لەماوەی بیست ساڵدا؛ وەک چه‌مچه‌ماڵ مهغدورم نه‌بینیوه
ره‌مک ره‌مه‌زان قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ هاوڵاتى:
ره‌مک ره‌مه‌زان قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ماردین نوره‌دین
ره‌مک ره‌مه‌زان قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ باس له‌کێشه‌و که‌موکووڕییه‌کانى شاره‌که ده‌کات و ده‌شڵێت بیست ساڵه لهئهرکدایه نه‌یبینیوه وه‌ک چه‌مچه‌ماڵ «مه‌غدور» بێت
ره‌مک ره‌مه‌زان له‌چاوپێکه‌تنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌و کێشانه‌ى له‌چه‌مچه‌ماڵ رووده‌ده‌ن هى چه‌مچه‌ماڵ نین، به‌ڵکو هی شوێنه‌کانى ترن.
ده‌شڵێت «راگه‌یاندن وایکردوه چه‌مچه‌ماڵ سیمایه‌کى شه‌ڕخوازی پێوه دیاربێت»
هاوڵاتى: بارودۆخى ئه‌منى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ چۆنه؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: دۆخى ئه‌منى ناوچه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌توانم بڵێم له‌زۆر شوێن باشتره، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌مچه‌ماڵ که‌وتۆته ناوجه‌رگه‌ى چوار پارێزگا، له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پارێزگاى سلێمانی، له‌ڕۆژئاوا که‌رکوک، له‌باکور هه‌ولێره، باشور گه‌رمیانه، به‌هۆى هه‌ڵکه‌وته جوگرافیه‌که‌ى ناوبه‌ناو کێشه‌و گرفت هه‌ر ده‌بیت یاخود به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى دانیشتوان به‌هۆى گرفتى ئیدارى، گرفتى کۆمه‌ڵایه‌تى و گرفتى سیاسیش وایکردوه جاربه‌جار کێشه دروستبێت، به‌شانازییه‌وه بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان دانیشتوانه‌که‌ى مامۆستا‌و زانایانى ئایینى زۆر باشتره.
هاوڵاتى: ئه‌و کێشه‌و گیروگرفتانه که ناوبه‌ناو له‌چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه کێن ئه‌نجامى ده‌ده‌ن؟
ره‌مک ره‌مه‌زان:به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌و کاته‌وه‌ى ده‌ستبه‌کاربوم وه‌ک قائیمقام که‌مترین کێشه‌کان کێشه‌ى خودى چه‌مچه‌ماڵه، زیاتر ئه‌و هاوڵاتىانه بونه که له‌ده‌ره‌وه هاتون.
هاوڵاتى: هۆکارى باشبوونى ئه‌منیه‌ت له‌چه‌مچه‌ماڵ چیه؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌یه‌و خودى خۆشم له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کردنى کێشه‌دا نیم، سه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م کاره‌کان ئه‌منیه‌ته، به‌دانپێدانانى خه‌ڵک له‌ناو چه‌مچه‌ماڵ و له‌ده‌ره‌وه ده‌توانین بڵێین ئاشتییه‌کى ته‌واوو تهباییهکى ته‌واو له‌نێوان هه‌موو تیر‌و تایفه‌و هۆزه‌کان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌بۆنه‌و یاده‌کان له‌ڕۆژى دامه‌زراندنه‌کان، لهفیستیڤاڵهکان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ئاماده ده‌بن.
هاوڵاتى: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک کار ده‌که‌یت؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: له‌سه‌ر بنه‌ماى ناز، رێز، خزمه‌ت، ناوچه‌که خاوه‌نى قوربانیهکى زۆرن، بۆیه پێویستیان به‌نازه، ناوچه‌یه‌که خاوه‌ن که‌سایه‌تی و رێزن، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌کى فراوان له‌نه‌بونى خزمه‌تگوزارى پێویستیان به‌خزمه‌ته.
هاوڵاتى: ته‌قه‌کردن و کوشتنى خه‌ڵک له چه‌مچه‌ماڵ ناوبه‌ناو هه‌یه، بۆچى نه‌توانراوه کۆنترۆڵ بکرێت؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: ئه‌و کێشانه‌ى که له‌چه‌مچه‌ماڵ روده‌ده‌ن هى چه‌مچه‌ماڵ نیه، به‌نمونه ساڵى پار خاتونێک کوژرابوو لاشه‌که‌یان له‌ناوچه‌ى به‌ینى چه‌مچه‌ماڵ و ته‌کیه فڕێدابوو، دواى لێکۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت ته‌رمه‌که هى خه‌ڵکى سنوره‌که‌مان نه‌بوو ئه‌و سهیارهیهى پێى هاتبوو خه‌ڵکى سنوره‌که نه‌بوو، بکوژه‌که خه‌ڵکی سنوره‌که‌مان نه‌بوه شه‌ریکی جهریمهکهش خه‌ڵکى سنوره‌که‌مان نه‌بوه، له‌هه‌مانکاتدا به‌سه‌ر چه‌مچه‌ماڵ شکایه‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌و کێشانه‌ى که له‌چه‌مچه‌ماڵ روده‌ده‌ن هیچیان خه‌ڵکى چه‌مچه‌ماڵ نین؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: راگه‌یاندن وایکردوه کهچهمچهماڵ ناوێک یان سیمایه‌کى پێوه بلکێت، ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ دوربێت شه‌ڕخوازن یان کێشه‌و گرفتیان زۆره، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى وه‌زیفیمدا جگه له‌ڕێزو خۆشه‌ویستى و موحیبه‌ت هیچى ترم نه‌بینیوه، بۆ نمونه ئه‌و کوڕه‌ى که له‌ماوه‌ى رابردوو له‌چه‌مچه‌ماڵ لهبهنزینخانهکه کوژرا نمونه‌ى گه‌نجى چه‌مچه‌ماڵه که‌کارده‌که‌ن، بکوژه‌که‌ش خه‌ڵکى چه‌مچه‌ماڵ نه‌بوو.
هاوڵاتى: کێن ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تى چه‌ک هه‌ڵگرتنیان هه‌یه؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌کان، پۆلیس و ئاسایش و به‌رگرى فریاکه‌وتن و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان، برا ئه‌فسه‌ره‌کانى ناو پاسه‌پۆرت و هه‌ویه‌ى ئه‌حوال مه‌ده‌نى ئه‌مانه جگه له‌خزمه‌تکردن کارى تاوان ناکه‌ن، هه‌شه بۆ که‌سابه‌ت چه‌ک ده‌کڕێت و مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت.
هاوڵاتى: چیتان کردوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌کى بێمۆڵه‌ت دابماڵن؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: به‌هاوکارى گه‌نجانى زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان، گه‌نجان له‌سۆشیال میدیا هه‌ڵمه‌تێکمان رێکخست به‌ناوى (نا بۆ چه‌ک به‌ڵى بۆ گوڵ) من بۆ خۆشم مهبدهئێکم هه‌یه گه‌ڕانه‌وه بۆ رێحانه ره‌شه‌که که له‌لایه‌ن باو‌و باپیرانمان به‌کارده‌هێنرا واز لهکلکه ره‌شه‌که‌ى ده‌مانچه بێنین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رێحانه ره‌شه‌که.
هاوڵاتى: بۆچى زۆربه‌ى خه‌ڵک له‌چه‌مچه‌ماڵ چه‌کیان هه‌یه؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: ئه‌گه‌ر یاسا وه‌کو خۆى جێبه‌جێبکرێت هیچ مرۆڤێک پێویستى به‌چه‌ک نیه، به‌ڵام ئێمه نابێت خۆمان له‌واقعى کوردستان لاده‌ین، ئه‌م چه‌ک داماڵینه پێویستى به‌بڕیارێکى سیاسى لێکتێگه‌شتنى هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانه، به‌ڵام ئێمه توانیومانه ئه‌وانه‌ى له‌چه‌مچه‌ماڵ مامه‌ڵه به‌چه‌ک ده‌که‌ن چوارچێوه‌یه‌کیان بۆ دابنێین، ده‌زانین کێ ده‌یکڕێت و کێ دهیفرۆشێت و چ جۆرێکه ژماره‌و جۆرى چه‌که‌که، ئه‌گه‌ر کارێکى نه‌خوازراوى پێکرا بتوانین له‌ڕێگه‌ى ژماره‌ى چه‌که‌که بیدۆزینه‌وه، وه‌ک ئامارێک لاى ئێمه ده‌مێنێته‌وه.
هاوڵاتى: چه‌مچه‌ماڵ وه‌ک پایته‌ختى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان چى بۆ کراوه؟
من بیست ساڵه لهوهزیفهدام نه‌مبینیوه وه‌ک چه‌مچه‌ماڵ مه‌غدورتر له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێک گوند تازه به‌تازه رێگه‌یان بۆ ده‌که‌ین، تازه 26 گوند له‌ناحیه‌ى قادر که‌ره‌م و ته‌کیه‌ى جه‌بارى سێ گوند له‌ناوچه‌ى سه‌نگاو کاره‌بایان بۆ ڕاده‌کێشین، هێشتا گوندمان هه‌یه نه کاره‌با نه رێگاى هاتوچۆى بۆ رانه‌کێشراوه.
کارى زۆر باشمان کردوه به‌نمونه له‌ناوچه‌ى شۆڕش کا لانه‌ى ئهنفالستانه توانیومانه پێنج بۆ شه‌ش گه‌ڕه‌ک قیرتاو بکه‌ین که‌هه‌شت ملیۆن دۆلارى تێچوه، هه‌روه‌ها رێگاى بنارى گل سێ ملیۆن دۆلارى تێچوه، ڕێگاى ناوشوان نزیکه‌ى دوو ملیۆن دۆلارى تێچوه.
هه‌وڵمانداوه چه‌ند بیرێکى ئیرتیوازى له‌ناحیه‌ى شۆڕش لێبده‌ین، ئاوى سه‌ره‌کى له‌کانى شه‌یتانه‌وه راکێشین بۆ چه‌مچه‌ماڵ و مه‌کته‌بێکى 18 پۆلى بکه‌ین، سایلۆکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به 24ملیار دینار ته‌واو بوه، دوو ساڵه گه‌نمى جوتیارانى لێوه‌رده‌گیرێت.
هه‌وڵمانداوه له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه کارگه‌یه‌ک بێنین که 35ملیار دینارى تێچوه که هه‌لى کار بۆ سنوره‌که ده‌ڕه‌خسێنێت کهکارگهى خشتى سوره به‌ناوى (کارگه‌ى خشتى ئاشوور) له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه بانگێشتمان کردون و کارئاسانیمان بۆ کردوون که‌ئه‌مه ده‌سکه‌وتێکى شه‌خسیه، بۆ من مایه‌ى شانازیه، بۆ ئه‌م ساڵى خوێندن توانیومانه پێنج مه‌کته‌ب له‌ناوچه‌ى قادر که‌ره‌م نۆژه‌ن بکرێته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندێکى ته‌ندروستى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى: شارى پیشه‌سازى که‌بڕیار بو له‌لایه‌ن دانا غازه‌وه ئه‌نجامبدرێت گه‌یشت به‌چی؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: ده‌توانم بڵێم ئه‌مه ده‌نگۆى ڕۆژنامه‌گه‌رى بووه، ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواداچونم کردوه نه له‌لایه‌ن قائیمقامى پێشوو، نه له‌لایه‌ن پارێزگاى پێشوو هیچ ئه‌وه‌لیاتێک نیه، ده‌نگ هه‌بوه گوایه حکومه‌ت ویستویه‌تى بیکا له‌ڕێگه‌ى دانا غاز، به‌ڵام من به‌ڵێنێک ناده‌م نه‌توانم جێبه‌جێى بکه‌م، ئه‌م کارگه‌یه له‌سه‌روو ده‌سه‌ڵاتى منه‌وه‌یه، ده‌کرێت له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بێته‌وه به‌رباس.
هاوڵاتى: له‌ئێستادا چ کۆمپانیایه‌ک له‌چه‌مچه‌ماڵ خزمه‌ت ده‌کات؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: دوو کۆمپانیان، ئه‌ویش وێستگه کارهباییهکهیه کهههلى کارى ره‌خساندوه‌و ناوه ناوه هاوکارى نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگه‌کان ده‌کات بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه، دوه‌میان کۆمپانیاى دانا غازه که له‌مساڵ و ساڵانى رابردوو توانیویانه خزمه‌ت پێشکه‌شبکه‌ن له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان، له‌وانه نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان و گواستنه‌وه‌ى خوێندکاران بۆ قادر که‌ره‌م و گرێبه‌ست کردن له‌گه‌ڵ مامۆستاکان بۆ وانه‌وتنه‌وه.
هاوڵاتى: له‌ڕۆژى دهستبهکاربوونتهوه وه‌ک قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ى جێبه‌جێت کردوه بڕى چه‌ند بوجه‌ى پێویست بوه؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: ته‌نها له‌بوجه‌ى سندوقه‌که‌مان زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن دۆلار سه‌رف بوه، که‌پڕۆژه‌ى باشمان لێ جێبه‌جێکردوه، له‌وانه ڕێگاى بنارى گل.
هاوڵاتى تاچه‌ند پێت وایه پارتى رێگره له‌و پڕۆژانه‌ى که‌ده‌که‌وێته زۆنى سه‌وزه‌وه؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: من لایه‌نى سیاسى به‌ڕێگر نازانم، هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌میشه له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حوکمهتدابون، بۆ نمونه سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رۆکى پارتى بووه‌و سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌ر پارتى بووه که‌جێگرى سه‌رۆکى پارتیه، پارتى دیموکراتى کوردستان گه‌ر هاوکارمان نه‌بوبێت رێگرمان نه‌بوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى من له‌چه‌مچه‌ماڵ سه‌رکه‌وتنى هه‌موو حکومه‌تى هه‌رێمه، من وه‌ک قائیمقام ته‌مسیلى به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و هه‌موو حکومه‌ت ده‌که‌م .
هاوڵاتى:چ ده‌سکه‌وتێک بۆ ئێوه مایه‌ى شانازییه؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وتانه پاکوخاوێنى و ژینگه‌پارێزیه کهیانزه شاره‌وانى له‌خۆگرت، له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌ردى بناغه‌ى ریسایکلین وا داده‌نرێت، که‌یه‌که‌م کارگه‌یه له‌سنورى سلێمانی و هه‌ولێر زبڵ و خاشاک کۆده‌کرێته‌وه که‌ڕۆژانه زیاتر له ٥٠٠ ته‌ن زبڵ و خاشاک کۆده‌کرێته‌وه، باشترکردنى پێدانى کاره‌بایه له‌چه‌مچه‌ماڵ بێ ئه‌وه‌ى جۆزه‌ى 18 یان 20 ئه‌مپێریمان هه‌بێت، ئێمه رۆژانه 18 کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانیمان هه‌یه، ئه‌مانه کۆمهڵئک ده‌سکه‌وتن به‌هیمه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى کاره‌باو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى شاره‌وانى به‌گشتى هاوکاربونه بۆ ئه‌وه‌ى من ئه‌و به‌ڵێنه‌ى بیده‌م بیهێنمه‌دی.
هاوڵاتى: له‌چه‌مچه‌ماڵ کێشه‌کان به‌یاسا چاره‌سه‌رده‌کرێت یان بهخێڵایهتى و عه‌شایه‌ری؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: دوو لایه‌نه، من هه‌وڵمداوه هاوسه‌نگیه‌ک له‌نێوان گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و گرفته یاساییه‌کان رابگرم، پێویسته هه‌وڵبده‌ین هه‌موو خه‌ڵک بۆ گرفته‌کان په‌نا به‌رنه به‌ر یاسا، بۆیه له‌کاتى بونى کێشه‌دا راسته‌وخۆ لایه‌نه ئه‌منیه‌کان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فریاى کێشه‌کان بکه‌وین و چاره‌سه‌رى بکه‌ین، خۆشبه‌ختانه توانیومانه هه‌ر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى، هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان و ریشسپى و زانایانى ئایینى ته‌وازنێک راگرین نه‌هێڵین کێشه دروست بێت و ئه‌گه‌ر کێشه‌ش دروست بوو په‌نا ببه‌نه به‌ر دادگا.
عه‌شیره‌ته‌کان خاوه‌نى مێژوویه‌کى قوربانیدانن و خاوه‌نى رێز‌و دیوهرخانن که له‌و دیوه‌خانانه وانه‌ى رێز‌و حورمه‌ت و رێزى جیران و بێگانه فێرى نه‌وه‌کانى داهاتویان ده‌که‌ن، هه‌ر له‌و دیوه‌خانانه ژن و ژنخوازى ده‌کرێت و هاوکارى نه‌خۆش ده‌کرێت.
هاوڵاتى: له‌کۆتاییدا چیت هه‌یه حه‌ز بکه‌یت بیڵێیت؟
ره‌مک ره‌مه‌زان: سوپاسى سه‌رجه‌م رۆژنامه و راگه‌یاندنکاران و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌م که له‌هه‌ڵه‌و کهموکوڕیهکانم ئاگادارم بکه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر مرۆڤێک زۆر بجوڵێت یان زۆر بدوێت ئه‌مانه موعه‌ره‌ز ئه‌بن بۆ هه‌ڵه.