ژنان دەڵێن دەنگیان کپ دەکرێت
لەماوەی قەیرانی داراییدا ٢٠٠ رێکخراو داخراون، ژنان باسکردنی قەیرانەکە بە«بیانوو» ناودەبەن‌و دەڵێن هەندێک لەهۆکارەکان سیاسین
فۆتۆ: ناسک ناسیح
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
زیاتر لە ٢٠٠ رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە چەند ساڵی رابردوودا داخراون بە «بیانوو»ی قەیرانی داراییەوە، ئەوەش کاردانەوەی چالاکانی ژنانی لێکەوتۆتەوە کە بەشێک لە رێکخراوە داخراوەکان سەر بە ئەوانن.
رێکخراوەکانی ژنان دەڵێن لەگەڵ داخستنی ئەو ژمارە زۆرەی رێکخراوەکان رووداوەکانی تاوانکاریی زۆربوون بەرامبەر بە ژنان، تەنانەت هەندێکیان حزب و حکومەت تۆمەتبار دەکەن بە «هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و دەستدرێژیی سێکسى» له ژنان.
به‌پێی ئاماره‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى توندوتیژى دژى ئافره‌تان ژنان له هه‌رێمى کوردستان، ئامارى ئه‌م شه‌ش مانگه‌ى بڵاوکردۆته‌وه، 22 حاڵه‌تى کوشتن هه‌بوه و 32 خۆکوشتن و سوتان 99 حاڵه‌ت و 58 حاڵه‌تى خۆسوتاندنى ژنان هه‌بووه و 47 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى هه‌بووه.
هەروەها له شه‌ش مانگى 2019دا لەهەریمی کوردستان 4972 سکاڵا هه‌بوون.
نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامەنووس و چالاکوانى مه‌ده‌نى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئه‌و ئاماره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، مه‌رگى ژنان ته‌نیا ژماره‌یه‌که لاى حکومه‌ت و به‌رپرسانى هه‌رێم، به‌ڵکو ئه‌وان به شێوه‌یه‌کى ڕیشه‌کێش هه‌نگاویان نه‌ناوه، ته‌نیا ئامار بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ده‌کرێت هاوکارى بکه‌ن، به‌ڵام کار بۆ بنڕکردنى ناده‌ن».
وتیشى «حکومه‌ت چه‌ندین ساڵه کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئەرکی ژنان به‌رپرسیارێتى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و رێکخراوه‌کانى ژنانه، له‌ڕاستیدا ئه‌و دیدگایه راست نیه».
زیاتر وتی «حکومه‌ت و حزبه سیاسه‌کان خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و سێکسى له ژن ده‌که‌ن».
لە کوردستاندا هەندێک جار کێشە کۆمەڵایتیەکان بە رێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی کۆتایی پێ دێت کە لە ناو خەڵکدا بە «سوڵحی عەشایەری» ناسراوە. هەندێک جار وا ڕێک دەکەوێت بکوژەکان ئازاد دەبن لە چوارجیوەی ئەو سوڵحەدا ئەگەرچی سزاکەی لە دادگاش قورس بێت
نیاز عه‌بدوڵڵا پێیوایە هەندیک جار بکوژەکانی ژان لە لایەن حزبەکانەوە داڵدە دەدرێن، وتی «ئه‌رکى پۆلیس و حزبه‌کان و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانه بکوژ بگرن و کار له‌سه‌ر که‌یسه‌کان بکات، که پێکه‌وه کێشه‌کان بنبڕکه‌ن».
وتیشی «هۆکارى سه‌ره‌کى دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ئەوەیە کە ئه‌و دۆسیانه به خه‌فه‌کراوى هێشتراونهتەوه، ده‌رباز بونی تاوانبارانیش له سزا پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌کان».
هەندیک لە چالاکوانانی ژنان دەڵێن ئامارەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیاترن لەو ئامارانەی کە بلاودەکرینەوە چونکە هەندیکیان ناچنە دەستی پۆلیس.
هانا شوان رۆژنامەنووس وتی «من پێم وایه ئه‌و ئاماره زۆر ته‌واو نین، چونکه زۆر حاڵه‌ت هه‌ن که نه‌گه‌یشتونه ده‌ستى پۆلیس یان له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه په‌رده‌پۆش کراون به بیانوى ناموس یان کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى».
وتیشی «ئه‌م ئاماره زۆر مه‌ترسیداره و ڕێژه‌کان زۆر زیاتر بون، که ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر ژنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر حاڵه‌ت هه‌ن که ڕویان داوه و نه‌گه‌شتوه ده‌ستى پۆلیس یان شاردراونه‌ته‌وه«.
«نه ماڵ و نه ده‌ره‌وه‌ش شوێنێکى سه‌لامه‌ت نیه بۆ ژن و پاراستنى ژنیش ته‌نیا به رێکخراوه‌کان ناکرێت، به‌ڵکو دەبێت هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسه‌کان پێکه‌وه کارى بۆبکه‌ن»، نیشتیمان مه‌عروف، به‌ڕێوبه‌رى ڕێکخراوى گوڵ بۆ پرسى ژنان، له هه‌ولێر، وای وت.
نیشتیمان مه‌عروف، بە هاوڵاتى وت «به‌ناوى قه‌یرانى داراییه‌وه ڕێکخراوه‌کان داخراون، که ئه‌مه خۆى له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ژن و بۆ ڕاگرتنى خه‌باتى مه‌ده‌نى و بۆیه پێویسته ژن ئه‌مه لێکبداته‌وه و بێته ناوه‌نده‌کان و بێنه مه‌یدان».
به خهمیشهوه له‌وه‌دوا که گۆڕانکاریه‌کان ڕیشه‌یى نین و وتى «سه‌د خۆزگه به ناڕۆشنبیرى جاران چونکه ئێستا هیچ به‌ربه‌ستێک نیه بۆ سۆشیال میدیا و لاوازى په‌روه‌رده و فه‌راغى یاسایى هۆکارن بۆ زیادبونى سنور به‌ندکردنى ئازادیه‌کان».
پێش قه‌یرانى داراییه ڕێکخراوه‌کان مینحه‌یه‌کیان هه‌بوو له حکومه‌ته‌وه، بۆیه له دواى قه‌یرانى دارایى ئه‌و هاوکاریه بڕاوه.
شنۆ عوسمان، به‌ڕێوبه‌رى ڕێکخراوى به‌هره‌ى ژنان ، له لێدوانێکدا وتى «به‌هۆى قه‌یرانه‌کانه‌وه، هاتنى زۆرى ئاواره‌کان شێوازى چالاکیه‌کان گۆڕانکارى به‌سه‌ردا هاتوه وه‌ک هاوکارى ئاواره‌کان، به‌تایبه‌تیش ئه‌مانه ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و دۆخه‌یه که دواى شه‌ڕ دروست ده‌بێت و حاڵه‌ته‌کان به گشتى به‌رز ده‌بنه‌وه«.
وتشى «تواناى ڕێکخراوه‌کان له‌و ئاسته‌دا نیه که چاره‌سه‌رى بکات، به‌ڵکو حکومه‌ت پێویسته له‌سه‌رى که چه‌ک داماڵێت، دواى ئه‌وه چاککردنى دۆخهکانى تر‌ى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و هۆشیارکردنه‌وه‌ى ژن خۆى که پێکه‌وه ده‌بنه هۆکارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌یان».
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، قه‌یرانى دارایى کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆى کۆمه‌ڵگا هه‌بووه و وتى «ئه‌وه دۆخێکى واقعى بو که حکومه‌ت و خه‌ڵکى تێکه‌وتوو، به‌ڵام پێویست بوو که خه‌ڵک ئاگادار بکرێته‌وه که ئه‌مه دۆخێکه و به‌سه‌رماندا دێت».
وتیشى «پۆلیس و ده‌زگا حکومیه‌کان زیاتر سڵیان لێده‌کرێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و لایه‌نه زیاتر هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى بده‌ن».
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا گۆرانکاریه‌کان تاڕاده‌یه‌کى زۆر ڕیشه‌یى نین، هەروەها وتى «به‌داخه‌وه له‌لایه‌ک پێشکه‌وتن هه‌یه و له‌لایه‌ک کلتور هه‌ر له شوێنى خۆیه‌تى و داخراویهکى تر له‌ناو کۆمه‌ڵگا هه‌یه که ده‌ستدرێژى سێکسى به‌رامبه‌ر ده‌کات بۆ شکاندنى».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته ژنان و ڕێکخراوه‌کان، و ده‌زگا و ژنان ئه‌و بۆشاییه‌ى نێوانیان چاره‌که‌ن، وتى «ئه‌وه ئه‌رکى ده‌زگا و ڕێکخراوه‌کان خۆیانه که ژنان هۆشیاربکه‌نه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه«.
به‌پێی به‌دواداچونى هاوڵاتى له هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى 84 ڕێکخراوى ژنان هه‌ن، که تایبه‌ت به کێشه‌کانى ئافره‌تان له هه‌رێم له‌کاتێکدا به هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه زیاتر له 200 ڕێکخراوى مه‌ده‌نى و ژنان داخراون .
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له دواى هاتنى قه‌یرانى دارایى ڕێکخراوه‌کانى ژنانیش که‌وتنه به‌ر ئه‌و تهوژمهو بوه هۆى داخستنى زۆربه‌ى ڕێکخراوه‌کانى ژنان، که‌به وته‌ى زۆربه‌ى چالاکوانى بوارى ژنان ئه‌مه ته‌نیا بیانویه‌ک بوه‌و ویستویانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگى ژن و ڕۆڵى ڕێکخراوه‌کان «کپ» بکه‌ن.
هانا شوان، ڕۆژنامه‌نوس، به هاوڵاتى وت «ڕێکخراوه‌کانى ژنان به بیانوى قه‌یرانى ئابورى زۆربه‌یان داخران، له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له‌ساڵى 2014وه، که ئه‌مانه ته‌نیا بیانوو بوون بۆ داخستنى ڕێکخراوه‌کان و کپ کردنی ده‌نگى ناڕه‌زایى ژنان».
هەروەها وتی «ئه‌وانه‌شى هه‌شن نه‌یانتوانیوه ده‌نگ و ڕه‌نگى خۆیان هه‌بێت، له‌م کێشه ترسناکانه‌دا».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچونى کۆمه‌ڵگا، گۆڕانکارى ڕویداوه و وتى «تێڕوانینى سیاسى و بوونى شه‌ڕ واى کردووه ئه‌و گۆرانکاریانهى ڕوده‌ده‌ن ڕوکه‌ش بن نه‌ک گۆرانکارى بنه‌ڕه‌تى بۆیه ئه‌و شتانه کاڵ نابنه‌وه و ناگۆڕدرێن ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت بوه به‌هۆى زیادکردنى حاڵه‌ته‌کانى ده‌ستدرێژى سێکسى».
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنیکی هەیە بەناوی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، کە ئەرکی ئەم ئەنجومەنە ئەوەیە وەکو نوینەری حکومەت مافەکانی ژنان زامن بکات بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت و پەرلەمان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان.
په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «بۆ پرسه‌کانى ژنان، ئهرگى هه‌موو لایه‌نێکه و ئه‌رکێکى کۆمهلگهییه، پێش فه‌رمانگه و داموده‌زگاکان، ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاته«.
وتیشى»ئه‌م پرسه تێکه‌ڵى هه‌موو پرسه‌کانى تر‌ى ناو کۆمه‌ڵگه‌یه، چونکه ناتوانى باسى په‌روه‌رده بکه‌یت یان ته‌ندروستى بکه‌یت، ئه‌گه‌ر نه‌زانى تایبه‌تى ژن له‌بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى چیه«.
هەروەها داوای رۆڵی رێکخراوەکانی کرد کە فشار دروست بکەن بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، هەروەها وتی «تائێستا ئه‌وه‌شى کە له کوردستان به‌ده‌ست هاتووه له لایه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌وه، به‌شى زۆرى به‌هۆى ڕێکخراوه‌کانه‌وه بوه«.
بەڵام نیاز عەبدوڵا رەخنە لە رێکخراوەکانی ژنان دەگرێت و دەڵێت «که‌مترین ڕێکخراوى ژن پارێزیمان هه‌یه، ئه‌وانه‌شى هه‌ن حزبین و نه‌شیانتوانیوه ده‌رده‌که تیمار بکه‌ن و هیچیان له ئاستى پێویستدا نین».
ئەو پێیوایە هۆکارە ئابوریەکان بەتەنیا پاڵنەری تاوانەکان نین بۆسەر ئافرەتان بەڵکو هەندیکیان سیاسین.
نیاز عەبدوڵا وتی «بەپێی بەداواداچوونی خۆم ده‌ستدرێژى سێکسى دەکرێتە سەر ژنه سیاسى و رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانه‌کان و کارمه‌ندانى بیانى».
وتیشی «بۆیه ناتوانین بڵێین ته‌نیا هۆکارى ئابوریه و به‌شێکیان دۆسیه‌ى سیاسین و هه‌موو هۆکاره‌کان تێکه‌ڵ بوون پێکه‌وه«.