رووبەری پێویست لەناو شارەکاندا نییە بۆ چاندنی دار
بەهۆی نەبوونی ماستەرپلانی شارەکانەوە شوێن بۆ باخچەو سەوزایی نەهێڵدراوەتەوەو رووبەرێکی زۆر تەرخانکراوە بۆ بینا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى*
شارەکانی کوردستان لەم چەندساڵەی دواییدا دووچاری کێشەی نەبوونی رووبەر بوونەتەوە بۆ سەوزایی بەو پێیەی زۆرینەی شوێنە دیارەکانی شارەکان کراون بە بیناو شوێنی پێویست بە سەوزایی نەماوتەوە لەناو جەرگەی شارەکاندا.
فەرمانگە جیاوازەکانی سلێمانی ئاماری جیاواز بڵاودەکەنەوە سەبارەت بە رێژەی سەوزایی، هندێکیان بە لەسەدا ١٨% و هەندێکیان بە ١١% مەزەندەی دەکەن. بەبێ ئەوەی ساغی بکەنەوە کام ئامار راستترە.
ئەمەش لەکاتێکدا بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبیل لەکوردستان ساڵانە زیاد دەکەن و لە رێگەی دووکەڵی ئۆتۆمبێل و مۆلیدەو کارگەکانەوە ژینگە پیس دەبێت و سەوزایی پێویستیش نیە.
هاوژین عوسمان، وته‌بێژى باخچه‌کانى سلێمانی، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی ‹›ڕێژه‌ى ستاندارد له ١٥%یه، ئێمه به‌چه‌ند پۆینتێک له‌سه‌روو ئه‌و ڕێژهوهین، به‌ڵام بۆ ژینگه‌یه‌کى ته‌ندروست و کارپێکه‌ر پێویسته ٢٢% هه‌بێت، بۆ ده‌ستکه‌وتنى ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش پێویستمان به ( ١٠ بۆ ١٢ ) هه‌زار دۆنم سه‌وزایى تر هه‌یه«.
لەگەڵ ئەوەی شوێنی پێویست بۆ باخچەکان نەماوەتەوە لەناو شارەکاندا بەڵام سەوزایی شارەکان بەنیوەی زیاتر باخچەکان پێکدێنن.
بهڕێوبهرایەتى باخچه‌کانى سلێمانى له‌ساڵى ٢٠١٤ هه‌موو پرۆژهیەکیان وه‌ستێنراوه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، نه له‌که‌رتى تایبه‌ت یاخود پارێزگار هیچ پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ نه‌هاتوه، له‌ئێستاشدا کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌و سه‌وزاییه‌ى هه‌یه له‌سلێمانى که‌م نه‌بێته‌وه و له‌ناو نه‌چێت و بیپارێزین.
لەگەڵ کەمی ڕیژەی سەوزایی ژینگەی شارەکان لەبەردەم مەترسی پیسبونی بەردەوامدان بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان.
بەپێی ئامارێک کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمەوە بەهاری ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێم تائێستا بەکۆی گشتی گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 607 هەزارو 65 ئۆتۆمبێل.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەکۆی ئەو ژمارەیە 791 هەزارو 72 ئۆتۆمبێلیان لە هەولێرەو لەسلێمانیش 533 هەزارو 979 ئۆتۆمبێل و لە دهۆکیش گەیشتووەتە 248 هەزار و 398 ئۆتۆمبێل، لەسۆران و گەرمیانیش چوار هەزار و 687 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، بەڵام هیچ ئامارێکی ڕاپەڕینی تێدا نییە.
هەر بەپێی ئامارەی هاتوچۆی هەرێم، لەکۆی گشتیی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێم، 879 هەزارو 647یان تایبەتن و 94 هەزارو 252 ئۆتۆمبێلیشیان کرێن، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ژمارەکەی گەیشتووەتە 385 هەزارو 889 ئۆتۆمبێل.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە ئامارەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، 146 هەزارو 157 ئۆتۆمبێلی کاتی و کارتی زانیاری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئۆتۆمبێلە میرییەکان (حکومی) 28 هەزارو 929 ئۆتۆمبێلە. ئەمانە لەشەوو ڕۆژێکدا نزیکەی حەوت ملیۆن لیتر بەنزین دەسووتێنن.
توانا که‌مال، سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانی، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی ‹›پلانى پڕۆژه‌و ژینگه هه‌رچییه‌کى له‌گه‌ڵ بکه‌ى به‌پاره ده‌کرێ، ئێمه لامان ڕوون نیه ئه‌م پلانى ٤ ساڵییه له چ سنورێکدا دابنێین ده‌بێت لهبهرچاودابێت ئه‌گه‌ر به‌دڵى خۆمان بێت حه‌زده‌که‌ین به‌باشترین شێوه بیکه‌ین و چه‌ندى تێبچێت کێشه‌مان نییه«.
هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌کى که‌م و به‌هاوکارى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى خۆڵ و خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه دوو سێ هه‌نگاوى باشمان ناوه.
یه‌کێکیان ئه‌و خۆڵ و خاشاکانهى چه‌ند ساڵه ده‌چووه ئاوى تانجه‌رۆوه جیامان کردۆته‌وه و گردێکمان دروستکردووه به‌به‌رزى ٥ بۆ ٦ مه‌تر خۆڵ و خاشاکهکهى له‌وێ کۆده‌که‌ینه‌وه.
توانا که‌مال، وتیشى «به‌رنامه‌یه‌کمان هه‌یه که دیواره ڕاگره‌که به‌رزتر بکه‌ینه‌وه تا خاشاکەکە نه‌چێته ناو ئاوه‌که‌وه هه‌روه‌ها له‌پایزدا که ئاو که‌مده‌بێته‌وه ئاوه‌که لاده‌ده‌ین و پاکى ده‌که‌ینه‌وه له‌پیس و پۆخڵیهکهى و چاڵى بۆ هه‌ڵده‌که‌نین و دایده‌پۆشین و شوێنمان حازر کردووه بۆ ئه‌مساڵ و نیوه‌ى کهماومانه بهشێوهیەکى عیلمى و ته‌کنیکى خۆڵه‌که ده‌که‌ینه چاڵه‌وه دایده‌پۆشین هه‌تاوه‌کو مه‌وزوعى ڕیسایکلینهکه ته‌واوده‌بێت و ده‌که‌وێته ئیش که ساڵ و نیوێکى ماوه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ڕێژه‌ى سهوزایدا، ئه‌گه‌ر پاره هه‌بێ به‌رنامه‌مان هه‌یه که ئاوه‌ڕۆى سلێمانى پاکبکه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاوى تانجه‌رۆ بیده‌ین له‌یه‌ک و زیاتر پرۆژه‌ى سه‌وزایى پێبکه‌ین و باخچه‌کان ئاویان بده‌ین به‌ئاوى پاک ڕێژه‌ى سه‌وزایى زیادبکه‌ین له‌سلێمانیدا کهڕێژهکهى له ١٢% بۆ ١٥%دایه، به‌ڵام هەوڵئهدهین زیاترى بکه‌ین به‌هۆى پاککردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆى سلێمانى و تانجه‌رۆوه تاسهوزایى سلێمانى به‌رزبکه‌ینه‌وه بۆ ڕێژه‌یه‌کى دڵخۆشکه‌ر».
به‌پێى ئامارى وه‌زارتى کشتوکاڵ ڕێژه‌ى سه‌وزایى له‌سلێمانى له (١١% بۆ ١٢%) تێپه‌ڕ ناکات.
سوبحان حسێن، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانی، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی «سه‌بارەت به پیسبوونى ژینگه‌ى سلێمانى به‌هۆى دوکه‌ڵ و پیسى کارگه‌کانى بازیان و تانجه‌ڕۆوه ئه‌م پیسیه دروست ئه‌بیت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبیل یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کان، ئێمه لیژنه‌مان هه‌یه کهئهچنه ئه‌و کارگانه به‌مه‌به‌ستى چاودێریکردنى کاره‌کانیان».
* میران فازڵ- دانا حه‌مه سدیق- توانا محه‌مه‌د، خوێندکارانى زانکۆى پۆلۆتهکنیکى سلێمانى- به‌شى راگه‌یاندن ئاماده‌یان کردووه