دواى به‌دواداچوونێکى هاوڵاتى 186 ملیۆن دینار گه‌ڕێندرایه‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دواى به‌دواداچونێکى هاوڵاتى له‌باره‌ى دیارنه‌مانى 186 ملیۆن دینارى پاره‌ى که‌مئه‌ندامان، وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى کرد‌و پاره‌که گه‌ڕێندرایه‌وه خه‌زێنه‌ى گشتى حکومه‌تى هه‌رێم.
دادگاى هه‌ڵه‌بجه رۆژى یه‌کشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2019 فه‌رمانى گرتنى ده‌رکرد بۆ ژنه فه‌رمانبه‌رێک به تۆمه‌تى بردى (١٨٦) ملیۆن دینارى پاره‌ى که‌مئه‌ندامان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سکاڵاى کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها بڕى (٢٧٥) ملیۆن دینارى تر‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت که‌گلدراوه‌ته‌وه.
پاره‌که له‌مووچه‌ى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه کۆکراوه‌ته‌وه که له‌کاتى خۆیدا نه‌ڕۆیشتوون بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌کانیان یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، دواتر پاره‌که‌ش نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه، به‌هۆیه‌وه سه‌دان ملیۆن دینار دیارنه‌مابوو که‌بڕى (١٨٦) ملیۆن دیناربوو، له‌لاى ژنه فه‌رمانبه‌رێک بووه.
کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به هاوڵاتى راگه‌یاند که له‌کاتژمێر ٨:٣٠ به‌یانى رۆژى یه‌کشەممه‌وه چۆته هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌دواداچوونى پرسه‌که، هه‌ریه‌که له‌دادگاو پارێزگار‌و پۆلیسیش هاوکاربوون له‌گه‌ڵیدا.
دواى چه‌ند کاتژمێرێک به‌دواداچوون له‌کاتژمێر سێى پاشنیوه‌ڕۆ دادوه‌ر فه‌رمانى گرتنى بۆ ژنه‌که ده‌رکرد.
به‌پێى یاسا‌و رێنماییه‌کان هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا نه‌چێت بۆ مووچه‌که‌ى یان مردبێت ده‌بێت دواى شه‌ش مانگ فه‌رمانگه‌که‌ى پاره‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه، به‌ڵام له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زوور له‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌و پارانه که هى که‌مئه‌ندامان بوون نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه.
وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هه‌فته‌ى پێشوو لیژنه‌یه‌کى ناردوه بۆ هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ژنه فه‌رمانبه‌ره‌که هیچ زانیارییه‌کى نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر پاره‌کان، بۆیه خۆى رۆیشتووه‌ته هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌دواداچونى که‌یسه‌که.
به‌پێی به‌دواداچوونى هاوڵاتى، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى خۆى ژنه‌که‌ى بانگ کردوه‌و لێپرسنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کردوه له‌سه‌ر دیارنه‌مانى ئه‌و پاره‌یه، سه‌ره‌تا ژنه‌که وتویه‌تى پاره‌که‌ى گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ خه‌زێنه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه قسه‌کانى بسه‌لمێنێت، دواتریش وتویه‌تى پاره‌که‌ی داوه به‌که‌سێک و رۆیشتوه بۆ تورکیا، به‌ڵام وه‌ڵامى ته‌له‌فۆنه‌کانى ناداته‌وه. له‌دواجاردا دادوه‌ر فه‌رمانى گرتنى بۆ ژنه فه‌رمانبه‌ره‌که ده‌رکردووه.
جگه له‌و (١٨٦) ملیۆن دیناره، هه‌ر رۆژى یه‌کشه‌ممه 8ى ئه‌یلول وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بڕى (٢٧٥) ملیۆن دینارى گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت که له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زور بووه.
ژنه فه‌رمانبه‌ره‌که که بڕى (١٨٦) ملیۆن دینارى مووچه‌ى که‌مئه‌ندامانى لا بووه، بڕوانامه‌ى شه‌شى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه‌و گومان ده‌کرێت که‌سى تر‌ى له‌گه‌ڵدا بێت.
کاوه مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زوور بۆ هاوڵاتى ئاشکرایکرد، دوێنێ سێشه‌ممه 10ى ئه‌یلول براکانى ئه‌و کچه فه‌رمانبه‌ره بڕى (186) ملیۆن دیناره‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه‌و ئێستا پاره‌که لاى پۆلیسه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌و کچه فه‌رمانبه‌ره له‌لیژنه‌ى موچه‌دا بووه‌و پاره‌که له‌قاسه‌یه‌ک دانراوه.
وتیشى»لیژنه‌مان هه‌یه شه‌ش مانگ جارێک موچه دابه‌ش ده‌که‌ین، ده‌یده‌ین به دوو فه‌رمانبه‌ر جارى وابووه (600) ملیۆن دینار بووه هه‌ر جاره‌ى مه‌بله‌غێکى لێ دراوه به‌موچه‌و ئه‌وه‌ى تر‌ى لاى فه‌رمانبه‌ره‌که ماوه‌ته‌وه، ئه‌و کاره نایاساییه پاره لاى فه‌رمانبه‌ر بێت، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک پێم وتووه ئه‌و پاره‌یه بهێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ستى به‌ده‌ستى پێکردووم، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر لێى به‌رپرسم».
له‌سنورى شاره‌زوور حه‌وت هه‌زارو (100) که‌مئه‌ندام هه‌یه‌و له‌هه‌ڵه‌بجه سێ هه‌زارو (500) که‌مئه‌ندام هه‌یه، به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى شاره‌زوور هۆکارى مانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که له 2017دا وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى لیژنه‌ى پشکنینى که‌مئه‌ندامانى ده‌ستپێکردووه‌و هه‌زارو (200) که‌سیان کێشه‌ى تێدابووه‌و موچه‌کانیان هاتووه، به‌ڵام راگیرابوو.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، ململانێ له‌نێوان به‌ڕێوەبه‌رى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زوور که سه‌ر به‌یه‌کگرتووى ئیسلامییه‌و چه‌ند به‌رپرسى به‌شێک له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌دا هه‌یه که‌نزیکن له‌یه‌کێتى نیشتمانییه‌وه.
کاوه مسته‌فا، وتى»له‌سه‌ر یه‌کگرتوو حسابم، به‌ڵام هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌دا نییه«.
نوخشه ناسیح قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هاوڵاتى راگه‌یاند، پرسه‌که له‌دادگایه.