به‌رهه‌می میوزیسیانێکى کورد ده‌درێته کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا
زۆزک قه‌ره‌داغی: له کۆنسێرتێکدا هونه‌رمه‌نده کۆن و نوێیه‌کان کۆده‌که‌ینه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
هونه‌رمه‌ندى میوزیسیان زۆزک قه‌ره‌داغی رایده‌گه‌ینێت له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقاى سلێمانى کۆنسێرتێکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ مانگى 10ى ئه‌مساڵ که تێیدا هونه‌رمه‌ندو مۆزیکزانه کۆن و نوێیه‌کان کۆده‌که‌نه‌وه.
زۆزک قه‌ره‌داغی ماوه‌یه‌که سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌ى نۆته‌ى گۆرانیه کوردیه‌کانه‌و به‌رهه‌مێکى نوێشی له‌م بارەیه‌وه به‌دیارى دراوه‌ته کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر، له‌چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌ى هاوڵاتیدا باس له‌وه ده‌کات دواى نوسینه‌وه‌ى نۆته‌ى گۆرانى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکى سلێمانى، سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌ى 30 گۆرانى هونه‌رمه‌ندێکى کۆنى شارى هه‌ولێره.
له‌به‌شێکى تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا باسی کلیپکردنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت "پاره‌یه‌کى زۆرى تێده‌چێت، که‌سێکى به‌هره‌مه‌ندو که‌سێکى چالاک ناکرێت به‌رده‌وام له ده‌رگا بدات تا به‌رهه‌مێکى بۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و هاوکارى بن".
هاوڵاتى:چۆن چویته بوارى هونه‌ره‌وه؟ حه‌زت بۆ موزیک که‌ى په‌یدا بوو؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: سه‌ره‌تا به هونه‌رى شێوه‌کاى ده‌ستمپێکردو دواى ئه‌وه له قوتابخانه‌وه چومه بوارى موزیکه‌وه‌و حه‌زو توانام بۆ هونه‌ره‌کان هه‌بوو، په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانم ته‌واوکردو به‌کالۆریۆسم به‌ده‌ستهێناو ده‌ساڵ زیاتره سه‌رقاڵى موزیک دانان و وه‌ک ژه‌نین، نوسینه‌وه‌ى نۆته‌کان و سه‌رپه‌رشتیاریه‌تى کایه‌ى موزیک ده‌که‌م.
هاوڵاتى: ماوه‌یه‌که میوزیکى گۆرانیه کۆنه‌کان ده‌نوسیته‌وه، ئه‌مه کارى شه‌خسى خۆته؟ ئه‌و گۆرانیانه چین ده‌یاننوسیته‌وه؟ کامه هه‌ڵده‌بژێریت؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: نوسینه‌وه‌ى نۆته‌ى گۆرانى کۆن جگه له‌وه‌ى چێژێکى تایبه‌تى ده‌به‌خشێت به موزیک دانه‌ره‌که و ئه‌رشیف کردنیشیان پێویسته، هه‌ندێکى داوام لێده‌کرێت و پیش‌تر به کۆمه‌ڵێک گۆرانى فۆلکلۆرى ئه‌زمونم کرد‌و دواتر کتێبێکم چاپ کرد، له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانى حه‌سه‌ن زیره‌ک نزیکه‌ى 70 گۆرانیم شیکرده‌وه‌و نوسی، له‌و کاته‌وه زۆرکه‌س رویان له‌من کردووه‌و بۆ نوسینه‌وه‌یان به‌رهه‌مه‌کان و یه‌کێک له‌وانه‌ى به‌هجه‌ت یه‌حیا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێ سێ ساڵ پێش ئێستا موزیکى گۆرانیه‌کانیم نوسییه‌وه و چاپ کرا.
ئێستاش سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌ى 30 گۆرانى هونه‌رمه‌ندێکى کۆنى شارى هه‌ولێرم، خوالێخۆشبوو یه‌حیا مه‌رجان، که که‌سێک بووه ڕۆڵى زۆرى بینیوه و وه‌ک پێویست بڵاونه‌بۆته‌وه به‌رهه‌مه‌کانى، بۆیه له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه داوام لێکراوه بینوسمه‌وه.
هاوڵاتى: له ساڵانى نه‌وه‌ده‌کاندا ژماره‌یه‌ک میوزیسیان و گۆرانیبێژى دیار هه‌بوون به‌رهه‌میان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بێده‌نگن هۆکارى ئه‌وه چیه؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: هۆکار زۆره هه‌ندێک له‌و گۆرانیبێژانه وه‌ک ئاره‌زوومه‌ندانه حه‌زیان کردووه دوو گۆرانیان هه‌بێت یان هاندراون گۆرانیه‌ک یان دوو گۆرانیان هه‌بێت تۆمارى بکه‌ن و بڵاوى بکه‌نه‌وه، به‌نیاز نه‌بوون به‌رده‌وام بن، هۆکارێکى تریش به‌هۆى گۆرانى تۆمارکردن و کلیپ کردنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان که پاره‌یه‌کى زۆرى تێده‌چێت، که‌سێکى به‌هره‌مه‌ند و که‌سێکى چالاک ناکرێت به‌رده‌وام له‌ده‌رگا بدات تا به‌رهه‌مێکى بۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه و هاوکارى بن. پێویست بوو شوێنێکى وه‌ک وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌پێی سیستمێک و بۆ مۆسیقاى بێ گۆرانى بێت، تۆماریکات و به هه‌ڵسه‌نگاندنێک بکرایه.
هاوڵاتى: له‌م ڕۆژانه‌دا پله‌ى سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌ریت پێبه‌خشرا وه‌ک پسپۆڕى مۆزیک له‌په‌روه‌رده‌ى سلێمانی، به بڕواى تۆ هونه‌ر له‌قوتابخانه‌کاندا له چ ئاستێکدایه؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: چه‌ندین ساڵه وه‌ک مامۆستا کارم کردووه و له په‌یمانگاو له چالاکى قوتابخانه‌کان وه‌ک مامۆستا هه‌ر به‌رده‌وام بوم و دواتر بڕیار درا ئه‌وانه‌ى خزمه‌تى هونه‌رى و مامۆستاییان له‌ئاستێکى باشدایه و به‌و پێیه هه‌ڵیانبژێرن بۆ سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى پسپۆرى، به‌وپێیه منیش یه‌کێک بوم له‌و که‌سانه، ئاستى وانه‌ى هونه‌ر له‌ئاستێکى لاوازدایه و کادیرى تازه نیه وه‌رگیرابێت و ژماره‌یان زۆر که‌مه و وه‌ک ده‌رسێکى لاوه‌کى سه‌یر ده‌کرێت، هونه‌ر وه‌ک وانه‌یه‌کى ئاسایى نییه که رۆژى نیو کاتژمێر به‌س بێت بۆى، بۆیه واى کردووه هه‌نگاوى باش نه‌نرێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنى منداڵان له‌وانه‌ى هونه‌ردا.
هاوڵاتى: پرۆژه‌ت چیه بۆ گرنگیدان به وانه‌ى هونه‌ر له قوتابخانه‌کاندا؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پاڵپشت بێت کارى زۆر باش ده‌کرێت، پێشتریش وه‌ک سه‌رپه‌رشت به ناونیشانى مامۆستا کارم کردووه و به‌پێى ئیمکانیه‌تى په‌روه‌رده، له رووی ماددى و ئیدارییه‌وه زۆر گرنگه و ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌وه، ئه‌گینا کار و پرۆژه‌ى جوان هه‌یه که بکرێت.
هاوڵاتى: باسى ناوه‌رۆکى ئه‌و کتێبه‌ت بکه که پارێزگارى سلێمانى دایه ده‌ستى کونسوڵى ئه‌مریکا له هه‌ولێر؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: کتێبێکه نۆ پارچه موزیک و سیدییه، که‌سێکى هونه‌رمه‌ندو فێرخواز ده‌توانێت له‌گه‌ڵ نۆته‌کاندا سودى لێوه‌ربگرێت، که‌سێکیش شاره‌زاى میوزیک نه‌بێت ده‌توانێت گوێ له ده‌نگه‌که‌ى بگرێت، ئه‌م نۆ پارچه له‌ئاوازى ناوچه جیاوازه‌کانى کوردستانه و خۆم دروستمکردووه و پارێزگارى سلێمانى ئه‌رکى چاپکردنى گرتۆته ئه‌ستۆو خۆشى ئه‌رکى ناساندنى به‌رهه‌مه‌که ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هه‌ر بۆیه داویه‌تى به کونسوڵى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى: به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌نده تازه‌کان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه قورسه و ستایل زۆره، به‌ڵام شتى جوان و باش کراوه، به‌ڵام زۆر زیاتر له‌وه مه‌سره‌ف ده‌کرێت و کارى جدى زۆر زیاترى ده‌وێت و پێویسته حکومه‌ت پشتگیریت بکات.
هاوڵاتى: بۆچى میوزیسیانه کۆنه‌کان و نوێیه‌کان یه‌ک ناگرن و گروپێکى به‌هێز دروستبکه‌ن و بۆشایى هونه‌رى پڕ بکه‌نه‌وه؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: به‌هۆى نه‌بونى هاوکارى بۆ کارى جدى له‌هونه‌ردا ئه‌و ترازانه زۆر دروستبووه‌و هونه‌رى لایڤ میوزیک واى کردووه که خه‌ڵکى وابزانێت کارى جدییه و ئه‌وه له‌پێش کۆنسێرت و تۆمارکراو کارى سه‌ر شانۆ نیه و ده‌بێت کارى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌وانه بکرێت، ئینجا کارى لایف میوزیک هه‌بێت، یه‌کگرتن له‌کارى کۆمه‌ڵدا زۆر که‌مه، به‌ڵام ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقاى سلێمانى کۆنسێرتێکمان به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌یکه‌ین له‌مانگى 10دا هونه‌رمه‌ندو میوزیکزانه کۆن و نوێیه‌کانمان کۆکردۆته‌وه، ناسرى ڕه‌زازى و حه‌سه‌ن گه‌رمیانى و حه‌مید عوسمان و نیان عه‌بدوڵلا که ئه‌مه سودى ده‌بێت بۆ جیلى سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان و چێژى ده‌بێت بۆ نه‌وه‌ى سه‌ده‌ى بیست و بیست و یه‌کیش.
هاوڵاتى: چى به هۆکارى ئه‌وه ده‌زانى به‌رهه‌مى کۆن نابینرێت؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: میدیا ده‌ورى زۆرى هه‌یه و شتى بێ پێز زۆر داده‌به‌زێنن، ئه‌رشیفى هونه‌رى زۆر که‌مه، سه‌یرى وڵاتان بکه‌یت ده‌وڵه‌تان هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیان پارێزراون و شوێنى تایبه‌تیان هه‌یه که به‌رهه‌مێک پێش بڵاوبونه‌وه‌ى له‌و شوێنه‌دا ده‌پارێزرێت و ئه‌رشیف ده‌کرێت.
هاوڵاتى:به‌رهه‌مى تازه‌ت چییه؟
زۆزک قه‌ره‌داغى: سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌و ڕاهینانم بۆ ئامێرى که‌مان، پیش‌تر به‌کتێب بڵاومکردۆته‌وه‌و ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام ئه‌بدێتى بکه‌مه‌وه‌و واى لێبێت له ده‌ره‌وه بڵاوى بکه‌مه‌وه، کارێکى پێداچونه‌وه بۆ کارێکى عه‌لى مه‌ردان ده‌که‌م به‌شێوه‌ى ئۆرکێسترا