهکتهبى سیاسى دهبێت تهوافوقات بکات، چونکه ههموو حزبێک لهدنیادا کۆنگره دهکات پێشتر جۆرێک رێکهوتن و تهوافوقاتى تێدا دهکرێت

جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى دووى یهکێتى له کهرکوک دهڵێت ههموو حزبێک پێش بهستنى کۆنگره ئامادهسازى بۆ دهکات و تهوافوقات دهکرێت.

غهفور ساڵح، جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى دووى یهکێتى له کهرکوک لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «لهبهر بهرژهوهندیى یهکێتى دهبێت بهرنامهیهک ههبێت که پرسهکان چۆن دهگوزهرێت بۆیه پێویستى بهتهوافوقاتى ناو یهکێتیه«.

ناوبراو پێشیوابوو خۆ ناکرێت یهکێتى بدهیته دهست قهدهرهوه «مهکتهبى سیاسى دهبێت تهوافوقات بکات، چونکه ههموو حزبێک لهدنیادا کۆنگره دهکات پێشتر جۆرێک رێکهوتن و تهوافوقاتى تێدا دهکرێت و ئامادهکارى بۆ دهکرێت، یهکێتى بهدهر نییه له حزبهکانى دنیا که تهوافوقات دهکهن».

غهفور ساڵح وتیشى «ئهگهر دووبرا بچنه گهشتێک و بهرنامهیان نهبێت تێک دهچن لهگهڵ یهکدا، بۆ حزبێک ئهولاتره که بهرنامهیهک ههبێت بۆ بهستنى کۆنگرهو تهوافوقی لهسهر بکرێت، چونکه دواى 10 ساڵ لەنەبەستنی کۆنگره ههر کهس بچێته ناو کۆنگرهوە نابێت پهنجه لهوى دیکه رابکێشێت».

غهفور ساڵح ئهوهى خستهڕوو که بهرژهوهندى یهکێتى لهسهرو ههموو بهرژهوهندییهکانهوهیه بۆیه یهکێتى پێی باشە تهوافوق بکات بۆ بهستنى کۆنگره «ههموومان لهگهڵ یهکێتین نهک لهگهڵ پارچه پارچه کردنى».

ئهنجومهنى ناوهندى یهکێتى لهگهڵ ئهوهدایه ههڵبژاردنى 2014 بکرێته پێوهر که یهکێتى لهناوچهکان چهند دهنگى بهدهستهێناوه بهو پێیه ئهندامهکانى کۆنگره دهستنیشان بکرێت.

جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى دووى یهکێتى له کهرکوک، ئهوهى رونکردهوه که ههموو حزبێک پێش کۆنگره ئاڵۆزى پێوه دیار دهبێت بۆیه ههموو کهسێک بهتهماى پایهو پلهو پۆسته، «به ئهنجام ههموو گروپهکان یهکدهگرن لهپێناو بهرژهوهندى یهکێتیدا».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار