پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان بهمیکانیزمێکى یاسایی پڕناکرێنه‌وه
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: دەستتێوەردانی حزبی هەبووە، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ هاتوومەتە سەر خه‌ت
5 ساڵ لەمەوپێش
به‌دواداچوونى : پشتیوان سه‌عدوڵا
دەستتێوەردانی حزبی رێگرە لەپڕکردنەوەی پۆستە پەروەردەیەکان بە میکانیزمی یاسایی، بەڵکو پەنا بۆ تەزکیەی حزبی دەبرێت بۆ دیاریکردنی پۆستەکان، هەر لەدانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکانەوە تا ئاستێکی باڵا.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، که‌دوا کۆنگره‌ی له‌ساڵى 2007دا به‌ست و له‌و کۆنگره‌یه‌دا سیستمى په‌روه‌رده له‌هه‌رێمى کوردستان گۆڕدرا، که‌تێیدا چه‌ندین ڕاسپارده‌و بڕیاردهرکران. به‌پێى سیستمى په‌روه‌رده پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان به‌تایبه‌تى دانانى به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى و لێهاتوویی و به‌شێوازى کێبڕکێ ده‌بێت.
له‌کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند جارێک بڕیار‌و ڕێنمایی بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان ده‌رکرد، که دیارترینیان بریتی‌بوو له‌شێوازى پێشکه‌شکردنى سیڤى و ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى توانا‌و لێهاتوویى، به‌ڵام ئه‌و شێوازه جێبه‌جێ نه‌کرا.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له 22/9/ 2015 چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه ده‌رکران، به‌پێى ڕێنماییه‌کان له‌کاتى لادان و وازهێنانى به‌ڕێوه‌به‌ردا ده‌بێت یاریده‌ده‌ر بچێته شوێنه‌که‌ى، یان یه‌کێک له مامۆستایان شوێنه‌که‌ى ده‌گرێته‌وه.
دڵشاد عومه‌ر بە هاوڵاتی وت «ئه‌م ڕێنماییانه که‌م تا زۆر شوێنى خۆیان گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێ جار ده‌ستتێوه‌ردان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر سکاڵایه‌ک هه‌بووبێت، من ده‌ستبه‌جێ هاتوومه‌ته سه‌ر خه‌ت».
له‌ماوه‌ى ڕابردووا دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبیی بووه‌و به‌وته‌ى مامۆستایان و چاودێرانى بوارى په‌روه‌رده‌ش تائێستاش پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان به ته‌زکیه‌ى حزبى پڕده‌کرێنه‌وه.
عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناڕازی مامۆستایان، که ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان به تاکه ڕێکخراوى داکۆکیکه‌رى مافی مامۆستایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌وباره‌یه‌وه به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «له‌ڕابردووداو تائێستاش دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبیی بووه، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی و زانستى».
وتیشی «ئه‌گه‌ر پڕۆفیسۆرى په‌روه‌رده بیت، به‌بێ تهزکییهى کۆمیته یان ناوچه ناکرێیت به‌به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه«.
ئاماژەی بەوەش کرد کە چه‌ندین نمونه‌یان لایه که لەسەر بنه‌ماى حزبیی دانراون، بۆیە داوایان کردووه، میکانیزمێکى زانستى و گونجاو دابنرێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته پەروهردهییهکان و ده‌ستى حزبی تێدا دووربخرێته‌وه.
«به‌داخه‌وه داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى حزبدان، به‌تایبه‌تى دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریدهدەرهکان له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبییه، تائێستاش له هه‌ردوو زۆنى زه‌ردو سه‌وز بهتهزکیهى حزبى داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر له‌سه‌ر حزبایه‌تى لاده‌برێن، تائێستاش ئه‌م شێوازه به‌رده‌وامه«، مامۆستا عه‌بدولخالق ماوه‌تى، ئه‌ندامى لقی سلێمانى ڕێکخراوى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان، وای وت.
عه‌بدولخالق ماوه‌تى به هاوڵاتی وت «ئه‌م شێوازه حزبییه کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده هه‌یه‌و یه‌کێکه له کێشه‌کانى په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره باشه‌کان، به‌ڵام چه‌ندین نمونه‌ى ئه‌و بهڕێوهبهرانهمان لایه که به‌ته‌زکیه دانراون، له کاره‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون».
لاى خۆشییه‌وه مامۆستا دڵشاد عومه‌ر: به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له 22/9/ 2015 چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه ده‌رکران، به‌پێى ڕێنماییه‌کان له‌کاتى لادان و وازهێنانى به‌ڕێوه‌به‌ردا ده‌بێت یاریده‌ده‌ر بچێته شوێنه‌که‌ى، یان یه‌کێک له مامۆستایان شوێنه‌که‌ى ده‌گرنه‌وه، ئه‌م ڕێنماییانه که‌م تا زۆر شوێنى خۆیان گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێ جار دهستتێوهرادن هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر سکاڵایه‌ک هه‌بووبێت، من ده‌ستبه‌جێ هاتوومه‌ته سه‌ر خه‌ت.
هه‌روه‌ک وتیشى» پێشتر تاقیکردنه‌وه بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ئه‌نجامدرا، ئه‌وانه‌ى سه‌ر بەلایهنى ده‌سه‌ڵات بوون، هه‌موویان کران به‌به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڵام مامۆستاى تر هه‌بوو له تاقکیردنهوهکهدا 87%ی به‌ده‌ستهێنا، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بوو، نه‌یانکرد به به‌ڕێوه‌به‌ر.
به‌بۆچوونى مامۆستایان، نه‌بوونى میکانیزمى یاسایی و زاڵبوونى هه‌یمه‌نەى حزبى بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕى به‌ڕێوبه‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان، به‌جۆرێک وه‌کو ئه‌وان باسى ده‌که‌ن، به‌شێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌کان ده‌یان ساڵه لهپۆستهکانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و ئاڵ‌وگۆڕیان پێنه‌کراوه.
ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى، له‌ڕۆژى 23/8/2019 له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌و یاداشتێکیان ئاراسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده کرد‌و تێیدا چەند خاڵێکیان خستەڕوو کەیەکێکیان داوای دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزب له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندن دەکات لەگەڵ دانان و گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌کان و ناوه‌نده‌کانى خوێندن له‌سه‌ر بنەمای لێهاتوویى و کارامه‌یى و ئه‌زموون بێت.
هەروەها داوایان کردوە هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێک هه‌شت ساڵ زیاتر له‌پۆسته‌که‌یدا نه‌مێنێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان به‌هه‌ڵبژاردن دیاریبکرێن.
مامۆستا عه‌بدولخالق، وتی «به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌یه نزیکه‌ى سی ساڵه بهڕێوهبهرەو تواناى ئیداره‌کردنى نه‌ماوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى کار بۆ حزب ده‌کات، تائێستا لانه‌براوه، مانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه بۆ خزمه‌تکردنی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه نه‌ک بۆ خزمه‌تکردنى په‌روه‌رده، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه«.
وتیشی «بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزب له‌دانانى پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان، ئێمه لهیهکێتیى مامۆستایان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا پرۆژه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کردووه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێنه‌کراوه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له کۆبوونه‌وه‌کانماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرو به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌یان جار قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کردووه«.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لەو بارەیەوە به هاوڵاتی وت «له‌کۆبوونه‌وه‌ى یه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا قسه له‌سه‌ر (به‌خشین)ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه کرا که‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵ و زیاتره به‌ڕێوه‌به‌رن، به میکانیزمێک شوێنه‌کانیان پڕبکرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێکده‌هێنرێت، بۆیه له‌ئێستادا کۆده‌نگی هه‌یه بۆ گۆڕانکارى لهئیدارهى قوتابخانه‌کاندا».
مامۆستا دڵشاد، پێیباشه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى گشتى هاوشێوه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى وزارى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت و پڕکردنه‌وه‌ى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان له‌و ڕێگه‌یه‌وه بێت.
به‌وته‌ى چاودێره په‌روه‌رده‌ییه‌کان، که‌رتى په‌روه‌رده کێشه‌و که‌موکورتى زۆرى هه‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان داوا له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌کرێت کۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت.
بهبڕواى مامۆستا عادل حه‌سه‌ن کە یەکێک بوە لەئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و لە سێ ساڵی رابردوودا، کێشه‌ى که‌رتى په‌روه‌رده نه‌بوونى فه‌لسه‌فه‌و ڕووئیایهکى ڕۆشنی په‌روه‌رده‌ییه و په‌روه‌رده به‌سیستماتیک نه‌کراوه«.
عادل حه‌سه‌ن بە هاوڵاتی وت «هه‌ر وه‌زیره‌و که‌ده‌بێته وه‌زیر به میزاجى شه‌خسى خۆی بڕیار‌و ڕێنمایی ده‌رده‌کات، بۆیه په‌روه‌رده کێشه‌ى زۆره‌و پێویستیان به‌چاره‌سه‌رکردن هه‌یه، کێشه‌کانیش کێشه‌ى گه‌وره‌ن».
وتیشى «داوامان له‌وه‌زیرى په‌روه‌رده کردووه کۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت، به‌شێوه‌یه‌ک بڕیار‌و ڕاسپارده‌کانى کۆنگره‌ى پێشوو جێبه‌جێ بکرێت، بۆ دیاریکردن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى که‌رتى په‌روه‌رده«.
سه‌باره‌ت به به‌ڵێنى وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ پێداچوونه‌وه به سیستمى په‌روه‌رده‌یی، مامۆستا عه‌بدولخالق ماوه‌تى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی، وتی «ئه‌م وه‌زیره گوێگرێکى جدییه، به‌ڵام تائێستا هه‌نگاوى جدیمان لێ نه‌بینیوه، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بزانین تاچه‌ند ده‌توانێت بڕیاره‌کانى خۆی جێبه‌جێ بکات، تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌و توانایه‌ى که بۆ گوێگرتن هه‌یه‌تى، بیکات به‌کردارو جیبه‌جێیان بکات».
وتیشى»داواکارین له‌وه‌زیرى په‌روه‌رده، میکانیزمێک دابنێت بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کان، یه‌که‌م خاڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى په‌روه‌رده بریتییه له‌شێوازى دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرێت، ئه‌و کاته ناتوانن په‌روه‌رده له‌م قه‌یرانه ڕزگاربکه‌ن».