سەرگوزشتەی سەرکەوتنی کوردێک

ئیبراهیم لەپەنابەرییەوە بۆ بازرگانێکی گەورەو دواتر بۆ سەرۆکی شارەوانیی ناوچەیەکی لەندەن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، کاوە ڕەش - بەریتانیا

 ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، گوزەشتێکی بەناو ڕێچکەی  بەشێک لەژیانی کوردێکی دانیشتووی  بەریتانیادا کردووە، کەنمونەی پانەبەرێکی سەرکەوتوە لەو وڵاتە.

ئەو کەڕووی لەبەریتانیا کرد، تەنانەت نەیدەتوانی بەزمانی ئینگلیزی بدوێت، بەڵام ئێستا خاوەنی سێ ڕێستۆرانت و ڕۆژنامەیەکی کۆمەڵایەتی و کارگەیەکی بیرە دروستکردن و هەرەها سپۆنسەری بەخشینی خاڵاتی ساڵانەی کەبابی بەریتانیاش بەڕێوەدەبات لەو وڵاتە.

ئیبراهیم دۆگوس کەساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ باوکی لە باکوری لەکوردستانی ڕوویان لەبەریتانیا کردوە، ئێستا جگەلەوەی  خاوەنی چەندین شوێنی  خۆیەتی بۆ سەرمایە، لەمانگی مەی ٢٠١٩ وە بۆتە سەرۆکی شارەوانی لامبێزە لەلەندەن.

ئەو ئێستا  قاوەخانەیەکیشی کردۆتەوە بۆ یارمەتی دانی خێزانە کەمدەرامەتەکان و بەخشینی خواردن و خواردنەوی گەرم بەوکەسانەی لەناوچەی وەتەرلوو، بێ دەرتان و دەربەدەرن.

لەنزیک وێستگەی وەتەرلوو، کاتێک بڕێک پارە خەرج دەکەیت لەخواردن و خواردنەوە، بەشێکی دەبەخشێرت بۆ ئەو کەسانەی کەناتوانن خەرجی ژەمەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن.

ئێستا ئیبراهیم  تەمەنی ٣٩ ساڵە، بەڵام  کاتێک  بەهەرزەکاری لەگەڵ باوکی وەک کوردێکی بەرهەڵستاکار لەتورکیاوە  ڕوویان لەبەریتانیا کرد، نەیتوانیوە بەزمانی ئینگلیزی بدوێت، بۆیە بەهەوڵی خۆی و باوکی ژیانێکی پڕزەحمەتیان بڕیوە تاگەیاندویانەتە ئیمڕۆ.

وەک خۆی دەڵێت  ئەوەی زۆر گرنگە بۆمن یادەوەری ئەو ڕۆژانەیە کەکافیەک ئایس کرێم و سارەدەمەنی بێ بەرامبەری دەدا بەو خێزان و منداڵەنەی کەم دەرامەت بوون، لەکاتی پشووی قوتابخانەکاندا.»

ئیبراهیم دۆگوس دەڵێت «من وەک ئەندامیێکی پارتی کار لەبازنەی ئەنجومەنی شارەوانی  ئەم ناوچەیە، بڕوام وایە پێویستە کارێکی پڕ بەبەها بکەین وەک پارتی کار، بۆ هاریکاری  چ  منداڵی خێزانە کەم دەرامەتەکان بە پێدانی ساردەمەنی،  یاخود بەخشینی خواردن و خواردنەوەی گەرم، بەبێ دەرەتانەکان».

ئەو پێی وایە ناکرێت ئەوان  بەرامبەر ئەو کاسانە دەستەوستان دابنیشن، تا ئەو کاتەی  حوکمەت  بەهانایانەوە دێت.

چیرۆکی ژیانی ئیبراهیم، لەناو ڕێڕەوێکی پێچاو پێچ و  ناوازە، دەسوڕێتەوە. ئەو لەقاپ شۆری  ڕێستۆرانتەوە، بۆ خاوەنی چەندین ڕێستۆرانت و ئێستاش سەرۆکی یەکێک لەشارەدارییەکانی لەندەنی پایتەختە.

ئەو هەرچەندە لەدواقۆناغەکانی خوێندنی ئامادەیی شکستی هێناوە لەئەنجامێکی باش، بەڵام لەهەوڵدان بەردەوام بوەو دواجار خۆی لەزانکۆ بینیوەتەوە.

ئیبراهیم لەتەمەنی ٢٢ساڵیدا کاتێک سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی پەنابەرانی ناوچەکەی بوە لەلەندەن، هەوڵی داوە ڕێگری و بەرەنگاری لەتاقم و کەسانی مافیاو دەرمان فرۆش بکات، بەو هۆیەشەوە لەلایەن  کەسانی ئاژاوەگێڕو بازرگانانی مەددەی هۆشبەرەوە، بریندار دەکرێ.

لەسەرو وەختی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر پردی وێستمینستەر ڕێستۆرانتەکەی  بەکراوەیی هێشتیەوە، بۆ ئەوەی خواردن و خواردنەوەی بێ بەرامبەر، ببەخشێتە تیمی پۆلیس و کارمەندانی فریاگوزاری خێرا.

 ئیبراهیم. دەڵێت «سەرەتا پۆلیس هەوڵیان دا من بگرن بەهۆی هێشتنەوەی ڕێستۆرانتەکەم بەکراوەیی، لەکاتی هێرشەکەی سەرپردی وێستمینستەر، بەڵام من بەزەردەخەنەوە وتم، ئەمە کارێکی شێتانەیە، ستافەکانم دەنێرمەوە تەنها خۆم و خێزانەکەم لێرە دەبین بۆ ئەوەی خواردن و خواردنەوەی  بێ بەرامبەر بەئێوە بدەین. وتم  سەیربکەن، من لەخێزانێکی کوردی تورکیا لەدایک بوم، ئەوجۆرە لەئاڵۆزی و  شڵەژانانەم  زۆر دیوە، بەلای ئێمەوە نامۆ نیە».

ئیبراهیم یەکێکە لەلایەنگرانی مانەوەی بەریتانیا لەیەکییەتی ئەوروپا، بۆیە لەسەر پسوڵەی وەرگرتنی پارەی ڕیستۆرانتەکانی لەخوارەوە نوسراوە (دەرچونی بەریتانیا خراپە، پەنابەران بەریتانیا مەزندەکەن).

بەو هۆیەشەوە چەندین جار لەلایەن چەند کەسانێک و گروپە توندڕەوو ڕەگەزپەرستەکانەوە، ڕووبەڕوی هەڕەشەو جنێوی نابەجێ  بۆتەوە.

بەبڕوای ئیبراهیم دۆگوس، لەکۆتاییدا خۆشەویستی  زاڵ دەبێت بەسەر ڕق و کینەدا.

هەرسێک ڕێستۆرانتەکەی  ئیبراهیم، trioa, Westminster kitchen, cucina. لەسەر ڕووبارەکەوە دەڕواننە بینای پەرلەمانی بەریتانیا، ئەوجێگایەی کەئەو خەونی پێوە دەبینێ ڕۆژێک دابێ وەک ئەندام پارلەمان لەسەر کورسیەکانی دابنیشێ.

دڵسۆزی ئیبراهیم بۆ پارتی کاری بەریتانی، لەتەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەست پێدەکات، ئەو دەڵێ، کاتێک قوتابی بووم لەلایەن یەکێک لەمامۆستاکانەوە بانگهێشت کراوە بۆ  میتنگێک، تا وتارێک پێشکەش بکات دەربارەی مافی مرۆڤ و کورد.

ئەو دەڵێت «چونکە پێشیر قسەم لەناو کۆڕو لەبەردەم خەڵکدا نەکردبوو، کەمێک  شڵەژاو بووم، بۆمن جێگای سەرسوڕمان بوو کەمامۆستاکەمان منی  بانگهێشت کردبوو.

قسەکەرەکەی دی کە لەمیتنگەکە بەشداربووە، هەروەها پشتگیری ئیبراهیمی کردوە،  جێرمی کۆربین بووە، کەئەندام پارلەمانی ئەو ناوچەیە بووە.

لەئێستادا جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کارە. بەوتەی ئیبڕاهیم، لەو کاتەوە بۆتە هاوڕێیەکی نزیکی جێرمی  و بەردەوام لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، کامپیەنی بۆکردوە.

 هاوڕێیەتی ئیبڕاهیم و جێرمی سێ ساڵ لەمەوبەر قوڵتربۆتەوە کەجێرمی کۆربینی سەرۆکی پارتی کاری ئۆپزیسۆنی بەریتانی، هەرچەندە کەسێکی  ڕوەک خۆرە، بەشداری کردوە لە مەراسیمی بەخشینی  خەڵاتی کەبابی بەریتانیی و وتارێکی پێشکەش کردوە.

بەگوتەی ئیبراهیم، جێرمی کۆربین، هەرچەندە کەسێکی ڕوەک خۆرە، بەڵام ئەو ئارەزووی بۆ کەبابی فلافل هەیە، بە خواردنێکی   نایاب وەسفی دەکات.

هەرەوەک چالاکوانێکی گەنجی نێو کۆمەڵگا، ئیبراهیم لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا،  بۆتە سەرۆکی گەورەترین بنکەی کوردیی و تورکیی لەباکوری لەندەن، کەهەوڵی بەرەنگاربونەوەی کەسانی  دەرمان فرۆش و ئاژەوەگێڕی ناوچەکەو هاوزمانەکانی خۆی داوە.

لەساڵی ٢٠٠٢ دوای ئەوەی ئیبراهیم،  ژمارەیەک مافیای ناوچەیی دەست نیشان دەکات بۆ پۆلیس، ئەوان خۆی و هاوڕێیەکی گەنجی تەمەن ١٤ساڵ بەناوی جیران، لەسەر شەقام دەپێکن و برینداری دەکەن. ئەو دەڵێ، هەرچەندە چەندین جار هەڕەشەیان لێکردوەو تەنانەت ئۆتۆمبیلەکەشیان سوتاندوە،  بەڵام نەیانتوانیوە لەئەرکی بەرەنگاربونەوەی  مافیاکانی ماددەی هۆشبەر بیوەستێنن.

ئیبراهیم دەڵێت «ئەو ڕۆژەی کەبەرەو سەنتەری کوردی بەڕێوە بوین لەگەڵ جیران، لەناوچەی Haringeyدوو پیاومان بینی یەکێکیان. بەئەوی دیکەی گوت بیتەقێنە و لێان بدە.

وتی «کاتێک بەهۆش خۆمان هاتینەوە، وامان زانی بەبەرد لێیان داوین، چونکە پانتۆڵەکەمان ڕەشی تاریک بوو، کاتێک هەستم کرد هەمووی بوە بەخوێن و بەچەک پێکراوین. لەو کاتەی تیمی فریاگوزاری گەیشتن،  گوتم پانتۆڵەکەم هەڵ مەدڕن، چونکە  یەکێکە لەپانتۆڵە باشەکانم، دڵم لەلای بوو، بەڵام هەر دڕیان».

ئیبراهیم ئەوکات دوو هەفتە لەژێرچاودێری چڕی پزیشکدا، لەنەخۆشخانەی ویتنگتەن، لەگەڵ هاوڕێکەی  ماوەتەوە بۆچارەسەر.

ئەودەڵێت «هێشتا ئەو زامدارکردنەش نەیتوانیوە بیوەستێنێ لەچالاکی و کارەکانی  بۆ بەرانگاربونەوەی مافیاکانی، ماددەی هۆشبەر».

ئیبراهیم دەڵێت «دوای ئەو ڕووداوە، ڕێپێوانێکی ٢٠هەزار کەسیمان ڕێکخست دژ بەدەڵاڵەکانی ماددەی هۆشبەر.»

دوای ئەو خۆپیشاندان و  پشتگیریەی خەڵکی سەرشەقام، پۆلیس هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی دەڵاڵەکانی ماددەی هۆشبەری دەستپێکردو، ژمارەیەکی زۆری لێ دەستگیرکردن.

بەوتەی ئیبراهیم دۆگوس، هێشتاش بەشێک لەو مافیایانە لەناو تورکیاوە، هەڕەشەو پەیامی توند بۆ ئەو دەنێرن.

ئیبڕاهیمی تەمەن ٣٩ساڵ، کەئێستا  باوکی دوومنداڵی تازە پێگەیشتوە، هێشتا خاوەن وزەیەکی زۆرەو وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ، دەیەوێت بۆ مافی ئازادی و ئاشتیی، کوردو تورک، هەوڵبدات و ڕێبگرێت لەوجەنگەی لەبەردەرگای کوردەکان و تورکەکاندا هەیە.

سەرباری ئەوەی  ئیبراهیم  ئێستا سەرۆکی یەکێک لەشارەوانییە گرنگەکانی ناوچەیەکی لەندەنە، خەونی داهاتووی  بوون بەئەندام پارلەمانی  ئەو وڵاتەیە. دەیەوێ لەلایەکی دیکەشەوە بجەنگێ  بەرامبەر ئەو ڕووبارەی دەڕوانێتە پەرلەمانی بەریتانیا، کەڕۆژێک بێت وەک ئەندام پەرلەمان  تێیدا،  ڕووبەڕووی پارتەکەی بەرامبەری ببێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار