هه‌رێم ده‌یه‌وێت قه‌یرانى بێ بودجه‌یی تێپه‌ڕێنێت
وه‌زاره‌تى دارایی ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌ى بودجه ئاماده بکات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بکات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، ماردین نورەدین
دواى کۆتایی هاتنى قه‌یرانى دارایی، هه‌رێمى کوردستان ده‌یه‌وێت قه‌یرانێک تێپه‌ڕێنێت که به‌هۆى کاریگه‌رى قه‌یرانه‌که‌وه تائێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌ویش نه‌بوونى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵانه‌یه تا په‌رله‌مان بتوانێت چاودێرى خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت بکات.
له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی له‌ساڵى 2014، تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم هیچ پڕۆژه بودجه‌یه‌کى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کردووه، تا په‌رله‌مان بتوانێت چاودێرى کاره‌کانى خه‌رجکردنى بودجه‌که بکات.
له‌ئێستادا کهقهیرانهکه کۆتایی هاتووه و حکومه‌ت پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ڵگرتووه و پڕۆژه وه‌ستاوه‌کانیش بهگهڕخراونهتهوهو له‌لایه‌ن به‌غداوه بڕێک پاره بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێردرێت و خۆشى نه‌وت ده‌فرۆشێت، هه‌رێم تاڕاده‌یه‌ک جێگیرى بۆ داهاته‌که‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌ى بودجه ئاماده بکات.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى کوردستان له‌ئێستادا ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى کردووه به‌یه‌کێک له‌ئه‌رکه له‌پێشینه‌کانى، به‌ڵام دیار نییه هه‌وڵه‌کان به‌کوێ ده‌گات، به‌تایبه‌ت که‌پێش کۆتایی هاتنى ئه‌مساڵ پێویسته حکومه‌ت پڕۆژه‌که ره‌وانه بکات.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى به هاوڵاتى وت «پڕۆسه‌ى کارکردن له‌سه‌ر ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 به‌رده‌وامه له‌وه‌زاره‌تى دارایی».
دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان به هاوڵاتى وت «بودجه یه‌کێکه لهپایهکانى په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى رابردوو بەهۆى شه‌ڕى داعش یان هه‌ر هۆکارێک که‌بودجه نه‌هاتووه ئه‌وه یه‌کێک لهپایهکانى په‌رله‌مان کێشه‌ى تێکه‌وتووه«.
وتیشى «به‌ڵام ئێستا که‌ئه‌مانه نه‌ماوه‌و به‌غدا ساڵى پێشووتر بودجه‌ى له‌په‌رله‌مانه‌وه ته‌سدیق کردوه، ئێستا حکومه‌تى تازه‌و کابینه‌یه‌کى تازه‌و په‌رله‌مانێکى تازه‌یه پێویسته بودجه بێته ناو په‌رله‌مان».
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت باس له‌وه‌کراوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارى ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ى بودجه ساڵی2020 بباته په‌رله‌مان.
باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر پاساوێکى مه‌عقول نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى بودجه نه‌نێردرێته په‌رله‌مان له‌کاتى خۆیدا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت».
له‌دوو ساڵى رابردوودا حکومه‌تى هه‌رێم له‌جیاتى پڕۆژه‌ى بودجه، به‌یانى دارایی له‌باره‌ى چۆنیه‌تى خه‌رجکردنى پاره‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد، که وه‌کو پڕۆژه‌ى بودجه ورده‌کاریی زۆرى تێدا نه‌بوو تا په‌رله‌مان به‌دواداچوونى بۆ بکات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى داهاته‌کان خهرجکرابوون پاشان به‌یانه‌کان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرابوون.
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستان (یه‌کێتى) به هاوڵاتى وت «حکومه‌ت له‌و کارنامه‌یه‌ى پێشکه‌شى کردووه ئاماده‌کردنى پڕۆژه بودجه‌ى 2020 یه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بینێرێت راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت».
به‌پێی یاسا، ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم مانگى داهاتوو پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى، به‌ڵام تائێستا دیار نییه له‌م ماوه‌یه‌دا پڕۆژه‌ى بودجه ئاماده ده‌کرێت یان نا.
هیوا میرزا سابیر په‌رله‌مانتارى خانه‌نشین (یه‌کگرتوو) که‌یه‌که‌م په‌رله‌مانتار بوو له‌سه‌ر ناڕه‌زایی لهپڕۆژهى بودجه کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌جێهێشت، به هاوڵاتى وت «هه‌ر وڵاتێک دامه‌زراوه‌ى تێدا نه‌بێت و دامه‌زراوه‌کانى پابه‌ند نه‌بن به‌یاساوه‌و ئه‌و وڵاته سه‌قامگیرى تیا نه‌بێت، گه‌نده‌ڵى روو ده‌کاته ئه‌و وڵاته«.
وتیشى «یه‌کێک له مافه‌کانى هاوڵاتى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌وه رێکخستنى بابه‌تى گوزه‌ران و بژێوی و موچه‌و بوارى ئابورى وڵاته‌که‌یه، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌ر نابێت تا ئه‌وکاته‌ى پێویسته بودجه نه‌چێته په‌رله‌مان و به‌وردى تاوتوێى بکات».
هیوا میرزا که‌ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانه، جه‌ختده‌کاته‌وه هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى کهبودجهى بۆ ته‌رخان ده‌کرێت به‌وردى دیراسه‌و تاوتوێ ده‌کرێت، پێویسته هاوڵاتى به‌وپه‌ڕى راشکاوى و رونی ئاگاى له‌بودجه‌ى وڵاته‌که‌ى بێت.
«ئه‌رکى په‌رله‌مانتاران و فراکسیۆنه‌کانه فشار بخه‌نه‌سه‌ر حکومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌که بنێرێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان بهڕێڕهوى یاسایى خۆیدا بڕوات و دراسه بکرێت، دواى ئه‌وه بڕیارى له‌باره‌وه بدرێت».
به‌وته‌ى هیوا میرزا، نه‌ناردنى بودجه بۆ په‌رله‌مان «تیرۆرکردنى په‌رله‌مانه«، له‌حه‌قیقه‌تدا نه‌ناردنى بودجه بۆ په‌رله‌مان «سوکایه‌تیه‌که« به په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و مافه‌کانى هاوڵاتی، ئه‌گه‌ر بودجه بۆ په‌رله‌مان نه‌نێردرێت و به‌وردى تاوتوێ نه‌کرێت گه‌نده‌ڵی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
لهپڕۆژهى بودجه‌ى هه‌ر وڵاتێک‌دا خه‌رجى و داهات و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر سێکته‌ره‌کاندا دابه‌شده‌کرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌رکى چاودێرى په‌رله‌مان و داموده‌زگاکانى دیکه بۆ چاودێریکردن ئاسان ده‌کات.
حوسام به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى ئابورى کوردستان بۆ هاوڵاتی وتى «بودجه ئه‌گه‌ر رێکنه‌خرێت واته خه‌رجى و داهاتى ئه‌و وڵاته دیار نابێت، نازانرێت ئه‌و وڵاته‌و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات و هه‌موو پڕۆژه‌کان راده‌وه‌ستێت که‌کاتێک بودجه نه‌بێت».
وتیشى «له‌به‌رئه‌وه‌ى پلان له‌سه‌ر بودجه جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌زۆری، کاتێک بودجه رێکنه‌خرێت موچه له‌کاتى خۆى نادرێت و داهاته‌کان دیار نییه‌و نازانرێت ژیانى خه‌ڵک چۆن رێکبخرێت، ته‌واوى چالاکیه‌کانى ناو بازاڕ‌و فه‌رمانگه‌کان به‌زۆرى ده‌شێوێت».
حوسام به‌رزنجى به‌پێویستى ده‌زانێت، په‌رله‌مانتاران هه‌وڵبده‌ن فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت دروستبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان « ڕێکنەخستنى بودجه ده‌توانرێت وه‌ک تاوان سه‌یر بکرێت که به‌رامبه‌ر وڵات ئه‌نجامده‌درێت له‌به‌رئه‌وه‌ى کاتێک داهات و خه‌رجی دیارنه‌بوو ناشه‌فافیه‌ت دروستده‌بێت».د