بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌فه‌وتان نزیک ده‌بێته‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پێنج نووسراوى کردوه‌ بۆ خه‌رجکردنى 544 ملیار دینار تائێستا خه‌رج نه‌کراوه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بهپێى رێکهوتنى نێوان حکومهتى عێراق و ههرێمى کوردستان دهبوو مانگانه بڕى 68 ملیار دینار لهبودجهى هێزه وشکانییهکان بۆ پێشمهرگه ڕهوانه بکرێت که ماوهى ههشت مانگه ئهم دۆسیهیه وهک خۆى ماوهتهوه و بڕهکهى 544 ملیار دیناره.

بهپێى یاساى بودجهى ساڵى 2019ی عێراق، بودجه بۆ هێزهکانى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێم تهرخانکراوه که مانگانه بڕى 68 ملیار دینارى له بودجهى هێزه وشکانییهکانى عێراق بدرێته پێشمهرگه.

رێبوار کهریم مهحمود ئهندامى پهرلهمانى عێراق به هاوڵاتی وت «خهرجکردنى لەدەسەڵاتی وهزارهتى داراییه، قسهمان لهگهڵ کردووه وتویهتى لهم رۆژانهدا خهرجدهکرێت، بهڵام نازانین ئهم رۆژانه کهیه؟»

ههروهها وتیشی «ئهگهر لهمساڵدا ئهم پارهیه خهرجنهکرێت، دهفهوتێت، چونکه یاسای بودجه بۆ یهک ساڵه«.

ئهمیندارى گشتى وهزارهتى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێم دهڵێت پێنج نوسراویان ئاڕاستهى وهزارهتى دارایى و بهرگرى عێراق کردووهو تا ئهم ساته یهک دینار خهرج نهکراوه.

جهبار یاوهر، ئهمیندارى گشتى وهزارهتى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «تا ئهم دهقهیه یهک دینار نهگهشتۆته ههرێم،  ئهوه مانگى نۆیه هێشتا یهک دینارى نهنێردراوه«.

ههروهها وتیشى «ههفتهى رابردوو دوایین نوسراوی وهزارهتى دارایى عێراق بۆ وهزارهتى بهرگرى  عێراقى ناردووه که بهپێى  یاساى موازەنه 68 ملیار دینار بهپێى مادهى یاسایى لهبودجهى عێراق تهرخان کراوه بۆ پێشمهرگه کهبڕهکهى 68 ملیار دیناره، داوا دهکهین ئهم پاره کهڵهکهبووه بدرێت».

وهزارهتى پێشمهرگه پێنج نوسراوی ناردوه بۆ ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق، وهزارهتى بهرگرى، وهزارهتى دارایى عێراق، ئهوهش لهڕێگهى نوێنهرایهتى حکومهتى ههرێم لهبهغدا.

جهبار یاوهر وتى «تا ئێستا بهدواداچونمان کردووه، وهزارهتى بهرگرى دهڵێت دهبێت وهزارهتى دارایى بیدات، کێشهکه پهیوهندى به ئێمهوه نییه«.

ئهمیندارى گشتى وهزارهتى پێشمهرگه ئهوهشى خستهڕوو داواى ههژمارى بانکیان کردووه و بۆیان ناردوون، کهئهویش ههژماری بانکى وهزارهتى دارایى حکومهتى ههرێمه لهلقى بانکى ناوهندى عێراق لهههولێر.

ئهندامێکى لیژنهى دارایى له پهرلهمانى عێراق دهڵێت وهزیرى دارایى عێراق که جێگرى سهرۆک وهزیرانه بۆ کاروبارى ئابوورى دهسهڵاتى ناردنى پشکى پێشمهرگهى ههیه.

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایى له پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا، بههاوڵاتى وت «وهزیرى دارایى دهڵێت وهزیرى بهرگرى عێراق تازه دانراوه چاوهرێى ئهوهین، بهڵام کێشهکه ئهوهیه وهزیرى دارایى ناوێرێت لهبهر شهقامى عێراقى و فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنهکان ئهو 68 ملیار دینارى مانگانهیهى پێشمهرگه خهرج بکات لهبهرئهوهى ههرێم نهوتى رادهست نهکردووه«.

بهپێى یاساى بودجه دیارى کراوه کهمانگانه 68 ملیار دینار لهبودجهى هێزه وشکانییهکانى عێراق بۆ پێشمهرگه رهوانه بکرێت.

ئهو ئهندامهى لیژنهى دارایى عێراق وتى «یاساى بودجه بۆ یهک ساڵه دهبێت تا مانگى داهاتوو چارهسهرى بکرێت و رێگایهک بدۆزرێتهوه که ئهمه یاسایهو وهزیرى دارایى عێراق دهتوانێت و لهدهسهڵاتیدایه خهرجى بکات».

شیروان میرزا وتیشى «وهزارهتى بهرگرى عێراق دهسهڵاتى خهجکردنى داوهته وهزارهتى دارایى عێراق، ئێمهش له بهدواداچونهکانمان بۆ ئهو پرسه بهردهوام دهبین».

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتى، ئهگهر بێت ئهو 544 ملیار دیناره که پشکى ههشت مانگى بودجهى پێشمهرگهیه لهبهغداوه بنێردرێت بۆ حکومهتى ههرێم، بۆ موچه خهرجى دهکات.

سهرچاوهیهک له ئهنجومهنى وهزیرانى حکومهتى ههرێم که نهیویست ناوى بهێندرێت، جهختى لهوه کردهوه کابینهى نۆیهمى حکومهت دهیهوێت کهئهگهر بودجهى پێشمهرگه بنێردرێت، حکومهت دهیهوێت مووچهی مانگێکى فهرمانبهرانى پێ پێشبخات که سێ مانگه دواکهوتووه.

سهرچاوهکه وتى «ئهگهر بهغدا پشکى پێشمهرگه رهوانه بکات، حکومهتى ههرێم لهگهڵ ههندێ داهاتى دیکهدا دهتوانێت موچهى مانگێکى فهرمانبهران بداتهوه و کورتهێنانهکه بۆ دوو مانگ کهمکباتهوه«

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار