له‌مه‌ودوا سیستمێکى نوێى «داتابه‌یس» له‌خوێندنگه‌کانى هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کرێت

مامۆستایان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سیستمه‌که‌ به‌هێز نییه‌ بارگرانیی و سه‌رقاڵى زیاتریش بۆ خوێندنگە‌کان دروستده‌کات

فۆتۆ: ناسک ناسیح

5 ساڵ لەمەوپێش



 شاناز حهسهن

به بڕیارى وهزارهتى پهروهردهى ههرێمى کوردستان لهمهودوا سیستمێکى نوێى «داتابهیس» لهخوێندنگهکانى ههرێم جێبهجێدهکرێت، بۆ ئەو مهبهستهش ڕاهێنان به 1400 بهڕێوهبهرو یاریدهدر و مامۆستا کراوه.

هاوکات به وتهى مامۆستایانى ڕاهێنراو، سیستمه نوێیهکه سهرقاڵى و بارگرانیی بۆ ئیدارهى خوێندنگەکان دروستدهکات.

لهههرێمى کوردستاندا نزیکهى حهوت ههزار خوێندنگەو یهک ملیۆن و 700 ههزار خوێندکار ههیه، له رابردووداو تائێستاش جگه له ههردوو پهروهردهى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى سلێمانى، هیچ سیستمێکى ئهلیکترۆنى نهبووه بۆ کاروبارى ئیداریی ناوهندهکانى خوێندن.

نزیکهى  10 ساڵه له سنوورى  پهروهردهکانى ڕۆژئاوا و  ڕۆههڵاتى سلێمانى، سیستمێکى داتابهیس، که «سیستمى داتابهیسى بوار» ناسراوه کهوته بوارى جێبهجێکردنهوه، که تائێستاش کارى پێ دهکرێت.

بوار تاهیر، سهرپهرشتیارى پرۆژهى «داتابهیس» له پهروهردهى ڕۆژئاوا/ سلێمانى،   به هاوڵاتى وت» پرۆژهکه زیاتر له (1000) خوێندنگه کارى پێدهکات، دهتوانرا سودى لێوهربگرێت وهک داتابهیسى بوار هیچ ئاگادار نهکراوینهتهوه و ماوهى 10ساڵه ئهزمونمان ههیه و بهردهوام کارمان بۆ کردووه، بهردهوام شتمان بۆ زیادکردوه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشدا که سیستمهکه زۆر ههنگاوى بڕیوهو تائێستا ههر کێشهیهکى ههبوبێت چارهسهر کراوهو بهردهوام گۆڕانکارى تێدا کراوه.

بهبڕیارى وهزارهتى پهروهردهى ههرێم، لهمهودوا خوێندنگهکان سیستمێکى نوێى ئهلیکترۆنى داتابهیس که به سیستمى (E- parwarda) ناسراوه جێبهجێ دهکهن، سیستمهکهش لهساڵى خوێندنى 2019- 2020 هوه جێبهجێ دهکرێت.

بهمهبهستى جێبهجێکردنى سیستمهکهش، خولێکى یهک مانگی  داتابهیس له 30/6،2019  بۆ 30/7/2019  بۆ ئیدارهى خوێندنگەکان کرایهوه، بهپێى زانیارییهکانى هاوڵاتى له کۆی نزیکهى 7 ههزار خوێندنگە، 4 ههزار خوێندنگە بهشدارى خولهکانیان کردووه.

دێکان رهئوف، لێپرسراوى بهشى پلانى پهروهردهیی له پهروهردهى سلێمانى/ ڕۆژئاواو ڕاهێنهرو  لێپرسراوى سیستمى داتابهیس، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» تائێستا دوو خول کراوهتهوه، له سنوورى پهروهردهى ڕۆژى ڕۆژئاوا (247) خوێندنگە بهشدارییان کردووه«.

بهرزان ئهبوبهکر،  یاریدهدهر له خوێندنگەى قهدهم خێر، حهوت ساڵه وهک یاریدهدهر کاردهکات، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» ئێمه ئێستا خولمان بینیوه و تا ئاستێک پێی ئاشنا بوین، بهڵام تازه کهوتۆته کارو زۆر شارهزا نین لێى».

ڕاشیگهیاند «ئهم سیستمه کهمێک گشتگیرتره و دهتوانى لهڕێگهى ئینتهرنێتهوه به ئۆنلاین زانیاریهکان داخڵ بکهیت و ئاگادارى داتاکان بیت».

بهوتهى مامۆستا بهرزان، قورسى و ئالۆزى ئهم سیستمه تازهیه ئهوهیه: زانیارى زۆر ورد داوا دهکات، که لهوانهیه مامۆستاکه خۆى ئهو زانیاریانه نهزانێت.

ئارام ئهنوهر، یاریدهدهری خوێندنگەى وڵات و یهکێک له بهشداربوهکانى خولهکه لهو بارهیهوه بۆ هاوڵاتى، وتى «سیستمى داتابهیسهکهى پێشووتر زۆر ئاسانتر بوو، زهختێکى زۆر زیاتر دهکهوێته سهر بهڕێوبهرو یاریدهدهرهکان، ئێستا ئهو خهتهى پێیانداوین من تائێستا کارم پێ نهکردووه چونکه بهرنامهکه قورسه و کارى پێناکرێت».

هاوکات دانا عوسمان، مامۆستایهکى کۆمپیتهره لهخوێندنگهیهکى سلێمانى  وتى» ئهم سیستمه قورستره، چونکه کار لهسهر زانیارى وردى مامۆستا و خوێندکار دهکات، چونکه زۆر شتى وردى تێدایه که زۆر پێویست نیه«.

سهبارهت به نیگهرانى ئیدارهى خوێندنگەکان، دێکان رهئوف، وتى» داتا واته کۆکردنهوهى زانیارى و بهو پێیهش بۆ به ئهلیکترۆنیکردنى سیستمى پهروهرده پێویسته، دهستپێکى ههموو کارێک ئاسان نیه و کارێکى ئاوا وردو پوخت ئاسان نیه و کارکردنى ئهوێت.

سیستمى نوێى داتابهیس، بهشێوهی «ئۆنلاین» هو ڕاستهوخۆ به وهزارهتى پهروهردهوه بهستراوهتهوه.  به وتهى دێکان ڕهئوف: باشى ئهم سیستمه لهوهدایه بازنهیهکى دروستکردووه لهنێوان پهروهردهکان و وهزارهت و پهروهردهى قهزا و ناحیهکان».

لێپرسراوهکهى پهروهردهى ڕۆژئاوا، باسی لهوهکرد: ئهم سیستمه به ئۆنلاین ههموو پهروهردهکان دهبهستێتهوه بهیهکهوه و بهو پێیهش پێویسته ههموو خوێندنگهکان هێڵى ئینتهرنێتیان ههبێت.

ههروهک وتیشى «لهئێستادا ههموو بهشداربوهکان هێڵى ئینتهرنێتیان پێدراوهو تاساڵێک دهتوانن بهکاریبهێنن، بهڵام ڕاسته خاوهو بهکارهێنهرى زۆره، لهدواتردا ئهوهش چارهسهر دهکرێت، له چوار بهشى خوێندنگهکان ئێستا سێ بهشى ئهم سیستمهیان پێگهیشتووه و له ئایندهیهکى نزیکدا ههموو خوێندنگهکان کارى پێدهکهن».

سیستهمه نوێیهکه بهشێوهى «ئۆنلاین» و  تۆمارکردنى زانیارییهکانى خوێندنگەکان بهشێوهى «ئۆنلاین»دهبێت، بۆ ئهو مهبهسته هێڵى ئینتهرنێت بۆ سهرجهم خوێندنگە بهشداربووهکان دابینکراوه، بهڵام وهکو مامۆستایان ئاماژهى بۆ دهکهن، یهکێک لهگرفته سهرهکییهکان کارنهکردنى هێڵی ئینتهرنێته.

لهو بارهیهوه مامۆستا ئارام، وتى «کێشهى هێڵى ئینتهرنێت، کێشهیهکى گهورهى زۆرێک لهخوێندنگهکانه کههێڵهکان زۆر خاون و کارى پێناکرێت»

ههروهک مامۆستا بهرزان، باسى لهوهشکرد که هێڵى ئینتهرنێت گهورهترین کێشهیه و وتى «ئهم هێڵى ئینتهرنێتهى که ئێستا پێمان دراوه زۆر خاوه، بۆیه لهوانهیه ئهوه تهنیا بازرگانییهک بێت، چونکه کۆمهڵێک خهتى زۆر فرۆشراوه لهکاتێکدا سودیشى نابێت».

بهپێى ئهزمونى خۆشى لهبوارى کۆمپیتهرو ئینتهرنێت، م. دانا وتى «بهو پێیه بێت سهرکهوتوو نابێت، چونکه زۆر کێشه ههیه کاتێک داخڵکردنى نمرهى خوێندکاران، پێویسته بوارى سکوێریتیهکهى زۆر بهقوهت بێت کهڕێگرى لههاککردن بکرێت».

بهجێبهجێکردنى سیستمى نوێى داتابهیس، سیستمى داتابهیسى پێشووتر ڕهتدهکرێتهوهو لهئێستاوه کار بههیچ سیستمێکى تر ناکرێت.

بوار تاهیر، سهرپهرشتیارى پرۆژهى داتابهیسى خوێندنگاکان، به هاوڵاتى ڕاگهیاند»هیچ ڕێنمایى بهئێمه نهکراوهو ئاگادار نین کهئهم سیتسمه بۆ ڕهفز کراوهو بۆ گۆڕدراوه به سیتمێکى تر».

بوار وتیشى» کهسانێک نیه بیهوێت گوێت لێبگرێت و کهسانێک نایانهوێت بکرێت «.

ههر لهوبارهیهوه دێکان ڕهئوف، وتى» بهنوسراو ئاماژهى پێ نهکراوه که داتابهیسى بوار ڕهت بکرێتهوه، بهڵام له وهزارهتهوه  ئهوه وتراوه که ههموو سیستمهکانی پێشووتر ڕهتبکرێتهوه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار