ئەوقاف بۆمبە چێنراوەکە پووچەڵ دەکاتەوە
حکومەت بەشێوەیەکی فەرمی دراما تورکییه‌کان بەهەڵوەشاندنەوەی خێزانی کورد ناوزەد دەکات و که‌ناڵه‌کانیش ئاگادار دەکاتەوە رایانگرن، بەڵام ب
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، شاناز حه‌سه‌ن
بۆ یەکەمجار وەزارتی ئەوقافی هەرێم زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا بۆ کەناڵەکان کە پەخشی دراما تورکیەکان راگرن، ئەوەش دوای ساڵانێک لەناڕەزایەتی توێژێکی فاروانی کۆمەڵ کە پێیانوایە بۆمبێکەو لەماڵەکانیاندا چێنراوە.
زۆرێک لەو دراما تورکیانەی کەکەناڵە کوردیەکان وەریان دەگێڕن و پەخشی دەکەنەوە، باسی خیانەتی هاوسەرگیری و منداڵی ناشەرعی دەکەن، ئامارەکانی چەند ساڵی رابردووی هەرێمیش وای نیشاندەدەن کە رێژەی جیابونەوە لەنێو خیزانەکاندا بەشێویەکی بەرفراون هەڵکشاوە.
هەفتەی رابردوو وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوای لەوهزارهتى رۆشنبیرى کرد کە که‌ناڵه‌کان ئاگاداربکاته‌وه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و پرسه بدۆزنه‌وه‌و سنووردار بکرێن، به‌پاساوى ئه‌وه‌ى بوونه‌ته هۆى تێکچوونى شیرازه‌ى خێزان و زۆربوونى جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌ران.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینی، به هاوڵاتى وت «دواى به‌دواداچوون ده‌رکه‌وت ئه‌و درامایانه‌ى له که‌ناڵه‌کانى ته‌له‌فزیۆن په‌خش ده‌کرێن، له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و دابوونه‌ریتى هه‌رێم نایه‌نه‌وه هۆکارن بۆ زۆربوونى لێکجیابوونهوهى هاوژینه‌کان. به‌و هۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به‌نووسراوى فه‌رمى داواى له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى کرد، ئه‌و جۆره درامایانه سنووردار بکات».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌کاتێکدا ئیجرائات نه‌کرا، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى لیژنه‌ى تایبه‌ت پێکه‌وه ئاماده ده‌که‌ن و کار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌که ده‌که‌ن.
نووسراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینی، واژۆى پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقافى به‌سه‌ره‌وه‌یه و به‌ژماره 123 له 15-9-2019 ده‌رچووه. وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف داواى له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى کردووه ئه‌و دراما دۆبلاژکراوانهى له‌گه‌ڵ ئادابى کورده‌وارى نایه‌نه‌وه، قه‌ده‌غه بکرێن.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌سبه‌ینێوه، به‌نوسراوى فه‌رمى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى راگه‌یاندنى چاپ و بڵاوبونه‌وه ئاگادار دەکەنەوە که داوا له‌که‌ناڵه‌کان بکرێت به له‌به‌رچاوگرتنى بڕیاره‌که‌ى ئه‌وقاف و ئه‌و بارودۆخه‌ى لێره‌و له‌وێ گله‌یى خه‌ڵکمان دێته‌سه‌رو کاریگه‌رییان واته ئاسایشى خێزان و تاک هه‌یه، ئه‌و دراما تورکیانهى لێره فه‌وزاى ناوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه«.
وتیشى «به‌هیوام لهئایندهیهکى نزیکدا ئه‌م کێشه‌یه یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه و به‌هاوکارى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارو ئه‌وقاف چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بکه‌ین».
له‌ئێستادا زۆربه‌ى که‌ناڵه کوردییه‌کان، دراما بیانیه‌کان به‌بڕه پاره‌یه‌کى زۆر ده‌کڕن و دواى دۆبلاژکردنیان بۆ زمانى کوردى شه‌وانه په‌خشى ده‌که‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌رى که‌ناڵى ئێن ئاڕ تى دوو، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» تائێستا له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێکه‌وه ئاگادار نهکراوینهتەوه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌خۆیان هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌ته ده‌که‌ن و وتى «به‌شێک له دراماکان سانسۆرێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌که‌ینه‌سه‌ر، نه‌ک هه‌ر دراماى تورکى، به‌ڵکو دراماى ئیسپانى و دراماى ئه‌مریکیمان هه‌بوه کهسانسۆرمان کردووه‌ته سه‌ر».
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، هیچ یاسایه‌ک نیه که بڵێت ئه‌مه شیاو نییه‌و ئه‌وه شیاوه، «به‌ڵام دروستکردنى سانسۆر له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه هیچ باش نییه، چونکه ئه‌وانه بهمهزاجى خۆیان ئه‌وه دیاری ده‌که‌ن».
