پێڵاوى بنبه‌رز زیانی تەندروستیی بۆ ئافرەتان هەیە

هەندێک لەخانمان گوێ بە تەندروستییان نادەن تەنها حەزدەکەن باڵابەرز دەرکەون

5 ساڵ لەمەوپێش



ماردین نورهدین

لهپێکردنى پێڵاوى بنبهرز لهلایهن ئافرهتانهوه له ئێستادا  بووهته مۆدیڵ و لهگهڵ ئهوهشدا پسپۆڕانى تهندروستى  ئهوهدهخهنهڕوو: پێڵاوى بنبهرز کاریگهرى خراپى ههیه لهسهر تهندروستى جومگهو ماسولکهکان و دهبێته هۆى دروستبوونى ئازارى درێژخایهنى پشت و فهقهرات.      

هێرۆ فوئاد تهمهن 2٤ساڵ که له دوکانى جلوبهرگى مناڵاندا کار دهکات، وتی «ئهگهر باڵام دوو مهتر بێ ئهوه ههر پێڵاوى بن بهرز له پێ دهکهم، لهبهرئهوهى زۆرم حهز لێیه« ئهمه وتهى                                                                         

ئاسۆس جهمال کچێکى تهمهن 22ساڵه دهڵێت «من زۆرترین کات کاله له پێ دهکهم لهبهرئهوهى من ئیش دهکهم ئهوه ئیسراحهت تره، تهنها ئهگهر بچم بۆ ئاههنگ ئهو کاته پێڵاوى پاژنه بهرز لهپێ دهکهم «.

پێڵاوه پاژنه بهرزهکان 18 سانتیممان ههیه بهڵام ئهفرهت ههیه داواى بهرزتر دهکات، ئەوەش بەوتهى محهمهد جهمال فرۆشیارێکى پێڵاوو جانتایه.  

محهمهد جهمال، به پێى وهرز خواست ئهگۆڕێت لهسهر کاله یان پێڵاوى  بنبهرز، له هاویندا خواست لهسهر پێڵاوى بنبهرز زۆرتره، بهڵام نێوان مانگى 9 - 10 زیاترخواست لهسهر کاله زۆره بهو پێیهى خوێندنگهکان دهکرێنهوه«.

 محهمهد جهمال، ئاماژهى بهوهشکرد: له ئێستادا کچان به گشتى خواستیان لهسهر کاله زیاتره، لهبهر ئهوهى پێڵاوى بنبهرز قیاسیان بچووکه، بهڵام کاله گهورهترى ههیه«.

سۆما سابیر کچێکى تهمهن 20 ساڵه دهڵێت»من بهبهردهوامى پێڵاوى تهخت لهپێ ئهکهم یان کاله کاتێک کاردهکهم، بهڵام بهشێوهیهکى گشتى لهژیانى ڕۆژانهشما بهکاریان دههێنم پێڵاوى پاژنه بهرز لهپێ ناکهم».

کاروان محهمهد، فرۆشیارێکى پێڵاوه بههاوڵاتى وت»ئێمه کڕیارى ههردوو جۆرهکه واتا پێڵاوى پاژنه بهرز و کالهشمان ههیه، بهڵام کڕیارى وا ههیه دهڵێت گهر پێڵاوى بنبهرزم لهپێ نهبێ ناتوانم بڕۆم بهڕێگادا، بهڵام ههندێکى که لهکڕیارهکانمان به پێچهوانهوه تهنها کاله لهپێ دهکهن یاخود پێڵاوى تهخت».

 وتیشی»زۆربهى پێڵاوهکانمان لهتورکیاو دوبهیهوه بۆ دێت نرخهکانیان بهپێى کوالێتیان دهگۆڕێت، بهرزترین پاژنهى پێڵاو 18 سانتیمه«.

لهپێکردنى پێڵاوى بنبهرز لهلایهن خانمانهوه لهکاتێکدایه که لهڕووى تهندروستییهوه زیان بهجومگهو بڕبڕهکانى پشت  دهگهیهنێت و دهبێته هۆکارى چهند نهخۆشییهک.

  د.عومهر وهجاخى دکتۆرى پسپۆڕى جومگهو فهقهرات و ڕۆماتیزم، لهوبارهیهوه به هاوڵاتى راگهیاند»پێڵاوى بنبهرز کاریگهرى خراپى ههیه لهسهر تهندروستى جومگهو ماسولکهکان و فهقهرات، ئهو کهسانهى پێڵاوى پاژنهبهرز لهپێ دهکهن جهستهیان بۆ پێشهوه شۆڕ دهبێتهوه یان خوار دهبێتهوه، ئهمهش هۆکاره بۆ کشان و لاوازکردنى ماسولکه و بهستهرهکانى پشت و فهقهرات و جومگهى حهوزهکانى که دهبێته هۆى دروستبونى ئازارى درێژخایهنى پشت و فهقهرات».

ئهو دکتۆره وتیشى» گهر کهسێک بهبهردهوامى له پێى بکات توشى ترازانى فهقهراتهکانى دهبێت، پێڵاوى پاژنهبهرز دهبێته هۆى زیادبونى پاڵهپهستۆ لهسهر ئهژنۆکان بهتایبهتى لهدیوى ناوهوه جومگهى ئهژنۆکان توشى داخوران و سهوهفانى دهکات».

ههر سهبارهت به کاریگهرییه خراپهکانى لهپێکردنى پێڵاوى بنبهرز، ئهو پسپۆڕه تهندروستییه ئاماژهى بهوهکرد: بهکارهێنانى پێڵاوى بنبهرز وادهکات بهیهکسانى کێشى مرۆڤ لهسهر پێیهکانى دابهش نهبێت لهکاتى ڕۆشتندا کههۆکاره بۆ داخوران و خواربونى پهنجه گهوره بهتایبهتی، ئاوسانى قاچی، ههستکردن بهئازارى بهردهوام لهقاچهکانی و کوڕبوونى ماسولکهکانى پشتهوهى پێ.

 ههر بهپێى توێژینهوه تهندروستییهکان،  لهپێکردنى پێڵاوى بنبهرز دهبێتههۆى دروستبونى دهوالى خوێنهێنهرهکانى قاچ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار