یه‌کێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات

زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ‌هاوڵاتى :

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى فراکسیۆنى یهکێتى له لیژنهى دارایى پهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوه دهدات لهگهڵ ئهوهدان حکومهتى ههرێم لهگهڵ بهغدا رێکهوتن بکات و نهوتهکهى تهسلیم بکات.

زیاد جهبار، کاندیدى فراکسیۆنى یهکێتییه بۆ سهرۆکایهتى لیژنهى دارایى پهرلهمانى کوردستان و لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، ئهوه دهخاتهروو که وهزیرى دارایى سێشهممه 27ى ئاب بانگ دهکهنه لیژنهکهیان و پرسى دواکهوتنى موچهى فهرمانبهران و دانهوهى پاشهکهوتنى موچه لهلایهن حکومهتهوه وهک پرسیار ئاراستهى وهزیر دهکهن.

ههروهها جهختلهوهشدهکاتهوه حکومهتى ههرێم ئهگهر بهرنامهیهکى ستراتیژى ههبێت دهتوانێت ساڵانه بهشێک له قهرزهکانى بداتهوهو دهشڵێت:» تا ئێستا نازانین حکومهتى ههرێم چهند قهرزارهو داهاتى مانگانهى ناوخۆیى چهنده؟».

هاوڵاتى: بهنیازن لهگهڵ وهزارهتى دارایى ههرێم قسه بکهن وهک لیژنهى دارایى؟

زیاد جهبار: ئێمه له لیژنهى دارایى ههفتهى پێشوو به نوسراوى ڕهسمى وهزیرى داراییمان ئاگادار کردۆتهوه که ڕۆژى سێشهممه بهرێزیان لاى ئێمه دهبن و سێ پرسیارمان ئاراسته کردووه، وهڵامى پرسیارى ئێمه دهداتهوه، دواکهوتنى موچه ڕونکردنهوهمان بداتێ که پلان و بهرنامهى حکومهتى ههرێمى کوردستان بۆ دانهوهى پاشهکهوتى موچهى فهرمانبهران چۆنهو ئامادهکارى بۆ بودجهى 2020و چ ئامادهکاریهکیان بۆ کردووه و کهى دهیهێننه پهرلهمان، باج و ڕسومات  له ههرێمى کوردستان و رێکخستنهوهى و زیادکردنى داهات پلانیان چییه.

هاوڵاتى: وهڵامتان وهرگرتووه که وهزیرى دارایى ئاماده دهبێت له لیژنهکهیان؟

زیاد جهبار: بهنوسراوى ڕهسمى ئاگادار کراوهتهوه.

هاوڵاتى: لهسهر موچهى پاشهکهوتى فهرمانبهران زۆر قسه کراوه، فهرمانبهرى ئێمه تائیستا دڵنیانیه کهى حساب بانکى بۆ دهکرێتهوه ؟ چى دهکهن بۆ ئهوه؟

زیاد جهبار: ئێمه ئهو سێ پرسیارهمان کردووه و وهڵاممان دهداتهوه و وهڵامهکان جێى سهرهنجه و دوابهدواى ئهوه وهک فراکسیۆنى یهکێتى پرۆژه یاسایهکمان پێشکهش کردووه، بهلاى ئێمهوه بڕینى موچهى فهرمانبهران و پاشهکهوت کردن به ڕێنمایى و تهعلیماتى حکومهت کراوه و به یاسا نهکراوه، بۆیه یاسایهک نیه که حکومهت قهرزارى ئهو فهرمانبهرانهیه، ئێمه پرۆژهیهکمان ئاماده کردووه و ئهمه بکهینه یاسا و بهیاسا مولزهم بێت بهدانهوهى قهرزى فهرمانبهران.

بهم شێوهیهى ئێستا فهرمانبهرێک بیهوێت بچێت شکات لهحکومهت بکات هیچى بۆ ناکرێت، چونکه یاسا نییهو بۆ دانهوهى قهرزهکانیش پێویسته میکانیزمێک بدۆزرێتهوه، پرۆژه یاساى دانهوهى قهرزى پاشهکهوتى مووچهى فهرمانبهران بارگرانى دارایى بۆ حکومهت دروست دهکات و  پێویستى به قسهکردن لهگهڵ حکومهتى ههرێم ههیه.

هاوڵاتى: بهو پێیهى سهرۆکى پهرلهمان لاى یهکێتییهو ههندێک پرۆژه ههیه پهیوهندى راستهوخۆى به ژیانى خهڵکهوه ههیه، ههندێک لهوانه لهوانهیه رهههندى دارایى ههبێت، بهڵام قهیرانى دارایى کۆتایى هاتووه؟

زیاد جهبار: لاى ئێمه گرفت نیه وهک پهرلهمان، ههر پرۆژه یاسایهک بارگرانى بۆ حکومهت دروست کات به یاسا ههیه پێویسته ڕاى حکومهت وهرگیرێت، ئهمه لهههر زهمهنێکدا بێت ههر وایه.

هاوڵاتى: ئهولهویهت دهدرێت به پرۆژهیاساى چاکسازیی؟ دواى ئهوه پێت وانیه که پاشهکهوتى موچهى فهرمانبهرانیش گرنگه؟

زیاد جهبار: تائێستا له حکومهتهوه نهنێردراوه بۆ پهرلهمان و ڕهنگه ئهوه بهلاى فراکسیۆنهکهى منهوه گرنگ بێت، ئێمه ئێستا 16پرۆژه یاسامان لاى سهرۆکایهتى پهرلهمانه پهیوهندیان به ژیانى خهڵکهوه ههیه.

هاوڵاتى: مهسهلهى قهرزهکان چهندین راپۆرتى جیاوازى لهسهر کراوه، پێویست نیه ئهم پرسیاره ڕوبهروى وهزیرى دارایى بکرێتهوه که به فعلى ههرێم چهند قهرزاره؟

زیاد جهبار: تائێستا من نازانم کێ بهتهواوهتى ئهو ژمارهیه دهزانێت که ههرێمى کوردستان چهند قهرزاره؟، زۆر پرسیاریشم کردووه کهس نازانێت چهند قهرزارین، تا پرۆژهى بودجهش نهیات  کهس نازانێت ئهمانه ههمووى پهیوهندیان به پرۆژهى بودجهوه ههیه، تهنانهت وهزیرهکان ناتوانن بڵێن دهسهڵاتهکهم ئهوهندهیه تا بودجهکهى دیار نهبێت، ئهمساڵ ئومێدێکمان ههیه و وهفدى حکومهتى ههرێم بچێته بهغداد و رێکبکهون  بودجهى ساڵى 2020دیاریبکرێت، زۆر باش دهبێت بۆ ئێمه.

هاوڵاتى: ئێوه لهگهڵ ئهوهدان که نهوت رادهست بکرێت بۆئهوهى ئارامى ئابوورى بێته کایهوه لهههرێمى کوردستاندا؟

زیاد جهبار: ئێمه دیراسهى ئهوهمان کردووه، بهڕاى من و بەڕاى یهکێتى نیشتیمانى، شتهکان زامن تر دهکات و دۆخى ئابوورى باشتر دهبێت، ههرچهنده کێشهمان زۆره، ئومێد دهکهم ئهو وهفده بتوانێت رێبکهوێت لهگهڵ بهغدا، له سهدا سهد لهگهڵ ئهوهدام که ئهو نهوته رادهستبکرێت.

هاوڵاتى: زۆرجار باسى ئهوه کراوه داهاتى ناوخۆ دهگاته 150 ملیار دینارى مانگانه، پێتانوایه ئهوهى که باس دهکرێت زیاتره؟

زیاد جهبار: ژمارهیهک کهخۆم قهناعهتى پێدهکهم نیه، باشه ئێستا قسه لهسهر ئهوه دهکرێت لهوه زیاتره، یهک بهرمیل نهوتى ههرێم دهفرۆشرا به 30دۆلار کهمتر، ئێستا چۆته 60دۆلار و تائیستاش مانگانه وهزارهتى سامانه سروشتییهکان تهنها 380 ملیار دینار دهداته وهزارهتى دارایى ههرێم بۆ موچه، ئهمه بۆته شتێکى دیاریکراو، ئهى پارهى فرۆشى نهوتى ههرێم چى لێ دهکرێت که زیاتر له 400 ههزار بهرمیل دهفرۆشرێت، بۆیه داهاتى ناوخۆی ههرێمیش ههمان تێبینى لهسهره.

هاوڵاتى: من هاوڵاتیهکم دهنگم داوه به بهڕێزتان، بۆئهوهى بگهنه پهرلهمان، ههقى ئهوهم ههیه بێم و پێت بڵێم که پێویسته شهفافیهتێک ههبێت؟ کهى دهگهینه شهفافیهت لهپرسى داراییدا؟

زیاد جهبار: ئهوکاتهى که بتوانم شهفافیهت ههبێت، لاى کهم پرۆژهى بودجه بێته پهرلهمان، دیاریکردنى بودجه شهفافیهت دروست دهکات و ناشهفافیهت  نهبونى بودجهیه، ئێمه که ههموو ڕۆژێک راپۆرتێک بدهین به خهڵک هێشتا جێگهى گومانه تا پرۆژهى بودجه نهبێت، خۆتان دهزانن له 2014 وه تا ئێستا پرۆژهى بودجه نههاتۆته پهرلهمان، که پرۆژهى بودجه نهبێت شهفافیهت نابێت لهخهرجى و داهاتهکاندا.

هاوڵاتى: لهگهڵ قوباد تاڵهبانى و تیمى یهکێتى لهحکومهت کۆبوونهوهتان کردووه وهک فراکسیۆنهکهتان؟

زیاد جهبار: ههموو فراکسیۆنهکان، ههموو ئهوانهى که دهچنه پهرلهمان، بهشدارى دهکهن له حکومهت بۆ بهشدارى سیاسهتهکانى خۆیانه، بهلاى خۆیهوه ئهوهى دایناوه خزمهتکردنى خهڵکه و بچێتهوه بهرچاوى دهنگدهرهکه و جارێکى تر بڵێت من ئهوهم جێبهجێکرد، سیاسهتى  ئیش کردن له حکومڕانى  لهسهر ئهو بنهمایهیه و ئهم بهرنامهیهمان داوه به خهڵک و  ئهگهر نهمانتوانى ئهوه جێبهجێبکهین خهڵک بۆى ههیه دهنگمان پێنهدات.

ئێمه ههماههنگیمان ههیه و ههموو فراکسیۆنهکان بهگشتى ههماههنگیمان ههبێت بۆ ئهوهى بتوانین ئیش بکهین ههر فراکسیۆنێک لهگهڵ تیمهکهى خۆى، بهڵێ لهگهڵ قوباد تاڵهبانى و تیمهکهى دادهنیشین و بهرچاو ڕونیانیان دهدهینێ بۆ ئیش کردن و خزمهتکردنى خهڵک، ئهوانیش ڕونکردنهوهى پێویستمان دهدهنێ، ئهمه کراوه له خولهکانى تریش، لهکابینهى نۆیهم هێشتا لهگهڵ تیمى حکومهت کۆنهبوینهتهوه.

هاوڵاتى: جووڵهى بازاڕو جووڵهى ئابوورى پهیوهندى به سهقامگیرى ئابورییهوه ههیه ههرێمى کوردستان تائێستا بازارهکهى شڵهژاوهو پێتانوایه که رێکهوتن لهگهڵ بهغداد بکرێت، جووڵهى بازاڕى ههرێم باشتر دهبێت؟

زیاد جهبار: به دڵنیاییهوه ناسهقامگیرى نهبوو کاریگهرى دهبێت لهسهر دۆخى ئابوورى، رێکهوتن لهگهڵ بهغدا بهشه گرنگهکهیهتى رۆڵى دهبێت تا بازاڕ جارێکى تر جوڵهى تێبکهوێتهوه.

هاوڵاتى: له ژمارهى پێشووى رۆژنامهى هاوڵاتى، راپۆرتێکمان لهسهر قهرزهکانى سهر ههرێم کرد، حکومهت  دهڵێت 24 ملیار قهرزارین، بهڵام له بنهمادا 10 ملیار دۆلار قهرزارن؟

زیاد جهبار: بگەڕێینهوه بۆ قهرزهکانى حکومهت قهرزى جۆراوجۆرن و قهرزى کۆمپانیاى نهوت و فهرمانبهر و کۆمپانیا ناوخۆییهکان و پارهى بانکهکان و کۆمهلێکى زۆرى قهرزن و بهشێکى ورده ورده دراونهتهوه، بهڵام حکومهت پێویستى به فرۆشتنى نهوته و بهشێک لهم پارهیه بۆ دانهوهى قهرزهکانه و کێشهى حکومهتهکهى ئێمه ئهوهیه نازانین چهند قهرزاره، ئهگهر بهرنامهیهکى باش ههبێت دهتوانێت ههموو مانگێک قهرزهکان لهسهر خۆى کهمبکاتهوه، بهڵام ئهوه ماناى ئهوه نیه که ساڵى داهاتوو دهتوانێت ههمووى بداتهوه، باشتره بهرنامهو ستراتیژى خۆى ههبێت بۆ دانهوهى قهرزهکان و بڕهکهشى بزانرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار