ئێمه‌ ئه‌زموونى شه‌ڕى داعشمان هه‌بووه‌، ره‌نگه‌ بۆ بیانییه‌ک ئاسان نه‌بووایه‌ بێته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌

به‌ڕێوەبه‌رى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تیى فیلم له‌سلێمانى:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

فوئاد جهلال خاوهنى کۆمپانیاى مهستى فیلم و بهڕێوەبهرى فیستیڤاڵى نێودهوڵهتى فیلم لهسلێمانى ئاشکرای دەکات کە لەفیستیڤاڵەکەدا فیلمى درێژى ناوخۆیى و بیانی، هەروەها کورتە فیلمی ناوخۆیى و جیهانی، نیشان دەدرێن لەگەڵ فیلمى ئهنیمهیشنى کورت، هەروەها بهشى بههرهى نوێ و فیلمى دیکۆمێنتارى ناوخۆیی و جیهانییش بەشێک دەبن لە فتیستیڤاڵەکە

فوئاد جهلال لهچاوپێکهتنهکهى لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژهى بۆ ئهوهکرد زیاتر له 79 وڵات بهشدارى فیستیڤاڵى نێودهوڵهتى سلێمانى دهکهن، 134 فلیم بهشدار دهبێت.

هەروەها باس لەکێشەیەک دەکات کە رووبەڕوویان بۆتەوە، ئەویش ئەوەیە کەهەندێک لە ئەکتەرو سینەماکارەکان نایانەوێت بەشداری بکەن بەوپێیەی ناوچەکە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەڕووی ئەمنیەوە تێبینی لەسەر بووە، بەڵام توانیویانە قەناعەتیان پێبکەن.

فوئاد جهلال وتی «ههندێکجار بهتایبهت ئێمه ئهزمونى شهڕى داعشمان ههبووه لهڕابردوودا، که رهنگه بۆ بیانییهک ئاسان نهبووایه بێته ئهم ناوچهیه، تا ئهوهمان بۆ دڵنیادهکردنهوه سلێمانى ناوچهیهکى ئارامهو گرفتى ئهمنى نییه«.

هاوڵاتى: چ کهسایهتیهکى جیهانى بهشدارى فیستیڤاڵى نێودهوڵهتى فیلم لهسلێمانى دهکهن؟

فوئاد جهلال: ژمارهیهک کهسایهتى جیاوازمان بهگوێرهى تایبهتمهندیهکانیان بانکهێشتکردون، کهپێکدێن له دادوهرى هونهرى و  پرۆدیوسهرى جیهانى و ئهکتهره ناوداره جیهانیهکان لهبوارى فیلمدا.

هاوڵاتى: فیستیفاڵهکه چ بهرههمێک لهخۆدهگرێت و لهچهند وڵاتهوه بهشداردهبن؟

فوئاد جهلال: بهرههمهکان فیلمن، 134 فیلمهو له 79 وڵاتهوه بهشدارى دهکهن،  که 44 فیلمیان کوردین، پێکهاتوون له(فیلمى درێژى ناوخۆیى و بیانی، فیلمى کورتى ناوخۆیى و جیهانی، فیلمى ئهنیمهیشنى کورت، بهشى بههرهى نوێ، فیلمى دیکۆمێنتارى ناوخۆیی و جیهانی).)

هاوڵاتى: خهڵاتهکان چین بۆ فیلمه سهرکهوتووهکان لهئهمساڵدا؟

فوئاد جهلال: لهمساڵدا جیاواز لهساڵانى رابردوو، خهڵاتى زیوو ئاڵتون دهبهخشرێن بهسهر فیلمه سهرکهوتوهکاندا.

هاوڵاتى: ئایا دهتوانین بڵێین ئهم فیستیڤاڵه له چوارچێوهى فیستیڤاڵه نێودهوڵهتیهکانه؟

فوئاد جهلال: بێگومان ئهم فێستیڤاڵه دهچێته چوارچێوهى فێستیڤاڵه نێودهوڵهتییهکانهوه، چونکه ئهو بنهمایانهى لهفێستیڤاڵه نێودهوڵهتیهکانى جیهان ههیه لهفێستیڤاڵى سلێمانى لهبهرچاوگیراون و جێبهجێدهکرێن، بهشداریکردنى ژمارهیهک ئهستێرهو بهرههمى جیهانى له 79 وڵاتى جیهانهوه  دێن، بۆ خۆى گوزارشتێکه لهبهنێودهوڵهتى بوونى فێستیڤاڵى فیلمى سلێمانی.

هاوڵاتى: لهسێ ساڵى رابردوودا که ئهم فیستیڤاڵه سازکراوه، ئایا تاچهند خهرمانێکى خستۆته سهر بهرهوپێشچونى سینهماى کوردى و شارى سلێمانى وهک شارى رۆشنبیرى؟

فوئاد جهلال: لهخولى یهکهمى فێستیڤاڵى سلێمانییهوه یهکێک لهسیاسهت و ئامانجى کارکردنمان ئهوه بووه، که چۆن کار لهسهر تواناو زیادکردنى بهرههمى سینهمایى کوردى بکهین و فێستیڤاڵى سلێمانى بکهینه دهروازهیهک بۆ بهرههمهێنانى فیلمى کوردی، که بهخۆشحاڵیهوه لهخولى چوارهمدا نمایشى (44) فیلمى کوردى دهکرێت که پێموایه ئهوه خهرمانێکى  گهورهیه و بهرههمى گهورهن بۆ بهرهوپێشبردنى فیلمه کوردیهکان لهکوردستان.

هاوڵاتى: کاتێک بانگهێشتى ئهکتهرێک یان سینهماکارێک و دهزگاو کهسایهتیهکان دهکەن چ کێشهیهک رووبهڕووتان دهبێتهوه؟

فوئاد جهلال: دروستکردنى پهیوهندى بهتایبهت لهسهر ئاستى نێودهوڵهتیى کارێکى ئاسان نییه، تا ئهوهى بتوانیت پرۆداکشنى فیلمێک بانگهێشت بکهیت، یان ئهستێرهیهکى جیهانى بهێنیت، بێگومان وردهکارى دهوێت و پێویسته لهههموو روویهکهوه بهرپرسیارێتى و میواندارێتى ههڵبگرین، چ لهڕووى هونهرى و نمایشى فیلمهکانیانهوه، چ لهڕووى پێشکهشکردنى خزمهت بهمیوانهکان، هاوکات لهڕووى دڵنیایى ئهمنیهت و ئاسایشهوه، چونکه ههندێکجار بهتایبهت ئێمه ئهزمونى شهڕى داعشمان ههبووه لهڕابردوودا، که رهنگه بۆ بیانییهک ئاسان نهبووایه بێته ئهم ناوچهیه، تا ئهوهمان بۆ دڵنیادهکردنهوه سلێمانى ناوچهیهکى ئارامهو گرفتى ئهمنى نییه، بهشێوهیهکى گشتى پهیوهندیهکانمان جێگهى خۆیان دهگرن و به خۆشحاڵییهوە میوانه بهشداربوهکان قبوڵیان کردوه.

هاوڵاتى: ئهوانهى بانگهێشتیان دهکهن مهرجیان ههیه بۆ بهشداربوون؟

فوئاد جهلال: ههموو ئهوانهى بانگهێشت دهکرێن لهڕێگهى بهشى پهیوهندیهکانمان گفتوگۆیان لهگهڵ دهکرێت کهمهرجهکانى بهشداریکردن چین و مهرجهکانى ئهوانیش چین، بهگوێرهى تایبهتمهندى و پیشهکانیان بابهتهکان گۆڕانکارییان بهسهردادێت و ئێمهش و ئهوانیش ههقى خۆیانه مهرجى تایبهتیان ههبێت.

هاوڵاتى: چهند بودجهى بۆ تهرخانکراوه؟

فوئاد جه‌لال: تاکو ئێستا هیچ بودجه‌ک وه‌رنه‌گیراوه‌ بۆ چواره‌مین خولى فێستیڤاڵى فیلمى نیوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌م فیستیڤاڵه‌ش جیاوازتره‌ له‌ساڵانى پێشوو، بۆیه‌ نازانرێت چه‌ندى پێویسته‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار