گۆڕان؛ ململانێی دوو شەش‌و بەیازەکان
ململانێی ژێربەژێرو توند هەیە لەسەر بەدەستهێنانی ئەندامێتیی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان ئەوەش بۆتە مەترسی سەرەتای ناکۆکییەکی نوێ
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی گۆڕان، ململانێیەکی توند‌و نهێنی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی ئەو خانەیە، ئەوەش قۆناغێکی نوێیە لەژیانی سیاسی ئەو بزووتنەوەیە دوای کۆچکردنی نەوشیروان مستەفا لەدوو ساڵی رابردوودا.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ى راپەڕاندن ده‌کاته‌وه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند که‌سێکى نوێ بچنه کێبڕکێکه‌وه کەهەندێکیان گەنجن.
خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەرزترین دەسەڵاتی هەیە لەناو ئەو حزبەداو هاوتای مەکتەبی سیاسی حزبەکانی ترە کە دەسەڵاتی جێبەجیکردنیان هەیە.
بڕیارە ئه‌مڕۆ 4ى ئه‌یلولى 2019 ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕێگەى فۆڕمێکى شه‌ش خانه‌ییه‌وه ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بکاته‌وه بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێکخه‌رى گشتى.
بەپێی وتەی هەشت سەرچاوەی دیاری ناو بزووتنەوەی گۆڕان کە قسەیان بۆ هاوڵاتی کردوە، ململانێیەکی توند هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە کە شەڕی «تۆپاندنی دوو شەش» دەکەن لە دەستی یەکتریدا.
به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خانه‌ى راپەڕاندن به رێکخه‌رى گشتیی و رێکخه‌رى جڤاتى گشتییه‌وه له‌حه‌وت که‌س پێکدێت.
هه‌ریه‌ک له له(محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، عوسمانى حاجى مه‌حمود) خۆیان بۆ خانه‌ى راپه‌راندن کاندید ناکه‌نه‌وه‌و ته‌نها (جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆڕش حاجى، جه‌مال حاجى محه‌مه‌د) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له( ئاراس وه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتارى خولى پێشوو، چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، خه‌لیل سه‌رکانى ئه‌ندامى جڤاتى گشتى) خۆیان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپەڕاندن کاندید بکه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ژنى دیکه خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ رێکخه‌رى جڤاتى گشتى که ئۆتۆماتیکى ده‌بێته ئه‌ندامى خانه‌ى راپەڕاندن ئه‌وانیش بریتین له (دڵخواز کاکه ره‌ش سکرتێرى جڤاتى گشتى و نه‌سرین جه‌مال ئه‌ندامى جڤاتى گشتى).
ئه‌ندامێکى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شێکى زۆر له‌و ناوانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌ندامى جڤاتى گشتى و نیشتمانى و که‌سایه‌تى دیارى گۆڕانن.
نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌مڕۆ خۆپاڵاوتن بۆ خانه‌ى راپه‌راندن و رێکخه‌رى گشتى ده‌ستپێده‌کات که له14ى ئه‌یلولدا ده‌نگدانیان بۆ ده‌کرێت، وتیشى «ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى جڤاتى گشتى ماوه‌که‌ى ته‌واوبووه پێش هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى راپەڕاندن ده‌سته‌ى جڤاتى گشتى له 12ى ئه‌یلول سه‌رۆکه‌که‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئوتۆماتیکى ده‌بێته ئه‌ندامى خانه‌ى راپەڕاندن».
نه‌سرین جه‌مال وتیشى»کۆمه‌ڵێک رێنمایی هه‌یه، ئه‌و فۆرمانه‌ى هه‌یه بۆ خۆپاڵاوتن به‌نیازم خۆم بۆ رێکخه‌رى جڤاتى گشتى کاندید بکه‌م».
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، دواتر له‌ناو جڤاتى گشتیدا جێگرى رێکخه‌رى جڤاتى گشتى و سکرتێره‌که‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت.
نه‌سرین جه‌مال جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «عوسمانى حاجى مه‌حمود، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپەڕاندن خۆیان کاندید ناکه‌نه‌وه«، به‌ڵام (جه‌مال حاجى محه‌مه‌د)، (شۆڕش حاجى) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و «پرسى وه‌رگرتنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تیش بۆ کاروبارى چاکسازى که ناوى (مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر) ده‌هێندرێت نازانرێت خۆى کاندی ده‌کاته‌وه یان نا».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت به‌ده‌نگدان بچنه خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌وه رێگه‌ى پێدراوه، نه‌سرین جه‌مال وتى»له‌وانه‌یه له هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت ده‌ربچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌نگیان وه‌کیه‌ک بوو هه‌ڵبژاردنیان بۆده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک ده‌نگیان وه‌کیه‌ک بوو ژنه‌که له‌پێشینه‌تره‌و ئه‌فزه‌ڵیه‌تى هه‌یه‌و داده‌نرێت».
نه‌سرین جه‌مال ده‌شڵێت «ئه‌مجاره خوێنى گه‌نج ده‌چێته ناو خانه‌ى راپەڕاندن‌و ژنیش ده‌چێت».
هاوڵاتى له‌ژماره‌ى پێشوویدا ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد که عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کێبڕکێکارى نییه، نه‌سرین جه‌مال ئه‌وه پشتڕاستده‌کاته‌وه‌و وتى»وه‌ڵاهى تا ئێستا شتێکى ئه‌وتۆ نییه که کێبڕکارى هەبێت، ئه‌گه‌رى زۆر ئه‌وه‌یه که تەنیا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بێت، به‌ڵام نازانرێت له‌کۆتاییدا که‌سێک بیه‌وێت خۆى کاندید بکات یان نا».
ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن کاره‌کانیان دابه‌شده‌کرێت بۆ (جڤاتى گشتى، کاروبارى خه‌ڵک، باژێروانه‌کان، فراکسیۆنه‌کان، ژووره‌کانى گۆڕان).
زمناکۆ جه‌لال رێکخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌میدیاى بزوتنه‌وه‌که‌ى راگه‌یاندووه که فۆرمه‌که له شه‌ش خانه پێکهاتووه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و دوو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردن داده‌خرێت و ده‌نگدان له‌ناو جڤاتى نیشتمانیدا به‌ده‌نگدانى»نهێنى» ده‌بێت.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ى راپه‌راندن زۆر هه‌ستیاره‌و هیچ که‌سێک ئاماده نییه له‌ئێستاوه راى بگه‌یه‌نێت که خۆى ده‌پاڵێوێت، چونکه وتى»ململانێکه تونده و که‌س نایه‌وێت دووشه‌ش له‌ده‌ستیدا بتۆپێت».
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌وانه‌ى پۆستى حکومیان هه‌یه یا په‌رله‌مانتارن ناتوانن خۆیان بۆ خانه‌ى راپه‌راندن بپاڵێون.
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌وانه‌ى پۆستى حکومیان هه‌یه یا ئه‌ندامى په‌رله‌مانن به‌پێى ده‌ستورى گۆڕان ناتوانن خۆیان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌راندن کاندید بکه‌ن، کاتێک قبوڵ ده‌کرێن که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بهێنێت ئه‌و ده‌مه قبوڵ ده‌کرێت».
موهه‌ندیس، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که رێکخه‌رى گشتى له‌ناو جڤاتى گشتى هه‌ڵده‌بژێردرێت، وتیشى»پێشنیارى فلته‌رى توندم کردووه بۆ ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن و له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قبوڵکراوه‌و ده‌بێت هه‌بێت».