مشتومڕی کاراکردنه‌وه‌ى ده‌ستوور سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کار له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌کرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌کرێت و سه‌ره‌ڕاى شکستهێنانى هه‌وڵه‌کانى ڕابردوو بۆ په‌سه‌ندکردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان.
به‌پێى یاساى ژماره 19ى ساڵى 2008 پرۆژه یاساى ده‌ستوورى هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه په‌سه‌ندکراو بڕیارى له‌سه‌ردرا، پاش هه‌موارکردن لیژنه‌ى بۆ پێکهێنرا بۆ پێداچوونه‌وه به مادده‌کان و نزیکه‌ى (30) مادهشى پێداچوونه‌وه‌ى پێداکراوه‌و به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌ک ته‌واونه‌کرا.
لیژنه‌ی ده‌ستور به‌پێی یاسایه‌ک له‌ساڵى 2013 ده‌ستبه‌کاربوو، که ده‌بوایه 21 که‌س بێت به‌ڵام 20 که‌س ده‌ستنیشانکران، پێنج لایه‌نى سه‌ره‌کى و دوو پێکهاته. به‌جۆرێک پارتى 4 که‌س و یه‌کێتى 4 و گۆڕان 3 که‌س، یه‌کگرتوو 2، کۆمه‌ڵ 1 که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌کى یه‌ک کورسى.
له‌ماوه‌ى سێ مانگى کارکردنى لیژنه‌ى ده‌ستور له‌خولى چواره‌مى په‌رله‌مان، نوسنهوهیان بۆ پێشه‌کیه‌که‌ى و سێ ده‌روازه‌ى کردووه و 74 مادده نوسراوه‌ته‌وه و 200 کاتژمێر کۆبونه‌وه کراوه.
دانا دارا، ڕاوێژکارى یاسایى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «ماوه‌ى سێ مانگ کارمان بۆکرد، ئامانجمان ئه‌وه‌بوو ده‌ستوره کۆنه‌که هه‌موار بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرت بۆیه کارمان کرد به‌نوسینه‌وه‌ى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆریشمان نوسییه‌وه، به‌ڵام ڕگیرا».
وتیشى «به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتوینه ده‌روازه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و گۆڕان و پارتى لێیان بوو به‌کێشه و کێشه‌کانى ده‌ره‌وه هاته ناو لیژنه‌که و لیژنه‌که په‌کى که‌وت».
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا گرنگترین خاڵ که‌وایکرد که پێویسته بۆ هه‌ر بڕیار‌و مادده‌یه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕ‌ازى بن، سازان بوو که به هه‌مووان پێکه‌وه کار بۆ کاراکردنه‌وه‌ى بکه‌ن واته به کۆى ده‌نگ نه‌بێت.
دانا دارا، وتی «پێویسته به‌تایبه‌ت یه‌کێتى و پارتى باوه‌ڕیان به‌وه بێت ببنه خاوه‌نى ده‌ستور ئه‌و کات ده‌توانرێت کارابکرێته‌وه«.
وتیشى «له‌به‌رنامه‌ى کارى هه‌موو لایه‌نه‌کان باس ده‌کرێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌ى تر ده‌که‌وێته ده‌ستبه‌کاربوونى لیژنه‌که و تاچه‌ند کارى بۆ ده‌که‌ن ئه‌وه گرنگه«.
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «له‌ئیستادا ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى بۆ کاراکردنه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌موو حزبه‌کان ده‌کات، بۆ پشتیوانیکردن له‌نوسینه‌وه و ڕاپه‌راندنى کاره‌کانى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور».
له‌باره‌ى ڕۆڵى حزبه‌کانه‌وه وتى «حزبه‌کان بێگومان رۆڵیان ده‌بێ، چونکه ده‌ستور مه‌سه‌له‌یه‌کى زۆر گرنگه و په‌یوه‌ندى به هه‌موو لایه‌نه فه‌رمیه‌کان و دامودهزگاکانیشهوه هه‌یه«.
له‌ناو ده‌ستوردا نوینه‌رى لایه‌نە سیاسیه‌کان و پشتیوانى لایه‌نه‌کانى تێدایه، بۆیه پێویست به‌وه ده‌کات بۆ پشتیوانى و پێکه‌وه دانیشتن، چونکه هه‌ندێک مادده بیروڕاى جیاوازی له‌سه‌ره‌و بۆ لێکنزیکبونه‌وه‌ى کورد گرنگه.
عه‌باس فه‌تاح وتیشى «هه‌موو لایه‌ک ئه‌گه‌ر نیه‌تیان هه‌بێت ئه‌و بیروباوه‌ڕه جیاوازانه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و زۆر نه‌بون که ببنه ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى ڕێکه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌کان».
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان بڕیاریداوه پرۆژه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمى کوردستان کارا بکرێته‌وه، به‌ڵام به‌فه‌رمى تائێستا هیچ کارى بۆ نه‌کراوه.
ڕوپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ هاوڵاتی وتى «حزبه‌کان به‌رنامه‌ى کاریان کاراکردنه‌وه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور بوه‌و له‌ئه‌نجامیشدا پێویسته ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێبکرێت».
وتیشی «گرنگ نیه سه‌ردانى حزبه‌کان بکرێت بۆ قسه‌کردن، چونکه ئه‌مه له‌ناو په‌رله‌ماندایه و پێویسته پرس به سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان بکرێت».
به بڕواى سه‌لام عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى کارکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ده‌ستوور له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا، «ئاسانتر» ده‌بێت.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا، به ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتی وت «هه‌موو لایه‌نه‌کان بیرکردنه‌وه‌یان گۆڕاوه بۆ ده‌ستور، پێم وایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌رده‌گرێت و ده‌بینه خاوه‌ن ده‌ستورى خۆمان».
وتیشى «وڵاتى بێ ده‌ستور، به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى که نه دیموکراتى تێدا چه‌سپیوه‌و نه یاسا به‌و ئاسته‌یه، که ده‌ستورى نه‌بێت، به‌رده‌وام پێکهاته‌یه‌کى لاواز له‌حکومه‌تێکى لاواز ده‌بێت».
لەخولی رابردوی پەرلەمانی کوردستان (خولی چوارەم)، فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمان پڕۆژەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی پێشکەشکرد، بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی لەسەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی، ئەگەرچی سێ لایەنی دیکەش بەهەمانشێوە پڕۆژەیان هەبوو، بەڵام هەندێکیان لێی کشانەوە و دواتر بوە هۆی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ و رێگریی کردن لەسەرۆکی پەرلەمان و تیمی وزاریی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم بۆ سەر کارەکەیان، کە دواتر ئەو پرسە قەیرانێکی گەورەی سیاسی و یاسایی لێکەوتەوە.
عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری پێشووتری کوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور له‌خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتی وت «به گوێره‌ى به‌رنامه‌که کارى ده‌کرد و کاته‌که که‌م بوو، پێویستبوو کارمان له خاڵه ناکۆکه‌کانه‌وه ده‌ستپێبکردایه، که گه‌یشتینه خاڵه گرنگه‌کان کاته‌که ته‌واو بوو، بۆیه کاره‌کان ڕاگیران».
هه‌روه‌ها وتى «گرنگترین شت ئیراده‌یه بۆ رێزگرتن له ده‌ستور، رێزگرتن له‌ده‌ستور وه‌ک خودى ده‌ستوره‌که گرنگه، پێویسته ئه‌و داموده‌زگا و لایه‌نانه هه‌بن که هه‌ڵده‌ستن به رێزگرتن له‌مافه‌کانى مرۆڤ و هاوڵاتیان».
وتیشى «من ئه‌و ئیراده‌یه نابینم، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى قسه له‌سه‌ر شتى تر کراوه، قسه له‌سه‌ر ده‌ستور ناکرێت».