ئەشکەنجەدراوانی ئەمنە سوورەکە دڵیان لە یەکێتی شکاوە

قوربانیانی ناو زیندانه‌ تۆقینه‌ره‌که‌ى سه‌رده‌مى به‌عس، خه‌مناکن به‌کوژاند‌نه‌وه‌ى یادگارییه‌کانیان له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى، لاڤین مهحمود

کاتێک ئارام حسێن لهساڵى ١٩٨٦دا دهستگیرکراو برایه ناو زیندانى ئهمنه سورهکه تاکو لهژێر ئهشکهنجهدا ناچارى بکهن ئهو رێکخستانه  ئاشکرابکات کهکارى تێیدا دهکرد.

ئارام خۆڕاگربوو، لێدان و ههڵواسین نهیانتوانى ناچارى بکهن هیچ شتیک بدرکێنێت، ئهمهش رقى پیاوانى قامچى بهدهستى بهعسى زیاتر ئەستوور ەکرد.

ئهوانهى کهههموو رێگهیهکى ئهشکهنجهدانیان تاقى دهکردهوه نهیاندهتوانى ئارام و هاوشیوهکانى کۆڵ پێ بدهن، تاکو پهنایان بۆ یگهى تر دهبرد، ئهویش هێنانى دایک و خوشکى زیندانیهکان بوو، که ئهگهر دان بههیچدا نهنێن دهستدرێژى دهکرێته سهریان.

ئارام بههاوڵاتى وت «ئهو ئازارهى کهههرگیز بیرم ناچێتهوه کاتێک پێیان وتم تۆ ههر ئیعتراف ناکهیت تازه ئێمه خوشک و دایکى تۆمان هێناوه«.

لهوکاتهدا دهنگى هاوارى چهند ئافرهتێک لهودیو دیوارى ژوره تاریکهکهى ئارامدا بهرزبۆتهوه، ئارام وتى «نهمدهزانى ئهوانه خوشک و دایکمیان تیایه یان نا، لهو کاتهدا من له ژێر تهعزیبێکى زۆردا بووم دهنگیانم نهدهناسینهوه، بهڵام دهمزانى ئافرهتن و کوردن ئهوه زۆر کاریتێکردم خهریکبوو ئهڕوخام».

ئهم شوێنهى که چیرۆکى ههزاران کهسى وهکو ئارامى تیدا تۆمار کراوه، که به ئهمنه سورهکه ناسراوه، لهدواى راپهڕینهوه کرا بهمۆزهخانهیهکى نیشتیمانى بۆ هێشتنهوهى ئهو مێژوهى که بهئازار نوسراوهتهوه، بهڵام ئهوهى ئارام چاوهرێی نهدهکرد ئهوهبوو که لهپێ بیستى دهرگاى ئهو مۆزهخانهیه داخراوه.

ئهم ئهشکهنجهو داپڵۆسینانه بوونهته مێژژویهکى خۆڕاگرى خهڵکى شارى سلێمانى لهبهرامبهر ئهو سهرکوتکردنانهدا، ئهمانهش به تابلۆى هونهرى پاشماوهکانى جهنگ و ئامرازهکانى داپڵۆسین لهناو بیناى ئهمهنسورهکه نهخشێنراون.

رۆژى 26ى ئهیلولى 2019، لهههواڵێکى چاوهڕواننهکراودا داخستنى مۆزهخانهى نیشتیمانیى ئهمنه سورهکه راگهیهنرا، ئهمهش لهپهیجى فهرمی ئهمنه سورهکه بڵاوبووهوه.

هۆکارهکهشى بۆ ئهوه گهڕاندۆتهوه که چوار مانگه پارهیان بۆ خهرج ناکرێت و 18 کارمهندی مۆزهخانه  چوار مانگهدا مووچهیان وهرنهگرتوه.

مۆزهخانهکه لهم چهندساڵهدا یهکێتى نیشتیمانى کورستان بهڕێوهی بردوه، ئهو حزبه کێشهى ناوخۆیی ههیه، هاوکات لهگهڵ داخستنى ئهمنه سورهکه کهناڵی ئاسمانی کوردساتیشیان راگرت و دواتر کردیانهوه، ههندێک دهڵێن ئهمه پهیوهندی بهکێشه ناوخۆییهکانى حزبهوه ههیه نهک کێشهى دارایی، بهڵام بهرپرسانى حکومهت و فراکسیۆنێکى پهرلهمانیش دهڵێن دهتوانن چارهسەری بکهن ئهگهر کێشهکه داراییه.

بابهکر دڕهیى بهڕێوهبهرى گشتى رۆشنبیرى و هونهرى سلێمانى به هاوڵاتىوت «ئێمه  وهک وهزارهتى رۆشنبیرى سلێمانى پێمان خۆشه که ئهمنهسورهکه  بێتهسهر حکومهت و ئهگهر نهقڵ بێته سهر ئێمه، ئامادهین ههموو شتهکانى جێبهجێ بکهین».

باسی لهوهشکرد پێشتریش ههمان داوایان کردوه، بهڵام پێیان نهدراوه.

جگه لهحکومهت لهئێستادا فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمانى کوردستان ئامادهیی دهربڕیوه ههموو خهرجى ستافهکهى دابین بکات.

دابان محهمهد، ئهندام پهرلهمانى فراکسیۆنى گۆڕان بههاوڵاتىوت «تا ئێستا بهدوایدا نهڕۆشتوین بڕى پارهکهى چهنده بهڵام ههرچهندێک بێت ئێمه دهیگرینه ئهستۆى خۆمان».

بهرپرسانى ئهمنه سورهکهو یهکێتی لهسهر ئەو پرسه قسه ناکهن، ئهوهش لهکاتێکدایه که کۆنگرهى حزبهکه دوو مانگێکى ماوهو نزیکه، بهرپرسهکانى یهکێتی بهههستیارییهوه مامهڵه لهگهڵ لێدوانهکاندا دهکهن، لهنێو شهقامیش دهنگۆى ئهوه بڵاوه کهداخستنهکهى پهیوهندی بهکێشه ناوخۆییهکانى یهکێتیهوه ههیه، کهپێیانوایه باڵێکى ئهو حزبه کهمۆزهخانهو ههندێ دهزگای میدیایان بهدهسته بۆ بهرژهوهندی خۆیان بهکاری دێنن.

ئاکۆ غهریب بهڕێوهبهری ئهمنه سورهکه وتى ئامادەنیه بههیچ شێوهیهک قسه لهسهر ئهو بابهته بکات، ئهو رهتکردنهوهیهشی بهجۆرێک نیشاندا که ههستیاری ئهو پرسهى نیشاندهدا.

بهڵام ئهم بێدهنگیهى بهرپرسانى ئهمنه سورهکهو یهکێتى نیگهرانى و خهمناکی قوڵى لای هاوڵاتیان و قوربانیانى نێو زیندانه تۆقێنهرهکه بهجێهێشتوه.

بۆ کهسێکى وهکو ئارام حسێن کهتوانى بهرگهى ئازارهکانى نێو زیندانهکه بگرێت، دهڵێت ناتوانێت بهرگهى ئهو دهرگا داخستن و قوفڵ لێدانه بگرێت و لهودیو دیورهکانى مۆزهحانهکهوه بیر لهیادگاریهکانى ناو زیندانهکه بکاتهوه. ئهمنه سورهکه بۆ ئهو مانایهکی مهعنهوی گهورهى ههیه.

ئهمنە سورهکه بهتهنها مۆزهخانهیەکى ئاسایى نیه، بهڵکو لهم ساڵانهى دواییدا چهند رۆژنامهنوس و  شاندى بیانى هاتوون و لەنزیکهوه بنیویانه که چۆن گهنجانى شارهکه به خۆڕاگرییهوه رووبهڕووى ئهو سهرکوت کردنانهى حکومهتى بهعس بهسهرۆکایهتى سهدام حسێن بوونەتهوه.

بیناى ئهمنه سورهکه ساڵى ١٩٧٩ بۆ کۆلێژى کشتوکاڵ دروستکرا، بهڵام ساڵى ١٩٨٠ لهلایهن رژێمى بهعس بهسهرۆکایهتیى سهدام حوسێنهوه کرا بهبیناى ئاسایشى ئهو رژێمه لهشارى سلێمانی.

تاوهکو راپهڕینى ١٩٩١ ههزاران کوردى تیادا ئهشکهنجهدراون و کوژراون. ههزاران کهسى تیادا بێسهروشوێنکراو تائێستا چارهنووسیان به نادیارى ماوهتهوه.

لهڕاپهڕینی ٥ى ئازارى ١٩٩١ له رانیهو قهڵادزێ دهستیپێکردو دواى دوو رۆژ گهیشته سلێمانی.

هاوڵاتییانى راپهڕیو هێرشیان کردهسهر بیناى ئهمنه سورهکه له ناو شارى سلێمانی.

دواى دوو رۆژ لهگهمارۆدانى بیناى ئهمنه سورهکه، لهلایهن هاوڵاتیانى راپهڕیوهوە رزگارکراو سهدان کهسى تیادا رزگارکرا.

ئهشکهنجهدراوانى نێو ئهم زیندانه ههریهکهیان چیرۆکى کاریگهریان لایه که بهگێڕانهوهیان  بهرامبهر ناچار دهکهن بهتاسهوه گوێیان بۆ بگرێت.

  ئارام حسێن کهئێستا تهمهنى 60 ساڵه، ئهوکات که لهزیندان بوو گهنجێک بوو تهمهنى تهنها 27 ساڵ بوو، ئهو یهکێکه لهوانهى شایهتحاڵى ئهوهیه که چۆن دهنگی گریان و قیژهى ژنانى ئهشکهنجهدراو لهنێو ئهمنه سورهکه لهودیو دیوارى ژوره تاریکهکهى کهتێیدا بهندببوو تاساندویهتی، پیاوانى قامچی بهدهست پێیان وتوه کهئهو دهنگ و هاواره، دهنگى خوشک و دایکیهتى و ناچاره دهبێت دان بهههموو شتێکدا بنێت.

خۆڕاگرى ئارام و هاوشێوهکانى بههێزتربوون لهو دیواره ئهستورانهى زیندانهکه .ئهوان بهتۆمهتى ئهوهى که سهر بهڕێکخستنهکانى  یهکێتى و کۆمهڵهو رێکخستنى ناوشار لهگهڵ چهند هاورێیهکیدا دهستگیرکران، ئێستا نیگهرانن کهدهبیین بهرپرسانى یهکێتی دایانخستووه.

ئارام دهڵێت ناتوانێت ببینێت که ئهو مێژووهى ئهودیوى دهرگاکهوه بکوژێنرێتهوه، ئهو هێشتا وێنهکانى رۆژانى ئهشکهنجەدان لهپێش چاوم دێن و دهچن.

دواى راپهڕین کاتێک سهردانى ئهمنه سورهکهی کردوه، سهردانى ژووری ئهشکهنجهدانى خۆی کردووه.

وتى «شوێنهوارهکانى هێشتا بهسهر دیوارهکانهوه دهبینران، ئهو راڕهوانهى ئێمه سجن بوین تیایدا کهژورو شتهکانم بینى بیرم کهوتهوه که لهگهڵ چهندین برادهر لێرهدا بووین چهندین کهسی تیادا شههید بووهو لهسێداره دراوه«.

وتیشی «دوو برادهرم لهگهڵدا بوو لهبهردهم ژورهکاندا دانیشتین که لهیهک ژوردا ئهشکهنجه درابووین، وتم با دابنیشین بزانین تامى جارى جاران ئهدات ئهو ژورانهى که بهبهردهوام بۆنى کوشتنى لێئههات، من چومه شوێنێک له ئهمنه سورهکه لهناو دیوارێکدا ناونیشانێک بوو ههڵکۆڵدرابوو رهسمیم گرت لاى خۆم وهک یادگارییهک ههڵمگرت».

ئارام باسی هاوڕێیهکى خۆى کرد کە لهزیندان لهگهڵی بووه، وتى «وهک پاڵهوان تهماشامان دهکردو ههمیشه پێیدهوتین ئیعتراف مهکهن، خۆڕاگربن، شهوێکیان کاتژمێر ٢ی شهو بوو بردیان بۆ تهعزیب که بهئهشکهنجهدان  لهکاتى شهواندا بوو، دواى ئهوهى هێنایانهوه، من هێشتا نهخهوتبوم، هات لهتهنیشتم دهستى کرده گریان، منیش پێم وت عهیبه بۆ چى ئهگریت تۆ ئامۆژگارى ئێمه ئهکهیت تا بههێز بین».

ئارام بهحهسرهتهوه ئهم چیرۆکهى گێڕایهوهو وتى «من تازه لێبومهتهوه دوو خوشک و دایکمیان هێناوه پێیان وتم ههر ئیعتراف ناکهیت، وتم نهخێر، دواتر دهستیان گرتم و گوێمیان نا بهدهرگاکهوە، دواتر گوێم لهناڵهى خوشکهکانم بوو دهگریان و هاواریان دهکرد، دواتر چومه ژوورهوەو وتم واز لهئهوان بێنن بابڕۆنهوه ماڵهوه، وتیان پێمان بڵێ ئێستا چى ئهزانیت بیڵێ، وتم هیچ نازانم».

بڕیاری داخشتنى ئهمنه سورهکه، ئهم چیرۆکه تاڵانهى بیری ئارام و ئهشکهنجەدراوانى ناو زیندانى ئهمنه سورهکهى خستۆتهوه بیریان و کولاندۆتهوه.

وتی»داخستنى ئهمنهسورهکه  لهئێستادا گهورهترین سهرپێچیه لهو کهسانهى کاتى خۆى خهباتگێڕبوون، ئهمه شوێنى یادگهى ئهو پاڵهوانانهیه کهبهرگهى ههموو ئهو چهرمهسهرى و چهوساندنهوهیهی بهعسیان گرتوه«.

وتیشی «تاپۆکردنى ههموو ئهو یادهوهریانهیه لهسهر حزبێک، زوڵمه لهخهباتگێڕهکان،  ناکرێ حزبێک خۆى بکاته خاوهنى، ئهمه شوێنى خهڵکه، شوێنى ئهو پاڵهوانانهیه کهسهربهرزانه هاتنه دهرهوه«.

 هه‌روه‌ها وتى «ده‌بێت ئه‌منه‌ سوره‌کە له‌ ژێر ده‌ستى حزب بێته‌ ده‌ره‌وه‌، حکومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئیداره‌ى بکات، چونکه‌ ئه‌وه‌ موڵکى خه‌ڵکه‌، موڵکى ئه‌و شه‌هیدانه‌یە له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان سپارد».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار