کورد بهناکۆکییهوه به‌ره‌و یه‌ک لیستى هەنگاو دەنێت
ترس هه‌یه به‌هۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه زیان به‌ر کورد بکه‌وێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی:
لایه‌نه کوردییه‌کان هیوایان هه‌یه کێشه‌کانیان تێپه‌ڕێنن و به‌یه‌ک لیستى هاوبه‌ش بچنه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسیان هه‌یه به‌هۆى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه‌وه زیان بهدهنگهکانى کورد بکه‌وێت.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق، جگه له‌هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى نیسانى ساڵى داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاوه مشت‌ومڕ له‌ناو پێکهاته‌کاندا ده‌ستیپێکردووه به‌تایبه‌تى له‌هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان.
کورد که له‌دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه له‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان ناکۆکى که‌وتووه‌ته ناویه‌وه، هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌ک لیستى هاوبه‌ش بچێته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه تا «به‌ره‌نگارى ئه‌و ته‌عریبه« ببێته‌وه که له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه روبه‌ڕووى ئه‌و ناوچانه بووه‌ته‌وه.
لایه‌نه کوردییه‌کانى که‌رکوک چه‌ند کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردووه به‌ئامانجى دروستکردنى یه‌ک لیستى، دواجارو له نۆى ئه‌م مانگه‌دا له‌دوایین کۆبونه‌وه‌یاندا رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌ک لیستى هاوبه‌ش پێکبهێنن، به‌ڵام هێشتا دروستکردنى ئه‌و لیسته نه‌بووه‌ته بڕیارى کۆتایی و ره‌وانه‌ى سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان کراوه بۆ په‌سه‌ندکردنى.
بڕیاربوو دوێنێ سێشه‌ممه لایه‌نه کوردییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکیی و گرژییه‌کانى پارتى و یه‌کێتىییه‌وه کۆبوونه‌وه‌که دواخرا بۆ کاتێکى نادیار.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک (یه‌کێتى) به هاوڵاتى راگه‌یاند «لایه‌نه کوردییه‌کانى که‌رکوک بڕیارى پێکهێنانى یه‌ک لیستییان داوه‌و پرسه‌که‌یان ره‌وانه‌ى حزبه‌کان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى کورد ده‌نگه‌کانى نه‌فه‌وتێت و به‌یه‌کگرتویی به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌که بکات».
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان له‌دوایین کۆبوونه‌وه‌یاندا ده‌نگیان له‌سه‌ر پێکهێنانى یه‌ک لیستی داوه له‌ژێر ناوى «که‌رکوکى کوردستانیی»، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوى یه‌کده‌نگ نین له‌و باره‌یه‌وه و هه‌ندێ لایه‌ن هێشتا خۆى یه‌کلانه‌کردووه‌ته‌وه، سه‌ربارى ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى که پێکهێنانى لیسته‌که‌ى په‌کخستووه.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى پێیوایه، مادام ئامانجه‌که پێکهێنانى لیستى هاوبه‌شى کوردییه، ناکۆکییه‌کان تێده‌په‌ڕێنرێت و لیسته‌که دروستده‌کرێت.
له‌هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکاندا زۆرترین چاوه‌کان له‌سه‌ر پارێزگاى که‌رکوکه، که چوارده ساڵه هیچ هه‌ڵبژاردنێکى پارێزگاکان تێیدا ئه‌نجام نه‌دراوه، جگه له‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا کۆنترۆڵى پارێزگاکه‌ى گرته‌وه‌ده‌ست له‌ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 2017 و کشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌وه.
پارتى که‌هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه که‌رکوک و دان بهبهڕێوهبردنى ئه‌و شاره‌دا نانێت پێش ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که، جه‌خت له‌یه‌ک لیستى ده‌کاته‌وه، هه‌رچه‌نده تانه‌ى له‌یاساى هه‌ڵبژارنه‌کان داوه و چاوه‌ڕوانى ئهنجامهکهیهتى.
محه‌مه‌د که‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک (پارتى) به هاوڵاتى راگه‌یاند «ئێمه له‌گه‌ڵ پێکهێنانى یه‌ک لیستین، بۆ ئه‌وه‌ى کورد به‌یه‌کگرتویی و سه‌نگێکى زۆره‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان بکات و ده‌نگه‌کانى نه‌فه‌وتێت».
پێشیوایه، لایه‌نه کوردییه‌کان ناکۆکییه‌کانیان تێده‌په‌ڕێنن و لیستى هاوبه‌ش دروستده‌که‌ن «بۆ ئه‌وه‌ى روبه‌ڕووى ئه‌و ته‌عریبه ببینه‌وه که راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیداوه‌تێ».
له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى بۆ پێکهێنانى لیستى هاوبه‌ش، هه‌ندێکى دیکه له‌لایه‌نه‌کان پێیانوایه ئاسان نییه لایه‌نه‌کان به‌م ناکۆکییه‌ى ئێستاوه لیستى هاوبه‌ش پێکبهێنێت.
به‌پێی به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان بڕیارى کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کانیان له‌که‌رکوک بۆ پێکهێنانى لیستى هاوبه‌ش، وه‌کو پێشنیار سه‌یر ده‌که‌ن و بڕیارى کۆتای‌یان هێشتووه‌ته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که‌سه‌رجه‌میان کۆبکاته‌وه، ناوى لیسته‌که‌ش «که‌رکوکى کوردستانیی»یه، هێشتا بڕیارى کۆتایی لێنه‌دراوه.
به‌هۆى ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتىییه‌وه کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان دواخراوه
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک (یه‌کگرتوو) به هاوڵاتى راگه‌یاند «لایه‌نه‌کان کێشه‌و ناکۆکى زۆریان له‌نێواندایه، به‌شێکیان هێشتا یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن به‌لیستى سه‌ربه‌خۆ به‌شدار ده‌بین، پێیوایه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێت».
وتیشى «به‌هۆى ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتىییه‌وه کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه دواخراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که‌کێشه‌کان زۆرن، پێویسته کورد کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و بڕیارى یه‌ک لیستى بدات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى مه‌ترسى نه‌که‌وێته سه‌ر».
هه‌رچه‌نده لایه‌نه کوردییه‌کان به‌گشتى له‌گه‌ڵ پێکهێنانى یه‌ک لیستیدان، به‌ئامانجى رێگریکردن لهفهوتانى ده‌نگه‌کانى کورد، به‌ڵام یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به‌مه‌ترسی ده‌زانن که له‌چه‌ند مانگى رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه هه‌موارکرایه‌وه.
به‌پێی یاساکه، ده‌بێت وردبینى له‌ناوى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى که‌رکوکدا بکرێت و به‌راورد بکرێن به فۆرمى خۆراک و ناسنامه‌ى بارى شارستانى.
به‌پێی ئاماره‌کان، لە پارێزگای کەرکوک ملیۆنێک و 100 هەزار دەنگدەر هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کەبڕیارە لە نیسانی 2020 بەڕێوەبچێت.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى وتى «ئه‌و یاسایه دژى کورده‌و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر کورد، ئه‌گه‌ر یه‌ک لیستیش دروستبکرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێک له‌ده‌نگه‌کانى کورد ده‌فه‌وتێت، به‌تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى پێشتر له‌سه‌ر لیواى که‌رکوک حساب بوون ناتوانن ده‌نگبده‌ن».
بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌یه‌ى یاساکه، حکومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه که سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانى عه‌ره‌بن، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى کوردى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د که‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک باسى له‌وه‌کرد، پێشتر تانه‌یان له‌و یاسایه داوه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌که‌ن، ئه‌و یاسایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى کوردا نییه و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌نگه‌کانى کورد.
بەپێی یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراق، دەبێت پڕۆسەى وردبینی و هاوتاکردنی تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک تاکۆتایی ساڵى داهاتوو کۆتایی بێت، بۆ ئەوەى سەرجەم ئەو ناوانەی جیاوازییان هەیە لەهەردوو تۆمارى فۆرمى خۆراک و بارى شارستانى لەتۆماری دەنگدەران لاببرێن، جگە لەو ناوانەی کە لەلیژنەی بەدواداچوونی ڕاستیەکان کێشەیان نەبووە بەپێی ماددەی ( 140)ی دەستوری عێراقی.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌گه‌ر کورد بڕیارى پێکهێنانى یه‌ک لیستیش بدات، به‌هۆى ئه‌و یاسایه‌وه هێشتا به‌شێک له‌ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستده‌چێت.