ئینشقاقی گه‌وره لەگۆڕاندا روونادات؛ خانه‌ى راپه‌ڕاندنى داهاتوو به‌دڵى هه‌مووان ده‌بێت
هۆشیار عومه‌ر، رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان:
هۆشیار عومه‌ر، رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانى گۆڕان
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: پشتیوان سه‌عدوڵڵا
هۆشیار عومه‌ر، ڕێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتى دا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، تائێستا ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى ڕێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌کراوه‌ته‌وه له کاتێکدا که‌متر له دوو هه‌فته‌ى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى ڕێکخه‌رى بزووتنه‌وه‌که، سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان، ده‌ڵێت» ئه‌م ڕێکهوتنهى نێوانمان ده‌رفه‌تێکه بۆ پارتى که بزانین تاچه‌ند ڕێزى لێ دهگرێتو جێبه‌جێى ده‌کات».
هاوڵاتى: بۆچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شداری له کابینه‌ى نۆیه‌مدا کرد؟
د.هۆشیار عومه‌ر: ڕێکه‌وتنى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که چاکسازى و گۆڕانکارى بووه به زه‌روره‌تێک له‌ڕووى ده‌ره‌کى و ناوخۆییه‌وه، ته‌نانه‌ت لاى پارتى و یه‌کێتیش که ئه‌نجامدانى چاکسازى به‌پێویست ده‌زانن، له‌لایه‌کى تره‌وه ئێمه پێشتر له حکومه‌ته خۆجێیه‌کان به‌شداربووین، بۆیه نه‌ده‌کرا ئێمه له سلێمانى له ده‌سه‌ڵات و له هه‌ولێر ئۆپۆزسیۆن بین، بیرمان له‌وه کرده‌وه یان به‌شدارى حکومه‌ت بکه‌ین، یان ئۆپۆزسیۆن بین، به‌ده‌ر له‌وه ئێستا فرسه‌تى ئه‌وه هاتووه‌ته پێشه‌وه که له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وین، هه‌روه‌ها ئێمه پێمانوابوو هه‌رێمى کوردستان پێویستى به سه‌قامگیری هه‌یه، چونکه لهسهقامگیریدا ده‌توانین چاکسازى ئه‌نجام بده‌ین.
هاوڵاتى: ئامانجتان له‌به‌شداریکردن له‌حکومه‌ت چییه؟
د.هۆشیار عومه‌ر: ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که وه‌ریانده‌گرین، کۆمه‌ڵێک چاکسازى ئه‌نجام بده‌ین،هه‌رچه‌ند به‌رنامه‌ى چاکسازى ته‌نها به‌رنامه‌ى گۆڕان نییه، به‌ڵکو به‌رنامه‌ى ئه‌و حزبانه‌یه که پێکهێنه‌رى حکومه‌تن. ناکرێت هه‌موو شتێک ڕهتبکهینهوهو ناشکرێت به هه‌موو شتێک بڵێین باشه، ئه‌م چوار ساڵه ده‌ستپێکه بۆ گۆڕانکارى ڕیشه‌یی
هاوڵاتى: تا چه‌ند متمانه‌تان به پارتى هه‌یه بۆجێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانتان؟.
د.هۆشیار عومه‌ر: له‌ڕابردوودا ناکۆکى و بێ متمانه‌یی گه‌وره له‌نێوان گۆڕان و پارتیدا هه‌بووه، ئێمه نامانه‌وێت له ڕابردوودا بژین، سه‌ره‌ڕاى ناکۆکییه‌کانمان چاومان له ئاینده‌یه، بۆیه له‌ئێستادا دیدی هه‌ردوولا ڕێکه‌وتن و کارکردنه پێکه‌وه، ئه‌م ڕێکهوتنهى نێوانمان ده‌رفه‌تێکه بۆ پارتى که بزانین تاچه‌ند ڕێزى لێ دهگرێتو جێبه‌جێى ده‌کات، چونکه ئێمه لاى خۆمانه‌وه جێبه‌جێى ده‌که‌ین.
هاوڵاتى: بۆچى ده‌نگه‌کانى گۆڕان له دواى هه‌ڵبژاردن که‌مى کرد؟
د.هۆشیار عومه‌ر: ده‌نگه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌می کردووه، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌زویراتى هه‌ڵبژاردن بوو، فاکته‌رێکى تر ئه‌وەیە خه‌ڵک به گشتى له سیاسه‌ت نائومێدبوو، ده‌نگده‌رى گۆڕان ده‌نگى به حزبى تر نه‌دا، به‌ڵکو ده‌نگیان نه‌دا، گۆڕان خۆى ڕێکدهخاتهوهو ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌شمان هه‌یه له‌م چوار ساڵه‌دا متمانه‌ى به‌شێک له‌و هاوڵاتییانه‌ى که نائومێدبوون، بگه‌ڕێنینه‌وه.
هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تاچه‌ند پێویستى به‌خۆ نوێکردنه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه؟
د.هۆشیار عومه‌ر:ئێمه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان که بۆ گۆڕانکارى دروستبووین، هه‌میشه پێویستمان به گۆڕانکارى هه‌یه، ده‌ستووره‌که‌مان ده‌ستوورێکى ڕێکوپێکه، ده‌نگده‌رو هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان خه‌ڵکى زۆر دڵسۆزن، به‌ڵام ڕه‌نگه نهتوانربێت له‌دواى کۆچى دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌و سه‌رمایه بهگهڕخرابێت، که‌موکوڕی هه‌بووه له پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشییانهدا، که ئه‌وه‌ش ئاسان نییه، به‌ڵام هه‌نگاوى باش نراوه بۆ پاراستنى په‌یکه‌رى ڕێکخراوه‌ییمان، چونکه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پشتى به خه‌ڵکى کوردستان به‌ستووه، نه‌ک پاره‌و هێزو چه‌ک، بۆیه چۆن گۆڕانکارى له ژیانى رۆژانه‌دا پێویسته، بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پێویسته.
هاوڵاتى: ده‌وترێت گۆڕان له بنه‌ماو پره‌نسیپه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا لایداوه، ئه‌مه واقعه؟
د.هۆشیار عومه‌ر: ئه‌مه ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه، به‌شێکیان ئه‌وه‌یه به‌ڵێ که‌موکوڕى هه‌یه‌و گرنگیشه دانى پێدا بنێین، له ناوخۆماندا به‌رده‌وام ئه‌م گفتوگۆ‌و ڕه‌خنانه‌مان هه‌یه، چونکه به‌و شێوه‌یه ده‌توانین وه‌کو هێزێکى سیاسی زیندوو بمێنینه‌وه، به‌ڵام هاوڕێیهک که له ناو گۆڕاندا شتێکى ویستووه‌و به‌ده‌ستى نه‌هێناوه، ئێستا له ده‌ره‌وه ئه‌و جۆره قسانه ده‌که‌ن، هیچ بنه‌مایه‌کى نییه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه.بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له دواى کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ڕووبه‌ڕووى تهحهدییهکى گه‌وره بووه‌وه، چونکه به‌رنامه‌یه‌کى ترسناک دژی گۆڕان هه‌بوو.
هاوڵاتى: واده‌ى هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتیى دانراوه؟
د.هۆشیار عومه‌ر: بڕیاردراوه رۆژى 14/9/2019 هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتى بکرێت».
هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت، ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن له شوێنى خۆیان ده‌مێننه‌وه، ئه‌م قسانه ڕاستن؟
هۆشیار عومه‌ر: به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیی گۆڕان ئه‌ندامانى جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتمانى و که‌سایه‌تى و هه‌ڵسوڕاوه دیاره‌کان ده‌توانن خۆیان بۆ خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌وه پێشبڕکێى هه‌ڵبژاردنه کێ ده‌رده‌چێت، به بڕواى من خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى داهاتوو به‌دڵى هه‌مووان ده‌بێت.
هاوڵاتى: چه‌ند زانیارییه‌ک باس له‌وه ده‌که‌ن، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى له پۆستى ڕێکخه‌رى گشتیدا ده‌مێنێته‌وه، ئێوه چی ده‌ڵێن؟
د.هۆشیار عومه‌ر: جارێ زووه بۆ ئه‌و قسه‌یه، ئه‌و بابه‌ته دوولایه‌نه‌یه، به‌شێکیان په‌یوه‌ندى به خودى به‌ڕێز کاک عومه‌ره‌وه هه‌یه، ئایا ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، یان نا، به‌شه‌که‌ى تر‌ى په‌یوه‌ندى به هاوڕێیانى ئێمه‌وه هه‌یه، که ده‌یانه‌وێت ئه‌و متمانه‌یه به کاک عومه‌ر بده‌ن، جڤاتى نیشتمانى ئه‌وه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى: به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیی گۆڕان، خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ر، ئه‌رکیان جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى جڤاتى نیشتمانییه، به‌ڵام ده‌وترێت، بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان لای خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتییه، ئه‌مه بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
د.هۆشیار عومه‌ر: ئه‌وه وانییه، ده‌توانم نمونه‌ت پێ بڵێم، که بڕیاره‌کان لاى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن نییه، بۆنمونه به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن و قبوڵکردنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانى لیژنه‌ى دانووستان و په‌سه‌ندکردنى ڕێکه‌وتنه‌کانى گۆڕان به ده‌نگدانى جڤات بووه، به‌ڵام ئێمه له‌دووا قۆناغدا له جڤاتى نیشتمانى ده‌سه‌ڵاتمان داوه به ڕێکخه‌ری گشتى بۆ دانانى وه‌زیرو نوێنه‌ره‌کانى گۆڕان له حکومه‌ت، چونکه به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه ڕێکخه‌رى گشتى بتوانێت بڕیاربدات، چونکه ڕێکخه‌ر که‌سی یه‌که‌مى گۆڕانه‌و نوێنه‌رایه‌تى گۆڕان ده‌کات.هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت، که که‌مترین ململانێى تێدابێت.
هاوڵاتى: تائێستا جگه له‌کاک عومه‌ر هیچ که‌سێکى تر خۆى بۆ ڕێکخه‌رى گشتى کاندیدکردووه؟
د.هۆشیار عومه‌ر: ژوورى هه‌ڵبژاردن و ژوورى یاسایی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ڕێکخه‌رى گشتى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، تائێستا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه کێ کاندیده، ئه‌گه‌ر کاندیده‌کان ڕاگه‌یه‌نران، ئه‌و کاته ڕوونده‌بێته‌وه ڕکابه‌ره‌کان کێن، تا ده‌رگاى خۆپاڵاوتن نه‌کرێته‌وه نازانرێت خۆى ده‌پاڵێوێت بۆ پۆستى ڕێکخه‌رى گشتى.
هاوڵاتى: هه‌ندێ جار ده‌وترێت، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێکخه‌رى سێبه‌ره، ئه‌م بۆچوونه ڕاسته؟
د.هۆشیار عومه‌ر: ئه‌م جۆره قسه‌یه هیچ بنه‌مایه‌کى نییه.
هاوڵاتى: هیچ ئاماده‌کارییه‌ک بۆ به‌ستنى کۆنفرانس کراوه؟
هۆشیار عومه‌ر: هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی و کۆنفرانسمان له‌پێشه، پرۆسه‌که لای ئێمه ئاسانه، به‌پێچه‌وانه‌ى حزبه‌کانى تر که له کۆنگره‌کانیاندا کێشه‌ى گه‌وره ڕوویداوه، له کۆنفرانسی نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا باس له به‌رنامه‌و ده‌ستوورو پرۆژه‌کانى گۆڕان ده‌که‌ین، له کۆنفرانس‌دا سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵنابژێرین، به‌ڵکو جڤاتى نیشتمانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ر هه‌ڵده‌بژێرین.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر به‌ستنى کۆنفرانس ئه‌وه‌نده ئاسانه، بۆچى له واده‌ى خۆى دواکه‌وتووه؟
د.هۆشیار عومه‌ر: کاته‌که‌ى دیاری نه‌کراوه، زۆر جار کات دیاریده‌کرێت، به‌ڵام دواده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى ڕێکخه‌رو خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتى نیشتمانى ته‌واوبوو، ئه‌و کاته جڤاتى نوێى نیشتمانى ڕۆژى به‌ستنى کۆنفرانس دیاری ده‌کات، پێش کۆنفرانس ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی بکه‌ین، چونکه هه‌ندێک له ئه‌ندامان به هه‌ڵبژاردن دێنه کۆنفرانسه‌وه، جگه له‌وه له دوو ساڵى ڕابردوودا ئێمه له ململانێدابووین.
هاوڵاتى: به‌ڵام تائێستا لیژنه‌ى ئاماده‌کاریی بۆ به‌ستنى کۆنفرانس دروستنه‌کراوه؟
د.هۆشیار عومه‌ر: به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ستنى کۆنفرانس لای ئێمه ئاسانه و دیاریکراوه کێ به‌شدارى کۆنفرانس ده‌کات و پرۆسه‌که چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هاوڵاتى: تاچه‌ند ترس له جیابوونه‌وه‌و دروستبوونى کێشه هۆکاره بۆ دواکه‌وتنى کۆنفرانس؟
د.هۆشیار عومه‌ر: نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یکه‌رى ڕێکخراوه‌یی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌شێوه‌یه‌ک داڕشتووه، که ئه‌زمونى خراپی پارته‌کانى تر تێده‌په‌ڕێنێت. له کۆنگره‌ى پارته‌کانى تردا ئه‌وه‌ى هێزو پاره‌ى به‌ده‌سته کۆنترۆڵى بارودۆخه‌کان ده‌کات، به‌ڵام ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌کى مه‌ده‌نین، ئه‌وجۆره ململانێیانه له کۆنفرانسی ئێمه‌دا ڕوونادات. سروشتى گۆڕان به‌شێوه‌یه‌که جیابوونه‌وه‌ى تێدا ڕوونادات. ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌کیش هه‌بێت، له‌سه‌ر ئاستى تاکه، نه‌ک ئینشقاقی گه‌وره. وازهێنانیش شتێکى ئاساییه‌و هه‌رچییه‌کیش ڕووبدات، گۆڕان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى: بۆچى به‌رده‌وام هه‌ڵسوڕاوو لایه‌نگرانتان بزووتنه‌وه‌که جێده‌هێڵن؟
د.هۆشیار عومه‌ر: وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره لای ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که گۆڕانیان جێهێشتووه. هه‌ر که‌سێک گۆڕ‌انى جێهێشتووه خۆى وه‌ڵامى خۆى ده‌داته‌وه، هۆکاره‌کان شتێکى ڕووکه‌شی و سه‌رپێین، که ده‌کرێت چاره‌سه‌ربکرێن.