هەرێم‌و بەغدا هەماهەنگییان نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

هێزەکانی عێراق بە هاوکاری فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئەم هەفتەیە دەستیانکرد بە قۆناغی چوارەمی «ویستی سەرکەوتن»، بۆ پاککردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق لە رێکخراوی داعش، بەڵام کورد بەشداری ئەو هەڵمەتانە ناکات و دەشڵێت ئۆراسیۆنەکە نەبۆتە هۆی کەمبوونەوەی جموجوڵەکانی داعش.

هێزەکانی عێراق یەکەم هەنگاوی هەڵمەتەکەیان لە 7ی تەمموز دەستپێکرد، قۆناغەکانی پێشتری هەڵمەتەکەش سەرنجیان لەسەر پاکردنەوەی ناوچە بەرفراوانەکانی دەوروبەری پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین بوو لە پاشماوەکانی داعش.

سەرەتای ئەم مانگەش حکومەتی عێراق تاک لایەنە قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی «ویستی سەرکەوتن»ی دەستپێکرد لە خانەقین و جەلەولا بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە بەشداریی ئەو هەڵمەتەیان نەکرد و تاکلایەنە لە ناوچەی کوڵەجۆ لە باشووری کەلار سەنگەرەکانی خۆیان توندوتۆڵ کرد، بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکە دوای ئەوەی ٢٧ی تەمموز هێرشیان کردە سەر ناوچەکەو چوا پیشمەرگەو کارمەندی ئاسایشیان شەهید کرد.

هەڵمەتی چوارەمی ویستی سەرکەوتن شەممە (24 ئاب) دەستیپێکرد بە سەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق کە چردەبێتەوە لە سەر پاککردنەوەی بیابانی ئەنبار لە پاشماوەکانی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی»  ناسراو بە داعش. بەڵام بەرپرسانی کورد دەڵێن ئەو ئۆپراسیۆنانە داعشیان لە چالاکی نەخستوە.

سمکۆ عهلى، بهڕێوبهرى ئاسایشى گوڵهجۆ، بە هاوڵاتى وت  «ئێمە لەو ئۆپراسیۆنانەدا بهشدارى ناکهین، چونکه هیچ سهرکهوتنێکى تێدا نیه و بگره لهو کاتهوه داعش زیاتر بووه نهک کهمتر و عهمهلیهکانى داعش شهوانه زۆر زیاتر بوه و ئیشى خۆیان دهکهن».

وتیشى» له سنورهکهى ئێمهدا تهواو لهژێر کۆنتڕۆڵدایه و ئامادهباشى زۆر زیاترمان کردووه و بۆ ههموو ئهگهرێک خۆمان ئاماده کردووه«.

هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش سەرەتای ئەم مانگە بەجیا ئۆپراسیۆنی تایبەتیان لەناوچەکە ئەنجامدا بۆ راوەدونانی چەکدارانی داعش، کە هاوکات بوو لەگەڵ ئۆپراسیۆنی «ویستی سەرکەوتن»ی حکومەتی عێراق، بەڵام هیچ پەیوەندەیەکیان بەو ئۆپراسیۆنەوە نیە.

سمکۆ عەلی بەرپرسی ئاسایشی کوڵەجۆ لەباشووری قەزای کەلار وتی «ژمارەی چەکدارانی داعش بەم دواییانە لەناوچەکە زیادیان کردوە». ئاماژەی بەوەشکرد کە پلانی «باش»یان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچهکه.

ئەوەش دوای ئەوە هات شهوى چوارشهممهى 31ى 7ى 2019، چهکدارانى داعش لهسنورى کوڵهجۆ کە ١٧ کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارووی قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هێرشیان کردهسهر بارهگاى ئاسایش و شهڕو پێکدادان لهنێوانیاندا ڕویدا، چوار شههید و ههشت بریندارى لێکهوتهوه، کە دوان لە شەهیدەکان ئاسایش و دوانی تریشیان دژە تیرۆر بوون.

سمکۆ عهلى وتى «ئهمه پێویسته حساباتى بۆبکرێت، چونکه ئهم ناوچە جێناکۆکانه هێرشى زیاترى لهسهرهو ڕێوشوێنى زیاترمان گرتۆتهبهرو ڕێگاکان دهگرین و پێشتر ههر گرتومانه، بهڵام بههۆى ئهم تهشکیل نهکردنى حکومهتهوه، کهمتر بووه و پێویسته لهمهودوا زیاتر چالاکى بکهینهوه«.

ئاماژهى بهوهشدا داعش لهو ناوچانهدا ژمارهیان زۆر زیادى کردووه و بارهگاى زۆر زیاتریان کردۆتهوه، نزیکیشن که دهتوانن به کاتژمێرێک بێنه ناوهوە (دەروازەی گەرمیان).

پلانەکانی پیشمەرگەو ئاسایش هیچ پەیوەندی بەو پلانانەوە نیە کەحکومەتی عێراق دایناوە بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردولادا بەتایبەتی دوای ریفراندۆم و روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە دوو ساڵی رابردوودا.

لە ئێستادا هیزە عێراقیەکان بە هاوبەشی سەرۆک هۆزەکان بە تەنها کێوماڵی ئەو ناوچانە دەکەن کە پاشماوەکانی داعشیان لێیە، تەنانەت ئەو ناوچانەش کە ناوچەی کوردی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر لە دەستی کوردا بوون، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەدین و کەرکوک و نەینەوا.

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ویستی سەرکەوتن کە پیش جەژن ناوچەکانی دیالەو نەینەوای گرتەوە، عەمید تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وتی یەکەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و نەینەوا و هێزەکانی پۆلیسی خۆجێی و خێڵەکانی ناوچەکە بەشدارییان کردوە لە ئۆپەراسیۆنەکە.

وتیشی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە خاکێکی ئاڵۆزەو زنجیرە چیای تێدایە «لەنێویاندا زنجیرە چیای عەتشانە و ناوچەکانی بادوش و شێخ ئیبراهیم لەنەینەوا».

هەروەها وتی زنجیرە چیای حەمرینیشی گرتەوە و گوندە دابڕێندراوەکانی بەشەکانی باکوری قەزای جەلەولا و میقدادیە و خانەقین لە دیالە گرتۆتەوە.

سمکۆ عهلى وتى کە ئەو ئۆپراسیۆنانە جموجوڵی داعاشیان نەوەستاندوە.

وتیشی «داعشهکانى سنورى حهمرین بهئاسانى دێنه شێخ باوهو دێنه مهندهلى و نهفتخانه و حهمرین و بارهگاى سهرهکییان لهحهمرینه و  لهنێوان مهندهلى و خانهقیندان».

جهختى لهوهشکردهوه ئەوان پەیوەندیان نیە بەو ئۆپراسیۆنانەوەو هێزیان زیادکردووهو پلانى باشتریان ههیه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچهکه.

یەکەمین دوو قۆناغی ئۆپەراسیۆنەکە، چڕکرایەوە لەسەر پاککردنەوەی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار و ناوچەکانی باکوری بەغدا بوو لە داعش.

عەمید تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وتی «قۆناغی ئێستا پەیامێکی ئاشکرایە بۆ تیرۆریستان ناوەستین لە بەدواکەوتنتان. سوورین لەسهر پاککردنەوەی عێراق لەخەوشی ئێوە، گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و بهئهنجامگهیاندنی ئاسایش و ئاشتی لە تەواوی بەشەکانی وڵاتدا.»

ئەگەرچی پاشماوەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە دوورن، بەڵام ٣١ی تەمموز بۆ یەکەمجاربوو هێرشیان کردەسەر ناحیەیەکی سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەسنووری هەرێمی کوردستان.

سمکۆ عهلى بەرپرسی ئاسایشی کوڵەجۆ ئاماژەی بەوەکرد کە داعشهکانى سنورى حهمرین بهئاسانى دەگەنە شێخ باوه لە نیوان کەلارو جەلەولا، هەروەها «بەئاسانی دێنه مهندهلى و نهفتخانه و حهمرین و بارهگاى سهرهکییان لهحهمرینه و  لهنێوان مهندهلى و خانهقیندان».

هەروەها وتی ژمارەی داعش و جموجۆلەکانیان لەو ناوچانە زیادی کردوە، جهختى لهوهشکردهوه که هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەش هێزیان زیادکردووه، وتیشی «پلانى باشترمان ههیه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچهکه».

لە ئێستاشدا قۆناغی چوارەم بەڕێووەدەچیت و تێیدا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیی ئاسمانی دابیندەکەن.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریدا کە یەکشەممە بڵاوکرایەوە، جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، فەریق ئەمیر رەشید یارەڵا وتی قۆناغی چوارەمی هەڵمەتەکە «بەگوێرهی پلان و هەوڵە هەواڵگرییەکان بەڕێوەدەچێت».

بەیاننامەکە رایگهیاند که سەرهکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و وەزیری بەرگری نەجاح شەمەری و وەزیری ناوخۆ یاسین یاسری یەکشەممە گەیشتنە ئەنبار بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە.

ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد که گەڕان لە ژمارەیەک ناوچەی بیابانهکهدا ئەنجامدراوە.

ئەو ناوچانەش بریتین لە مهرقاب خهباز، قەسر عامج، مودههم، ئوم ئەلوەز، وادی حوران، کوشهیتی، ئوم ئەلکەسر، عەکلە ئەلبو شیهاب، غابهت ئەلمەناخ، شوعەیب زایع، غابەت ئەلسلوم، وادی مودەیسیس و حەلکوم.

بەیاننامەی وەزارەتەکە رایگهیاند که چوار ئەندامی داعش لەکاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکەدا کوژران، دووانیان لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیماناندا کوژران کە کرانە سەر حەشارگە و ئهمبارێکی خۆراک لە رۆژئاوای ناوچەی سەلیجە.

بەیاننامەکە راشیگهیاند که چوار ئەندامی داعش و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران، ههروهها رایگهیاند که 15 شوێن وێرانکران کە لهلایهن ئەندامانی داعشهوه بەکاردههێنران، لەگەڵ هەشت تەقەمەنیی دەستکرد لەناوبران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار