مووچەی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران لەسەر «پەیامێک»ی هەرێم وەستاوە

هەریەکە لەهەرێم‌و بەغدا فشار دەخەنەسەر یەکتر لەڕێگەی هەڵدانەوەی دۆسیەی قەرزە کۆنەکانەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى، لاڤین مەحمود

حکومەتی عێراق و هەریمی کوردستان ههردوولا یهکتر بهقهرزی زۆر تۆمهتباردهکهن، ئەوەش هاوکات لهگهڵ دهنگۆى دهستپێکردنهوهى گفتوگۆکانى نێوان حکومهتى عێراق و حکومهتى ههرێمى کوردستان بهمهبهستى چارهسهرکردنى کێشهکانى نێوانیان.

هەڵدانەوەی دۆسیەی قەرزە کۆنەکان هەریەکە وەکو فشاری هەرێم و بەغدا دێت بۆ سەر یەکتر. هەندیک لە نوینەرانی کوردیش لە بەغدا داوادەکەن هەرێم «پەیامێکی ئیجابی» بۆ بەغدا بنێریت بۆئەوەی مووچەی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران زامن بکرێت.

لە چوارچیوە هەڵدانەوەی دۆسیە کۆنەکانی قەرزەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات کە بەغدا ٨٠ ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان قەرزارە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق دەڵێت هەرێم ١٠٠ ملیار قەرزارە.

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق له لێداوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی « تائێستا هیج لایهنێک نهگهیشتونهته ڕێکهوتن، چونکه ههردوولا لایهکهى تر تاوانبار دهکهن به وهى قهرزارى ئهوهى تره، ههرێم پێى وایه بهغدا قهرزارى ئهوه«.

لهگهڵ ههوڵهکان بۆ لێکنزیکبوونهوهو دهستپێکردنهوهى گفتوگۆکانى نێوان ههولێرو بهغدا بهڵام تائێستا ههردوولا نهگهیشتوونهته ڕێکهوتن لهسهر پرسهکانى بودجهو وزهو ناوچه جێناکۆکهکان و پرسهکانى تر.

جوتیار عادل، وتهبێژی حکومهتی ههرێمی کوردستان له 11/9/2019 له کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند «حکومهتی عێراق 80 ملیار دۆلار قهرزارى ههرێمی کوردستانه .

هاوکات عبدالهادى سهعداوى، ئهندامى لیژنهى دارایی له ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، ڕایگهیاند «حکومهتى ههرێم 100 ملیار دۆلار قهرزارى حکومهتى عێراقه«.

لە دوای رخانی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ کورد بەشداربوو لەبنیاتنانەوەی عێراقی نوێ، بەسێک لە بودجەی عێراقی وەکو شایەتەی خۆی بەرکەوت بەڵام مووچەی پیشمەرگە لەو چوارچیوەیەدا نەدرا بەهۆی ناکۆکی هەردولا لەسەر ژمارەی هێزەکانی پیشمەرگە.

شیروان میرزا وتی «حکومهتى عێراق له ٢٠٠٧ بودجەی پێشمهرگهو ئهو قهرزانهى کردویهتى نهیداوه، له ٢٠١٤ پشکى ههرێمى بهتهواوى بڕیوهو لهو ڕووهوه ههرێم پێیوایه ٨٠ ملیار دۆلارى لاى حکومهتى عێراقییه، به پێچهوانهشهوه عێراق پێى وایه ههرێم داهاتى خاڵه سنورهکان و داهاتى ناوخۆى نهگهڕاندۆتهوه و نهوتى سهربهخۆ فرۆشتوه، ئهویش پێى وایه که زیاتر له ١٠٠ ملیار قهرزاره«

ههفتهى رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوویەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، لەوێدا گفتوگۆ لهسهر ئو پرسە کرا.

شیروان میرزا وتی «راسته ههرکهسه و قسهیهک دهکات رهنگه ئهو کهسانهش ههندێ داتایان لابێت، بهڵام ئهوهى گرنگه پێویسته چ وهزارهتى دارایى چ دیوانى چاودێرى دارایى دانیشن حسابات بکهن که ههموو لایهک شهفاف بوو له کۆتاییدا حساباته رهقهم دهردهچێت و دهگهنه رێکهوتن»

کێشهکانى نێوان ههردوو حکومهتى ههرێم و بهغدا تائێستا بهردهوامییان ههیهو لهگهڵ ئهوهشدا بڕیاره لهکۆتایی مانگى داهاتوودا بودجهى گشتیى  ساڵى 2020 عێراق رهوانهى ئهنجومهنى نوێنهران  بکرێت.

لهوبارهیهوه شیروان میرزا وتی «لهسهروبهندى ئامادهکردنى بودجهى ٢٠٢٠داین، حکومهتى ههرێمى کوردستان پێویستى به رێکهوتن  ههیه لهگهل بهغدا ئێستا لهشهقامى عێراقى بۆچونێک دروستبوه، کهههرێم نهوت رادهست ناکات، گرنگه ههرێم ئهم بۆچونه بڕهوێنێتهوه بهناردنى وهڵامێکى ئیجابى و بۆ شهقامى عهرهبى و بۆ لایهنه سیاسیهکانى عهرهب».

هەڵدانەوەی ئەو بابەتانە لەکاتێکدایە کە پرسی بودجەو نەوت لە نیوان هەردولا بە هەڵواسراوی ماوتەوە، هەرێم تائێستا ئامادە نیە نەوت رادەستی حکومەتی فیدرالی بکات کە لەیاسای بودجەدا هاتوە، بەغداش ئامادە نیە تەواوی شایستە داراییەکانی هەریم بنێرێت جگە لە مووچەی بەشێک لەفەرمانبەران.

بههار مهحمود، ئهندامى لیژنهى یاسایی لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، له لێداوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی «گرنگترین خاڵ ئهوهیه دهبێت حکومهتى ههرێمى کوردستان ئیلتیزام بکات، پێش ههموو شتێک بهو بڕه نهوتهى لهیاسای بودجهدا هاتوه«

 هەروەها وتی «ههرێم هیچ بژاردهیهکى باشترى لهبهردهمدا نهماوه بهدهر لهگهڕانهوه بۆ بهغدا، حکومهتى عێراقى نیهتپاکى خۆی پیشانداوه، پێویسته ههرێمیش نیهتپاکى خۆى پیشانبدات».

 داواشی کرد کەحکومهتى ههرێمى کوردستان «پەیامێکی ئیجابى» بۆ شهقامى عهرهبى بنێرێت، بۆئەوەی لهبودجهى ٢٠٢٠ مافی مووچەخۆرانی هەریم دەستبەربکرێت.

بههار مهحمود هەروەها وتی «خاڵى ئهرێنى ئهوهیه ههردوولا دهیانهوێت ڕێبکهون، حکومهتى ههرێمى کوردستان پێیوایه ستهمى لێکراوهو حکومهتى عێراقیش پێیوایه ههرێمى کوردستان زوڵمى لێدهکات، کاتى دهوێت کهبگهنه ڕێکهوتن»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار