کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ‌هاوڵاتی: دڵى حکومه‌ت ده‌بووژێنینه‌وه‌ 

5 ساڵ لەمەوپێش



 سازدانى: ئارا ئیبراهيم

کوێستان محهمهد، وهزیرى کاروکاروبارى کۆمهڵایهتى له پشکى گۆڕان باس له پلان و کارهکانى دهکات بۆ چوار ساڵى داهاتوو، جهختیش لهوهدهکاتهوه گهشبینه بهوهى حکومهتى ههرێم لهگهڵ بهغدا کێشهى بودجه چارهسهر بکات.

کوێستان محهمهد لهم چاوپێکهوتنهى  لهگهڵ هاوڵاتی وهزارتهکهى به «دڵى» حکومهت ناودهبات و  دهڵێت  ئهنجومهنى وهزیران هاوڕان لهگهڵی بۆ بووژاندنهوهی.

هاوڵاتی: ئهولهویهت به چى دهدهن وهک وهزیرى کاروبارى کۆمهڵایهتى؟

کوێستان محهمهد: ئهم وهزارهته دووبهشه واته دوو وهزارهته و ههردووکى گرنگى تایبهتى خۆى ههیه، ئهو بهشهى کاره پهیوهندى به ژیانى کرێکار و دهستهبهرى کۆمهڵایهتى و دۆزینهوهى ههلى کارهوه ههیه ئهوانه ڕێک دهخات، پهیوهندى به توێژێکى زۆر گهورهى کۆمهڵگا وه ههیه ئهگهر ڕێکبخرێت و بیمهیان بۆ دابینکرێت، ههموو ئهو ئیمتیازاتانهى ههیانه ههیانبێت تۆ دهتوانى کهرتى تایبهت بکهیته بهدیلى کهرتى گشتى.

بۆ ئهمه پڕۆژه یاسایهکى زۆر باشمان ئاماده کردووه، وردهکارى ماوه که ئهمه جێبهجێبکرێت، بچێته پهرلهمانى کوردستان، ئێمه دهتوانین بڵێین سندوقى زهمان بۆ دهستهبهرى کۆمهڵایهتى زیاتر کاراکهین و بهتهواوهتى ژیانى ئهوانه بگۆڕین که له کهرتى تایبهتدان.

بهڕێوبهرایهتى کار کارى ئهوهیه ههلى کار بۆ بێکاران دهستهبهر بکات و لیژنهکانمان دهچێت بۆ کۆمپانیاکان، بۆ ئهوهى بزانێت چیان پێویسته و کێیان پێویسته، ناوى خۆیان دهنوسن و کار دهدۆزنهوه، له ڕوى ماددى و مرۆیشهوه کهموکورتیمان ههیهو لیژنهکانمان کهمن و پارهشمان کهمه، پارهى دهرچوون و ئهمانه رێگرین و پێویستمان بهوه ههیه لیژنهکان چالاک بکهین بۆ ئهوهى دهستهبهرى کۆمهڵایهتى بکهین.

 ئێمه هێلێکى گهرممان ههیه که ڕۆژانه بهیانیان دهتوانن پهیوهندى بکهن، یهکهم دهستهبهر نهکرابێت دهستهبهرى بۆدهکهین و شکاتى ههبێت لهخاوهن کارهکهى، غهدرى لێبکرێت نایهڵین، خۆشمان بهدواداچون دهکهین، چ کرێکارێک دهکهوێته خوارهوه یان کێشهى دهبێت چاودێرى دهکهین بزانین دهستهبهر کراوه، که دهستهبهر کرابێت پێویسته زهمانهکهى بدرێت، سهلامهتى تهندروستى ههبێت پێویستى به چالاککردنێکى زۆر ههیه لهڕوى یاسا و تهعلیمات و کاریگهریهکى زۆر گهورهى دهبێت لهسهر کهرتى تایبهت.

سندوقى زهمان که وهک خۆى پاره بدهن گرنگى زۆریى ههیه، حکومهت هاوکاریان بکات ئێمه دهتوانین وهبهرهێنانى پێ بکهین دهبێته سهرچاوهى داهات بۆ ئهوانهى له کهرتى تایبهت کاردهکهن و کرێکارن.

بهشى کاروبارى کۆمهڵایهتى، ههرچى خهڵکه فهقیر و ههژارهکهیه لێرهیه، لهم وهزارهتهى ئێمهیه و کهمئهندامه و خاوهن پێداویستى تایبهت به ههموویهوه، ئهمانه تائێستا بۆیان کراوه تهنیا موچهیهکى کهمه، بهپێی ئهو یاسایه کۆمهڵێک ئیمتیازات ههیه که نهچۆته بوارى جێبهجێکردنهوه، یاساکهش پێویستى به ههموار ههیه بۆئهوهى ئیمتیازاتهکانى بۆ زیاد بکرێت، خۆشبهختانه له ههفتهى پێشوو له دهرئهنجامى کۆبونهوهى ئهنجومهنى وهزیران نامهیهکمان بۆ هاتووه، ئاراستهى وهزارهتى کردووه و پێداچونهوه به بژێوى کهمئهندامانه دهکرێتهوه و بهشێوهیهک ژیانى دابین بکات، ناوهڕۆکى نامهکه جێبهجێکردنى ناوهرۆکى بڕگهکانى یاساکهیه که نهکراوه.

هاوڵاتی: کارنامهکهتان ئهم خاڵانهى تێدایه؟

کوێستان محهمهد: لهئێستادا سهرقاڵى ئهوهین، لهکارنامهکهدا لیژنهیهکمان دروست کردوه سهر به وهزارهته و له بهرێوبهر و راوێژکارهکان و من ڕامسپاردون که ئهوانهى کهمئهندامان و ئهوانهى تر جیابکهنهوه که لهساڵى2012وه هیچ کهمئهندامێک نهنوسراوه و ئهمه دهکهین به خاڵێک بۆئهوهى ئهنجومهنى وهزیران پهسهندى بکات و بیگونجێنێت بۆ دابینکردنى ئهو پارهیه و ئهوکات دهستدهکهین به ناونسینى ئهو کهسانه، لیژنهى پزیشکى بیانبینێت و بڕیار درێت، تۆڕى چاودێرى خێزان که پێشتر (80)ههزار کهس که بڕه پارهیهکیان ههبووه گهندهڵى زۆرى تێدابوه و کابینهى پێشوو داواى پێداچونهوهى کردووه و ڕاگیره، لهرێگهى ئهو لیژنهیهوه.

بۆ رێنماى تازه و رێبگرێت له گهندهڵى و ئهوهى که پێویستى نیه بیبڕین و ئهوهى پێویستیهتى نیهتى بۆى بکهین، کهسێک ڕاسته که نیهتى، ئێمه خهرجى دهکهین به پێوهر نهک داهات، ئهمانهۆت ئهوه بکهین ههمووى وهک یهک تهنیا 150ههزار دینار نهبێت، ههیه بارى دارایى زۆر خراپه و منداڵى زۆرى ههیه و بهو پێیه ههڵسهنگاندنى بۆبکرێت، ئهم رێنماییه تازهیه لیژنهیهکمان دروست کردووه که پێشتر سندودقى بانکى نێودهوڵهتى پرۆژهیهکى بۆ ئامادهکردوین و وهک بێوهژن که هیچ داهاتێکى نیه و کچێک که شوى نهکردووه و هیچ داهاتێکى نیه، ئهو خوێندکارانهى که هاوسهرگیریان کردووه، له چاکسازى گیرا و پیاوێک که خێزانى نیه و داهاتى کهمه، ڕێنماى تازه دهردهکهین و لهوانهیه لهئهمساڵدا نهکرێت.

هاوڵاتی: بۆ قهرزى بچوک چى دهکهن تا ههلى کار بۆ گهنجان دابین بکات؟

کوێستان محهمهد: مهسهلهى قهرزى بچوک پێشتر70ملیار دینار دراوه به خهڵک، 37ملیارمان بۆ گهڕاوهتهوه و به فۆڕمێکى تازه دهست پێدهکهینهوه، پێشتر زۆر کهس هاتووه پارهکهى پێدراوهو ئێستا ناتوانێت بمانداتهوه، ئێستا دهمانهوێت پێش ئهوه خولێکى پیشهیى بۆ بکهینهوه بۆ پیشه جیاوازهکان، بهپێى حهزى خۆى و شێوازى بهڕێوهبردنى پرۆژه، که رێگهدرا ئهمهش یهکێکه لهکارهکانى کارنامهکهمان، جگه له پێداچونهوه به ههموو چاکسازیهکانمان و رێنماییهکان که کهموکورتى تێدایه و لهرێگهى لیژنهیهکهوه، بارودۆخى نهوجهوانان و پهککهوتوان و شهڵتهرهکان ههمووى پێویستى به چاککردن ههیه.

هاوڵاتی: دهتوانین بڵێین له کابینهى نۆیهم لهماوهى ئهم چوار ساڵهدا، شتێک زیاد دهکهیت بۆ توێژه جیاوازهکان و گلهیى کهمدهبێتهوه؟

 کوێستان محهمهد: خۆم زۆر گهشبینم و که بودجه چارهسهر بکرێت لهگهڵ ناوهند، ئهگهر هیچ پێشهاتێکى خراپ و کارهساتێک ڕونهدات، من پێموایه ئهنجومهنى وهزیران ههمویان هاوڕان لهگهڵمان و هاوکارمان دهبن و پێیانوایه گرنگى تایبهتى پێبدرێت، له زۆربهى وڵات پێی دهوترێت دڵى حکومهت، تائێستا گرنگى پێنهدراوه، له ههیکهلى وهزارهتهکه و کهمترین فهرمانبهرمان ههیه و زۆرترین کاردهکهن و کهمترین موچه وهردهگرن، بۆیه زۆربهى زۆرى فهرمانبهرهکان دهڕۆن یا مۆڵهت وهردهگرن، پێداچونهوه بۆ ههموو لایهنهکان بکهن و کارمهندانى وهزارهتى کاروبارى کۆمهڵایهتیش وهک کارمهندانى بهغداد ههیانبێت، ئیمکانیهتى مرۆیمان زۆر کهمهو سهنتهرى ئۆتیزم لهسلێمانى 37فهرمانبهرى ههیه، 32فهرمانبهریان، گرێبهستى دهوڵهمهندێکى ئهم شارهیه که بهس پارهکه ببڕێت دهبێت سهنتهرهکه داخهین که 70منداڵى تێدایه و کارمهندانى نهوجهوانان زۆربهى گرێبهستن، له ههولێر و سلێمانى و دهۆک وایه ئهگهر پارێزگارهکان و دهوڵهمهندهکان پارهمان لێببڕن دهبێت سهنتهرى ئۆتیزم دابخهین.

هاوڵاتی: وهک تیمى بزوتنهوهى گۆڕان، وهزارهتهکانتان زیاتر ئابورین و خهڵکى ههرێم چوارساڵ له قهیراندایه و چۆن دهتوانن کارێک بکهن خهڵکى ههرێمى کوردستان لهڕوى ئابورییهوه وهزعیان باشتر بێت؟

کوێستان محهمهد: پهیوهندى به تیمى بزوتنهوهى گۆڕانهوه نیه، پهیوهندى به کابینهى نۆیهمهوه ههیه، لهههمووى گرنگتر ڕێکهوتنهکهى ههرێم و ناوهنده که بۆ ساڵى ئاینده جێبهجێبێت و بچێته پێشهوه، ئهوه کێشهى گهورهى ئێمه چارهسهر دهکات، بهداخهوه داهاتى ههرێم تائێستا تاک سهرچاوه بوه و جهختى زیاترى کردۆته سهر نهوت و جهختى نهکردۆته سهر کشتوکاڵ، بازرگانى و گهشتوگوزار، بۆیه پێوستمان به ئهوهیه ئهو ڕێکهوتنه جێبهجێبکرێت، له سهرهتاى کۆبونهوهکانداین وهزیرى دارایى و ئاوهدانکردنهوه لهو لیژنهدان.

هاوڵاتی: تاچهند گرنگه داهاتهکان ههمووى لهوهزارهتى دارایى کۆببێتهوه تا شهفافیهت بهرجهسته ببێت؟

کوێستان محهمهد: کۆکردنهوهى داهاتهکان و ههمووى بچێتهوه وهزارهت و لهوێوه دابهشبکرێتهوه بڕیارى بۆ دهرچووه، چونکه پێشتر مهسهلهى گومرگ و باج ههمووى نهدهچۆوه دارایى باج بهشێوهیهکى ڕێکوپێک وهربگیرێت، زیادکردنى سهرچاوهى داهات و کهرته جیاوازهکان و ههموویان پهیوهندى به کۆى کابینهوهکهوه ههیه و چهند بڕیارێک دهرچووه و کشتوکاڵ و گهشتوکوزار درێژخایهنه و کاتى دهوێت، ئهوهى ههنوکهییه و پێویسته پشتى پێببهستین ئهوهیه لهبهغدادهوه دێت ئهوهش بهشێکى موچهیه، ههرێمى کوردستان جدین لهگفتوگۆکانیان لهگهڵ له جێبهجێکردنى ڕێکهوتنهکه هیچ ڕێگهیهکى تر نییه ئهگهر بمانهوێت ئابورى ببوژێنینهوه پشت به بودجهى بهغداد ببهستین.

هاوڵاتی: قهیرانى دارایى کۆتایى نههاتووه؟

کوێستان محهمهد: ئهگهر کۆتایى پێهاتووه بۆ پرۆژهکان دهست پێناکاتهوه، بۆ موچه وهک پێویست و لهکاتى خۆیدا نادرێت، کهواته کۆتایى نههاتووه، ههموو کات وهزارهتى دارایى کێشهى ههیه کهى پارهکه دهکرێته سهر حسابى ههرێم، دوا ئهکهوێت و نادرێت، بۆیه بهبڕواى من کۆتایى نههاتووه، بهس کێشهى موچه کۆتایى هاتووه، ئهویش وهک پێویست نا.

هاوڵاتی: باس لهوه کراوه حکومهت قهرزاره، باس لهوهکراوه له ئهنجومهنى وهزیران که چهند قهرزارین؟

کوێستان محهمهد: له کۆبونهوهى یهکهمى ئهنجومهنى وهزیران باس کرا، که حکومهت بهرچاوى ڕونبێت که قهرزهکان چهندن و قهرزارى کێین، چۆن دهتوانین کۆتاى پێبهێنین، لهو ڕوهوهشهوه باسکرا که لهکارنامهى حکومهتدا سهرۆکى حکومهت باسى لهوهکرد که لیژنه پێکدههێنرێت، که ئامادهى دهکهن و دهیکهنه بهردهم ئهنجومهنى وهزیران، بهڵام ئهوهش کاتى دهوێت.

هاوڵاتی: لهکابینهى ههشتهم پێشهاتێک هات بهسهر بزووتنهوهى گۆران دا بههۆى پرۆژه یاسایهکهوه، ترستان لهوه نییه ئهوه دووباره ببێتهوه؟

 کوێستان محهمهد: تائێستا هیچ کێشهیهک نیه بۆ ڕێکهوتنهکه، چونکه ههر نهبا پابهندبین لهپێناو خهڵکدا، چونکه خهڵک ماندووه و ئێمه لهلایهن خۆمانهوه ههموو ههولێک دهدهین بۆ ئهوهى ئهو بهلێنانهى که به خهڵکمان داوه جێبهجێى کهین.

هاوڵاتی: چى بۆ کهمئهندامان دهکهن، دهتوانن تهواوى کێشهکان چارهسهر بکهن؟

کوێستان محهمهد: مهرج نیه تهواو بێت، چونکه مرۆڤ وایه بهردهوام داواکارى ههیه، ژیانیش وا پێویست دهکات بۆیه ئیمه ههموو ههولێکى خۆمان دهکهینهگهڕو یهکێک لهکارهکانمان ئهوهیه و یهکهم جاره یهکێک بێت له خاڵهکان، له کۆبونهوهى وهزیران راگهیاندراوه و که گرنگى بهم توێژه دراوه و یاساکهیان جێبهجێبکرێت، یاساکه پێویستى به ههموارکردنهوهیه و به دڵنیاییهوه کاریان بۆدههکم و که کاریان بۆنهکهم من سوێندم خواردووه و وه وهک بزوتنهوهى گۆڕان، ئهرکمان ئهوهیه که کار نهکهین کهواته نه سوێندنهکهمان نه کارمان بۆ خهڵک نهکردووه.

هاوڵاتی: گلهیی ئهوه دهکرێت ئهو کهیسانهى پهیوهندی به کوشتنى ژنانهوه ههیه، تاوانبارهکان به سوڵحی عهشایهری ئازاد دهکرێن، وهزارهتهکهى ئێوه چی لهم باریهوه دهکات؟

کوێستان محهمهد: خۆى ئهمه زۆربهى حاکم بڕیار دهدات، بهڵام ئێمه کاتێک کێشهکان چارهسهر دهکهین، دادگا بڕیارى ئازادکردنى دهدات و شهڵتهر بڕیار دهدات بهو پێیه بگهڕێتهوه و ئهوهى تر دهگهڕێتهوه سهر خهڵک تاچهند راستن، کچێک شهڕى بووه لهگهڵ باوکى، باوکى وهریناگرێتهوه چونکه چۆته شهڵتهرهکان، واته وا سهیرى شهڵتهرهکان نهکات خهڵکى خراپ کۆدهکاتهوه و ئهرکى ئێمهیه و ئهو مهفهومه ناشرینه بسڕینهوه و خیزانى جێگرهوه بهخێوى کات و ڕێنمایمان ههیه بۆ ئهوه، له دنیادا خانهى نهوجهوانان نهماوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار