یه‌کێتى داواى به‌رکه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن له‌پارتى ده‌کات

دۆسیه‌ى ئیداره‌ى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ دراوه‌ته‌ مه‌کته‌بى سیاسیی پارتى و یه‌کێتى

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم 

بهپێى ڕێکهوتنى سهرهتاى ئهم مانگهى نێوان لایهنه سیاسییهکان ڕۆژى 5/9 وهکو دوا واده دیاریکرا بۆ یهکلاکرنهوهى ناوى ئهندامانى ئهنجومهنى پارێزگا، بهڵام پارتى و یهکێتى لهسهر ههڵوهشاندنهوهى رێکهوتنهکه یهکترى تۆمهتبار دهکهن.

دواى 56 کۆبوونهوهى لایهنه سیاسییهکانى پارێزگاى ههڵهبجه له رۆژى 1/9/2019 ڕێکهوتنیان ئیمزاکردو بهپێى ڕێکهوتنهکه دهبوو سهرجهم لایهنهکان تا رۆژى پێنجشهمه 5/9 ناوى ئهندامانى ئهنجومهنى پارێزگاى ههڵهبجه رهوانهى دیوانى پارێزگا بکهن، بهڵام یهکێتى داواى بهرکهوتهى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان له پارتى دهکات له پارێزگاى دهۆک و ههولێر.

ئهحمهد قهدهفهرى، جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى 9ى شارهزووى یهکێتى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «ئێمه وهکو یهکێتى لهسهر ناوى ئهندامانى ئهنجومهنى پارێزگاى ههڵەبجه هیچ کێشهیهکمان نییهو وتومانه ئهوه پاکێجێکى جیایه له پۆسته ئیدارییهکان».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، کوردستان یهک پارچهیهو ناکرێت به جیا ببینرێت، وتیشى «وهکو یهکێتى له پارێزگاى دهۆک سێ ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگا و له ههولێر شهش ئهندامان ههیه، بهڵام پارتى ئاماده نییه فهراشێکیش به یهکێتى بدات، ئیتر بۆ ئێمه ئامادهبین له ههڵهبجه سێ بهڕێوهبهرایهتى و قایمقامیهتیان پێ بدهین، بۆیه ئێمه رامانگرتووه تا پارتى بهرکهوتهى ههڵبژاردن له ئهنجومهنى خۆجێییهکان بۆ یهکێتى دادهنێت».

دهربارهى ئهوهى پارتى له سنورى ئیدارهى پارێزگاى سلێمانیدا، هیچ پۆستێکى به پارتى نهداوه، جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى 9ى یهکێتى له شارهزوور ئهوهى خستهروو کاتى خۆى جێگرى پارێزگارو چهند بهڕێوهبهرایهتیهکى گشتى و قایمقامییهتێک و ناحییهیان بۆ پارتى دیارى کردووه، بهڵام خۆیان نهیانویستووه« ئهوه یهکێتى نییه نهیویستبێت پۆست نهدات به پارتى، بهڵکو پارتى تا ئێستا ئاماده نییه لهههولێرو دهۆک ئیستحقاقى یهکێتى بدات».

بهپێى ڕێکهوتنى لایهنهکان بۆ دابهشکردنى کورسییهکانى ئهنجومهنى پارێزگاى ههڵهبجه لهسهر بنهماى ههڵبژاردنى 30/4/2014 بووه، که رۆژى 13/3/2017 لایهنهکانى پارێزگاکه ڕێکهوتنیان ئهنجامداو بهپێى ئهو  ڕێکهوتنه 6 کورسی بۆ یهکێتى و 5 کورسی بۆ گۆڕان، 4 کورسی بۆ یهکگرتوو، 3 کورسی بۆ کۆمهڵ، 3 کورسی بۆ پارتى، 2 کورسی بۆ بزووتنهوهو کورسیهک بۆ سۆسیالیست و کورسییهکیش بۆ کاکهییان دهبێت.

وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه دهڵێت «مهلهفى ئیدارهى پارێزگاى ههڵهبجه لهبهردهست مهکتهبى سیاسى پارتى و یهکێتیدایه تا بگهنه رێکهوتن».

عهتا شێخ حهسهن،  وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و ههڵبهجه  لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «کوردستان یەک کوردستانهو یهک جهستهیه ئهمه حهقیقهته، دانیشتهکان که له ههڵهبجه کرا لهسهر بهڕێوهبردن و پۆستهکانى ئهنجومهن و بهرێوهبردن بووه، که له سێ ستون پێکهاتووه، ستونێکیان پۆسته سیادیهکان و  دوانهکهى دیکه ئهندامانى ئهنجومهن و بهرێوهبردنى بووه که به ئامادهبونى لایهنه سیاسیهکانى بهشدار لهههڵهبجه سیغهیهکى تهفاهوم پێکهێندرا».

بهپێى رێکهوتنهکه پارتى بهڕێوهبهرى ناحیهى بهمۆى وهردگرت تا ئهو کاتهى خورماڵ دهکرایه قهزاو دواتر پۆستى قایمقامیهتى خورماڵى وهردهگرت لهگهڵ  سێ ئهندامى ئهنجومهن و سێ بهرێوهبهرایهتى.

وتهبێژهکهى پارتى وتى «ئهو لیژنهیهى لهههڵهبجه دانیشتبوون تایبهت بوون به پۆستهکانى ههڵهبجه، دهکرێت بۆ پۆستهکانى دهۆک و ههولێر یهکێتى پاکێجێکى بدایهته مهکتهبى سیاسى پارتى تا قسه بکرایه و لیژنه له دهۆک و ههولێریش پێکبهێندرایه، بهڵام یهکێتى دواى ئهوهى واژۆى رێکهوتنهکهیان کردبوو  پاشهکشهیان کرد له رێکهوتنهى ههڵهبجه«.

ئهو بهرپرسهى پارتى پێشیوایه پۆستهکانى پارێزگاى ههڵهبجه کاتییه و مهبهست رێزلێنان بووه بۆ پارێزگارى ههڵهبجه تا کاتى ههڵبژاردن ئهوکاته بهپێى دهنگى خهڵک لایهنهکانى مافى ئهوهیانه بهشدارى ئیدارهى شارهکه بکهن، وتیشى» نهدهبوو به هیچ بیانویهک یهکێتى گرفتى دروستبکردایه«.

وتهبێژى پارتى له سلێمانى و ههڵهبجه جهختى لهوهشکردهوه که دۆسیهى پارێزگاى ههڵهبجه و پۆستهکان دراوهته مهکتهبى سیاسى پارتى تا رێکهوتنى لهسهربکرێت.

ئهمه لهکاتێکدایه لهههفتهى رابردوودا ئازاد تۆفیق، پارێزگارى ههڵهبجه، لهلێدوانێکیدا به هاوڵاتى ڕاگهیاندبوو 5ى ئهیلول لهسهدا نهوهدى ناوهکان نێردران بۆ دیوانى پارێزگا، بهڵام تائێستا لایهنێک ناوى ئهندامانى بۆ نهناردووین. دواتر ئهوهى راگهیاند که لایهنێکى سیاسى نیگهران بووهو بهو هۆیهوه رێکهوتنهکه راگیراوهو ناوهکان نهنێردراون بۆ وهزارهتى ناوخۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار