چاوه‌ڕێین له‌مساڵدا وه‌به‌رهێنان بگاته یه‌ک ملیارو 500 ملیۆن دۆلار

عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى سلێمانى بۆ ‌هاوڵاتى:

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى سلێمانى

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

بهڕێوهبهرى گشتى وهبهرهێنانى پارێزگاى سلێمانى رایدهگهیهنێت، ئهمساڵ 12 مۆڵهتیان داوه بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژه، که گوژمهکانیان دهگاته نزیکهى 800 ملیۆن دۆلار، چاوهڕوانن تا کۆتایى ئهمساڵ بگاته یهک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

عهزیز سهعید، لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهوهدهکات، لهگهڵ ئهوهشدا هێشتا کاریگهریى قهیرانى دارایى لهسهر وهبهرهێنهران بوونى ههر ماوهو و پڕۆژهکان دواکهوتوون.

ههروهها جهختدهکاتهوه هێشتا کار بۆ ئهوه دهکهن لامهرکهزیهت جێبهجێ بکرێت و «رۆتینات وهبهرهێنهر سارد دهکاتهوه و کارهکان خاوتر دهکاتهوه«.

هاوڵاتى: دۆخى وهبهرهێنان چۆنه بهتایبهت دواى کۆتایى هاتنى قهیرانى دارایى؟

عهزیز سهعید: دیاره ئهو دۆخهى پێشتر ههبووه بابهتهکانى قهیرانى دارایى و ئاڵۆزییهکانى حکومهتى ههرێم و بهغدا شهڕى داعش کاریگهرى تهواوى لهسهر وهبهرهێنان ههبووه، بهراستى کهرتى وهبهرهێنان له 2014 بۆ 2018 دواکهوتووه، چوار ساڵى قورس و بێ ئیش و کار بهڕێکراوه، زۆرێک  لهوهبهرهێنهرهکان چوون بۆ وڵاتى ئیقلیمى و ناوهراست و خوارووى عێراق، ئێستاش ئاسهوارو کاریگهرییهکانى قهیرانى دارایى لهسهر وهبهرهێنهران و وهبهرهێنان ههر ماوه که لهو ساڵانهدا مۆڵهتێکى زۆر کهم دراوه.

لهساڵهکانى 2011 و 2012 دا ساڵانه 30 بۆ 40 پرۆژه مۆڵهتى پێ دهدرا  بهڵام له قهیرانى داراییدا ساڵانه شهش مۆڵهت دراوه.

لهبهشى دووهمى ساڵى 2018وه که موچه باش بوو ئاڵۆزیهکانى نێوان ههرێم و بهغدا کهمبونهوه دیاره پرۆسهى وهبهرهێنان جوڵهى تازهى بهخۆیهوه بینیووه بهتایبهت له 2019 دهرکهوت که لهگهڵ وهبهرهێنهرهکاندا گفتوگۆمان کردووه ههوڵى سهرو ئێمهش ههبووه بۆ ئهوهى ئاشتببینهوهو بێنهوه کار بکهن.

هاوڵاتى: واتا بۆ ئهمساڵ چهند مۆڵهت دراوهو چهند داواکارى ههبووه بۆ ئهوهى پرۆژه ئهنجام بدهن؟

عهزیز سهعید: بۆ ساڵى 2019 ژمارهیهکى زۆر باش مۆڵهت دراوه بهراورد به ساڵانى رابردوو که تا ئێسا 12 مۆڵهت دراوه، به کۆى گشتى پڕۆژه مۆڵهت پێدراوهکان تا ئێستا گوژمهکهى دهگاته نزیکهى 800 ملیۆن دۆلار، بهڵام تا کۆتایى ئهمساڵ مۆڵهتى دیکه دهدهین و چاوهڕێین وهبهرهێنان لهمساڵدا بگاته یهک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. ئهمساڵ 200 داواکارى بۆ پرۆژه ههیه لهوانه 70 پرۆژهیان داواى زهویمان بۆ کردووه و رهزامهندى سهرهتایى ههیه و پرۆژهى بونیاتنهرى تێدایه و پڕۆژهى ستراتیژى تێدایه.

هاوڵاتى: ئهولهویەت دهدهن به چ جۆره پرۆژهیهک، کهرتى گهشتوگوزارو پیشهسازى یا نیشتهجێبوون؟

عهزیز سهعید: وهکو  وهبهرهێنان له سێ سێکتهردا زۆر کاریگهرین پیشهسازى و گهشتوگوزارو کشتوکاڵى که زیاتر گرنگیان پێ دهدهین و ههڵبهت نیشتهجێبونى تێدا بووه، بهڵام کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمى کوردستان پێدانى مۆڵهتى بۆ پڕۆژهکانى نیشتهجێبوون ڕاگرتووه جارێ کارى تێدا ناکهین تا ئهوکاتهى رێنمایى دهردهچێت لهلایهن ئهنجومهنى باڵاى وهبهرهێنانهوه.

پرۆژهى پیشهسازى گهورهى تێدابووهو لهبوارهکانى خوێندن و بازرگانى و تهندروستى ههر یهکهو بهپێى پلان کار دهکهین.

هاوڵاتى: بڕیاره لهشوێنى سایلۆى سلێمانى پڕۆژهیهکى گهورهى داونتاون دروست بکرێت، بهڵام لهدواى ئهوهى له 2017 مۆڵهتیان پێدراوه هێشتا دهستى پێنهکراوه؟ هۆکارهکهى چییه؟

عهزیز سهعید: بهنسبهت داونتاون فکرهیهک بوو له پارێزگاى سلێمانى کێبڕکێى بۆ کراوهو کۆمهڵێک بهرێوهبهرایهتى پێ دروستکراوهو سایلۆیهکى له سهیدسادق پێ دروستکراوه که دوو هێندهى سایلۆکهى سلێمانى دهبێت و چل ههزار تۆن دهگرێت، ماوهیهکى ویست بۆ تهقاندنهوهو فرێدانى خۆڵ و خاشاکهکهى.

ئێستا لهگهڵ شارهوانى و قایمقامیهت خهریکى ئهوهین که زهوى بۆ کارگهى ئاردى سهفین دابین بکهین که لهناو سایلۆکهى سلێمانیدا بووه که دهبێت بچێته دهرهوهو زهوى بۆ تهرخان بکهین کارى باشمان بۆ کردووه و پارێزگارى سلێمانى و داواکارى گشتیش لهسهر خهتن.

ئهو پڕۆژهیه کهلهلایهن وهبهرهێنهرێکهوه جێبهجێ دهکرێت گرنگى زۆرى ههیه پرۆژهکه مۆتێل و مۆڵى تێدایه و لهپشتهوهى لهسهدا 35% نیشتهجێبونى تێدایه و سیمایهکى جوان دهدات به شهقامى شهکرهکه.

هاوڵاتى: پرۆژهکانى نیشتهجێبوون ئێوه نرخاندنیان بۆ دهکهن که بهههمان نرخ بفرۆشرێنهوه؟

عهزیز سهعید: ڤێلاو شوقهکان نرخاندنى بۆ کراوهو پرۆژهکانى نیشتهجێبوون، به چهند دیارى کراوه ههر بهوهنده فرۆشراونهتهوه، تهبعهن ڕۆژهکانى نیشتهجێبوون لهساڵى 2012وه نرخاندنیان بۆ کراوه.

هاوڵاتى: پێتانوایه پڕۆژهکانى نیشتهجێبوون خزمهتى توێژه جیاوازهکانى کۆمهڵگاى کردووه بهتایبهت ئهوانهى ههژار و داهاتى مانگانهیان خۆژێنییه؟

عهزیز سهعید: زۆر پڕۆژهى نیشتهجێبوون لهسلێمانیدا بۆ توێژه جیاوازهکان ئهنجامدراوه و کارکردن لهههندێکیاندا بهردهوامه، لهرێگهى یهکێتى مامۆستایانهوه ههزارو سهد یهکه زیاتر بۆ مامۆستایان دروست دهکرێت،  کارمهندانى تهندروستى و پزیشکان و  چهند پڕۆژهیهکى دیکه لهجێبهجێکردندان که زۆربهیان به قیستى 10 ساڵ و ههشت ساڵ ئهنجام دراون، به نرخى 50 ههزار دۆلار  که بهراورد به نرخهکهى کوالێتیهکهشى زۆر باشه.

هاوڵاتى: کابینهى نۆیهم دهستى کردووه به چاکسازى، چیتان داوا کردووه له سهروو خۆتان تا ئێوهش چاکسازى بکهن؟ 

عهزیز سهعید: دهستهى وهبهرهێنان له ماوهى 28 رۆژدا داواى پلانى لێکردووین، ئێمه چى بکهین بۆ ئهوهى دۆخهکه باش بکهین، نهمانى رۆتین بوونى ماستهر پلانى تۆکمهیه که کار ئاسانى بۆ وهبهرهێنهران بکهین.

هاوڵاتى: تاچهند گرنگه بهڕێوهبهره گشتییهکان لامهرکهزییهتیان ههبێت تا رۆتین بهتهواوى نههێڵن؟

عهزیز سهعید: ئێمه ئێستا لامهرکهزیهتمان نییه و دهسهڵات لاى دهستهى وهبهرهێنانه، ئهمه رۆتینى دروستکردووه که دهسهڵات لاى ئێمه نییه، لهکابینهى پێشوو سهرۆکى دهستهى وهبهرهێنان دهسهڵاتهکانى گێڕایهوه بۆ خۆى که پێشتر لامهرکهزیهت ههبوو، ههندێ لهوهبهرهێنهرهکان بههۆى زۆرى رۆتین و دواکهوتنى کارهکانهوه بێزار بوون یا وازیان هێناوه.

له ئهولهویهتى لیژنهى دانوسان لهنێوان لایەنهکان بۆ پێکهێنانى حکومهت باسى لامهرکهزیهت کراوه و  ئێمهش ئێستاش پێداگیرى لهسهر لامهرکهزیهت دهکهین که یهک پهنجهره ههبێت.

 هاوڵاتى: بۆ وهبهرهێنان لامهرکهزیهت چ گرنگیهکى ههیه؟

عهزیز سهعید: لامهرکهزیهت لهههموو دنیا گرنگه بهتایبهت بۆ وهبهرهێنهران،  ئیزعاج کردن و هێنان و بردنى وهبهرهێنهر و داواکارییهکهى بۆ پێدانى مۆڵهت و جێبهجێ کردنى رێنماییهکان وا دهکات وهبهرهێنهر سارد بکاتهوه، بهرێوهبهرایهتى گشتى پارێزگا شارهزاترهو ئهو دهزانێت ئهم شاره چى پێوێسته، رێزى زۆرم بۆ سهرۆکى دهستهى وهبهرهێنان ههیه، بهڵام ئهو وهکو من نازانێ سلێمانى چى پێویسته ئێمه شارهزاى وردو درشتین لهم شارهدا، ئێمه دهزانین کهلارو دهربهندیخان و ههڵهبجه چی پێویسته، ئهگهر بڕیارى پێدانى مۆڵهت لاى ئێمه بێت  ئاسانتر بریارى لهسهر دهدهین و وهبهرهێنهریش ماندوو نابێت.

هاوڵاتى: کێشهى زهوى پێدانتان ههیه به وهبهرهێنهر کاتێک داواى جێبهجێ کردنى پڕۆژهیهک دهکات؟

عهزیز سهعید: ئێمه کێشهى زهویمان ههیه، شارهوانى و لایهنى پهیوهندیدارى لێ ئاگادار دهکهینهوه، زۆر پڕۆژه ههبووه بههۆى نهبوونى زهوییهوه نهتوانراوه جێبهجێ بکرێت، کارگهیهکى چیمهنتۆ ههیه سێ ساڵه نهیتوانیووه دهستبهکار بێت لهبهرئهوهى خهڵکى ئهو ناوچانه رێگه نادهن کارگهیهکى چیمهنتۆ دروست بکرێت لهکاتێکدا که خهڵکهکه قهرهبوشیان وهرگرتۆتهوه، خهڵکى عهشایهر رێگا نادهن کارگهکه دروست بکرێت، حکومهت وا توانى پارێزگارى لێ بکات،  بهڵام بهشهودا حکومهت ناتوانێت، لهگهڵ ئهوهى قهرهبوو کراونهتهوه هێشتا داواى پارهى دیکه دهکهن.

هاوڵاتى: فاروق مهلا مستهفا پڕۆژهى گهشتیارى دوکان جێبهجێ دهکات، بهڵام دهوترێت قهرهبووى خهڵک نهکراوه بۆیه نهیتوانیوه دهست بهکاربێت؟

عهزیز سهعید: ئهو بابهتانه هیچى نهماوه و لیژنهیهکى ئهنجومهنى وهزیران لهبهرێوهبهره گشتییهکان پێکهێنراوهو ههمویان بهشدارییان تێدا کردووه،  ههموو ئهوانهى زهویان بهر پڕۆژهکه دهکهوێت قهرهبوکراونهتهوهو پارهیان بۆ تهرخان کراوه، تهنها دوو بریارى ماوه له ئهنجومهنى وهزیران، یهکێکیان کۆمپانیا هاوبهشهکهیه که حکومهت دیارى بکات و رێگا بدات کۆمپانیا به چ رێگهیهیهک قهرهبووى  خهڵکهکه بداتهوه.

پڕۆژهى گهشتیارى دوکان له دوو ههزارو 250 دۆنم پێکهاتووهو ماوهى پێنج ساڵى بۆ دیارى کراوه بۆ تهواوکردنى و له سێ زۆن یا قۆناغ جێبهجێ دهکرێت و کۆمپانیاى گهورهو عیملاق کارى تێدا دهکهن.

هاوڵاتى: شهقامى سهدمهترى چى بۆ ئێوه دهگۆڕێت لهسلێمانیدا وهک بهڕێوهبهرایهتى وهبهرهێنان؟

عهزیز سهعید: بههۆى جێبهجێکردنى شهقامى سهدمهتریهوه کۆمهڵێک زهوى زۆر پهیدادهبێت کهپڕۆژهکانى وهبهرهێنانى لهسهر بنیاد دهنرێت ئهوه بۆ ئێمه گرنگه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار