ته‌ها فاتیح سۆڵه‌یی: ته‌زبیحه‌کانم هونه‌رێکى زۆرى تێدا به‌کارهاتووه

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: لاڤین مهحمود

ئهندازیارێک وهک خولیایهکى خۆى لهماڵهکهیدا چهندین تهزبیح و کاتژمێرو کهرهستهى کوردهوارى کۆکردۆتهوهو وهک خۆى دهڵێت زۆریانى خۆشدهوێت و دهشڵێت:» تهزبیحهکانم هونهرێکى زۆرى تێدا بهکارهاتووه و تهزبیحى فسفۆڕم ههیه بهشهو دادهگیرسێت».

تهها شێخ فاتیح بابه ڕهسوڵ ناسراو بهتهها سۆڵهیى تهمهن ٥٢ ساڵ خهڵکى شارى سلێمانیه، ئهندازیارى شارستانى خوێندووهو لهئێستادا وهک ئهندازیارى ڕاوێژکار کاردهکات، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئهوه دهخاتهڕوو نزیکهى ٩٨ تهزبیح و ٤٠ کاتژمێرى ههیه جگه لهچهندین پارهى  ئاسنى کۆن.

ههروهها دهشڵێت: تهزبیح یهکێکه لهوشتانهى باوه له دونیا، ههندێکى دهکرێته مل ههندێکى دهگیرێت بهدهستهوه، پێشیوایه لهههرێمى کوردستان تهزبیحى ٩٩ دانهیى بهقهدهر ٩٩ ناوه جوانهکانى خوداى گهورهیه.

هاوڵاتى: چۆن بڕیارتدا تهزبیح و کاتژمێرى دهست کۆبکهیتهوه؟

تهها سۆڵهیى: ١٥ ساڵ پێش ئێستا کهوتمه کۆکردنهوهى تهزبیج، بهڵام ههر لهزوهوه من حهزم له تهزبیح ههبووه، تهزبیحم کڕیوهو دایکیشم حهزى له قاپ و کهوچکى مس بووه، جۆرهها شتى مسى ههبووه.

هاوڵاتى: ئایا ئارهزووى کۆکردنهوهى دهکهیت وهک مهوادێکى بهنرخ لات بمێنێتهوه؟

تهها سۆڵهیى: حهزێکه ههمه بۆ ئهوشتانهى سهرنجم ڕائهکێشێت، تهزبیحیش یهکێکه لهوبابهتانه، که زۆرینهکهى ناودهبرێ به بهرده پیرۆزهکان، زۆر جار نرخی له ئاڵتون  زیاتر دهرهچێت، چونکه ههندێ جۆرى تهزبیح به غرام دهفرۆشرێت، یهکێک لهوانه تهزبیحى ئهبوحشرهیه که زۆر نرخى گرانه.

هاوڵاتى: تایبهتمهندیهکانى تهزبیحهکهت جیاوازى لهگهڵ تهزبیحى تر چیه؟

تهها سۆڵهیى: بهشێک لهتهزبیحهکان ناسوتێت ئاگریشى پێوه بنێیت، سهرجهم تهزبیحهکان هونهرێکى زۆرى تیا بهکارهاتووه، ههموو کهسێک ناتوانێت دروستى بکات، شتهکانم دهگمهنن، ههندێ تهزبیح ههیه پێیدهوترێت دووبهرگ، دوو ڕهنگ ئهنوێنێ، ههندێکیان بۆنیان ههیه کهسێک ئهگهر ههستێکى هونهرى نهبێت ههست بهجوانى ئهم شتانه ناکات.

هاوڵاتى: ئهم شتانهت له کوێوه هێناوه؟

تهها سۆڵهیى: تێکهڵه ههندێکى له حهج کڕیومن و خۆم گهڕاوم به دوایدا، ههندێکى لهشارى سلێمانى، بهشێکیشم بهخهڵات وهرگرتووه، یان ههندێ کهس ههبووه به لایهوه گرنگ نهبووه لێم وهرگرتوه و کۆمکردۆتهوه.

هاوڵاتى:  چهندت  خهرج کردووه بۆ کڕینى تهزبیحهکان؟

تهها سۆڵهیى: شتهکان زۆرن به دیاریکراوی نازانم، بهڵام  له 10 ههزار دۆلار کهمتر نیه، نرخ زۆر گرنگ نیه به بهراورد به جۆرێتیهکهی.

هاوڵاتى: ئهگهر هاوڕێیهک یا کهسێکى نزیک  تهزبیحێکت لێ داوا بکات ئامادهى بیبهخشیت؟

تهها سۆڵهیى: زیاتر هاوڕێکانم یان ناسیاوهکانم دێن بۆ سهیرکردنی و پیشانى ههموو کهسێکى نادهم، چونکه بهپێویستى نازانم، بهڵام ههندێکیشم بهخشیوه، ئهوکهسانه ئهگهرشتم بۆ نههێنن داواى شتیشم لێناکهن، چونکه ئهزانن ئهمانه کۆدهکهمهوه، بهڵام ههندێ جار هاوڕێم ههبووه ڕۆشتوه بۆ غهریبى و تهزبیحێکم پێبهخشیوه وهک یادگاریهک لاى بمێنێتهوه.

هاوڵاتى: خێزانهکهت پێیان ناخۆش نیه ئهم شتانهت کۆکردۆتهوه ؟

تهها سۆڵهیى: نا زۆریشیان پێخۆشه به شتێکى جوانى دهزانن، ههندێکجار خێزانم بهکارىدههێنێت، تهزبیحى  قهزوانى کوردى بهشێکه لهسروشتى کوردهوارى خۆمان کوردستان، بهڵام ئهوهى زیاتر حهزى لهم تهزبیحه ڕهنگاوڕهنگ و جیاوازانه ههبێت، کهمتر حهز بههۆگرى تهزبیحى قهزوان دهبێت.

هاوڵاتى: کام تهزبیحه لهههمووى زیاتر لات خۆشهویسته؟

تهها سۆڵهیى: تهزبیحى شێخ حسێنى شێخ کاکه حهمه، شێخێکى گهوره بووه له پێنجوێن، کهسێکى خواناس بووه، تهزبیحى  باوکى بوه لهخۆشهویستیا تهزبیحهکهى خۆى یا به من، تایبهتمهندی ئهم تهزبیحه فسفۆڕه له شهودا دادهگیرسێت.

هاوڵاتى: ئایا تهزبیح فرۆشهکان تهزبیحى باش دهفرۆشن؟

تهها سۆڵهیى: ئهو جۆره تهزبیحانهى لاى من ههیه زۆر کهم له بازاڕ ههیه، کاتێک ئهچیت بۆ لاى تهزبیح فرۆشهکان تهزبیحى باش نادهن به ههموو کهس لهپێشى دوکان داینانێن، له ناو چهکمهجهیهکى تایبهت داى دهنێن، ئهگهر بتناسن بزانن شارهزاى له تهزبیح ئهوکاته تهزبیحى باشت دهدهنێ.

هاوڵاتى: خۆت تهزبیح  بۆ جوانکاری بهکاردههێنیت؟

 تهها سۆڵهیى: ماوهیهک دهبێت وازم له بهکارهێنانى هێناوه، چونکه ئهندازیارم و زۆربهى کات لهناو داروبهردو چیمهنتۆدام ناپهرژێم تهزبیح  بگرم به دهستمهوه، ئهگینا زۆر جار تهزبیحهکهم لهگهڵ جلوبهرگهکانم و سهعاتهکهمدا رێکدهخهم.

هاوڵاتى: جگه له تهزبیح  چ شتێکى ترت کۆکردۆتهوه؟

تهها سۆڵهیى: جگه له تهزبیح  سهعاتیشم ههیه، سهدام حسێن کاتى خۆى لهشهڕى عێراق و ئێراندا دهمانچهى بهشێکى لهو سهربازانهى لهو شهڕهدا کوژراون هێناویهتى لهسویسرا توێنراوهتهوه و سهعاتى پێ دروست کردووه، بهههدیه داویهتى به مودیر عام و بهرهو ژوور، که ئهمه یهکێکه له سهعاته دهگمهنهکان له لاى من، بهڵام سهعاتهکان خۆم کڕیومن ههدیه نیه و چهندین پارهى ئاسن و کاغهزم کۆکردۆتهوه، 10 فلسى سهردهمى حکومهتى عێراقى ساڵى ١٩٥٣، جۆره جلى جیاوازم ههیه جلى «ههولێر، بادینى ،سهقزی، سنهیی، عهرهبى، ستارخانى سلێمانی و چهندین گۆچانى جیاوازم ههیه.

هاوڵاتى: چۆن پهنجا  فلسى ساڵى ١٩٥٥ ساڵ پێش ئێستات ماوه؟

تهها سۆڵهیى: ژنێکى خزمان ههبوو سهروبهندێکى ههبوو به سهریهوه بهستبوو، ئهو فلسهشى لهسهروبهندهکه بهستبوو کاتێ ئهو قسهى دهکرد، مناڵ بوم مقهستێکم هێناو لێم کردهوهو ههتا ئێستاش پاراستومه لهلاى خۆم.

هاوڵاتى: بهردهوام دهبیت له کۆکردنهوهى ئهم شتانه؟

تهها سۆڵهیى: بهڵێ بهردهوام حهز دهکهم شتى تازه بهێنم، تاموچێژى سهعات لهوهدایه بیکهیته دهستت، ههندێ لهو سهعاتانهى بهمۆبایل دهبهسترێتهوه، تاڕادهیهک ڕوحى سهعاتى کوشتوه، کاتێک کهسێک دهبینم یهکسهر سهیرى سهعات و تهزبیحهکهى دهکهم بزانم چۆنه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار