نێرینە دەست بەسەر خانەی راپەڕاندنی گۆڕاندا دەگرێت

ئەو ژنانەی کاندید بوون بۆ بەرزترین دەسەڵاتی کارگێڕیی گۆڕان بەهۆی «بارودۆخ»ی ناوخۆیی گۆڕانەوە کشانەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کاندیدە ژنەکانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لە هەڵبژاردنی دوێنێ شەممەی ئەو حزبەدا کشانەوە بەهۆی «بارودۆخ»ی ناوخۆیی حزبەکەوە، ئەوەش بەپێی قسەی ژنە ئەندامیکی جڤاتی گشتی.

خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەرزترین دەسەڵاتی کارگێڕی بزوتنەوەکەیەو هاوتای مەکتەبی سیاسی حزبەکانی ترە، ئەندامانی خانەکە لە لایەن ئەندامانی جڤاتی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە کە دوێنێ شهمه بەڕێوەچوو سێ ئافرەت کاندید بوون دوانیان پاشەکشەیان کرد، بەڵام ئەوەشی مایەوە دەرنەچوو.

ههریهک له دڵخواز کاکهڕهش و نهسرین جهمال، خۆیان بۆ پۆستى سهرۆکى جڤاتى گشتیی بزووتنهوهکه کاندید کرد، بهڵام دواتر پاشهکشهیان کرد. له ههڵبژاردنهکهى دوێنێشدا مونیره عوسمان، خۆی بۆ ئهندامى خانهى ڕاپهڕاندن کاندیدکرد، بهڵام دهنگى پێویستی نههێنا و دهرنهچوو بۆ خانهى  ڕاپهڕاندن.

سهبارهت بهنهبوونى ئافرهت له خانهى ڕاپهڕاندن، گێلاس محێدین، ئهندامى جڤاتى گشتیی بزووتنهوهى گۆڕان، به هاوڵاتى وت «کهس ڕێگرى له ژنان نهکرد، ڕاسته پێشووتر دوو ژن خۆیان کاندید کرد، بهڵام خۆیان به ئارهزووى خۆیان پاشهکشهیان کرد، بهڵام لهبهر ههندێ بارودۆخى بزووتنهوهى گۆڕان، ههموو حزبێک کێشهو ململانێى تێدایه، ههرچهند کێشهکانى ناو بزووتنهوهى گۆڕان ئهوهنده گهوره نییه، وهکو لهههندێک دهزگاى ڕاگهیاندن گهورهکراوه«.

ههر لهوبارهیهوه گێلاس محێدین، ئهندامى جڤاتى گشتیی بزووتنهوهى گۆڕان، به هاوڵاتى راگهیاند» ههڵبژاردنهکه به شێوازێکى مهدهنییانهى مۆدێرن بهڕێوهچوو، پرۆسهکه بهبێ هیچ کێشهیهک بهڕێوهچوو، کاندیدهکان زۆربوون و کێبرکێیهکى مهدهنییان کراو ئهوانهى که دهرچوون ههم گهنجى تێدایه، ههم خهڵکى به ئهزمون و به تهمهنى تێدایه«.

 لە هەڵبژاردنەکەدا عومهرى سهید عهلى، به 28 دهنگ به ڕێکخهری گشتیى ههڵبژێردرایهوه،  ههریهک له «جهلال جهوههرو برزۆ مهجید و عهدنان عوسمان و دهرباز محهمهدو شهماڵ عهبدولوهفا»، به ئهندامانى خانهى ڕاپهڕاندن ههڵبژێدران. ههروهک له ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆکایهتى جڤاتى گشتى که رۆژى پێنجشهمهى ڕابردوو بهڕێوهچوو،جهمال محهمهد، ڕاستهوخۆ بووه ئهندامى خانهی ڕاپهڕاندن.

ئهنجامى دهنگهکانى ڕێکخهرو ئهندامانى خانهى ڕاپهڕاندن بهمشێوهیهیه:

بۆ پۆستى ڕێکخهرى گشتی: عومهرى سهید عهلى 28 دهنگ، شۆڕش حاجى: 12 دهنگ

جهلال جهوههر: سکرتێرى فراکسیۆنهکان: 33 دهنگ، برزۆ مهجید: سکرتێرى کاروبارى خهڵک، 23 دهنگ، دهرباز محهمهد: سکرتێرى ژورهکان، 24 دهنگ، عهدنان عوسمان: سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى، 22 دهنگ، شهماڵ عهبدولوهفا باژێژروانهکان 22 دهنگ.

عهدنان عوسمان، سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزووتنهوهى گۆڕان،  رایگهیاند «کارى  بزوتنهوهى گۆڕان له قۆناغى داهاتودا ههوڵدانه بۆ بونیاتنانهوهى دامهزراوهکانى خۆى و بههێزکردنى دامهزراوهکانی، بههێزکردنى جڤاتى نیشتیمانی، بههێزکردنى ژورهکان که بڕبڕهى پشتى بزوتنهوى گۆڕانن، ئهمانه کۆمهڵێک ئهرکى بزوتنهوهکهیه که دهبێت بکرێن».

ههروهک وتیشى «دهبێت گۆڕان دیدێکى رۆشنى ههبێت بۆ سهرجهم پرسهکان، دهبێت دهستوبرد و ئازابێت، خۆى به هێزێکى گهوره و بهرپرسیار و کاریگهر بزانێت، بزوتنهوهیهک نهبێت بۆ خۆى بژی، بهڵکو بزوتنهوهیهک بێت بۆ دهوروبهرو کۆمهڵگه بژی، ئهوهش پێویستى به نهخشه و پلانه و پێویستى به بهشداریى کهسایهتییه کاریگهرهکانى بزوتنهوهکهیه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار