لەتراژیدیای ناو زیندانەوە بۆ جیهانی کۆمیدیا

ئه‌حمه‌د جۆڵا

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

ئهحمهد جۆڵا، یهکهم کارى هونهرى به کۆمیدى دهستى پێکردووه، بهناوى( بروسکهیهک بۆ شاتێللا)، یهکهم کارى درامى بهناوى بوکى ژێر دهوارى ڕهش بوه، تائێستا نزیکهى 20 بۆ 25 کارى هونهرى کردووه.

لهچاوپێکهوتنهکهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژهى بۆ ئهوه کرد، دهرچووى هیچ کۆلێژێکى هونهر نیه و پێی وابوو هونهر بههرهیه لهکهسهکهدا و شتێکى خۆرسکهو کهس ناتوانێت لهخۆیدا دروستى بکات.

ئهحمهد جۆڵا، لهکاتى ڕژێمى بهعس، ماوهى دوو ساڵ لهگهڵ براکهى و باوکى له زیندان بوه بههۆى ئهوهى براکەی تری پێشمهرگه بوه، هەروەها خانوهکهیان ڕوخاندوون و براکەشیان گولەباران کردوە، باوکیشی لهزینداندا کۆچی دوایی کردوە.

ئهحمهد جۆڵا نەیتوانیوە بەشداری پرسەی باوکیشی بکات چونکە لە زیندان بووە.

هاوڵاتى: چ شتێک زۆر پاڵنهرى تۆ بوو که بێیته کارى هونهریهوه و کارى ئهکتهریش بهتایبهتى؟

ئهحمهد جۆڵا: کاتى خۆى کهمن له خوێندنگهى سهرهتایى بوم، ئێمه کۆمهلێک هونهرمهند مامۆستام بووه، لهوانه مامۆستا تهها خهلیل و کهمال سابیر، تهها باراوى و چهندین مامۆستاى تر، که کۆبونهوهى باوکان ههبوو کورته فیلمیان پێدهکردین، ههر لهو کاتهوه لهههمویان بهشداربوم، زۆرجار دهورى سهرهکیم ههبوو، لهتهمهنێکى زۆر منداڵیهوه بهردهوام دهچوو بۆ سهیرى سینهماو کاره شانۆیهکان، کهئهمانه ههمووى پاڵنهرى من بون کهحهزى زیاترم لا دروست ببێت بۆ کارى هونهرى.

هاوڵاتى: بۆ کارى کۆمیدیت ههڵبژارد؟ ئایا ئهوهش حهزى خۆت بوو؟ یان بهڕێکهوت بویته ئهکتهرى کارى کۆمیدى؟

ئهحمهد جۆڵا: خۆم لهمنداڵییهوه ئهداى کۆمیدم دهکردو کۆمهڵێک هونهرمهندیش هانیان دام کهواز لهکۆمیدیا نههێنم و بهردهوام بم، چونکه ههم خۆم کهسێکى کراوه و کۆمهڵایهتیم و ئهوانیش یهکهم کارمیان بهدڵ بوو بۆیه هانیان دام بهردهوام بم و زیاتر کۆمیدیا لهگهڵ مندا دهگونجێت.

هاوڵاتى: ئایا کارکردن لهکارێکى کۆمیدى قورستره یاخود کارێکى تراژیدیا؟

ئهحمهد جۆڵا: کۆمیدیا زۆر قورستره، کۆمیدیا ناتوانى خهڵک به زۆر بکهیت بهکۆمیدیا که خۆى وهک بههره بههرهکهى نهبێت، یان لهکهسایهتیدا ڕهنگنهداتهوه، چونکه شتێک نیه به زۆر دروستبکرێت، ههردوو کارهکهم کردووه، بهڵام پێم دهوترێت کارى کۆمیدیت زۆر لێ جوانتره و زیاتر سهرکهوتویت.

هاوڵاتى: بهردهوام کهسێکى قسهخۆش و کراوهیت؟ یان له ژیانى ڕۆژانهتدا پێچهوانهیت؟

ئهحمهد جۆڵا: بهردهوام لهژیانمدا کراوهم و قسهى خۆشم زۆره، بهڵام کات و شوێنى پێکهنین و قسهى خۆشیش دهزانم نهک لهههموو شوێنێک ههر پێبکهنم، شوێنى تایبهتى ناو برادهرانیش ههیه کهدهتوانى کاتى خۆش بهسهربهریت.

هاوڵاتى: ئایا ههموو ئهکتهرێک دهتوانێت دهورى کارى کۆمیدى و تراژیدیا ببینێت؟

ئهحمهد جۆڵا: ئهوانهى دهورى کۆمیدى دهگێڕن دهتوانن دهورى تراژیدیا ببینن، بهڵام ئهوانهى که تراژیدیان ناتوانن ههموویان دهورى کۆمیدى بگێڕن، چونکه کارى کۆمیدى ههمووى دهقاودهق ناخرێته سهر کاغهز و بنوسرێت، بهڵکو ئهکتهرهکه که ئهداى دهکات دهیکات بهکۆمیدى، بۆ نمونه ههندێک جار کهسێک نوکتهت بۆ دهگێڕێتهوه نازانێت ئهداى بکات، واته ئهوهى ئهداى دهکات دهیکات به کۆمیدى، کۆمیدى فهنێکى زۆر پێشکهوتووه.

هاوڵاتى: دراماى ماڵهکهى مهعروف چۆن بوو بۆ تۆ وهک ئهحمهد جۆڵا؟

ئهحمهد جۆڵا: دراماى ماڵهکهى مهعروف درامایهک بوو زۆربهى نهنوسرابوو، واته تێکستیکی نوسراو بێت، 13 ئهڵقهى دهقى نوسراوى ههبوو، ئهڵقهکانى تر لهگهڵ ماهیر حهسهن دادهنیشین ههمووى بهبێ دهق، دهمانوتهوه، ئهوانهى ترى ههمووى خۆمان واته لامان دهداو توشى پێکهنین و گریانیش دهبوین، کارێکى زۆر جوان و دڵخۆشکهر بوو، ئهوهى زۆر گرنگ بوو لهو درامایهدا ههموو ستافهکه بهجوانى تهمسیلیان دهکردو کارێک بوو ههڵقوڵاوى کۆمهڵگهکه بوو، ههموو کهس خۆى تیادهبینى و شهش جار دوباره کرایهوه، ههموو جارهکان ههموو ئاستێک سهیرى دهکرد لهمنداڵێکهوه تا 70 ساڵێک و بهئهندام پهرلهمان و وهزیرهوه سهیرى ئهم درامایه دهکرا، بێ ئهوهى ڕۆژانه خهڵک لهیوتیوب و فهیسبوک دوباره سهیرى دهکهنهوهو حهزیان پێی بوه.

هاوڵاتى: بهو پێیهى دراماى ماڵهکهى مهعروف بینهرى زۆرى ههبوه، لهبهرنامهتاندا نیه بهشى دووهمى بۆ زیادبکهن؟

ئهحمهد جۆڵا: ههرگیز، چونکه بهشى دووهمى ههموو کارێک وێرانه (سهقهته)، لهوانهیه بهشى دووهم بکرێت وابکات بهشى یهکهمى لهدهستبدات، ئهو گرنگى و خۆشیهى نامێنێت، بۆیه لێرهدا وهستاوین و تهواو.

هاوڵاتى: پێت وایه دراماى ماڵهکهى مهعروف چیرۆکهکهى لهڕاستیدا ههبێت؟

ئهحمهد جۆڵا: بۆ نیه، بۆیه ڕۆژانه خهڵک حهزى بهم کاره بوو و سهیرى دهکرد، ئهوه دهلالهته لهوهى نزیکه لهکۆمهڵگاکهمانهوه، ڕۆژانه  خهڵک کێشهى میراتى ههیهو دوو برا لهسهر موڵک و ماڵ دهبێته شهڕیان و ههزارهها کێشهى ئاوا ههیه، بۆیه ئهمه چیرۆکى ناوجهرگهى کۆمهڵگایهو واقعى ئهمڕۆیه.

هاوڵاتى: ئێمه بهپێی کلتوره کۆمهڵایهتیهکهمان زۆر کێشهو شهڕ لهناوچهکهماندا ههبوهو زۆرمان بهسهر هاتووه کهدهکرێت کارى درامى جوانى لێ بهرههمبهێنرێت، لهگهڵ ئهوهشدا کارى هونهرى کهمه، بۆ؟

ئهحمهد جۆڵا: هۆکارى زۆره، یهکهم هۆکارى تیڤیهکانه کهکاریگهرییان زۆره، بهداخهوه ئهوهندهى گرنگى بهکارى بیانى و دراماو فلیمه دۆبلاژکراوهکان دهدهن، ئهوهنده گرنگى بهکارێکى ناوخۆیى نادهن، که دابونهریتى کۆمهڵگاى کوردهواریشیان تێکداوه، نهبونى سیناریۆو نهبونى دهرهێنهر کهنازانم نین یان کار ناکهن، تهمهڵى هونهرمهندهکانیش کهدهورى سهرهکى ههیه.

هاوڵاتى: لهڕوى داراییهوه کێ هاوکاریتان دهکات؟

ئهحمهد جۆڵا: نهخێر هاوکارى ئێمه ناکرێت، بهدڵنیاییهوه کهدینارێکیان بۆ سهرف نهکردوین، زۆربهى کارهکانمان که کردومانه دواى که تەلەڤزیۆنێک لێی کڕیوینهتهوه، ئهوهتا ئێستا کێشهیهک ههیه لهسهر ئهوهو من خۆم ئاگادار نیم، چونکه ئێمه کارى خۆمان دهکهین و ههقى کهسمان نیه.

هاوڵاتى: ئایا بهو پێیهى که ئێوه مێژووى وڵاتهکهمانن و خهڵک به گشتى شانازیتان پێوه دهکات، به پێی ئاستى خۆتان ڕێزتان لێگیراوه؟

ئهحمهد جۆڵا: ئێمه ئهوهى پێی گهیشتوین خۆمان بۆ خۆمان دروستکردووهو  بهکارهکانمان خۆمان ناساندووه، بهردهوام سوپاسى خهڵکیش دهکهین کهزۆر ڕێزیان لێناوین و خۆشهویستییان بۆمان ههیه، حکومهتیش ئێمه چهند ساڵه ڕهخنهیان لێدهگرین و ڕهخنه لهحزبهکان دهگرین، تائێستا کهسێک قسهیهکى پێنهوتوین، لهگوڵ کاڵتریان پێ نهوتوین.

هاوڵاتى: تۆ یهکێک بویت لهوانهى که بیرۆکهى سهردانکردنى هونهرمهند عومهر چاوشینت بههونهرمهندان ڕاگهیاند؟

ئهحمهد جۆڵا: ههستم کرد بهسهرکردنهوهى ئهو هونهرمهنده مهزنانه گرنگه وهک بیرۆکهى خۆم ڕامگهیاندو بهسوپاسهوه زۆربهى هونهرمهندان هاتن و بهشدارییان لهگهڵدا کردم، که ئهوه ئهرکى ئێمهو ههموو کهسێکه ئهو کهسانه بهسهربکاتهوه کهشوێنیان لههونهرو کلتورى کوردهواریدا دیاره وهک وهفایهک بۆ هونهرهکهى.

هاوڵاتى: بۆچى لهسۆشیال میدیا، چالاک نیت و خۆت بهکاریناهێنیت؟ ههندێک قسه ههیه دهکرێت بهناوى تۆوه؟بهڕێزت قسهت چییه بۆیان؟

ئهحمهد جۆڵا: تهنیا ئهکاونتێک و پهیجێکم ههیه کهزۆر چالاکه، کوڕهکهم بۆم بهڕێوه دهبات، دهیبینم زۆرجار، بۆیه ڤیدیۆیهکیشم بڵاوکردهوه که من پهیوهندیم پێوهى نیهو نازانم ئهوانه کێن، بۆیه کهمن خۆم قسه بکهم ئهوه قسهى خۆمهو من لێی بهرپرسیارم، سۆشیال میدیاش ئاوایه ههموو کهس پێی دهوێرێت و دهتوانێت قسهى لێوه بکات و من لێی بێبهریم.

هاوڵاتى: ئهوانهى که کارى کۆمیدییان ههیه، چهند کهسانێکن و جێ پهنجهیان دیاره، بۆ ناتوانن پێکهوه خهڵکانێکى تر دروست بکهن وهک خۆتان پهره بهکارى کۆمیدى بدهن؟

ئهحمهد جۆڵا: کێشهکه ئهوهیه کارى کۆمیدى و کهسى هونهرى پێویسته خۆى خۆى دروست بکات،  کهس ناتوانێت کهسێک دروستبکات، من تواناى خۆم دروستى کردوم، بهڵام لهناو کارهکانماندا دهرگامان کراوه بوه بۆ گهنج که بێن و بهشدارى بکهن و هاوکاریشمان کردون، وهک بهرنامهى بهرنامه و بێگومان ڕهنگه گهنجى واش ههبێت زۆر له ئێمه باشتر کارى کۆمیدى بکات، بهڵام ئێمه خوێندنگهیهکى  تایبهتمان نیه بتوانین خهڵک بهێنین و وهک فێرکردن فێریان بکهین.

هاوڵاتى: تائێستا دوو سێ کارى ڕیکلامیت کردووه، ئهمه حهزى خۆته یان وهک لایهنى داراییهکهى پشتى پێدهبهستى؟

ئهحمهد جۆڵا: ئهوهى دهلێت حهزم لێیهتى ڕاست ناکات، چونکه وانیه تهنیا بۆ مهبهسته داراییهکهیه که من و کهسانى تریش ڕیکلام دهکهین.

هاوڵاتى: ئایا ڕیکلام بهگران دهکهیت؟ چ جۆره ڕیکلامێک ناکهیت بهپێچهوانهشهوه؟

ئهحمهد جۆڵا: ڕهنگه وابێت که ئێمهى هونهرمهندیش کاریگهرى زۆرى دهبێت بۆ کۆمپانیاکهو بهرههمهکه و من وهک خۆم دوو جار ڕیکلامم کردووه، کاریگهرى زۆرى ههبوه بۆ فرۆشى بهرههمهکهو به گرانیش ڕیکلام دهکهم، زۆر گرانجانیشم، من ڕیکلام بۆ بنێشى بۆبى ناکهم، بهڵکو بۆ شتێکى  زانستى و بایهخدار دهیکهم، بۆ فۆرجى دهیکهم .

هاوڵاتى: لهسۆشیال میدیا ماوهى پێشوو باس لهدوو کرێکارى ئێزیدى دهکرا که بهرێزت کارت پێکردون ئایا ئهمه تاچهند ڕاسته؟

ئهحمهد جۆڵا: بهڵێ ئهمه ڕاستى بوو، دوو کرێکار بون بهس نازانم بهدڵنیایى ئێزیدى بون یان نا، که کرێکهم پێدان، بینیم یهکێکیان لهپارهکهى خۆى 5 ههزارى دا بههاوڕێکهى لێم پرسى بۆ، وتى ئهو ژن و منداڵى ههیه.

هاوڵاتى: بۆ کارى تازهت نییه؟

ئهحمهد جۆڵا: هیچ کارى تازهم نیه، چونکه کار دێته بهر دهستت، بهڵام له ئاستێکى نزمدایه، منیش بهڕاستى کارهکانى پێشترم ناسڕمهوه لهبهر کارێکى تازه.

 

ئەوەی کە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە

 

دوو کرێکاری ئێزیدیم گرتبوو بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی ماڵەوەمان

وتیان 40 هەزار دینار منیش وتم زۆرە، هێنایانە 30 هەزار دینار.

پاش کۆتایی هاتنی کارەکە لە ئەو هەوا گەرمەدا سێ دانە 10 هەزار دیناریم پێ دان.

یەکێک لە کرێکارەکان 10 هەزار دیناری هەڵگرت و 20 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر،

وتم مەگەر شەریک نین؟

وتی با بەڵام ئەو خێزاندارە، زیاتر لە من پێویستی بە پارە هەیە.

منیش لەبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی دیسان 10 هەزار دیناری ترم پێ دا.

سوپاسی کردم و دیسان 5 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر و ڕۆشتن.

لەوێدا بوو کە کەوتمە بیری ئەو ڕستە جوانەی کە جارێک لە سەر پردێکی پەڕینەوە خوێندبومەوە.

«بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ نەک سامانێکی زۆر»

ئەحمەد جۆڵا

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار