حه‌مه ده‌مبڵ عاشقی کچێکی سنه‌یی ده‌بێ
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، سنه
عیرفانی وه‌ستا محمه‌د عاشقی کاڵێ ده‌بێ که کچێکی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و کاڵێ ماوه‌یه‌که له‌سلێمانی ئیش ده‌کات، به‌مه‌به‌ستی خوازبێنی ئه‌وکچه حه‌مه ده‌مبڵ ده‌چێت بۆ سنه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی کچه‌که خاوه‌نی سێ برایه‌و ئه‌وان رێگری ده‌که‌ن و رازی نابن خوشکه‌که‌یان به‌ئاسانی شوبکات به حه‌مه ده‌مبڵ و بێته سلێمانی، بۆیه حه‌مه ده‌مبڵ توشی کێشه‌و گرفتێکی زۆر ده‌بێ..
ئه‌مه به‌شێکه لهسیناریۆو ناوه‌رۆکی فیلمێکی سینه‌مایی به‌ناوی (کاکه‌م ئه‌زانێ) که فیلمێکی کۆمیدی هاوبه‌شی نێوان ئه‌کته‌رانی باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند سه‌رکه‌وت محه‌مه‌دی و وێنه‌گرتنی ئازاد که‌ریمه‌و هه‌ریه‌که لهئهکتهران عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌دو دڵسۆز ماوه‌تی که له‌فیلمه‌که‌دا رۆڵی خوشکی حه‌مه ده‌مبڵ ده‌بینێ لهههولێرو سلێمانیه‌وه به رۆڵی سه‌ره‌کی بهشداریانکردوهو له رۆژهه‌ڵاتیش هه‌ریه‌که له‌ئه‌کته‌ره دیاره‌کان زاهد که‌ریمی و عه‌دنان قوامی و نزیکه‌ی 12 ئه‌کته‌ر دیکه به‌شدارن.
نزیکه‌ی مانگێکه له‌سنه کاره‌کانی وێنه‌گرتنی ده‌ستیپێکردوه‌و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌شێکی دیکه‌ی فیلمه‌که له‌سلێمانی وێنه بگیرێت.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار سوهرابی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی کاکه‌م ئه‌زانێ، له‌چاوپێکه‌وتنێکی کورتیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتى سه‌باره‌ت به‌بیرۆکه‌ی فیلمه‌که وتی «به‌هۆی کاره‌که‌مه‌وه چه‌ند ساڵێکه تێکه‌ڵاوی زۆرم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی باشور‌و رۆژهه‌ڵات هه‌یه‌و چه‌ند ساڵێکه ده‌مه‌وێ کارێکی هاوبه‌ش پێکه‌وه بکه‌ین و دواجار بیرۆکەکهم سه‌ریگرت».
وتیشی «ویسومانه په‌یوه‌ندیه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌کته‌رانی پارچه‌کانی کوردستان دروستبکه‌ین و له‌مه‌ودا کاری هاوبه‌ش پێکهوهبکهین».
ئه‌و باس له‌ناوه‌رۆک و کاره‌کانی فیلمه‌که ده‌کات و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که فیلمه‌کە کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و باس له‌واقیعی ئه‌مرۆی کوردستان ده‌کات، به‌ڵام به‌زمانێکی کۆمیدیانه گرفته‌کان خراوه‌ته‌ڕوو،
به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌که ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، زۆرینه‌ی وێنه‌گرتنه‌کانی سنه‌یان ته‌واوکردوه‌و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا هه‌موو ستافه‌که دێنه سلێمانی و له‌ماوه‌یه‌کی که‌میشدا کاری وێنه‌گرتنی کوتایی پێ ده‌هێنن».
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه وه‌ک خۆیان باسی لێوه‌ده‌که‌ن سه‌ره‌تا بیریان له‌وه‌کردوه که ئه‌م فیلمه له‌ڕێگه‌ی دی ڤی دی ئۆرجیناڵه‌وه له‌سلێمانی و هه‌ولێر بفرۆشن، به‌ڵام هه‌وڵه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا سه‌ردار سوهرابی وتی»بۆیه بڕیارمانداوه بۆماوه‌ی مانگێک له‌شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی سینه‌ماکانه‌وه نیشانی بینه‌ره‌کانی خۆمانی بده‌ین ودواتر کاره‌که لهرۆژههوڵاتیش نمایش ده‌که‌ین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌شداری فیستیڤاڵه‌کانی پێبکه‌ین».
به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی کاکه‌م ئه‌زانێ ده‌ڵێت، «ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن سهرمایهدارو کۆمپانیایهکهوە سپۆنسه‌ری کراوه‌و لایه‌نی ماددیان لهئهستۆگرتوهو تائێستا هیچ هاوکاری و یارمه‌تیه‌کمان له‌حکومه‌ت و هیچ که‌س و لایه‌نێکی تر وه‌رنه‌گرتوه«.
سه‌ردار سوهرابی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که تائێستا کاره‌کانیان زۆر به‌باشی هاتوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن تا دوو مانگی دیکه وێنه‌گرتن و مۆنتاژو کاره هونه‌ریه‌کانی دیکه‌ی ته‌واوببێت و بیخه‌نه به‌رچاوی بینه‌ره‌کانیان، وتیشی «دوای نمایشی ئه‌م به‌شه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌م فیلمه به‌شی دوه‌م و سێیه‌میش هه‌بێ و روداوه‌کانی به‌رده‌وام بێ و هه‌ر ئه‌م فیلمه نه‌بێ».