پارێزگاری سلێمانی لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە

تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڤاڵ ئەبوبەکر لەشوێنەکەی دەمێنێتەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، لاڤین مەحمود

وهزارهتى ناوخۆ جهخت لهبهردهوامى گۆڕانکارییه ئیدارییهکان له پارێزگاکان دهکاتهوه، بهڵام بهوتهى ئەندامێکى لیژنەیی یاسایی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گۆڕانکارییهکان پارێزگاى سلێمانى ناگرێتهوهو هەڤاڵ ئەبوبەکر تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەشوێنەکەی دەمێنێتەوە.

لهچهند رۆژى رابردوودا گۆڕانکاریی ئیدارى لهپارێزگاکان دهستپێکردو پارێزگارى ههولێر گۆڕدرا و فرسهت سۆفى لهشوێنى نهوزاد هادى دهستبهکاربوو، چاوهڕوانیش دهکرێت پارێزگارى دهۆکیش بگۆڕدرێت، بهڵام دیار نییه گۆڕانکارییهکان سلێمانى دهگرێتهوه یان نا.

ئەنوەر تاهیر ئەندامى لیژنەیی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی وتی «تا ئێستا هیچ باس و داواکارییەک بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە خۆجێیەکانی پارێزگاری  سلێمانی نەکراوە».

وتیشى «بەپێی یاسا پارێزگاری سلێمانی دەستبەکارە تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا دەکرێت، هەڤال ئەبوبەکر تا هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەشوێنەکەی دەمێنێتەوە.

ئەنوەر تاهیر باسى لهوهکرد، بەڵام ئەگەر ئاڵوگۆڕی سیاسی بکرێت ئهوه شتێکى واریده، چونکه پەرلەمانی کوردستان یاسای پارێزگاکانی هەموارکردۆتەوەو دەسەڵاتی داوە بە لایەنە سیاسیەکان لەدەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەنیش پارێزگار هەڵبژێرن.

 لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەساڵی ٢٠١٤ هەڤاڵ ئەبوبەکر، کاندیدی گۆڕان ٢٥٠ هەزار دەنگی بەدەستهێنا کەنزیکەی دوو لەسەر سێی هەموو دەنگەکانی گۆڕان بوو لەپارێزگای سلێمانی و لیستی گۆڕانیش ١٢ کورسی بەدەستهێنا کەکورسییەک لەپێش یەکێتییەوە بوو.

ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر بکرێتە پارێزگاری سلێمانی و کێشە کەوتە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان. دواتر کێشەکەیان چارەسەرکرد بە دابەشکردنی پۆستی چوار ساڵی پارێزگار لەنێو هەردوو حزبەکەدا بە دوو ساڵ وەرگرتنی پۆستەکە لەلایەن کاندیدەکانیانەوە.

دوو ساڵی یەکەم دکتۆر ئاسۆ فەریدون، کاندیدی یەکێتی نیشمانی کوردستان پۆستەکەی وەرگرت. هەرچەندە لەئابی ٢٠١٦دا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگیاندا بە هەڤال ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلێمانی، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بە فەرمیکردنی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی کوردستان مەسعود بارزانی بەهۆی ئەوەی ماوەی ئاسایی بۆ درێژکرابووە و دەسەڵاتی بارزانیان بە شەرعی نەدەزانی.

دواتر لە ١ی تشرینی دووەم کاتێک مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ههرێمى کوردستان دەستی لەکارکێشایەوەو دەسەڵاتەکانی دابەشکرا، سەرۆک وەزیرانی ئەوکات بڕیاری دەرکرد بۆ بەفەرمی ناساندنی هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پاریزگاری سلێمانی. پاشان لە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ هەڤاڵ ئەبوبەکر سوێندی یاسای خواردو وەک پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو.

رێبهر ئهحمهد وهزیرى ناوخۆى حکومهتى ههرێم رۆژى سێشهممه لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا جهختیکردهوه، گۆڕانکاریی ئیدارى لهپارێزگاکان بهردهوام دهبن، بهمهبهستى باشتر بهڕێوهچوونى کاروبارهکان.

وتیشى «لهههر شوێنێک پێویست بێت گۆڕانکارى دهکرێت، لهسهر ئاستى پارێزگاو بهرێوهبهره گشتییهکان».

لهبارهى گۆڕانکاریی له پۆستى پارێزگارى دهۆک، رێبهر ئهحمهد وتى «هێشتا ئهوه دیار نییه، بهڵام لهههر شوێنێک پێویست بێت پۆستهکان دهگۆڕدرێن».

لهمانگى حهوتى ئهمساڵدا پهرلهمانى کوردستان یاساى پارێزگاکانى ههموارکردهوه، بهپێی ههموارهکه وادهى ئهنجومهنى پارێزگاکان درێژکراوهتهوه تاههڵبژاردنى خولێکى نوێى ئهنجومهنى پارێزگاکان.

ههر بهپێی ههموارهکه، ههڵبژاردنى پارێزگار لهدهرهوهى ئهنجومهن یان لهناو ئهنجومهندا، بهزۆرینهى رههاى ئهندامانى ئهنجومهن دهبێت.

مەهدی مەحمود، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی وتی «من پێم باش بوو پارێزگار لەئەندامانى ئەنجومەن ههڵبژێردرێت، نهک لهدهرهوه«.

وتیشى «ئەگەر دهڵین کەسی تیانیە بهێز بێت ببێتە پارێزگار با هەر لەسەرەتاوە خهڵکى شارهزا بکهنه ئهندام، بۆ ئهوهى هەر پارێزگارێک نەخۆش بکەوێت یان بمرێت کەسێکی تری شیاو بکرێته پارێزگار».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار