وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى: ته‌وارییه‌که‌ له‌ئێستادا داناخرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بهرپرسانى تهندروستى سلێمانى دهڵێن تهوارییهکهى سلێمانى داناخرێت و جۆرى خزمهتگوزارییهکهى گۆڕانکارى تێدا دهکرێت و نهشتهرگهرى تێدا ئهنجام دهدرێت.

یاد نهقشبهندى، وتهبێژى بهڕێوهبهرایهتى گشتى تهندروستى سلێمانى لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت» تهواریهکه داناخرێت لهئێستادا».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، بێجگه لهوهى فریاکهوتنى خێرا لهنهخۆشخانهى شار 40 قهرهوێڵهى ههیه، بهڵام نهخۆشخانهى شار 400 قهرهوێڵهى ههیهو ههمووى سهپۆرتى فریاکهوتنى خێرا دهکات.

نهخۆشخانهى شار لهسلێمانى که پێشتر به نهخۆشخانهى 400 قهرەوێڵهییهکهى سلێمانى ناسێندرابوو چهندین بهش لهخۆ دهگرێت و 19 پزیشکى پسپۆڕى لهخۆ گرتووهو بۆ ههر شهفتێک شهش پزیشکى پسپۆڕى تێدایه بێجگه له پزیشکى موقیم ئهقدهم.

یاد نهقشبهندى، باسى لهوهشکرد نهخۆشخانهى شۆڕش بهشى فریاکهوتنى خێراى تێدایهو هاوکارییهکى زۆرى نهخۆش و هاوڵاتیانى شارى سلێمانى دهکات که پاڵپشتییهکى گهورهیه بۆ فریاکهوتنى خێرا له سلێمانیدا.

ههروهها سهباح ههورامى، بهڕێوهبهرى گشتى تهندروستى سلێمانى له پارچه ڤیدیۆیهکدا ئهوه دهخاتهروو تهواریهکهى سلێمانى داناخرێت بهڵکو گۆڕانکارى له جۆرى خزمهتگوزارییهکاندا دهکرێت و له ئێستادا هاوڵاتیان زیاتر روودهکهنه نهخۆشخانهى شار و بۆ هاتوچۆکردن ئاسانتره.

بهڕێوهبهرى گشتى تهندروستى سلێمانى دهشڵێت «رۆژى وا ههبووه دوو نهشتهرگهرى ریخۆڵه کوێرهى تێدا کراوهو ستافێکى زۆر لهوێدا ههبووه که جۆرێک له نابهرانبهرى ههبووه و دهمانهوێت گۆرانکارى بکهین تا خزمهتگوزارى باشتر پێشکهش بکهین».

بهڵام دکتۆر فایهق گوڵپى لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى جهختى لهوهکردهوه که تهوارییهکهى سلێمانى ئێستا تهنها نهشتهرگهرى ساردى تێدا دهکرێت وهک نهشتهرگهرى لهوزهتێن و بوونى بهردى گورچیله له زراودا و وتى «تهواریهکه وهک فریاکهوتنى خێرا نهماوهو بۆ حاڵهتى رووداوى هاتوچۆ و ئاگرکهوتنهوه و حاڵهتى قورس نابێت و ئهوانه ههمووى دهنێردرێنه نهخۆشخانهى شار».

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم دهڵێت ئهگهر فریاکهوتنى خێرا پشتیوانى فریاکهوتنى خێراى نهخۆشخانهى شار بکهن 40 قهروێڵه بهشى پێداویستییهکانى هاوڵاتیانى سلێمانى دهکات.

محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت» تهندروستى سلێمانى دهیهوێت تهرکیز لهسهر یهک فریاکهوتنى خێرا بکات که لهنهخۆشخانهى شاردا ههیهو ههموو پسپۆرییهکان لهوێدا کۆکراونهتهوهو حاڵهتى فریاکهوتنى خێراش بۆ 24 کاتژمێرهو دواتر رهوانهى بهشهکانى دیکه دهکرێت».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، 40 قهرهوێڵه لهنهخۆشخانهى شار بۆ حاڵهتى فریاکهوتنى خێرا گونجاوه بهو مهرجهى فریاکهوتنى دیکه پاڵپشتى بکات، وتیشى:» تهوارى ئههلى هیچى کهمتر نیه له فریاکهوتنى خێراى حکومى ئهوانیش هاوکارن بۆ دابینکردنى پێداویستییهکانى هاوڵاتیان و حاڵهتى لهناکاو».

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى جهختى لهوهکردهوه له پارێزگاى ههولێردا سێ فریاکهوتنى خێرا له رۆژئاواو رۆژههڵات و ناوهندى شارى ههولێردا بونى ههیهو پسپۆرییهکانیان جیاوازن.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەناوی یەکێکە لە نەخۆشخانە پسپۆریە هەناویەکانی شاری سلێمانی ، لە سەرەتای دروستبوونیدا ئەم نەخۆشخانەیە تەنها یەک یەکە بووە، پاشان لەبەرواری 8ی 3 ی 2011 بووە بەسەنتەر لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر، دواتر لە بەرواری 29ی 8 ی 2012 نۆژەنکراوەتەوە و بووە بە نەخۆشخانە و پاشان دوو بەشی تازەی تیادا کراوەتەوە ، بەڵام ئێستا هەوڵی داخستنی دەدرێت.

- ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 100 تەختە، خزمەتگوزاریەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری بووە لە ماوەى ساڵانى رابردوودا.

بڕیاری داخستنى نەخۆشخانەکە لەکاتێکدایە کە لەماڵپەری تەندروستی سلێمانى نوسراوە «دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەکە گەورەکردنی نەخۆشخانەکەیە، لەگەڵ کردنەوەی چەند سەنتەرێکی فریاکەوتنی هەناوی بەپێی شوێنی جوگرافی سلێمانی»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار