پێشنیارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان دەدرێتە حکومەت
بەپێی پێشنیارەکە نابێت دەستی بەرپرسان لەهێنانی دەرمان بۆ ناوخۆی کوردستان هەبێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى کوردستان داواى دامه‌زراندنى کۆمپانیایه‌کى تایبه‌ت به هێنانى ده‌رمان ده‌کات کە حکومەت و کەرتی تایبەت پێکەوە بەڕێوەی ببەن، ئەوەش لەکاتێکدایە قەیرانی دەرمان لەهەرێمی کوردستان چەند ساڵێکە چارەسەر نەکراوە.
له‌دوا کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى لاوه‌کى ده‌رمان که سه‌ر به لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى کوردستانه تاوتوێى دامه‌زراندنى کۆمپانیاى نیشتمانى کرا تایبه‌ت به هێنانى ده‌رمان و چاوخشاندنه‌وه به لیژنه‌ى پشکنین و داواشکرا خه‌ڵکى تایبه‌تمه‌ند به بوارى ده‌رمان لە کۆمپانیاکەدا لەگەڵ دانان و دیاریکردنی نرخ و کوالیتى کۆنترۆڵى ده‌رمان.
جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى کوردستان، له‌و باره‌یه‌وه بۆ هاوڵاتى وتى «کێشه و گرفته‌کانى ده‌رمان له سنورى کوردستان یه‌کێکه له‌کێشه گه‌وره‌کان، تاکو ئێستا کوالێتى کۆنترۆل نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى بکات».
ڕاشیگه‌یاند «سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین یه‌ک کۆمپانیاى نیشتمانى تایبه‌ت بکرێت به هێنانى ده‌رمان له هه‌رێمى کوردستان و وه‌ک پێشنیازێک وه‌رگیراوه، چونکه ئه‌و کۆمپانیایه به‌شێکى زۆرى گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات «.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ختیار شوکرى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکیدا به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «به‌دواداچوونى زۆرمان کردووه له کوالیتى کۆنترۆڵ و له ناو بازاڕ‌و لهکۆمپانیاکانیش بۆئه‌وه‌ى زیاتر له ورده‌کانى کێشه‌کان ئاگادار بین و کارى بۆ بکه‌ین».
له هه‌رێمى کوردستان ( 220 ) کۆمپانیا هه‌یه که تایبه‌تن به هێنانى ده‌رمان بۆ هه‌رێمى کوردستان که خاوه‌ندارێتى به‌شێکیان بۆ به‌رپرسان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌ڕابردووشدا کارئاسانى بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه کراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین جۆرى ده‌رمانى خراپبوو و به‌سه‌رچوو به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایی هێنراونه‌ته هه‌رێمه‌وه.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى کوردستاندا باس له‌وه‌شکرا «نابێت که‌سى به‌رپرس ده‌ستى له‌و کۆمپانیایه هه‌بێت».
هاوکات محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «به‌هاوکارى کوالێتى کۆنترۆڵ و شوێنه چاودێرییه‌کان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستى پێکه‌وه، ده‌توانرێت کۆنترۆل بکرێت و کێشه‌ى ده‌رمان به کۆتا بهێنرێت».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به شێوه‌یه‌کى خێرا کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن، وتیشى «ئه‌و کۆمپانیایه ده‌بێته ده‌زگایه‌ک بۆ پاراستنى ده‌رمان و خۆراک که ته‌نیا ڕێگرى له ده‌رمانى قاچاخ ناکات، به‌ڵکو ڕێده‌گرێت له چاودێرى و دروستکردن و خهزنکرنى له کۆگاکان و نرخ و کوالیتى ئه‌و ده‌رمان و خۆراکانه‌ش که داخڵ ده‌بن».
هەروەها وتى»ده‌رمان و خۆراک به‌رکه‌وته‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه و هاوڵاتیان، بۆیه زۆر به خێرایى کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین».
له‌لایه‌کى تره‌وه ئه‌میر شیت چه‌له‌بى، سه‌رۆکى سه‌ندیکاى ده‌رمانسازانى کوردستان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئێمه وه‌ک سه‌ندیکا، کارمان له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى سه‌ندیکاى ده‌رمانسازان کردووه و ده‌مانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌پێى یاسا ڕێگه‌چاره بۆ هه‌موو کێشه‌کان بدۆزینه‌وه«.
چه‌له‌بى، ڕاشیگه‌یاند «یه‌کێک له‌و کێشانه‌ى زۆر گرنگه به‌لاى ئێمه‌وه هێنانى ده‌رمانه به شێوه‌ى نایاسایى».
ئه‌میر شیت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، پێشنیازیان کردووه ئه‌و کۆمپانیایه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ که‌رتى گشتى ده‌ست پێ‌بکات و دواتر له که‌رته تایبه‌ته‌کانیش په‌یڕه‌وبکرێت.
وتیشى «ئومێدمان وایه سه‌رکه‌وتوو بێت، به‌ڵام به‌ده‌ر له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویسته زۆر لایه‌نى تریش پێکه‌وه کارى بۆبکه‌ن و کێشه‌ى ده‌رمان و هاتنى به نایاسایى کۆنتڕۆڵى بکه‌ن».