ڕەوا جەمال: کۆنسێرتەکانی ئێستا هەر قاوو قیژنو بەشداربووانی وێنە دەگرن‌و گوێ ناگرن
هونەرمەندی گۆرانیبێژ رەوا جەمال
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن
هونەرمەندی گۆرانیبێژ دکتۆر رەوا جەمال باس لەدۆخی هونەری کوردی دەکات لەئێستاداو هەروەها باس لەبەرهەم و کارە هونەریەکانی خۆی و پیشەکەشی دەکات وەکو پزیشکی ددان.
دکتۆر رەوا رەخنە لەمیدیاکان دەگرێت کە هەموو بەرهەمێک بڵاودەکەنەوە، کە ئەو پێیوایە باش و خراپ لێکنادرێتەوەو هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان ناکرێت پیش بڵاوکردنەوەیان.
ڕه‌وا جه‌مال له 2013 سیدیه‌کى بڵاوکرده‌وه به‌ناوى گه‌ڕامه‌وه، سیدى بۆ کوێ بڕۆم 2019 بڵاوبۆته‌وه، 13ساڵه پزیشکى ددانه و 10 ساڵه گۆرانیبێژه.
له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد هه‌رگیز به نیازى ئه‌وه نه‌بوه ببێت به گۆرانیبێژ و ئه‌لبومى خۆی هه‌بێت، به‌ڵام پزیشکى حه‌زى خۆى بوو هه‌وڵى بۆداوه.
هاوڵاتى: بۆچى پزیشکى ددانت هه‌ڵبژارد؟
ڕه‌وا جه‌مال: من حه‌زم له پزیشکى بوو وه‌ک حه‌زى خۆم، به‌ڵام که سه‌یرى برا گه‌وره‌که‌م ده‌کرد پزیشکه، شه‌وو ڕۆژ و جه‌ژن و بۆنه‌کان هه‌مووى له ده‌وام بوو، بۆیه حه‌زم لهپزیشکى ددان کرد وه‌ک ددان دروستکردنیش داتاشینى تێدایه له‌سه‌ر شێوازى ددان، خۆشم ده‌ستى ڕه‌سمم هه‌بوو، بۆیه ئه‌وه‌م هه‌ڵبژارد.
هاوڵاتى: لایڤ موزیک ناکه‌یت؟ ڕات چییه به‌رامبه‌رى؟
ڕه‌وا جه‌مال: من مه‌به‌ستم هیچ نیه، به‌ڵام حه‌زم له‌وه نیه له شوێنێک دانیشم، پارچه‌یه‌ک کاغه‌زم بۆ بنێرێت، بڵێت ئه‌وه ئه‌وه‌م بۆ بڵێ، ڕاسته من گۆرانى بۆ گوێگر ده‌ڵێم، به‌ڵام ئه‌وه جه‌وى هونه‌رى نیه، جه‌وى هونه‌رى کۆنسێرته، له شوێنێکدا دانیشیت و دوو هه‌زار که‌س گوێى لێده‌گرێت، به‌گشتى لایڤ موزیک خراپ نیه، به‌ڵام وه‌ک ڕاى خۆم من نایکه‌م.
هاوڵاتى: ڕات به‌رامبه‌ر کۆنسێرتهکانى ئێستا چۆنه؟
ڕه‌وا جه‌مال: ڕاسته که‌سانێکى زۆر ده‌چن و قه‌ڕه‌باڵغه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵى قاوو قیژو وێنه‌گرتنن، ئه‌وه‌نده گوێ لههونهرمهندهکه ناگیرێت، من خۆشم بۆ زۆربه‌ى کۆنسێرته‌کان ده‌چم.
هاوڵاتى: زیاتر گۆرانیه‌کانى تۆ چ ستایلێکن؟ بۆ ئه‌و ستایله هه‌ڵده‌بژێریت؟
ڕه‌وا جه‌مال: هه‌ر ستایلێک بێت ده‌یڵێم گوێ به‌وه ناده‌م، به‌و مه‌رجه‌ى له‌گه‌ڵ خامه‌ى ده‌نگمدا بگونجێت، زیاتر حه‌زم له بابه‌ته کلاسیک و ڕۆمانسى و خاوه‌کانه، هه‌ست ده‌که‌م ده‌نگم بۆ ئه‌و بابه‌تانه باشتره، وه‌ک له‌وه‌ى سرودێکى نیشتیمانى بڵێم یان گۆرانیه‌کى حه‌ماسى بڵێم.
هاوڵاتى: به‌ڕاى تۆ چى زۆر گرنگه له‌هه‌ڵبژاردنى گۆرانیدا؟
ڕه‌وا جه‌مال: له گۆرانیدا تێکست هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه، ڕاسته شیعرى ئاسان هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام وا ده‌کات گاریگه‌رى هه‌بێت له‌گه‌ڵ گوێگر، شیعرى گۆرانى نابێت قسه‌ى ڕۆژانه بێت، به‌داخه‌وه.
هاوڵاتى: بۆچى هونه‌رمه‌ندانى ئێستا به‌رهه‌مى زۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا به‌ماوه‌یه‌کى که‌م نامێنێت و ون ده‌بێت به‌رهه‌مه‌که؟
ڕه‌وا جه‌مال: من هه‌مووى ده‌گێڕمه‌وه بۆ گوێگر، چونکه ده‌بینێت گوێگرێکى باشى هه‌یه‌و هه‌موو گوێى لێده‌گرێت بۆیه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى: هونه‌رمه‌نده‌کانى ئێستا زۆر ستایلى جیاواز به‌کارده‌هێنن، ئایا ئه‌مه کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر نه‌وه‌ى تازه؟
ڕه‌وا جه‌مال: گۆڕانگاریه‌کان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه‌و بگره ئێمه دواشکهوتوین له چاو وڵاتانى ده‌ره‌وه، دره‌نگتر به‌م پێشکه‌وتنه سه‌رده‌میانه‌ى ئێستا گه‌یشتوین، له‌هه‌موو دنیادا ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام بابه‌ته کلاسیک و گۆرانیبێژه قورس و سهنگینهکانى خۆیان، پارێزراوه و گوێگرى خۆى هه‌یه.
هاوڵاتى: ئه‌رکى کێیه به‌رهه‌مى باش و خراپ لێکجیابکاتهوهو هه‌موو به‌رهه‌مێک نه‌درێته به‌ر گوێى گوێگر؟
ڕه‌وا جه‌مال: یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌کانى میدیا ئه‌وه‌یه که هه‌موو به‌رهه‌مێک بڵاوده‌که‌نه‌وه و هیچ فلته‌رێک نیه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان، چونکه به‌ڕاستى زۆربه‌ى که‌ناڵه‌کان ئاسمانین که له‌وانه‌یه له‌هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه ببینرێت، وا گریمان بیانیه‌ک بیکاته سه‌ر که‌ناڵه‌که‌ى تۆ، ڕه‌وایه بڵێت ئه‌وه هونه‌رى ئه‌و میلله‌ته‌یه.
هاوڵاتى: سه‌ره‌تا زۆربه‌ى گۆرانییه‌کانى تۆ گۆرانییه کۆنه‌کان بوون و دهتوتنهوه؟ گۆرانییه تایبهتهکانیشت هه‌ڵبژاردووه؟
ڕه‌وا جه‌مال: سه‌ره‌تا من حه‌زم له گۆرانى بوه‌و وه‌ک گوێگرێکى ئاسایى دانیشتوم گوێم لێگرتووه و ئه‌و گۆرانیانه‌ش پرسم به که‌س نه‌کردووه که کام گۆرانیه خۆشه له‌ناو خه‌ڵکدا و ته‌نیا حه‌زى خۆم بوه و حه‌زم له‌و گۆرانیانه بوه، سه‌ره‌تاش وه‌ک تێستى ده‌نگم ئه‌وانه‌م ده‌وته‌وه و له فه‌یسبوکى خۆم بڵاومده‌کرده‌وه، نه‌ک بۆ بازرگانى به‌کاریان بهێنم، تابزانم ده‌نگم چۆنه و لاى خه‌ڵک مه‌قبوله و ده‌چێته ناو خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وکات ده‌توانى گۆرانى خۆتت هه‌بێت.
هاوڵاتى: پێت وایه له وڵاتى ئێمه‌دا هونه‌ر و گۆرانیبێژى به‌تایبه‌ت گرنگى خۆى پێدراوه؟
ڕه‌وا جه‌مال: من تازه‌م له بواره‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه زۆر خراپه‌و هونه‌رى ڕه‌سه‌ن به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، راسته گۆرانیبێژ زۆره، به‌ڵام زۆربه‌ى زۆرى له‌سه‌ر ستایله تازه‌کان کارده‌کات و گرنگى به‌وه ده‌ده‌ن، من ناڵێم گۆرانى سونه‌تى بڵێ، ده‌توانى گۆرانى مۆدێرنیش بڵێیت کوردیانه بیڵێیت.
هاوڵاتى: سه‌باره‌ت به‌ئاوازى وه‌رگیراوى تورکى و فارسى و ئاوازه جیاوازه‌کان که له‌ئێستا زۆر به‌کارده‌هێنرێت؟ڕات چیه؟
ڕه‌وا جه‌مال: مه‌رج نیه ته‌نیا ئاوازێکى ئازه‌رى و تورکى و فارسى بهێنیت و وشه‌ى کوردى بکه‌یته سه‌ر، ئه‌و هه‌موو ئاوازداره کوردیه جوانه‌مان هه‌یه، ئاوازى زۆر جوانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه خزمه‌تێک بکات باشه، کاتێک که گۆرانیه‌ک ده‌هێنیت که وه‌رگیراویش بێت، هه‌وڵبده بیکوردێنى، به‌هه‌مان شت ده‌یهێنیت، هیچ گۆرانکاریه‌ک نه‌کراوه و له‌ڕوى یاسایشه‌وه ڕێگه‌پێدراو نیه، هیچ خزمه‌تێک به‌هونه‌ر و کلتورى کوردى ناگه‌یه‌نێت.
هاوڵاتى: بۆچى گۆرانیبێژه کۆنه‌کان ده‌نگیان نیه و سستن له به‌رهه‌مى تازه؟
ڕه‌وا جه‌مال: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى که ئیشى جوانیان کردووه، هه‌موویان سستن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئێستا هه‌یه به‌مانگێک به‌رهه‌مێک بڵاوده‌که‌نه‌وه، کۆپى ڕایت زۆره و هه‌موو گۆرانیه‌ک بڕێک پاره‌ى تێده‌چێت، دواى ئه‌وه‌ش هیچ جێگه‌یه‌ک ناگرێت و قیاسى هونه‌رو مانه‌وه‌ى هونه‌ریش به زۆرى نیه، گۆرانیه ڕه‌سه‌نه کۆنه‌کان که‌تائێستاش ماونه‌تەوه زۆربه‌یان کلیپیان بۆ نه‌کراوه.
هاوڵاتى: هاوکارى هونه‌رمه‌ندان تاچه‌ند ده‌کرێت؟
ڕه‌وا جه‌مال: ده‌کرێت، به‌ڵام جیاوازى زۆر هه‌یه‌و له‌م وڵاته‌دا هه‌موو شتێک وایه و به‌هاوڕێیه‌تى و براده‌رى کارت باشه، ئه‌وه نه‌بێت هیچت بۆناکرێت، به‌هۆى نه‌بونى کۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئه‌و بواره‌وه‌یه که‌من و هونه‌رمه‌ندی زۆر زۆره، وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریش فریاناکهوێت.
هاوڵاتى: به‌رهه‌مه‌کانى خۆت کێ هاوکارته؟ ئایا خۆت یان لایه‌نێک هاوکاریت ده‌کات؟
ڕه‌وا جه‌مال: زۆربه‌ى زۆری خۆمم، چه‌ند کلیپێکم نه‌بێت چه‌ند براده‌رێکم هاوکارم بون.
هاوڵاتى: پێت وایه ده‌توانرێت هونه‌ر بکرێت به‌پیشه؟
ڕه‌وا جه‌مال: ناکرێت، چونکه لاى ئێمه که تۆ به‌رهه‌مێک ده‌که‌یت، که‌سێک ههوادارته ئاماده نه‌بێت بچێت سیدیهکت بکڕێت به (5)هه‌زار دینار، که بزانى هیچ داهاتێکى نابێت، بۆ ده‌یکه‌یت، چونکه هه‌موو شتێک به‌پاره‌یه، من خۆم ده‌توانم به کاره پزیشکیه‌که‌م سپۆنسەرى بکه‌م بۆ خۆم، به‌ڵام که‌سى تر هه‌موو به‌رهه‌مێک هاوکارى له‌کوێ بهێنێت، که‌هیچ داهاتێکیشى لێدهستنهکهوێت، نه‌ک من که‌سیش نایه‌وێت چى هه‌یه‌تى له‌کاره هونه‌ریه‌که‌دا سه‌رفى بکات و هیچى لێدهستنهکهوێت.
هاوڵاتى: تۆ وه‌ک گوێگر گوێ له‌کام گۆرانی ده‌گریت، له کۆن و تازه‌کان؟
ڕه‌وا جه‌مال: گۆرانیه کۆنه‌کان زۆربه‌ى گوێ لێده‌گرم، به‌ڵام گۆرانیه تازه‌کان یه‌ک گۆرانى نیه، له‌وانه‌یه خه‌ڵک وابزانێت ئهنانیم و هه‌ر خۆم بهشت ده‌زانم، به‌ڵام گۆرانى جوان هه‌یه به‌س زۆر ده‌گمه‌نه، یه‌ک گۆرانى نیه به‌ته‌واوى تێکست و میلۆدیهکهیم له‌به‌ربێت، له‌سه‌دا 90ى گۆرانیه تازه‌کان گوێم لێنه‌گرتووه.
هاوڵاتى: ئایا هونه‌رت وه‌ک حه‌ز هه‌ڵبژارد؟ حه‌زت له چى تر بوو به‌ده‌ر له هونه‌رو پزیشکى؟
ڕه‌وا جه‌مال: من هونه‌رم وه‌ک حه‌زێکى منداڵى خۆم هه‌ڵبژاردووه‌و هه‌ر حه‌زم له‌گۆرانى خاو بووه و وه‌ک نه‌جمه‌دینى غوڵامى و مه‌زهه‌رى خاڵقى، کاره‌که‌م که پزیشکیه وه‌ک کار هه‌ڵمبژاردووه و زۆر حه‌زیشم لهیاریزانى تۆپى پێ بوو، به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا به‌هونه‌ر ناتوانى بژیت، بۆیه که نمره‌یه‌کى به‌رز ده‌هێنیت، کۆمه‌ڵگاکه و خێزانیش هانت ده‌ده‌ن بۆ پزیشکى یان ئه‌ندازیارى چونکه هونه‌ر ناتوانى خۆتى پێ بژیه‌نیت له‌م وڵاته‌دا .
هاوڵاتى: بۆچى تائێستا هاوسه‌رگیریت نه‌کردووه؟ ئایا کاره‌که‌ت ڕێگر بووه؟
ڕه‌وا جه‌مال: هیچ هۆکارێکى نیه، من به‌ڕاستى زۆر گرنگیم پێنه‌داوه و مه‌رج نیه هه‌موو گه‌نجێک له‌ته‌مه‌نێکى دیاریکراودا هاوسه‌رگیرى بکات، هه‌موو شتێک قیسمهتیشه، گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سێکى گونجاو بدۆزیته‌وه له بیرکردنه‌وه‌ى تۆوه نزیک بێت.
هاوڵاتى: ڕۆژانه خەڵک سه‌ردانت ده‌که‌ن به‌هۆى بوارى هونه‌رییه‌وه ناوى بیستبیت و سه‌ردانت بکاته‌وه؟
ڕه‌وا جه‌مال: ڕاسته زۆرجار سه‌ردان ده‌که‌ن به‌هۆى هونه‌ره‌وه منیان ناسیوه، به‌ڵام بوارى ته‌ندروستى وایه که جارێک سه‌ردان ده‌که‌یت که ئیشه‌که‌ت به‌دڵ نه‌بێت نایه‌یته‌وه جارێکى تر، بۆیه زۆربه‌ى وه‌کو یه‌که‌م جار ده‌ورى هه‌یه، به‌ڵام بێگومان که کاره‌کانمیان به‌دڵ نه‌بێت نایه‌نه‌وه بۆ دووه‌م جار‌و خۆشم له‌و که‌سانه نیم که به ته‌ماع بم ته‌نیا ڕۆژى چوار بۆ پێنج نه‌خۆش ده‌بینم و پزیشکى ددان کارى ورتره.
هاوڵاتى: چیت هەیە لە کۆتاییدا بیڵێیت؟
ڕه‌وا جه‌مال: به‌هیوام ئه‌و دۆخه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌ڵام خه‌ریکه سیماى پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى نامێنێت و خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ى گوێ له گۆرانیه‌کى به‌ندو خێرا ده‌گرێت گوێ لهگۆرانیهکانى تر ناگرێت، به‌داخه‌وه نازناوى رۆشنبیرى زۆر له‌که‌دار کراوه‌و دژایه‌تى ده‌کرێت.