عێراق هه‌وڵه‌کانی چڕده‌کاته‌وه بۆ کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکانی نه‌ینه‌وا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تی عێراق کاریکردووه بۆ کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکانی هه‌واداری ئێران که له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا چالاکن و به‌ته‌واوی بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌که له‌ژێرده‌ستیاندایه و به‌مدواییانه ئالنگارییان خسته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م هه‌نگاوه کاتێک دێت که ئه‌و میلیشیایه‌ی له‌ناوچه‌که باڵاده‌سته --لیوای 30ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، که له‌لایه‌ن وه‌عد قه‌دۆوه رێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت-- به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پشتگوێخستنی فه‌رمانه‌کانی حکومه‌ت بۆ چۆڵکردنی بنکه‌کانی و کشانه‌وه له ناوچه‌که.
له 5ی ئاب، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ره‌کوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانێکی دا به‌کشانه‌وه‌ی لیوای 30 له هه‌موو خاڵه‌کانی پشکنینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوچه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
لیواکه به‌توندی به‌ره‌نگاریی ئه‌م فه‌رمانه‌ی کرد‌و سه‌رکرده‌کانی هانی هه‌وادارانیان دا و داوایان لێکردن رێگای سه‌ره‌کی نێوان موسڵ و هه‌ولێر بگرن. پیاوانی میلیشیاکه تایهشیان سوتاندو به‌ردیان گرته هێزه‌کانی پۆلیس و سوپا.
دوو رۆژ دوای گرتنی رێگاکه، حکومه‌تی عێراق شاندێکی باڵای سه‌ربازیی نارد بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی لیوای 30ی قه‌دۆ، که له‌سه‌ر لیستێکی سزاکانی ئه‌مریکایه.
شانده‌که بڕیاریدا که سوپا‌و پۆلیس و لیوای 30 ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شیان هه‌بێت به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا، هه‌نگاوێک که‌خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی تووڕه‌کرد.
شێخ موزاحیم حوه‌یت، وته‌بێژێکی خێڵه‌کانی نه‌ینه‌وا، به‌ماڵپەڕی دیارونای وت کرده‌وه‌کانی لیوای 30 «هیچیان که‌متر نییه لهیاخیبوونێکی ئاشکرا له‌ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانده‌ییه سه‌ربازییه باڵاکان».
حوه‌یت میلیشیاکه‌ی تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌رگرتنی فه‌رمان له رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی و خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له‌جیاتی عێراق.
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، غه‌زوان داودی، وتی ئاسایشی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌بێت له‌ده‌ست هێزه‌کانی پۆلیسی ناوخۆدا بێت.
شیروان دۆبه‌ردانی په‌رله‌مانتاری عێراقی، وتی لیوای 30 «ره‌تیکردۆته‌وه فه‌رمانه‌کانی سه‌ره‌کوه‌زیران جێبه‌جێبکات بۆ کشانه‌وه له خاڵه‌کانی پشکنین».
دۆبه‌ردانی داوای‌کرد پیاوانی میلیشیاکه له هه‌موو خاڵه‌کانی پشکنین دووربخرێنه‌وه له‌که‌ناره‌کانی نهینهواو وتی لیوای 30 «گوشار ده‌خاته‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و به‌رتیل وه‌رده‌گرێت له شۆفێری لۆرییه‌کان و کاسبکاران له‌خاڵه‌کانی چوونه‌ناوه‌وه‌ی شاره‌که‌دا».
غازی فه‌یسه‌ڵ حسێن، شرۆڤەکاری سیاسی، وتی یاخیبوونی میلیشیاکه له‌وه‌وه دێت کهسووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاریکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی خۆی له‌ناوچه‌که.
وتیشی گومان هه‌یه لیوای 30 رۆژانه دوو ملیۆن دۆلاری ده‌ستبکه‌وێت له پاره سه‌ندن و ئه‌و باجه‌ی ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر شۆفێری لۆرییه‌کاندا له خاڵه‌کانی پشکنینی خۆی له‌ده‌شتی نهینهواو هه‌روه‌ها له‌ناچارکردنی بازرگانان به‌به‌خشینی رێژه‌یه‌ک له‌قازانجه‌کانیان پێیان.
ئاماژەی بەوەکرد کە یاخیبوونی میلیشیاکه دژبه‌یه‌کییه‌ک پیشانده‌دات لهپێگهکهیداو ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که‌به‌شێکه له‌ده‌زگای فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندی بڕیاره‌کانی سه‌ره‌کوه‌زیران ده‌بێت»
هەروەها وتی «به‌ڵام راستیه‌که ئه‌وه‌یه که لیوای 30و میلیشیاکانی تری هه‌واداری ئێران، په‌یڕه‌وی فه‌رمانه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌که‌ن».
وتیشی «سوپای پاسداران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ناتوانن به‌ته‌نها پارێزگاری بکه‌ن له‌خه‌ڵکی عێراق و گوایه میلیشیاکان - که به‌چه‌ک و پاره پشتیوانی‌یان ده‌کات - پێویستن بۆ ئاسایشی عێراق.»
بەبڕوان غازی فه‌یسه‌ڵ حسێن، شرۆڤەکاری سیاسی، ئێرانییه‌کان ده‌خوازن ئه‌م هێزه نانیزامییانه بکه‌ن بهجێگرهوهیهک بۆ هێزه نیزامییه‌کانی عێراق، به‌لاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی پاسداران به‌سوپای ئێرانه‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی عێراق لاوازبکه‌ن.
وتیشی «حکومه‌تی عێراق به‌رده‌وام دووپاتیده‌کاته‌وه که رێنادات به‌هیچ گروپێکی چه‌کدار بازبدات به‌سه‌ر سه‌روه‌ریی یاسادا‌و ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که سه‌ره‌ڕای گوشار‌و ئالنگارییه‌کانی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، حکومه‌ت به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پلانه‌کانی.»
هەروەها وتی «به‌شێک له‌و پلانانه سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی گروپه نانیزامییهکانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن».
عادل عه‌بدولمه‌هدی له 10 ئاب جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر سووربوونی له‌سه‌ر ورده وورده لابردنی هه‌موو خاڵه پشکنینه رێپێنهدراوهکان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و دڵنیابوون له‌وه‌ی ته‌نها هێزه‌کانی عێراق به‌رپرسیار بن لهپاسهوانیکردن له‌خاڵه پشکنینه‌کانی تردا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیای عێراقی، وتی جێبه‌جێکردنی فه‌رمانێکی ئیداری که له‌ته‌مموزدا ده‌رچوو بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و یه‌کانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی که پابه‌ندی بڕیاره‌کانی حکومه‌ت نابن وه‌ک لاده‌ر له‌یاسا، «زه‌حمه‌ت و ئاڵۆز» ده‌بێت.
وتیشی «به‌ڵام هه‌ر ده‌کرێت و ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی پێویست به‌نه‌خشه‌یه‌کی کات ده‌کات له‌نێوان یه‌ک تا شه‌ش مانگدا بۆ جێبه‌جێکردنی».