هه‌ندێک ئه‌کته‌رى کورد له‌گه‌ڵ سنوردارکردنى دراما بیانیهکاندان و پێیان وایه هۆکارى زۆربه‌ى کێشه خێزانیه‌کان و تێکدانى دابونهریتى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارین.
شوانه جه‌زا، یه‌کێک له‌و ئه‌کته‌رانه‌یه که له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئهوقافدایهو وتى»تا سه‌ر ئێسقان له‌گه‌ڵ بڕیارهکهدام و ته‌واو له‌شوێنى خۆیدابوو، چونکه دابونهریتى کچ و کوڕى کوردیان تێکداوه‌و به‌لاڕێیدا ده‌به‌ن».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه دووساڵ پێش ئێستا به‌نیازى که‌مپین بووه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌م درامایانه، وتى «خۆم و ٨٠ ژنه ئه‌کته‌رى کورد له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئهوقافین و پشتگیری‌یان ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردنى».
شوانه جه‌زا، سه‌رپه‌رشتیارى گروپى ئه‌ندامانى 8ى مارسه که‌نزیکه‌ى 80 ئه‌کته‌رى ژن تێیدا به‌شدارن و وتى «ئێمه ئاماده‌ین که‌مپین بکه‌ین و کۆنفرانس بکه‌ین بۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین».
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئه‌و درامایانه به‌بڕه پاره‌یه‌کى زۆر ده‌کڕدرێن و وتى «ئاگادارم هه‌ر درامایه‌ى 8 ده‌فته‌رو 12 ده‌فته‌ر دۆلارى بۆ سه‌رفده‌کرێت».
به‌دیعه دارتاش، ئه‌کته‌رى دیارى کورد، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «دراماکان زۆر سه‌یرن، قوڕ کراوه به‌سه‌ر کوردا، وێرانن و کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌نجه‌کانمان هه‌یه‌و به‌دڕه‌وشتى بهفهزاحهت تێیدا دیاره«.
باسى له‌وه‌شکرد به‌داخه‌وه گه‌نجى کوردیش بۆ «لاساییکردنه‌وه زۆر ئازایه«.
وتیشى «به‌رنامه‌ى کوردیشمان هه‌یه که‌زۆر بێ ئاستن و پێویستیان به‌فلته‌ر هه‌یه‌و پێداچونه‌وه‌ى پێدا بکرێت، به‌تایبه‌ت کۆمیدیا، که کاریگه‌رى راسته‌وخۆى بۆسه‌ر بینه‌ر هه‌یه«.
دواى نوسراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، که‌ناڵى بی ئێم سی کهکهناڵێکى لۆکاڵییه و له‌سلێمانى په‌خشده‌کات، بڕیاریدا دراما تورکیه‌کان رابگرێت.
شنۆ عوسمان، سه‌رۆکى دامه‌زراوه‌ى بی ئێم سی، له‌لێدوانێکیدا به هاوڵاتى وت» ئێمه پلانى کارکردنى خۆمان بوو، که‌پێشتر کار له‌سه‌ر دراما بیانییەکان بکه‌ین، به‌ڵام له‌وکاته‌ى که که‌ناڵه‌که‌مان گرته‌ده‌ست پاره‌ى پێشه‌کى هه‌ندێک دراما درابوو، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌وه ته‌واو بوه‌و پلانى خۆمان جێبه‌جێده‌که‌ین و دراماکان به فلته‌ردا ده‌ڕۆن، پاشان په‌خش ده‌کرێن».
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ش وتى «ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بکرێت یان نا ئێمه وه‌ک ستافى که‌ناڵه‌که‌مان له‌میانه‌ى زیادبونى کێشه‌کان و گاریگه‌ریان له‌سه‌ر تاکى کورد، کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین و یه‌کێکه له‌پلانه پێشینه‌کانمان».
شنۆ عوسمان کهڕێکخراوێکى ژنانیشى هه‌یه، له‌نزیکه‌وه ئاگادارى بارودۆخه‌که‌یه وتى «زۆر پێویست بهکۆنتڕۆڵکردنى دراماکان هه‌یه‌و زۆربونى کێشه‌کان به‌تایبه‌ت له‌بوارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌رى هه‌یه‌و بابه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى ناو دراماکان ئاراسته‌ى تاکه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌کات که له‌ناو خێزاندا جیاوازه، بۆیه ئه‌و گه‌نجه بهلاڕێدادهبات».
وتیشى «که‌ناڵه‌کان خۆیان ئازادن و مه‌رج نییه، هه‌موو که‌ناڵه‌کان پێشوازى له‌و بڕیاره بکه‌ن و به‌ڵام وه‌ک ئێمه زۆربهىکهسهکانمان له‌بوارى مافى مرۆڤ و په‌روه‌رده کاریان کردووه بۆیه تێڕوانینى ئێمه جیاوازه«.ر