فشارێکی زۆر له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌یه‌ مووچە ببڕێت ئەگەر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نەکات

حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ ‌هاوڵاتى:

حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

وتهبێژى سهرۆک کۆمارى عێراق ئاماژه بهوه دهدات هێرشهکانى ئیسرائیل بۆ سهر حهشدى شهعبى ئهگهر بهردهوام بێت کۆنتڕۆڵکردنى ئاسان نابێت.

حهسهن جیهاد، وتهبێژى سهرۆک کۆمارى عێراق لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى جهختلهوه دهکاتهوه ههرسێ سهرۆکایهتیهکهى عێراق(کۆمار، حکومهت، پهرلهمان) لهگهڵ ئهوهدان حهشدى شهعبی بچێته ناو سوپاى عێراقهوهو وهکو ئهوان ئهرک و مافیان پێ بدرێت، بهڵام ئێستا حهشدى شهعبى هێزێکى سهربهخۆیه.

هاوکات، ئهوهشدهخاتهروو که سهرۆک کۆمار بهدواداچونى بۆ ناوچه کێشه لهسهرهکان کردووه لهرووى خراپى باردودۆخى ئهمنییهوهو لیژنهیهکى باڵاى بۆ پێکهێندراوهو دهشڵێت «نهبوونى پێشمهرگه لهو ناوچانه بۆشایى ئهمنى دروست کردووه«.

هاوڵاتى: دواى هێرشهکانى ئیسرائیل بۆ سهر حهشدى شهعبى لهرێگهى فرۆکهى بێ فرۆکهوانهوه، سێ سهرۆکایهتیهکهى عێراق لهگهڵ سهرکردهى گروپهکانى حهشدى شهعبى کۆبونهوه، چ دهرئهنجامێکى ههبوو؟

حهسهن جیهاد: سهرۆکایهتى کۆمار رۆڵێکى سهرهکى ههبوو له وتارێکى روون که به دووربین وهک عێراق لهو ململانێیهى که ههیه لهناوچهکهدا، چهندین کۆبونهوه کراوهو ههرسێ سهرۆکایهتیهکهى کۆمارو حکومهت و پهرلهمان رایانگهیاند که شەڕى لابهلا ناکهین و نابینه بهش و تهرهف بۆ هیچ لایهک، داوا کراوه ئاسمانى عێراق هاوپهیمانى نێودهوڵهتى بیپارێزێت، ههروهها ئهو بریارهى دیوانى ئهنجومهنى وهزیران  دهریکردووه سهبارهت به حهشدى شهعبى جێبهجێ بکرێت که بچنه ناو سوپاى عێراقهوه و تێکهڵ بکرێن ئهو قهیرانه چارهسهر دهبێت.

دکتۆر بهرههم پێى باش بوو ههرسێ سهرۆکایهتیهکه لهگهڵ بهرپرسانى حهشد کۆبکاتهوه بهو نههجهى عێراق نهچێته ناو هیچ ململانێیهکهوه که شهڕى عێراق نییه.

هاوڵاتى: بڕیارهکهى عادل عهبدولمههدى که حهشد نهمێنێت و بچنهوه ناو سوپا، بۆ جێبهجێ ناکرێت، رۆڵى سهرۆک کۆمار چیه لهم پرسهدا؟

حهسهن جیهاد: حهشد بهپێى یاساى پهرلهمانى عێراق هێزێکى سهربازى سهربهخۆیه، راسته سهرۆکى هێزه چهکدارهکانى عێراق که عادل عهبدولمههدییه تهحهکوم دهکات بهههموو هێزى عێراقهوه، بهڵام حهشد هێزێکى سهربهخۆن.

عێراق لهقۆناغى ململانێیهکى ناوخۆیدایهو یهکگرتوو نین، ئهو کۆبونهوانهى  دهکرێت له سهرۆکایهتى کۆمار بۆ ئهوهیه بڕیارێکى یهکگرتوو دهربچێت عادل عهبدولمههدى سهڵاحیاتى خۆى بهکاربهێنێت بۆ تێکهڵ کردنى حهشد لهگهڵ سوپا، بهڵام جێبهجێکردنى تێکهڵ کردنى حهشدى شهعدى به سوپاى عێراق ئاسان نییه و کاتى دهوێت.

حهشدى شهعبى لهههموو شوێنێک به ئامانجگیراوه ئیسرائیل دهڵێت لێیان دهدهین و دهستمان ناپارێزین و کراوهیه ئهو پرسه، ئیسرائیل حهشد لهسهر ئێران حساب دهکات، له لوبنان یا له سوریاو عێراق بێت ئیسرائیل لێیان دهدات، بریارهکهى عادل عهبدولمههدى بریارێکى باشه بۆ چونه ناو سوپاى عێراقدا بهسهر وهحداتى عێراقی سوپادا دابهشبکرێن و ئهرک و مافیان پارێزراوبێت، ئهگهر بچنه ناو سوپا بهرژهوهندى گشتییهو دوو هێزى چهکدار له عێراقدا نامێنێت.

هاوڵاتى: گروپهکانى حهشد رازین به بڕیارهکهى عادل عهبدلوامههدى بۆ چونه ناو سوپا؟

حهسهن جیهاد: رازى بن یان نا ئهوه بریارى سهرۆک وهزیرانى عێراق و سهرکردهى هێزه چهکدارهکانى عێراقه.

ههر سێ سهرۆکایهتیهکهى عێراق جهختیان لهوهکردۆتهوه که دهبێت فهرمانى دیوانى ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق جێبهجێ بکرێت.

هاوڵاتى: پێتانوایه ئێران رێگرى له جێبهجێکردنى ئهو بڕیاره دهگرێت که حهشدى شهعبى بچنه ناو سوپاوه؟

حهسهن جیهاد: نازانم ئێران دهیهوێت رێگرى بکات یان نا، بهڵام ئێران سیاسهتى خۆى ههیه له عێراق و سهنگى خۆى له تهحدیدى حکومهتدا ههیه و پهیوهندى بههێزى ئابورى و سیاسى ههیه، ئێستا ئهگهر سهیرى دۆخى عێراق بکهین دۆخهکهى ئاڵۆزه بهراورد به وڵاتانى ناوچهکه، ئهوه له بهرژهوهندى عێراقدایه سێ سهرۆکایهتیهکه دهیانهوێت جێبهجێ بکرێت.

هاوڵاتى: بهدواداچون کراوه بۆ فرۆکه بێفرۆکهوانهکان که بۆردومانى بارهگاکانى حهشدى شهعبى کردووه؟

حهسهن جیهاد: ئیسرائیل خۆى رایگهیاندووه لهسهر زارى سهرۆک وهزیرانهکهى که دهڵێن ئێمه لێمانداون، وێنهى فرۆکهکان که ناردویانهته سهر بارهگاکانى حهشد بڵاویانکردۆتهوه، ئهگهر بێت و هێرشهکانى ئیسرائیل لهرێگهى فرۆکهى بێ فرۆکهوانهوه بهردهوام بێت کۆنترۆڵکردنهکهى ئاسان نابێت.

هاوڵاتى: سهرۆک کۆمار هیچ پهیامێکى به ناراستهوخۆ بۆ ئیسرائیل ناردووه له وهستاندنى هێرشهکان؟

حهسهن جیهاد: ههفتهى رابردوو سهرۆک کۆمار لهگهڵ ئهمریکى و ئێرانیهکان و ئهڵمانهکان و رووسهکان کۆبۆتهوه، ههموو ئهوانه دهکهوێته  چوارچێوهى ئهو ههوڵانهوه که عێراق نایهوێت ببێته تهرهف له هیچ ململانێیهکدا، عێراق 30 بۆ 40 ساڵه له شهڕدایه و نامانهوێت ببێته مهیدانى شهڕ، دڵنیاین لهوهى وڵاتانى هاوپهیمانان لهو بۆچونهى عێراق تێگهشتوون و ئهمهیان پێ قبوڵه عێراق دووربخرێتهوه لهو ململانێیهى که ههیه.

هاوڵاتى: حهشدى شهعبى لهناوچه کێشه لهسهرهکان ماون و تۆمهتبار دهکرێن که خهڵکێکى زۆر دهکوژن، سهرۆک کۆمار هیچ بهدواداچون بۆ ئهم جۆره پرسانه دهکات؟

حهسهن جیهاد: سهرۆک کۆمار لهگهڵ وهزیرى ناوخۆ کۆبۆتهوه لهسهر پرسه ئهمنییهکان، سهردانى وهزیرى بهرگریشى کردووه بۆ ههمان مهبهست، تهنانهت لیژنهى باڵا پێکهێندراوه لهرووى ئەمنییهوه بۆ ئهو ناوچانه، بهڵام ئهمه ئاسان نییه کۆنترۆڵ بکرێت، چونکه ململانێیهکى زۆر لهو ناوچانهدا ههیهو تهراکومى کردووه، سهرۆک کۆمار حیمایهى نفوزى خۆى بهکاردههێنێت تهداخولى تێدا دهکات. له کهرکوک و داقوق خهڵکى زۆر دهکوژرێت، لهدهوروبهرى خانهقینیش بهههمان شێوه، لیژنهى بۆ پێکهێندراوه تا هێزه ئهمنییهکان رۆڵى خۆیان ببینن له پاراستنى هاوڵاتیاندا، بهڵام نهبوونى پێشمهرگه لهو ناوچانه بۆشایى گهورهى ئهمنى دروست کردووه.

سهرۆک کۆمار لهگهڵ پارێزگارى دیاله کۆبۆتهوهو پارێزگار پێى راگهیاندووه ئهو شوێنانهى پێشمهرگهى لێ نهماوه بۆشایى ئهمنى تێدا دروست بووه، ئهمهش بڕیارى ههردوو حکومهتى عێراق و ههرێمى دهوێت که چارهسهرى گهرانهوهى پێشمهرگه بۆ ئهو ناوچانه بکهن و ههماههنگیان ههبێت.

هاوڵاتى: بۆ گهرانهوهى پێشمهرگه سهرۆک کۆمار ناتوانێت قسهى تێدا بکات؟

حهسهن جیهاد: ئهوه لهدهسهڵاتى سهرۆکى هێزه چهکدارهکانى عێراقدایه که  عادل عهبدولمههدی سهرۆک وهزیران دهتوانێت لهگهڵ حکومهتى ههرێم کۆبونهوه بکهن و رێکهوتن بکرێت بۆ گهرانهوهى پێشمهرگه.

هاوڵاتى: بڕیاربوو وهفدى ههرێم ئهم ههفتهیه سهردانى بهغداد بکهن، که له 15ى ئهیلولهووه نهوت رادهستى بهغدا بکرێت، تا چهند ئاگادارى ئهو پرسهن؟

حهسهن جیهاد: ههرێمى کوردستان ئهگهر نهوتهکهى زوو رادهست بکات پهیوهندیهکانى عێراق و ههرێم که ئێستا باشه باشتر دهبێت، چونکه ئێستا فشارێکى زۆر لهسهر عادل عهبدولمههدى سهرۆک وهزیرانى عێراق ههیه که موچهى ههرێم ببڕێت تا نهوت رادهست دهکات، بهڵام سهرۆک وهزیران دهڵێت موچه نابرین.

بریاره دوو وهفد بێنه بهغدا، یهکێکیان تایبهت به پرسهکانى ناوچه کێشه لهسهرهکان، لهگهڵ وهفدێک تایبهت بهموازهنهو نهوت، بڕیار بوو پێشتر بێن، بهڵام سهرۆکى ههرێمى کوردستان  و جێگرى سهرۆکى حکومهت لهدهرهوهى وڵاتن و چاوهڕوان دهکرێت دواى یهکى ئهیلول ئهو دوو وهفدهى ههرێم بێنه بهغدا.

 قسه لهسهر ئهوه بووه که زووتر ئهو دوو وهفده بێنه بهغداو کێشهکان چارهسهر بکهن تا زووتر 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه تهسلیمى بهغدا بکهن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار