کۆنگرەی «پاکتاو»ی حزبەکان بەڕێوەن
چاوەڕوان دەکرێت کۆنگرەی حزبەکان بەخستنی باڵێکو سەرخستنی باڵێکی تر کۆتای‌یان پێ بێت
5 ساڵ لەمەوپێش
به‌دواداچوونى: پشتیوان سه‌عدوڵڵا
حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له به‌ستنى کۆنگره‌دا «پێشێل»ی په‌یڕه‌وى ناوخۆییان ده‌که‌ن و به وته‌ى چاودێرانیش هۆکارى دواکه‌وتنى به‌ستنى کۆنگره‌ى حزبه‌کان بۆ ململانێ و ده‌سته‌گه‌رى ده‌گه‌ڕێته‌وه، و پێشبینی دەکرێت بەکەوتنی باڵێک و سەرخستنی باڵێکی تر کۆتای‌یان پێ بێت.
له هه‌رێمى کوردستاندا ٣٨ حزبى سیاسى مۆڵه‌تیان له‌حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه، له‌و ژماره‌یه پێنج حزبى سه‌ره‌کى که پێکهاتوون له پارتى و یه‌کێتیى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌کگرتووى ئیسلامى خاوه‌نى زۆرترین پێگه‌ى جه‌ماوه‌رین.
پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ساڵى ١٩٤٦دا دامه‌زراوه، تائێستا ١٣ کۆنگره‌ى به‌ستووه، کۆتا کۆنگره‌ى پارتى ساڵى ٢٠١١ بووه، به پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌بێت چوار ساڵ جارێک کۆنگره ببه‌سترێت، به‌ڵام سێ ساڵ به‌سه‌ر واده‌ى کۆنگره‌ى پارتیدا تێپه‌ڕیوه‌و تائێستا هیچ واده‌یه‌کیش دیارى نه‌کراوه بۆ به‌ستنى کۆنگره.
یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان له ساڵى ١٩٧٦دا دامه‌زراوه، تا ئێستا سێ کۆنگره‌ى به‌ستووه، کۆتا کۆنگره ساڵى ٢٠١٠ بووه، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتیی؛ ده‌بێت سێ ساڵ جارێک کۆنگره ببه‌سترێت، به‌ڵام زیاتر لەپێنج ساڵ به‌سه‌ر واده‌ى به‌ستنیدا تێپه‌ڕیوه، هه‌روه‌ک بڕیاره 7/12/2019 کۆنگره‌ى چواره‌م ببه‌سترێت.
ئەگەرچی حزبەکان دەڵێن بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی ناوخۆ کۆنگرە دەبەستن، بەڵام بە بڕوای چاودێران باڵە ناکۆکەکانی حزبەکان کۆنگرە بۆ «پاکتاوکردن»ی یەکتر بەکاردێنن.
له‌تیف نێروه‌یى، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیی یه‌کێتیی نیشتمانى کوردستان، له‌وباره‌یه‌وه به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «کۆنگره بۆ حزب شتێکى ئیجبارى و حه‌یاتییه، ئه‌گه‌ر کۆنگره نه‌بێت نوێبوونه‌وه نابێت، گۆڕانکارى نابێت، ئه‌گه‌ر کۆنگره نه‌بێت خه‌ڵکێکى نوێ سه‌رناکه‌وێت بۆ سه‌رکردایه‌تى، ئه‌گه‌ر کۆنگره نه‌بێت ئه‌و حزبه له‌شوێنى خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌و ناتوانێت گه‌شه بکات».
هه‌روه‌ک وتیشى «ئه‌نجامدانى کۆنگره له‌چه‌ند ڕوویه‌که‌وه گرنگى و بایه‌خى خۆى هه‌یه، مافێکى ڕه‌واى ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ئه‌و حزبه‌یه له کاتێکى دیاریکراودا کۆنگره ئه‌نجام بدرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌مانه به‌شداربن له‌دیاریکردنى نه‌خشه‌ڕێگاو دیدگاى نوێى ئه‌و حزبه، چونکه باڵاترین بڕیار له‌کۆنگره ده‌درێت بۆ داڕشتنى سیاسه‌تى ئه‌و حزبه‌و سه‌رله‌نوێ دهتنیشانکردنى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى ئه‌و حزبه«.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: له هه‌مانکاتدا له‌نێوان کۆنگره‌یه‌ک بۆ کۆنگره‌یه‌کى تر کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى ناوخۆیی و ده‌ره‌کى دێنه پێشه‌وه، جارى واش هه‌یه هه‌ندێ ڕوداوو پێشهات ڕووده‌ده‌ن، ئه‌مه وا پێویست ده‌کات حزبه‌کان به‌پێى ڕووداو‌و پێشهاته‌کان کۆنگره ئه‌نجام بده‌ن و گۆڕانکارى له به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرامیاندا ئه‌نجام بده‌ن. یان زۆر جارى وا هه‌یه «ئینشقاق»ێک دروستده‌بێت، که‌سایه‌تیه‌کى گرنگ یان سکرتێرى حزبێک کۆچی دوایی ده‌کات، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه پێویست به‌کۆنگره ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه پڕبکرێته‌وه.
لاى خۆشییه‌وه، نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «به‌ستنى کۆنگره بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرامدا پێویسته‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبێک کۆنگره نه‌به‌ستێت ورده ورده ئه‌و حزبه به‌ره‌و داخوران و ململانێ ده‌چێت و له‌وانه‌یه هه‌ندێک جار کێشه‌کان له‌ده‌ست ده‌رچن، بۆیه ده‌بێت کۆنگره له‌کاتى خۆیدا ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه ناوخۆییه‌کان».
هاوکات له‌گه‌ڵ ئاماده‌کارى یه‌کێتیى بۆ کۆنگره‌ى چواره‌م و پێکهێنانى لیژنه باسى ڕێکه‌وتنى پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى چه‌ند به‌رپرسێکى ئه‌و حزبه ده‌کرێت. به‌ڵام وته‌بێژه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیی یه‌کێتى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌و وتى «ڕێکه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى کۆنگره له‌سه‌ر دابه‌شکردنى پشکه‌کان نییه، به‌ڵام لێکتێگه‌یشتن بۆ چۆنێتى ئه‌نجامدانى کۆنگره‌و دیاریکردنى په‌یکه‌رى نوێى حزب زۆر زه‌روره، بۆئه‌وه‌ى بتوانین کۆنگره‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو ببه‌ستین.
هه‌روه‌ک ڕاشیگه‌یاند «تائێستا له‌ناو یه‌کێتیی نیشتمانى کوردستان هه‌نگاوه‌کانى کۆنگره زۆر به شێوازێکى ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ده‌چن، لیژنه‌یه‌کى باڵا‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌کى فه‌رعیی دروستکراون، ئێمه وه‌کو ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جێگرانى سکرتێرى گشتیى و هه‌ڤاڵانى مه‌کته‌بى سیاسى کۆبوونه‌وه‌مان کردووه‌و له‌هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا باسى مه‌سه‌له‌ى پشک پکشێنه نه‌کراوه‌و له‌به‌رنامه‌شدا نییه، به‌ڵکو پشکى پارێزگا هه‌یه‌و پێوه‌ر بۆ پشکى پارێزگاش له‌سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ر پارێزگایه‌که له دووا هه‌ڵبژاردندا، ئه‌گینا ئه‌وه‌ى ده‌وترێت ئه‌م پشکه بۆ فڵانه به‌رپرس، ئه‌وه ته‌نها قسه‌ى ده‌ره‌وه‌یه‌و ڕاست نییه«.
هاوکات له‌میانه‌ى کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى به‌ستنى کۆنگره‌ى یه‌کێتى پاڤێڵ تاڵه‌بانى، گوڕه گه‌وره‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى، رایگه‌یاند «کۆنگره‌ى نوێبونه‌وه و خۆڕێکخستنه‌وه ده‌به‌ستین، کۆنگره بۆ ته‌سفیه و دابه‌شکارى و پشک پشکێنه نییه، به‌ڵکو بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى توانا‌و هێزى نوێیه، بۆ داڕشتنه‌وه‌ى په‌یڕه‌و پرۆگرام نوێیه، که وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى گۆڕانکارییه‌کان و داخوازییه‌کانى کادران و دڵسۆزانى یه‌کێتیى بێت. کۆنگره‌ى راسته‌قینه و بێتهوافق ده‌به‌ستین و به‌ره‌و قۆناغێکى نوێى سیاسى هه‌نگاو ده‌نێین»
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى ٢٠٠٩ دامه‌زراوه، تا ئێستا یه‌ک کۆنگره‌ى به‌ستووه، به پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان و ساڵێک به‌سه‌ر به‌ستنى کۆنگره‌دا تێپه‌ڕیوه‌و تائێستاش هیچ واده‌یه‌کى دیاریکراو بۆ کۆنگره‌ى دووه‌م دیارینه‌کراوه.هه‌رچه‌ند دوێنێ 14/9 ڕێکخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردران.
نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌وباره‌یه‌وه به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «هه‌رچه‌ند کۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌مێک له‌کاتى خۆی دوواکه‌وتووه، من ناڵێم گۆڕان کێشه‌ى نییه، به‌ڵام دوواکهوتنى به‌ستنى کۆنگره‌ى گۆڕان جیاوازه له حزبه‌کانى تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان تێپهڕاندووهو توانیومانه هه‌ڵبژاردن بۆئهندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتى به بێ کێشه بکه‌ین».
کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ساڵى ٢٠٠١دا دامه‌زراوه، تائێستا سێ کۆنگره‌ى به‌ستووه، کۆتا کۆنگره‌یان ساڵى ٢٠١٥ بووه‌و کۆنگره‌ى داهاتوویان له واده‌ى خۆی لایداوه، هه‌رچی یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستانه له‌ساڵى ١٩٩٤دا دامه‌زراوه، تا ئێستا حه‌وت کۆنگره‌ى به‌ستووه، کۆتا کۆنگره‌ى ساڵ ٢٠١٥ بووه.
بهبڕواى چاودێران دوواکهوتنى به‌ستنى کۆنگره‌ى پارته سیاسییه‌کان له واده‌ى خۆیدا بۆ بوونى ململانێ و ترسی بڕیاربه‌ده‌ستانى له ده‌رنه‌چوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نه‌وشیروان حه‌مه غه‌ریب، چاودێرى سیاسى، له‌وباره‌وه بۆ هاوڵاتی ده‌ڵێت «زۆربه‌ى حزبه‌کانى کوردستان به‌تایبه‌تى ئه‌و حزبانه‌ى تووشى شکست هاتوون، جه‌ماوه‌ره‌کانیان لێیان ناڕازین و بڕیاربه‌ده‌سته‌کانیان ترسیان هه‌یه جارێکى تر له کۆنگره دهرنهچنهوه، له کاتێکدا ئه‌و جۆره سه‌رکردانه ده‌بوو خۆیان ده‌ستیان لهکاربکێشایهتهوه«.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند «بڕیاربه‌ده‌ستانى حزبه‌کان کاتێک گۆنگره ده‌به‌ستن کهزهمینهسازییان کردبێت بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان له پۆسته‌کانیان. بۆیه زۆر جار جۆره‌ها بیانوو ده‌هێننه‌وه بۆ دوواخستنى کۆنگره، تا ئه‌وکاته‌ى دڵنیاده‌بنه‌وه بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان».
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه نازم عبداڵله، ئه‌ندامى پێشووى مه‌کته‌بى سیاسیى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، له لێدوانێکیدا به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند»حزب جۆرێک له قۆرخکارى به‌خۆیه‌وه بینیوه، سه‌رکرده‌کانیش کاتێک کۆنگره ده‌به‌ستن که دڵنیابن خۆیان ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ر نا نایه‌ڵن کۆنگره ببه‌ستن.
هه‌روه‌ک وتیشى» کۆنگره‌ى حزبه‌کان دواده‌که‌وێت، چونکه جارى وا هه‌یه کۆنگره ئه‌و ئامانجه ناپێکێت که ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه هه‌یه‌تى، له‌وانه‌یه جیابونه‌وه ڕوبدات، یان ته‌که‌تول و ململانێی ناوخۆیى بێته کایه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر کۆنگره‌که مه‌به‌ست باڵێکى نوێ بێته پێشه‌وه«.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له په‌یڕه‌وى ناوخۆی حزبه‌کاندا ئامانج له‌به‌ستنى کۆنگره بریتییه له‌نوێبوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانى ئاڵوگۆڕى نێوخۆیی، به‌ڵام بهبڕواى چاودێران، کۆنگره‌ى حزبه‌کان شوێنى ده‌سته‌گه‌رى و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ململانێ نێوخۆییه‌کانه.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌وشیروان حه‌مه غه‌ریب، وتى «کۆنگره‌ى حزبه‌کانى کوردستان له‌برى ئه‌وه‌ى بۆ نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانکارى بێت، بۆ تەسفیه حساب لابردنى گروپێک یان ده‌سته‌یه‌کى تر‌ى نێو حزبه‌که‌یه که ناکۆکن له‌گه‌ڵ یه‌کتر».
هاوکات نازم عه‌بدوڵڵا، وتى» پێویسته کۆنگره بۆ چاره‌سه‌رکردنى کهموکوڕتى و ئه‌و ناڕێکییانهى که له‌ڕوى سیاسى و ڕێکخستن و په‌یوه‌ندیه‌کانیان و گوتارى سیاسیى ئه‌و حزبه‌وه ه‌وه هه‌بوه ببه‌سترێت، جگه له‌وه کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده هه‌یه و ئه‌دایان باش نه‌بوو تێبینى و ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر هه‌بوه، له کۆنگره‌دا ئه‌م جۆره سه‌رکردانه لاده‌برێن و خه‌ڵکى تر دێنه شوێنیان».
سه‌باره‌ت به ئامانجى کۆنگره‌ى حزبه‌کان، نازم عه‌بدوڵا، رایگه‌یاند» له کوردستاندا کۆنگره ئامانجه‌کانى خۆى نه‌پێکاوه‌و ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌به‌سترێت که بوترێت فڵانه حزب کۆنگره ده‌به‌ستێت».
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامه‌که‌ى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، وتى»زۆربه‌ى حزبه‌کان کۆنگره‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه ناوخۆییه‌کانیان نه‌به‌ستووه، به‌ڵکو زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سته‌گه‌رى و کوتلهبازى و شه‌خسی بووه، هۆکارى دوواکهوتنیشى بۆ بوونى ململانێى گه‌وره‌ى نێوخۆى حزبه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه«.