هەوڵدەدرێت بەسوڵحی عەشایەری مامەڵە لەگەڵ «هەڕەشە»ی بەرپرسێکی یەکێتی بکرێت
کۆبوونەوەی ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌تى ناوشوان، له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی سوڵحی عەشایەریەوە کێشەی سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی چارەسەر بکرێت کە دوو هەفتە لەمەوبەر دەستگیرکراوە بە تۆمەتی «هەڕەشەی رفاندن».
سیروانى کوێخا نه‌جم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان، به فه‌رمانى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانی ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه. لە ئێستاشدا له رێگه‌ى کوێخا و پیاو ماقوڵانه‌وه هه‌وڵده‌درێت کێشه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ چاره‌سه‌ربکرێت.
خه‌یروڵڵا کوێخا شه‌ریف، که‌سایه‌تى دیارى عه‌شیره‌تى شوان، له‌و باره‌یه‌وه به هاوڵاتى وت «ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، له سه‌ر پۆست و پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌مه‌قاڵى که‌وتوه‌ته نێوان سیروانی کوێخا نه‌جم و ئاسۆ مامەندەوە، گوایە هه‌ڕه‌شه‌ى له ئاسۆ مامه‌ند کردووه، ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌رکى خۆمان هه‌وڵمانداوه ئه‌و دوو به‌ڕێزه ڕێکبخه‌ینه‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى ناوداردا، سه‌ردانى ئاسۆ مامه‌ندمان کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌ى له‌گه‌ڵ سیروان کوێخا نه‌جم».
به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگاداره‌وه ده‌ستیکه‌وتووه، هۆکارى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم لە مانگی رابردوودا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هەڕەشەی لە ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکی یه‌کێتیدا کردوە ئەوەش لە دەمەقاڵێیەکدا.
ئەو دەمەقاڵەیەش کاتێک روویداوە کە مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی سەرگەرمی ده‌ستنیشانکردنى کاندیدى پۆسته وزارییه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بووە.
قوڵبوونه‌وه‌ى کێشه‌که ئه‌و کاته روویدا، که یه‌کێتى دوو پۆستى وزاریی بۆ پارێزگاى که‌رکوک له کابینه‌ى نۆیه‌مدا دیاریکرد بۆ مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى، بەڵام هیچیان بە سیروانى کوێخا نه‌جم نەدرابوو، ئەگەرچی خۆی داواى پۆستێکى وزاریی کردبوو.
دواى ئەوەی ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکی یه‌کێتی هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی هه‌ریه‌کە له (خالید شوانى بۆ وه‌زیرى هه‌رێم، ره‌وه‌ندى مه‌لا مه‌حمود بۆ وه‌زیرى ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم) له پشکى که‌رکوک، سیروانى کوێخا نه‌جم هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسۆ مامه‌ند کردووه و تۆمەتباریکردوە بەوەی بێبەشی کردوە لەو دوو پۆستە.
ئەمەش لەکاتێکدا روویداوە کە یەکیتی لە بەستنی کۆنگرەی خۆی نزیک بۆتەوە، هەر دوێنێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەو حزبە لە سلێمانی کۆبوویەوە و بڕیاریدا 7-12-2019 کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی ببەستێت.
دواى دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌رکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم، کە ئێستادا پیاوماقوڵان و سه‌رۆک عه‌شیرەتە‌کاتى سنوورى پارێزگاى که‌رکوک چه‌ند هه‌وڵێکیان داوه بۆ کۆتاییهێنان به کێشه‌که‌و ئازادکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕۆژى 6/9 ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌تى ناوشوان، له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند کۆبوونه‌وه.
خه‌یروڵڵا کوێخا شه‌ریف، که‌سایه‌تى دیارى عه‌شیره‌تى شوان، وتى «کاک ئاسۆ بڕیاریداوه، له ته‌واوى مافه‌کانى خۆى خۆش ببێت که له‌سه‌ر سیروانى کوێخا نه‌جم هه‌یه‌تى و ته‌نها هه‌ندێک شتى ورده ماوه که به‌جێى هێشتووه بۆ یاسا و رێکارى یاسایى خۆى وه‌ربگرێت».
ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ى عه‌شیره‌تى شوان، ڕاشیگه‌یاند «له ئێستادا له ده‌زگایه‌کى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستگیرکراوه و کوڕه‌که‌ى سه‌ردانى ده‌کات. شوێنه‌که‌ى زۆر باشه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى شاخه و ئێستا خانه‌نیشتى پێشمه‌رگه‌یه، شوێنه‌که‌ی زۆر شیاو نیه، ده‌بوو له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و له شوێنێکى ئازادتر ده‌ستبه‌سه‌ربوایه«.
دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانی، رۆژى 25/8/2019 به ماده‌ى (421) فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ سیروانى کوێخا نه‌جم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان ده‌رکردووه، له‌سه‌ر سکاڵاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چالاکییه‌کانى دژه‌تیرۆر.
دواتر ئاژانسى پاراستن و زانیاری/ ، له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى سیروان کوێخا نه‌جم ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه و به‌پێى ڕوونکردنه‌وه‌که ناوبراو «تومه‌تباره به‌کێشه‌یه‌ک که‌ده‌توانێت وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کى دیکه‌ى ئه‌م هه‌رێمه بچێته به‌رده‌م دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌رگرى له‌خۆى بکات».
سیروان نەجم رەشید ناسراو بە سیروانی کوێخا نەجم تەمەنی ٦٠ ساڵەو لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی وەکو ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژیردراوەو ساڵی رابردووش وەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەچەمچەماڵ دەستنیشان کرا.