کوردستانە بچووکەکەی ئه‌مریکا
کوردانی ناشڤیل؛ هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌ره‌پێدانی کاروباری سیاسی و ئابووری ده‌خەنە گه‌ڕ
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گه‌نجانی کۆمه‌ڵگه‌ی 20 هه‌زار که‌سیی شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌ره‌پێدانی کاروباری سیاسی و ئابووری خستۆته گه‌ڕ.
شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ی ژمارەیەکی زۆری کورده‌وه که بە نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س خه‌ملێندراوه به «کوردستانی بچووک» ناوبانگی ده‌رکردووه. زۆربه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و شاره کوردی باشوورن که له ده‌یه‌ی 1970 و 1980 و به دوای سه‌رکوتکردنی کورد له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه (بەتایبەتی دوای نسکۆی سۆڕشی ئەیلول) به‌ره‌و ئه‌مریکاو وڵاتانی‌تر کۆچیان کردووه.
گۆڤاری ناشڤیل سینی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردزمانی شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا ئاماده کردووه.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە حکوومه‌تی خۆجێیی لە ناشفیل به‌بۆنه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی کورده‌کانی ئه‌و شاره ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌پۆلی ناوه‌ندی نیشاندا. بڕیار بوو له‌ساڵی خوێندنی نوێ‌دا زمانی کوردی له ژماره‌یه‌ک له قوتابخانه‌کانی شاری ناشڤیل بوترێته‌وه به‌ڵام هه‌ندێک کێشه وه‌ک که‌مبوونی ژماره‌ی قوتابییان، نه‌بوونی مامۆستا‌و بودجه‌ی که‌م دواکه‌وتنی به‌رنامه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه.
گۆڤاری ناشڤیل سین ده‌نووسێت «کورده‌کانی دانیشتووی ناشڤیل چالاکییه‌کی زۆریان له‌بوارگه‌لی جۆراوجۆری ئابووری هه‌یه و ته‌نانه‌ت ژوورێکی بازرگانییان پێکهێناوه. کورده‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییێکی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی دیکه‌ی پێکهاته‌کان بێت و یارمه‌تی به‌ڕه‌ونه‌قی ئابووری بده‌ن».
ئه‌م گۆڤاره پێی وایه کهچالاکیی کورده‌کانی دانیشتووی کوردستانی بچووک له‌حه‌وزه‌ی سیاسه‌تدا زۆر که‌مه‌و ده‌نووسێت «له‌ڕاستیدا ناتوانین کورده‌کان له‌پشت کورسیی فه‌رمانگه‌کانی شاری ناشڤیل ببینین».
به‌م حاڵه‌شه‌وه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی دانیشتووی ناشڤیل بوونه ئه‌ندامی پۆلیس له‌و شاره‌دا.
گۆڤارەکە دەڵێت کورده‌کان ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دینیان دامهزراندو به‌و کاره‌وه بره‌ویان به‌کلتووری کورد و باوه‌ڕی ئاینی و مه‌زهه‌بی خۆیان دا. کورده‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ دروستکردنی ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دین مزگه‌وتێکیان دروستکرد کهمزگهوتهکه رۆژانی هه‌ینی ده‌بێته شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی کورد‌و تێیدا راگۆڕینه‌وه له‌بواره فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن.
کورده‌کان چه‌ندین ریستۆرانتیان له‌شاری ناشڤیل دامه‌زراندووه که‌تێیاندا خۆراکی کلتووری نەتەوەی کورد پێشکه‌شده‌که‌ن و نانی خۆماڵیشی تێیدا دروستده‌کرێت که‌نانی خۆماڵیی کوردی بۆته‌هۆی راکێشانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی دانیشتووی ناشڤیلی به‌ره‌و فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی خوارده‌مه‌نییه کوردییه‌کان.
محەمەد بەرواری هەندێک کات لەگەڵ ژنەکەی چیمەن موسا‌و کوڕەکەی ئاراڵ بەرواری کە تەمەنی ١٧ مانگە لەماڵەکەیدا لە ناشڤیل بەسەردەبات. ئەو لە ٢٣ی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ لە ناشڤیل جێگیربوو دوای ئەوەی لەگەڵ سوپای ئەمریکا لەعێراق کاری دەکرد.
محەمەد بەرواری کەوەرگێڕی پیشوو بوو لەڕیزی سوپای ئەمریکا لەعێراق وتی «لێرە پێکەوە کۆدەبینەوە خواردنی کوردەواری دەخۆین و پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕین».